ئەنجومەن ئەدەبیی......بانە

Description
ئەتوانن کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی بانە لێرە ببینن...
بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ڕوژانی سێ شەممە کاتژمێر چوار سەردانی مەکۆی فەرهەنگی(ادارە ارشاد اسلامی)بکەن هاتن بۆ هەمووانە
@EdebiBane


ئایدی بۆ پەیوەندی
@awder2
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

3 months, 1 week ago
***🌑*** إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

🌑 إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

"گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای خودایە "

ڕێزدار و هێژا: مامۆستا قەلەندەری بەڕێز

بە هۆی کۆچی دوایی کوڕی ئازیزتانەوە کاک کارۆے ئازیز
پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزاین.
خوای مێهرەبان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری بات بە  ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان.🌷

"ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە"
💫
ID : @EdebiBane
ID : @EdebiBane

4 months, 2 weeks ago
ئەنجومەن ئەدەبیی......بانە
4 months, 2 weeks ago
ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە فەرهەنگی دەستەواژەی

ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە فەرهەنگی دەستەواژەی
#کـوردیا

چوارشەممه ۷ خەرمانان
کاتژمێر ۹ے شەو

هاتن بۆ هەمووانە💐

شوێن:بانە بلواری سەردەشت هۆڵی پیشەسازان ( سالن صنعتگران)

💫
ID : @EdebiBane

6 months, 2 weeks ago
6 months, 4 weeks ago
7 months, 1 week ago
***?*** هاوین و ئاور بەڕێوەیە، بە …

? هاوین و ئاور بەڕێوەیە، بە کردەوە هەڵس و کەوت بکەین.
با جەستەی ماندووی نیشتمان نەسووتێ.

?کاتێک ڕوو لە دەشت وبنار و مەزرا دەکەین بۆ ساتێکی چایی و نان ، ئاگاداربین، پسووزکێک ڕاناوەستێ و پوش و پڵاش ئاگری تێبەردەبێ.
?منداڵەکانمان لە هەرچشنە ئاگر کردنەوەیەک ئاگاداربکەینەوە.

?جووتیاران و باخداران، بە گڕ تێبەردانی بنچک و دڕاڵکێک و جاڕ نبنە هۆی سووتانی شاخ و یاڵ.

?با بۆ چێژێکی ساتی نەبینە هۆی نەهامەتی و ڕەشی و سووتمان و پوولوو نەکەینە شاباشی دەستی لەرزۆکمان.

@pajinbane

7 months, 3 weeks ago

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین?

ئەمڕۆ ٣١ی گوڵان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا قالەمەڕەیە.

بەرز و پیرۆز بێ یاد و ناوی

قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندی شمشاڵ ژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی سەرماوەزی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی کولیجە سەر بە بۆکان ھاتە دنیا. ناوی باوکی ناوی محەممەد بووە و لەلایەن شێخ محەممەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قالەمەڕەی پێبەخشرا. لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ بە دەنگی سحراوی و ئاسمانی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و ڕەسەنی پێشکەش کرد و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە.
لە منداڵیدا شوان بووە و باسی ئەم جارەش بووە کە بە ڕێکەوت دەستی پێکردووە بە ژەنینی شمشاڵ کەم باس لەوە دەکات کە منداڵییەکەی چەند سەخت بوو. ئەم شمشاڵ ژەنە ھەر خۆشەویست و ڕێزدار نەبوو بەڵکو مۆسیقاژەنێکی کارەکەی گەیشتە باری ئەفسانەیی.
دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەگەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد حەسەن زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا. قالەمەڕە باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی ٦ ساڵانیدا کۆچی دوایی دەکا. ھەر وەک خۆی دەڵێ تەواوی ژیانی بە نارەحەتی و برسێتی و چارەڕشی تێپەڕ کردووە. ساڵی ١٩٤٥–١٩٤٦ پەیوەندی بە کۆماری مەھابادەوە گرتووە و دۆستایەتییەکی نزیکیشی لە گەڵ نەمران ھەژار و ھێمن موکریانی دا ھەبووە. لە دوای لەسێدارەدرانی قازی محەممەدی سەرۆک کۆمار، قاچاغ دەبێ و ھانا دەباتە ئەشکەوتی گوڵاڵە، یان پەنای دەباتە ماڵی عەباس ئاغای سەرکەپکان و ئەحمەد ئاغای کۆیە. ساڵانی ١٩٦٧–١٩٦٨ بووەتە ھاوڕێی مەلا ئاوارە و مەلا مەحموودی زەنگەنە و سولەیمانی موعینی. ھەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆکان. تا ساڵی ١٩٨٥ ھەر بە سەڵتی ژیاوە و خێزانی پێکنەھێناوە. ھونەرمەند قالەمەڕە ھەمیشە لە خەباتی کورددا بەشداری کردووە و ھاوڕێ و ھاوشانی تێکۆشەران بووە. تا سەردەمای شۆرشی گەلانی ئێران واتە ساڵی ١٩٧٨ بە نھێنی لەگەڵ جووڵانەوەی کورد . ھونەرمەندی موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی ڕەسەن و فۆلکلۆری کوردستان قالەمەڕە خاوەنی چەندین بەرھەمی پڕبایەخ و بەھێز و جوانە کە ھەموویان مۆرکی تایبەتی ئەم ھونەرمەندەیان پێوە دیارە و ناسنامەی ھونەری موزیکی دەوڵەمەندی کوردین و بۆ ھەمیشە دەمێننەوە. بابەتی زۆربەی بەرھەمەکانی حەماسی و مێژوویی و عاشقانەیە و وەبیرھێنەرەوەی سیمای گوند و شارەکان و سروشتی جوانی کوردستانن و ھەر کامەو بە جۆرێک مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوەو لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون.
لە نێو ھونەرمەندانی موزیکزانی وڵاتی ئێران و لە فیستیڤاڵە گەورە و پربایەخەکانی ھونەری موزیک لە ئێران ھونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە بە نازناوی «گنج متحرک» ناسراوە واتە «گەنجینەیەک کە دەگەڕێت» ناسرابوو، ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە ئەم بلیمەتە وەکوو گەنجینەیەکە کە پڕە لە موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی ڕەسەن و فۆلکلۆری ھونەری موزیکی دەوڵەمەند و ڕەنگین و جوانی کوردستان.
ھونەری موزیک و گۆرانی و شمشاڵی کوردستان بێگومان مرۆڤ وەبیر ھونەرمەند قالەمەڕە دەخاتەوە. چونکە ئەم ھونەرمەندە بێ ھاوتایە لە بواری ژەنینی بەیت و حەیران و لاوک و مەقام و گۆرانی و سەرجەم ئاوازەکانی جۆراوجۆری موزیکی کوردستاندا توانایەکی لە ڕادەبەدەر و شارەزایییەکی تەواوی ھەبوو.
لە لایەکی دیکەوە ھونەرمەند قالەمەڕە لە دوو دەیەی ڕابردوودا لەسەر بانگھێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری ڕێوڕەسمی ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە زانکۆکانی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران ئامادە بووە و بە دەنگی بەسۆز و سحراوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی ڕازاندووەتەوە.
قالەمەڕە لە ماوەی ساڵانی کار و خزمەتی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی فیستیڤاڵە گرینگەکانی بواری ھونەری موزیک لە وڵاتی ئێران لەوانە فیستیڤاڵی موزیکی فەجر لە تاران، فیستیڤاڵی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە کرمان و لە بۆنە و فیستیڤاڵەکانی سنە، کرماشان ئیلام، ورمێ، مەھاباد، سەقز، بۆکان و لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بە دەستھێناوە. ھەروەھا لە زۆربەی ئەو فیستیڤاڵانە تابلۆی سوپاس و ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.

سەرچاوە:ویکییپدیا

?????

?
?: @EdebiBane
?: @EdebiBane

Telegram

attach📎

7 months, 4 weeks ago

هەڕاجەبازاڕی مرۆڤایەتی

?سەر لە بەیانی، هەموویان لەبەر دەرکەی کۆشک و سەرا چاوەڕێ بوون.

هاتنی ئەمانە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئاگاداری نامەیەک بوو کە دوێنێ لە نێو شار گەیشتبووە دەستیان. لەو نامەدا هاتبوو: " هاوڕێیان و هاوبیران؛ بە بۆنەی تازەکردنەوەی ئامراز و کڕینی کەرەستەی نوێ، سەرجەم کەلوپەلی نێو عەمارەت بە نرخێکی گونجاو، پێشکەش بە دۆستان و یاران دەکرێت."

نزیکەی کاتژمێری نۆی بەیانی شەیتان دەرکەی سەرای کردەوە. لە نێو حەوشە و حەسار چەندین بەردی زل دانرابوو. دەیگوت تایبەت بە ڕێگای گەورەپیاوانە کە بە ئاواتیان نەگەن و خەڵکیش بەدوایان نەکەون.

لە نێو داڵانی کۆشک چەندین ئاوێنەی بەرزەباڵایان دانابوو. تایبەت بە ناوزلانی بێناوەرۆک، کە لە ئاوێنەدا خۆیان بە گرینگ ببینن، وا بزانن ئەگەر ئەوان نەبن، کۆمەڵگا لاروسەنگ دەبێت.

لە هەر هۆدەیەک چەندین ڕادیو و تەلەفزیۆنی تێدابوو. مێشکی خەڵکیان لە درۆ پڕ دەکرد و ئاستی وشیاری خەڵکیان نزم ڕادەگرت.

چەندین جۆر چاویلکەیان دانابوو تایبەت بە کەسانی بێبنەڕەت، کە هەژاران بە سووک و بچووک بێتە پێش چاویان. وا بزانن خەڵک بە کراسەکۆنی ئەوان گەورە بوون.

چەندین جۆرە خەنجەر بە دیواردا هەڵواسرابوو بۆ حیزەفێڵی و داوەشاندن لە پشتەوە.

پێستی مەڕی لێ بوو، پڕ بە باڵای گورگ و .....

لە نێو دیوی تایبەت، دوو ئامرازی کۆن دانرابوو. بەڵام نووسرابوو بۆ فرۆشتن نابن. ئەگەرچی شەقوشڕ بوون بەڵام شەیتان بە هیچ نرخێک لە سەریان ڕازی بە سەودا نەبوو. دەیگوت: لە مێژوودا زۆر خەڵکانم بەو دوو ئامرازە لە کار و کەرەم خستووە.یەکێکیان بێمتمانەبوونی خەڵکی بەرانبەر بە یەکتر، ئەوی دیکە خۆبەکەمزانین.

پاولۆ کۆیلۆ، برازیلیا/(موسی نامی)

خوێنەری هیژا؛
مرۆڤی ئەمڕۆ وا بارهاتووە کە لە باتی ئەوەی لە خزمەتی کۆمەڵگا بێت، بە تەمایە کۆمەڵگا لە خزمەتی ئەودا بێت. هەرکەس خۆی بە گەورە دەبینێت، بۆیە ڕێگای گەورەپیاوان خەریکە کوێر دەبێتەوە.
زۆرێک جێگە و پێگەی خۆیان ناناسن. بە هۆی دەوڵەمەندی یان پلەوپایەوە، بە چاوی سووک بۆ خەڵکی دەڕوانن.
مێدیاکان بەر بە بیری قووڵ دەگرن. داخوازی و دڵخوازی گەلان دەگۆڕن.

هەبوونی گورگان لە پێستی مەڕان، متمانەی لە نێو خەڵک هەڵگرتووە. لە مێژە زامێکی قووڵیش کوردی تەواو کەلەلا کردووە. بە ناشوکری نەبێت بەو زمانە بە هێزەوە، بەو مێژووی دێرینەوە، بەو کەلتوور و جلوبەرگ و هونەرە ڕەسەنەوە، هێشتا بە کەم سەیری خۆی دەکا...
ئەم دەردانە هەر کامە لایەکی کۆمەڵگایان تووشی داڕمان کردووە و هەتا دێت، هەر قرمیان قایمتر دەبێت.....
بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ لە مانای ڕاستەقینەی خۆمان دوور نەبینەوە، زۆر پێویستمان بە بیرێکی نوێ و هەڵویستێک وەرگرتنە. دەنا ئەم لافاوە دیار نیە بەرەو کوێمان دەبات!

عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٢/٢٩

*?*????

?
?: @EdebiBane ?:** @EdebiBane

9 months, 2 weeks ago

✍?پەیامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژین بە بۆنەوی ھاتنی وەرزی بەھار و ڕۆژی سروشت.

ھاوشاری خۆشەویست تکایە لە ڕۆژی سیانزەبەدەر ئاگاداری ئەم خاڵانە بن????:

✳️ئەگەر ئاور دەکەنەوە پێش بەجێھێشتنی ئاورەکە دڵنیا بن کوژاوەتەوە.

✳️لە کاتی چوونەدەرەوە حەتمەن کیسەیەکی نایلونی لە گەڵ خوتان ببەین  و پاشماوەکان لە گەڵ خۆمان بهێنینەوە .

✳️بە ھیچ شیوازێک لق و پۆی دارەکان مەشکێنن.

✳️ بۆ بەدەسھێنانی چیلکە بۆ ئاور و بابەتی تر لە بڕینەوەی دارەکان خۆ بپارێزن وە هەوڵ بدەین لە کەپسوولی گاز کەڵک وەربگرین .

✳️تکایە ماشین نەبینە  ناو گیا و
سەوزاییکان .
✳️با کانی سەرچاوە ئاویەکان پیس نەکەین.

✳️لە ڕاوکردن و ئازاردان و تێک دانی ھێلانەی ئاژەڵان خۆ بپارێزن.

✳️هیوادارین کە ئەمساڵ بۆ نەورۆز ماسی سوور مان نەکریبێ ئەگەریش کردرا بی بیانخینە حەوز و ئیستەخراکاندا و  تێکەڵ ماسی ناوچەی خۆمانی نەکەین

✳️لە رۆژی سیانزەبەدەر روژانی دیکە کە سەردانی سرووشت دەکەین  هیچ مادەی تەقەمەنی بەکار نەهێنین 
با لە ڕۆژی سیانزەبەدەر واتە ڕۆژی سروشت ژینگە بە جوانی وەھێڵین و یادگاریکی باش بۆ خۆمان دروست کەین ????

ئەنجومەنی ژینگەپاڕێزی پاژین بانە
@pajinbane

??????

?
?: @EdebiBane
?: @EdebiBane

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago