?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
هەر کەسێک لە خودا بترسێت خودای گەورە کارەکانی بۆ ئاسان دەکات، هەر کەسێکیش تەقواکەی کێشەی تێبکەوێت خودای گەورە کارەکانی لەسەر قورس دەکات.
ئیبن قەیم | الداء والدواء ص ١٣٤
**بەهەموومان دەگوترێ:-
﴿اقرأ كتابك كفى بنفسك اليوم عليك حسيبا﴾
واتە: نامەی ئاکاری خۆت بخوێنەرەوە ! ئەمڕۆ ئیتر هەرخۆت حەسێوگەری خۆتی .
چەندە ڕۆژێکی سەختمان لەپێشە براکانم ئەو ڕۆژەی لەبەردەم️ اللّٰه تعالی دا دەوەستین و لێپرسینەوەمان لێدەکرێ لە ورد و درشتی کردەوەکانمان کە ج بەڵاو نەگبەتیێکمان بەسەر خۆمان هێناوە💔**
ئەوەی کە ڕەنگە بۆ کەسێکی تر وەک نیعمەتێک دەرکەوێت، ڕەنگە مەرج نەبێت هەمان سوودت بۆ بهێنێت. خوای گەورە لە حیکمەتە بێکۆتایەکەیدا ئەوەی باشترینە بۆ هەمووان دەبەخشێت، جا سامان بێت، تەندروستی، زانست، یان بەختەوەری.
لەبیرت بێت خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت 'ئەگەر نیعمەتەکانی خوا بژمێرن هەرگیز ناتوانن ژمارەیان بکەن.' (سورەتی ئیبراهیم ١٤:٣٤). هەموومان نیعمەتی بێشومارمان هەیە، هەندێکیان ڕەنگە تەنانەت هەستیان پێ نەکەین. کلیلەکە ئەوەیە کە سوپاسگوزار بین بۆ ئەوەی هەمانە، وەک خوای گەورە دەفەرموێت 'ئەگەر سوپاسگوزار بیت، من زیاترت پێ دەدەم.' (سورەتی ئیبراهیم، ١٤:٧).
هەندێک جار، ئەوەی ئێمە وەک سەختییەک دەیبینین لە ڕاستیدا نیعمەتێکی شاراوەیە. لەوانەیە ڕێگەیەک بێت کە خوای گەورە لە شتێکی زیانبەخش بمانپارێزێت یان ئامادەمان بکات بۆ شتێکی باشتر. پشت بە پلانی خوا ببەستە، چونکە ئەو دەزانێت چی بۆ ئێمە باشترینە، تەنانەت کاتێک لێی تێنەگەین. گەشتی هەر مرۆڤێک تایبەتە، خوای گەورە بە شێوازی جیاواز هەموومان تاقیدەکاتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات گەشە بکەین و لێی نزیک ببینەوە.
بۆیە لەبری ئەوەی بەراورد بکەیت، سەرنجت لەسەر سوپاسگوزاری نیعمەتەکانی خۆت بێت و هەوڵبدە زۆرترین سوودیان لێ وەربگریت. سەرکەوتنی ڕاستەقینە لە ڕازیبووندایە بەو شتانەی کە خوا پێی بەخشیویت و هەمیشە بەدوای ڕەزامەندی ئەودا بگەڕێیت.
***امام شافــعــی [رحمە اللە] فەرموویـــەتـــی :
ئــەگــەر سونــنــەتــێــڪــی پــێــغــەمـبەری خــواتــان بــینـی [صلی الله علیه وسلم] شــوێــنی بــڪەون و ئــاوڕمـەدەنــەوە بـۆ قسەی هـــیــچ ڪــەســێــڪ .....**🤍*
هەندێک کەس هەیە کە بیرکردنەوەیان زۆر زیاترە لە ڕادەی ئاسایی ، زۆر زیاتر بیر لەو ڕووداوانە دەکەنەوە کە ڕوودەدەن ، زۆر زیاتر دڵتەنگ دەبن لەسەر بابەتێک کە پێویست ناکات.. زۆر زیاتر دوودڵ دەبن لەسەر بابەتێک کە پێویست ناکات … دەکرێ زۆربەی کەس تووشی ئەم حاڵەتەبن ، دەزانم کە تۆ زۆر بیر دەکەیتەوە شەوان ناتوانیت خەوت لێبکەوێت ، دەزانم کە وای لێکردووی کە کەم دوو بیت وە زۆر قسە نەکەیت زیاتر بیرکەیتەوە ، هەندێک کەس بەهۆی ترس لە شتێک وایان بەسەر دێت ، هەندێک بەهۆی خەفەت ، هەندێک بەهۆی دوودڵی ، بەهەر حاڵ تاکە خاڵی هاوبەش ئەوەیە ، کە هەموو هۆکارەکان نەرێنین ، دەزانم قورسە ، دەکرێت ئەوەی لە مێشکتدا هەیە زریانێک بێت ، تێپەڕین و دەربازبوون بە زریان دا کەمێک زەحمەتە ، بەڵام تاهەتایە زۆر زەحمەتە کەسێک بدۆزیتەوە کە سەر لە و زریانەی مێشکت دەربکات خۆت نەبیت .. بۆیە خۆت ببە بە هاوڕێی خۆت ، وە بزانە کە هەموو کەس بایی خۆی دڵتەنگی دەبینێت ، ترسی دەبێت ، دوودڵ دەبێت لە شتەکان …تۆ تاکە کەس نی ، بۆیە زۆر بیر مەکەوە ، شتەکان تێپەڕیون ، وە سەبارەت بە داهاتوو ئێمە نازانین کە ئایا بوونمان دەبێت لەو داهاتوەی بۆی نیگەرانین .. ئەوەی گرنگە ئێستایە ، تۆ دەبێت هەوڵ بۆ ئێستات بدەیت وە پلان بۆ ئێستات دابنێیت ، نەک خەفەت لە ڕابردوو وە دوودڵی لە داهاتوو هەبێت …پشت بە خودا ببەستە دواتر بە خۆت..
هەموو شتەکان تێدەپەڕن….
ئەم ئافرەتانە لەکوێن؟
گەر دوو دەست جلی ھەبوایە زۆر شکور بوو، گەر پێڵاوێکی ھەبوایە تانەدڕایە ھی کەی نەئەکڕی، بە نانو تەماتەو نان و چایەک شکور بوو دەیوت نانی سبەیشمان ھەیە ، ئێستە ئەڵێت حەفتەیەکە مریشکمان نەخواردوە حەفتەیەک..!
لەکوێن ئەوانەی کانتۆرو کەوانتەریان نەبوو ئێمە نابینە تۆزی بەرپێیان..❤️?
مناڵیان بۆ شەونوێژ ھەڵەستاند ، مناڵیان دەبردە مزگەوت ،بێ باوک گەورەیان ئەکردن.. ئەزانی چی کەڵەپیاو و زانایان لێدەر دەچوو..!
ئێستە ھەر بیرەکاتەوە چی لێنێت بۆ ئیوارە بەس ژیانت ڕاکردنە بۆ نان بۆ دنیا ھەر بەشت ناکات ، لەکوێ تۆ دایکێکی باشە بی کە لەبەر ئەشیا جێی خۆت و میوانت نابێتەوە.. دەبێ مناڵ دەست لەھیچ نەدا دەنا دەبیتە دێوەزمە لێی..پیاو لەکوێ بەوە ڕاگات تۆ ھەر بیر کەیتەوە کام پەردە ڕێک خەی لەگەڵ قەنەفەکەت چۆن شکورەبی کەتۆ دوعای بەرەکەت ناکەی.. بەرەکەت لە کەمە نەک لەزۆر و بۆر ..!
تۆ ئەتەوی حافز قورئان گەورەکەی بەچی؟ کاتت یاوە پێی..؟ ئەتبینێ خەریکی زکری ئیواران و بەیانیانیت.!
ژنانی بەقەناعەت نەما بۆیە ھەرگیز ناڵێ ھەمە ئەڵی ئەوەمان نیە
ماڵی دنیا ئەڕازێنێتەوە قەبرەکەی چراشی تیانیە?****
ماڵی دنیا وازت لێ نا ھێنی تۆ وازی لێ بێنە دنیا بەقورسیەگری ئەی قیامەت ، ھەربڵی خوابەرەحمە خۆت ڕەحمت بە نەفسی خۆت نەکرد..
ھەرگیز بە ٤٠٠.٠٠٠ ناژی بە ملیونێک ناژی بە ملیون و حەوسەت ناژی چونکە تۆ شکور و بەرەکەتت لەدەست یاوە بەداخەوە..
جۆرە بیرکردنەوەیەکی هەڵەش هەیە لە ناو خێزانەکانمان سەبارەت بە مارەیی کەم..
ئەویش ئەوەیە دەڵێن ئەو کچەی بە مارەییەکی کەم زەواج بکات کەمە و خۆی قەدری خۆی نەزانیوە بەیانی ماڵی زاواش قەدری نازانن..!
وا نیە کچینە ئەوەی لە خوا ترس بێ و ڕێزت بگرێ هەر ئەیگرێ ئەوەشی یاخی و بێ ڕێز بێ قەت ڕێزت ناگرێ و قەدرت نازانێ ئەگەر بە ١٠٠ مسقاڵیش زەواجت لەگەڵ کردبێ..
یا ئەڵێن ئەوەندە ئاڵتونە یان پێ بکە لە ژیانیانا نەتوانن تەڵاقت بەن هههههـ ئەگریم بۆ ئەم بیرکردنەوەیە..
یا مواخیرە زۆر دابنێ واللە دیومە هیوا هەبوە کە تەنها مواخیرەی ٢٠٠ مسقاڵ داناوە نەوەک بەیانی تەڵاق بدرێ یا شتێ باشە ئەزیزم تۆ هێشتا زەواجت نەکردوە بۆچی پێشبینی تەڵاق ئەکەیت بۆ خۆو..!
لە دیندا مارەیی دیاری نەکراوە بەڵام پێغەمبەرمان ﷺ فەرمویەتی کە بەرەکەت لە مارەیی کەم دایە ..
ئەی بۆچی ئێستا ئەوەندە فەسادی بڵاو بۆتەوە زۆر کەم گەنج ئەتوانن زەواج بکەن لەبەر مارەیی زۆر و ئاهەنگ و ساڵۆن و نازانم چی .. و هەمویشی هەر حەرامە ئەو هەموو تێکەڵاویە و زیاد مەسرەفیە درێسێکی بوک بە لایەنی کەمەوە ٣٠٠ هەزاری ئەوێ یا ساڵۆن ٤بۆ ٥ وەرەقە یا قاعە و نازانم چی و ئەمانە و شتی بێمانا ، یەکەم گشتی حەڕامە و دوەم گشتی پێویستی بە پارەیە..
واللە کچینە دڵخۆشی بە مارەیی زۆر نیە گەر دڵت خۆش بێ لەژێر خێمەیەکیش بێ ئەوە تۆ شاژنی ماڵەکەتی ئەوەی دڵت خۆش ئەکا ئەو کەسەیە کە هەڵیـ ـئەبژێری نەک جوانی ماڵ و زێڕ و نازانم چی دونیایی.. ئێمە ئامانجمان تەنها قیامەتە ان شاءاللە نەک دونیا بۆیە هەوڵ بە هاوعقیدەی خۆت بدۆزیتەوە کە لێت تێبگات لە ژێر یەک سەقفا بتوانن و بزانن چۆن تەحامول لەگەڵ کێشەکانی ژیانا ئەکەن و چ منداڵێک پەروەردە دەکەن بۆ خزمەتی ئیسلامەکەتان ئەوە بەسە بۆتان..
#هاوسەرگیری
#بەرەکەت_لە_مارەیی_کەم_دایە
~~أُم عَائِشَةٌ~~✍?
یەک پۆست ماوە ان شاءاللە ئەویش بەیانی دەیکەم ?
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago