shaho kurdi:شاهۆ کوردی

Description
ئەم چەناڵە تایبەتە بە زمان و ئەدەبی کوردی لەلایان (م.شاهۆ اسماعیل عمر) بەڕێوەدەچێت.
12 ساڵ ئەزموون لە زمان و ئەدەبی کوردی
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

3 weeks, 5 days ago
3 weeks, 5 days ago
3 weeks, 5 days ago
1 month ago
1 month ago

۱.کاری چاوگی بوون:

پەری منداڵی بوو.
بوو:کاری تێپەڕە، ناسیمەوە بەوەی جێناوی لکاوی(ی)لەپێش (بوو)هاتووە، بەرکار هاتووە بە بەرکارەوەلکاوە.
هەروەها لەهەمووی گرنگرتر بەواتای منداڵبوون هاتووە.
هەمیشەش سێ کەرەستەی سەرەکیمان هەیە(بکە،بەرکار، کار)

من ماڵم هەبوو.
بوو:کاری تێپەڕە، ناسیمەوە بەوەی جێناوی لکاوی(م)لەپێش (هەبوو)هاتووە.بەرکار هاتووە بە بەرکارەوە لکاوە.
هەروەها بەواتای خاوەنداریش هاتووە، چونکە دەتوانم بڵێم: من خاوەنی ماڵم.

۲.جاران دز هەبوو.
هەبوو:کاری تێنەپەڕە، ناسیمەوە بەوەی جێناوی لکاو لەپێش (هەبوو)نەهاتووە.
هەروەها بەواتای بوون(وجود)هاتووە، چونکە دەتوانم بڵێم:
جاران دز وجوودیان هەبوو

۳.پارەم نییە.=تێپەڕە ،چونکە جێناوی لکاوی(م)ی لەپێش هاتووە
پارە نییە.=تێنەپەڕە،چونکە جێناوی لکاوی لەپێش نەهاتووە.

٤.هەرکات (بوو،دەبێت،دەبن)تان بینی ئەم چوار پێشگرەی لەپێش بوو(هەڵ، ڕا، پێ ،دەر) بزانە کاری تێنەپەڕی داڕژاوە
ئاگرەکە هەڵبوو.  ئاگرەکە هەڵدەبێت. ئاگرەکان هەڵدەبن.
مناڵەکە لە خەو ڕابوو.  ڕادەبێت.

گڵۆپەکان پێبوون، پێ دەبن
ئاوەکە دەربوو.  دەردەبێت

٥.هەرکات (بوو،دەبێت،دەبن)تان بینی ئەم کۆمەڵە وشەی لەپێش بوو(پەیدا، تەواو، ئامادە، لەدایک، نقووم ، ون، بزر، فێر، تێر، چارەسەر......) بزانە کاری تێنەپەڕی لێکدراوە.
واتا دەمجکراوبن و سپەیس نەبێت لەنێوانیان دا

منداڵەکە پەیدابوو.
منداڵەکە تەواوبوو.
خواردنەکە ئامادەدەبێت.
کەشتییەکە نقوومبوو.
پارەکەم ونبوو.
پارەم بزربوو.
منداڵەک فێربوو.
منداڵەکە تێردەبێت.
کێشەکە چارەسەربوو.

٦.شین ، سەوز، وشک: گەر کەوتنە پێش(بوو، دەبێت)هەروها لە سەرەتای ڕستەش ناوی دار و درەخت و گژوگیا و گوڵ و گەنم و جۆ هاتن بزانە دیسان تێنەپەڕی لێکدراون، واتا بامانای ڕووان و گەشەکردن هاتبێت.

۷.گەنمەکە شینبوو.
دارەکە سەوزبوو. دەشتەکە سەوزبوو.
دارەکە وشکبوو.  گیاکە وشکبوو
هەمووی تێنەپەڕن
چونکە بەواتای ڕەنگ نەهاتوون، بەواتای گەشەکردن و ڕووان هاتوون.

کاری یاریدەدەر: دەبوو، دەبێت ،دەبووایە=کارێکی تریان لەدووایە.
دەبوو چووبام ، دەبێت بچم.  ، دەبوو چووبووبام

کاری ناتەواو: ە، بوو ، دەبێت
ئەو مەرجانەی سەرەوەی تێدانەبن بزانە کاری ناتەواوە
ئەو کەسێکی سەرکەتووە= سەرکەوتوو نییە.
ئەو منداڵ بوو= ئەو منداڵە
ئاسۆ لەلای ئەو منداڵە دەبێت.= لەلای ئەو منداڵەیە.
کەواتە تۆ بیگۆڕە بۆ (ە)گەر گونجا کاری ناتەواوە مەرجەکانی سەرەوەشی تێدانەبن

وریابە (بوو):هەندێکجار دەبێتە نیشانەی ڕابردوو دوور
نامەکەم بە منداڵەکە ناردبوو.= نارد
لای دەدەم تێکناچێ بزانە نیشانەی دووری ڕاگەیاندنە.
زۆر ئاگاداری گرێکان بن، کە دەبن بە تەواوکەری کاری ناتەواو:
سەرەتا نیهاد بدۆزنەوە: ئەوەی لەدوای نیهاد هات پێی دەڵێن(تەواوکەری کاری ناتەواو):

پرسیار لە کارەکە بکە ئەوەی وەڵامی دایەوە(نیهادە)،نموونە:

برای من مامۆستایێکی زۆر باش بوو.
کێ مامۆستایێکی زۆر باش بوو؟
وەڵام: برای من: کەواتە گرێی ناوییە نیهادە، بۆچی گرێی ناوییە؟ چونکە لە وشەیەک زیاترە

ئینجا لەدوای نیهاد ڕا بگرە تاکو دەگەیتە کاری ناتەواو پێی دەڵێن(تەواوکەری کاری ناتەواو)

مامۆستایێکی زۆر باش:گرێی ناوی تەواوکەری کاری ناتەواوە، بۆچی گرێیه؟ چونکە لە وشەیەک زیاترە.

سێ گرێمان هەن:
١:گرێی ناوی: کاتێک گرێکەمان ناوییە، وەڵامی وشەی پرسی(چۆن، کەی ، لەکوێ)ناداتەوە،واتا لەناو گرێکە (ناوێک، جێناوێک،چاوگێک)مان هەبێت.
برای من مامۆستایێکی زۆر باش بوو.
برای من:گرێی ناوییە، ببینە ناوێک و جێناوێک هاتوون بۆیە گرێی ناوییە.

مامۆستایێکی زۆر باش:گرێی ناوییە، ببینە ناوێک لەگەڵ هاوڵناوەکان هاتووە بۆیە گرێی ناوییە.
ئەمە سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بوو.
چی سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بوو؟
ئەمە: نیهادە.
چی بوو؟
سەرکەوتنێکی زۆر گەورە:گرێی ناوییە، چونکە(چاوگ)ی لەگەڵ دایە.

قەڵەمەکە هی فڵان بوو:
چی هی فڵان بوو؟
قەڵەمەکە، نیهادە
هی فڵان:گرێی ناوییە، چونکە جێناو هاتووە، جێناویش هەبن هەر گرێی ناوی پێ دەڵێن.

۲.گرێی هاوڵناوی:وەڵامی وشەی پرسی(چۆن) دەداتەوە، نابێت هیچ ناوێکی لەگەڵ دابێت
ئاسۆ زۆر باش بوو.
کێ زۆر باش بوو؟
وەڵام: ئاسۆ:نیهادە
چۆن بوو؟:
زۆر باش:گرێی هاوڵناوییە،تەواوکەری کاری ناتەواوە، چونکە هیچ ناوێکی لەگەڵ دا نییە.

۳.گرێی هاوەڵکاری: وەڵامی وشەی پرسی(کەی، لەکوێ) دەداتەوە
ڕۆژی کرێکاران یەکی ئایارە.
چی (یەکی ئایار)ە:
وەڵام: ڕۆژی کرێکاران:گرێی ناوییە، نیهادە

کەینێیە؟: یەکی ئایار: گرێی هاوڵکاری کاتییە، بناسەوە بەوەی وەڵامی وشەی پرسی(کەی)دایەوە.

قوتابییەکە لەناوپۆل بوو.
کێ لەناو پۆل بوو؟
قوتابییەکە: نیهادە

لە کوێ بوو؟
لەناوپۆل:گرێی هاوڵکاری شوێنییە،چونکە وەڵامی وشەی پرسی(لەکوێ)ی دایەوە.

م. شاهۆ اسماعیل عمر

1 month ago
4 months, 1 week ago

?زانیاری گرنگ

زانکۆی سۆران بۆ ئەمساڵی خوێندن چەندین گۆرانکاری گرنگ لە بەشەکاندا دەکات، وەک:

?بەشی پەرستاری دەکاتەوە لە فاکتەری زانستی و تەندروستی ( ئەمەیش کاریگەری هەیە لەسەرنمرەی پەرستاری زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری هەولێر نمرە دیار نیە بەس بۆ ئەوانە باشە سەروو 80ەیان هەیە).

?بەشی عەرەبی لە فاکتەری ئاداب دادەخرێت و بەشی عەرەبی لە فاکتەری پەروەردە دەکاتەوە.

بەشی ماتماتیک لە فاکتەری زانست و پەروەردەی بنەڕەت دادەخرێت و بەشی ماتماتیک لە فاکتەری پەروەردە دەکاتەوە

.زانکۆی سۆران کۆلێژی پەرستاری دەکاتەوە ئەمساڵ.

نوسین"مەروان محمد"

4 months, 1 week ago

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی ٩ی ٢٠٢٤، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) بێت.

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago