ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 day, 5 hours ago
- لێرەوە دەچین بۆ پرسیاری سێهەم كە ئایە هیچ ئەسەرێكمان هەیە بیسەلمێنێ كە ئەوانەی لە جیهانی بەرزەخن كار دەكەن لە دنیادا؟ یاخود بە گشتی بڵێین جیهانی ئاسمانی كار لەسەر جیهانی زەمینی دەكان؟ یان ئەوەتا سیستمێكی ماددی هەیە و لەوە بەدەر نییە و خوداش هەر بەپێی ئەو سیستمە كار دەكات؟
دەڵێین: سەرەتا ئەگەر بوترێت سیستمێك هەیە و خودا بەو پێیە كاردەكات و نەگۆڕە، ئەوا ڕاستەوخۆ پێویست دەكات هەموو خارقی عادەتێك ڕەتبكرێتەوە بە موعجیزەشەوە، ئەمەشە هەم لەڕوی واقعییەوە بەدرۆیا خراوەتەوە، بەوەی هەزاران كەس هەبوون كە هەر لە سەر زەوییا شتانێكیان كردووە لە دەرەوەی یاسا سروشتییەكان بووە، نمونەی باڵاش پێغەمبەرانن كە خاوەنی موعجیزە بوون. هەم لە ڕوی شەرعیشەوە كە باوەڕبوون بە موعجیزە یەكێكە لە بنەماكانی عەقیدەی موسوڵمانان و لە قورئاندا ئاماژەی پێكراوە.
پاشان سەبارەت بەوەی كە جیهانی ئاسمانی بە گشتی كار لەسەر دنیا دەكەن؟ بە دڵنیاییەوە بەڵێ، مەعلومە كە ئێمە وەك موسوڵمانان باوەڕمان بەوەیە كە فریشتەكان هەریەكەیان كارێكی تایبەتیان هەیە لەسەر جیهانی دنیا، بە نمونە جبریل كە پەیام بۆ ئەوانە دەهێنێت كە پەیامبەرن، هەروەها فریشتەكانی سەر شانی مرۆڤ كە هەموویان بە دەقی ئایەت و فەرمودە ئاماژەیان پێكراوە كە پێویست ناكات باسیان بكەم و شتێكی بەدەهین لای مرۆڤی موسوڵمان. كەواتە بۆمان دەركەوت كە بەڵێ جیهانی ئاسمانی كار دەهەن لەسەر جیهانی زەمینی.
سەبارەت بەو خاڵەی كە بەتایبەتی گرنگە بۆ ئەسڵی باسەكەمان، ئەویش ئایە ئەوانەی مردوون لە مرۆڤەكان و ڕوحیان لە جیهانی بەرزەخە ئایە ئەمان كاریگەریان هەیە(بە ئیزنی خوا) یاخود نا؟
لێرەدا دوو نمونەی بچوك باس دەكەم لەگەڵ ئەوەی ئەسەر زۆرە بۆ تەداخولی بەلاشە مردوانی جیهانی دنیا لە جیهانی بەرزەخەوە بەسەر دنیادا.
یەكەمیان چیرۆكی دانوسانەكەی پەیامبەر و موسا علیهما السلام: كاتێك حەزرەت دەگەڕێتەوە لە گفتوگۆكەی لەوەڵ خودادا و پەنجا نوێژ لەسەر موسوڵمانان بە فەڕز وەردەگرێت، حەزرەتی موسا پێیدەفەرموێت كە ئەو نوێژانە زۆرە و ئوممەتەكەی ناتوانن ئەنجامی بدەن، بۆیە حەزرەت دەگەڕێتەوە و داوا لە خودا دەكات بۆێ كەم. بكاتەوە تا دەگاتە پێنج نوێژ. كەواتە: ئەو كاریگەرییەی ڕاوێژەكەی حەزرەتی موسا لە جیهانی بەرزەخەوە تا ئەم ساتە بەسەر تاك بەتاكی موسوڵمانەوە ماوە كە كردنی پێنج نوێژە نەك پەنجا نوێژ.
نمونەی دووهەم بابەتی خەو بینینە بە مردووان كە تێیدا كەسێك كە بە لاشە مردووە ئاڕاستەی كەسێكی زیندوو بە لاشە دەكات بۆ كردنی كارێك.
زۆرن ئەوانەی كە ئیمامێك لە ئیمامەكان یان هەوەڵێك یان رسول اللە یان بینیوە كە ئاڕاستەی كردوون بۆ كردنی كارێك، ئەوانیش پێی هەستاون.
ئایە ئەمە كاریگەری نییە؟
لێرەدا جۆری كاریگەرییەكەم بۆ گرنگ نییە تەنها ئەوە گرنگە كە بزانرێت كاریگەری هەیە(بە ئیزنی خودا) وە ئەوانەی لە جیهانی بەرزەخدان ئاگایان لەم دنیایە هەیە، وە بە ئیزنی خودا كاری لەسەر دەكەن، وە ئەوان لەوێ گەلێك كامڵترن لەو مرۆڤانەی كە بە جەستە لە دنیادان.
كەواتە داواكردن لێیان ئەگەر ئەولاتر نەبێت لەو كەسانەی دنیا ئەوا هیچی كەمتر نییە، بۆیە ئەوانیش زیندوون وەك سەلماندمان، ئیدی گەر ماددەگەرایی نییە چییە؟ كە وادەكات سەر چوارگۆشەیەكی سەلەفی مۆدێرن خۆی بگرێتەوە لە هاوار كردن و تەقتدیم كردنی عەریزەكانی بۆ پەیامبەر، بەڵام لای ئاسایبێت كە داوا لە بەرپرسێكی دنیایی بكات و عەریزەی بۆ تەقدیم بكات؟ مەگەر هەر ئەوە نییە ئەمیان هەست پێدەكات و هەست بەوی دییان ناكات كە بناغەی ماددەگەرییە؟!!
لقوم یعقلون
موسوڵمانی ماددەگەرا و تەوەسول بە پیاوچاكان ئەوەندەی بەركەوتنم هەبووە لەگەڵ عەقڵیەتی سەلەفی مۆدێرندا، بۆم دەركەوتووە كە سەلەفییەت پێیوا نییە پەیوەندییەك هەبێت لە نێوان ئاسمان و زوی وەك باقی موسوڵمانە ماددییەكانی دی، ئەو دانپێدانەش كە دەینێن بە كاریگەری خودادا،…
موسوڵمانی ماددەگەرا و تەوەسول بە پیاوچاكان
ئەوەندەی بەركەوتنم هەبووە لەگەڵ عەقڵیەتی سەلەفی مۆدێرندا، بۆم دەركەوتووە كە سەلەفییەت پێیوا نییە پەیوەندییەك هەبێت لە نێوان ئاسمان و زوی وەك باقی موسوڵمانە ماددییەكانی دی، ئەو دانپێدانەش كە دەینێن بە كاریگەری خودادا، دانپێدانانێكی ڕوكەشییە و بینا كراوە لەسەر ئەو بنەمایەت كە خودا و مەخلوقاتیش هەر ماددەن، ئەوەی ماددە نەبێت مەوجود نییە، مەخلوقاتی ماددیش لە خۆیاندا كاریگەری هەیە بەڵام جیاوازیان لەگەڵ خودا ئەوەیە كە خودا كاریگەرییەكەی زیاترە لەوان!.
هەروەها سیستمێك هەیە كە كۆنتڕۆڵی خودا و مەخلوقاتی كردووە و پێویستە بەپێی ئەو سیستمە هەردوولا هەڵسوكەوت بكەن، بۆیەش لێرەوە دەڕۆن نەبوونی باوەڕ بە كەرامات، ئەگەریش هەبێت تەنها باوەڕێكە بە زمان نەك عەقیدەیەكی ڕەگداكوتاو لە ناخدا.
لێرەوە دێنەوە بۆ ئەو قسەیەی كە دەڵێن: مردوو دوای مردنی كۆتایی بە هەموو كاریگەرییەكی دێت لەم جیهانەدا و ئەوان پێویستیان بە دوعای ئێمەی زیندوو(لە جیهانی ماددە) هەیە!!!.
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئەوان لە ڕاستیدا باوەڕیان بە كاریگەری ڕوح نییە، بەڵكو پێویستە ئەو ڕوحە بەرجەستە ببێت لە ماددەیەكدا ئەوكات كاریگەری دروست دەكات، هەروەها مردنی مرۆڤ بریتییە لە خەوتنێكی كاتی تا دووبارە بۆ حەشر هەڵدەستنەوە و دەبنەوە ماددە جارێكیتر.
ئەم تێڕوانینە بە زمان نایڵێن بەڵكو لە عەقڵی ناوەخنیاندا هەڵگیراوە بێ ئەوەی هەست بە خۆیان بكەن.
هەڵوەشاندنەوەكەشی لە ڕوی فەلسەفییەوە درێژە دەكێشێت چونكە پێویستە سەرەتا ماددەگەری و كاریگەری جگە خودا لە گەردوندا بەتاڵ بكرێتەوە كە لە جێگەی دی باسمان كردووە و دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ كتێب و زنجیرە ڤیدۆییەكانمان دەربارەی بابەتەكە.
ئەوەی لێرەدا دەمەوێت بیڵێم سەلماندنی پەیوەستی ئاسمان و زەویی و دانەبڕاویان لە یەكتر و مانەوەی كاریگەر(مەجازی) مردووەكان دوای مردنیان بەسەر دنیاوە لە ڕێگەی هەندێك دەقی شەرعی و ئاسار لەو بارەیەوە.
تۆ و گۆزەكە
لەوەتەی مرۆڤایەتی هەیە ئەكوژێ و ئەكوژرێ، شتێكی تازە نییە، لەم دنیایەشدا هەریەكەو پێگەیەكی هەیە و كارێكی لەسەرە ئەنجامی بدات، كوشتن و كوژرانیش خراپە نین لە خودی خۆیاندا، بەڵكو هەر نیسبەتە ڕاكێشراوەكەی نێوان مومكینەكانە كە ئەسڵ تێیدا نەبوونە، گرنگ لێرەدا ئەوەیە لەبەر چی ئەو كارە دەكرێت، گەر قەرارە لەبەر فەزیلەتی ڕەهابێت، ئەوا لە هەر تەڕەفێكی(بكوژ یان كوژراو)بیت جیاوازی نییە چونكە حەقت پێكاوە نەك لەبەر خۆت بەڵكو لەبەر حەق، نەك چونكە تۆ حەقت ئەوێت بەڵكو لەبەر ئەوەی حەقە و پێویستیشە لەبەر خۆی بویسترێت.
ئێمە هەموان پارچەكانی گۆزەیەكی شكاوین، هەركەسێكمان لەو گۆزەیدا جێگەیەكی هەیە و دەبێت بۆ كامڵ بوونی گۆزەكە پڕی بكاتەوە، نەك لەبەر تۆ كە پارچەیەكیت بەڵكو لەبەر گۆزە هونەرییە جوانەكە، تا دووبارە ئیعتیباری جوانی خۆی وەربگرێتەوە، بزانە تۆ گرنگی تەنها بەوەی پارچەیەكیت لەو كوتلە هونەرییە، بەڵام وەكو خۆت هیچ نیت، نە خۆت شتیت نە ئەوەشی لەسەرت دەردەكەوێت، بەڵكو گۆزەكە گرنگە.
”لقوم یعقلون”
من لم یفهم إشاراتنا لا يرشده عباراتنا
ئیلزامێكی سادەی عەقڵی ڕەتكەرەوانی هانابردن بۆ پێغەمبەران و پیاوچاكان(هاواركردن لە پەیامبەر”علیە الصلاة والسلام” هاوارە لە خودا).
- هانابردن بۆ جگە خودا لە شەریعەتدا یان حەڵاڵە یاخود مكروە، لەو نێوەندەدا شتێكی دی نییە.
- ئەگەر حەڵاڵبێت ئەوا:
١- بەهۆی موافەقەی شەریعەتەوە حەڵاڵە(یان لە ئوسوڵی شەریعەت یان لە فروعیا) بەو واتایەی یان نەسێكی قەتعی دەلالەت و قەتعی سبوتی لەسەرە بە كردنی، یان زەنیە بە دەلالەت یان سبوت یان هەردوكیان.
٢- یاخود نەبوونی موخالەفەیە، بەو واتایەی هیچ دەقێكمان نییە كە لەسەری هاتبێت بەڵام پێچەوانەی ئوسوڵی شەریعەت نییە، بۆیە لەڕوی فیقهییەوە قبوڵ دەكرێت و كێشەیەكی نییە.
لەهەردوو حاڵەتەكەیا ئێمە وەك خۆمان باسی ناكەین و كێشەیەكمان نییە لەگەڵیدا.
- ئەگەر كەراهەتی هەبوو: ئەوا
١-یان كەراهەتی تەنزیهییە وەك خواردنی پیاز پێش چون بۆ مزگەوت، ئەمەش بە بوونی دەقێك یان قیاس لەسەر دەقێك كە شایەنی قیاسبێت وەردەگیرێ یاخود بە ئوسوڵی شەریعەت تێپەڕ دەكرێت(ئەمەشیان هەركێیەك بیڵێ قسەمان لەگەڵی نییە و بەپێی مەزهەبی خۆی لێی قبوڵ دەكرێت).
٢- یاخود كەراهەتی تەحریممیە: كەراهەتی تەحریمیش
٠ یان كوفرە كە پێویستی بە دەڵیل دەبێت لە ئوسوڵی شەریعەتدا بەوەی كە قەتعەن دەبێت بە دەقێك بێت یان قیاس بۆسەر دەقێك یان ئیجماعی لەسەربێت وەگەر نا بەشوبهە تەكفیری خەڵك ناكرێ.
. یاخود حەرامێكێكە كە مرۆڤ پێی فاسق دەبێت(وەك شەرابخواردن)، ئەمەشیان دەبێت موخالەفەبێت لەگەڵ ئوسوڵ یان فروعی شەرع بە بەڵگەی قەتعی یان قیاس بۆسەر بەڵگەی قەتعی یان ئیجماع.
*دوای ئەم ڕونكردنەوەیە دەڵێین، وەك پرسیارێ لەسەر ئەم باسە، بەبێ ڕۆیشتن بۆناو ئەو دەیان بەڵگەیەی كە بە عەقڵ و بە نەقڵ هاتون و تێیدا موافەقەی لانی كەم كردوەی هەندێ لە هاوەڵان دەبێت و ئەوەی لەسەر دادەمەزرێت كە بەلایەنی كەمەوە موباحە، بۆ ئەو كەسانەی كە دەڵێن ئەم قسەیە(هانا بردن بۆ پێغەمبەر هانابردنە بۆ خودا) ئایە گەر وتمان مەبەستمان پێی ئەوەیە چونكە خوا پێغەمبەری خۆش دەوێت بۆیە هانای بۆ دەبەین، پێمان دەڵێن: مەبەستی ئێوە گرنگ نییە، جا ئەلێرەدا پرسیارەكە عەكس دەكەینەوە بۆیان و ئەچینە ناو دەروازەی ئیمانەوە كە باسێكی عەقەدییە، لای ئەوان كردەوە بە خودی خۆی حوكمی بەسەردا دەدرێت، دەڵێین: ئایە دروستە كەسێك لەپێناو بەرگری لە پێغەمبەردا بكوژرێت؟
بە دڵنیاییەوە مەگەر كەسێك موسوڵمان نەبێت بڵێ نەخێر دروست نییە، لاموایە هەموانیش دەستخۆشی لەو كەسە دەكەت كە دەكوژرێت لەپێناو بەرگریكردن نەك لەخۆی بەڵكو لە ناویشی، وەك ئەوەی لەسەر كوشتنی مامۆستاكە كوژرا لە فەڕەنسا دوای ئەوەی كاریكاتێری لەسەر پەیامبەر دروست كردبوو.
پرسیار: دەی ئەمە بەپێی مەزهەبی خۆتان كە كردەوە مەرجی ئیمانە تێیدا كوفرە، چونكە جیهادە و جیهادیش پەرستشە و پەرستشیش بۆ جگە خودا كوفرە.
ئەشێ ڕاستەوخۆ كابرا وەڵام بداتەوە و بڵێت: ئەوجە خۆ كابرا هەر بۆ ڕەزامەندی خودا ئەوەی كردووە چونكە خودا پەیامبەرەكەی خۆش دەوێت و ئەویش ئەوەی خۆش دەوێت كە خودا خۆشیویستووە، بۆیە لەكۆتایدا نییەتی خودا بووە.
لێرەدا دەستخۆشییەكی گەرمی لێ دەكەین كە ئیقراری بەوە كرد خودی كردەوە و پەرستش بە نییەتەكەی پشتەوەی حوكمی لەسەر دەدرێت نەك كارەكە، ئێمەش پەیامبەر بە وەسیلەی خودا دەبینی نەك بە خودا، بە عەبدی خودای دەبینین نەك كاریگەری لەسەر گەردوون لە زاتی خۆیدا، بەڵكو لامان جگە خودا هیچ شتێك كاریگەر نییە، دەقێكیش مان بۆ گرتنەبەری وەسیلە هەیە سەریح لە قورئاندا دەفەرموێت”وابتغوا الیە الوسیلة".
بە دڵنیایشەوە قسەی ئێمە لەسەر ئەسڵە چیدی نایەینەوە بۆ خاڵی سەرەتا و ئایەت و فەرمودە ڕیزكردن، بەڵكو دێین لەسەر ئوسوڵی عەقیدەی كابرا قسە دەكەین، جا یا ئەوەتا كردەوە بكات بە مەرج بۆ باوەڕ لە خودی خۆیدا یاخود بیهێنێت و شوێنكەوتەی نییەت، نەك بێتو بەدوو پێوانەی جیاواز بپێوێت بۆ مەزهەبی خۆی پێوانەیەك بەكاربێنێت و بۆ بەرامبەر پێوانەیەكی دی، یان ئەوەتا هاوار و خۆبەكوشتدانەكەش بە ڕوكەش لێكبداتەوە كە هەردوكیان بۆ جگە خوایە، یان ئەوەتا هەردوكیان حەمل بكاتە سەر نییەت و بە نییەتی كەسەكە لێكی بداتەوە بۆچی ئەو كارەی كردووە.
تەبعەن قسەكە بۆ ئەوانەیە كە(لبیب)ن، بۆ نەخوێنەوار نییە.
https://youtu.be/KoBl9R7JcNk?si=8VPdxGfDbKa4EjoK
YouTube
گفتوگۆیەک لەسەر عەقیدەی ئەهلی تەسەوف
#ئاینی #ئیسلام #تەسەوف #سۆفی #التصوف #الصوفية #العقيدة\_الإسلامية #عقيدة #العقيدة\_الصحيحة
کتێبەکانی د.سعید فودة
کتب د.سعید فودة
?@Xalynaujuly
?07728918940
?07506698940
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 day, 5 hours ago