خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان - قۆناغی یەکەم

Description
خولێک تایبەت بە فێربوونی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست
هەموو وانەکان لێرە دادەنرێت

بۆ هەر پرسیار و پێشنیازێک پەیوەندی بکەن بۆ بۆتی فێرگەی زانستەوە:
https://t.me/Fergay_Zanst_Bot
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

7 months, 3 weeks ago

**مژدە بۆ سەرجەم فێرخوازان:
پەرتوکەکانی قۆناغی یەکەمی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست بە چاپێکی نوێی ناوازە بەو نوسخەی کە مامۆستایانی خولەکە شەرحی دەکەن بە نرخێکی گونجاو چاپکرا.
بە: 18000 هەژدە ھەزار دینار بۆ سەرجەم ئەو  کتێبانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا دەخوێندرێت، کە ژمارەیان شەش کتێبە.
ئێستا لە کتێبخانەی ئامۆژگاری بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە بەردەستە.
هەر بەڕێزێک داوای کتێبەکان بکات ئەوە وەکو دیاری (ڕێبەری فێرگەی زانست)ی بۆ دەنێردرێت لە گەڵ کتێبەکاندا، کە تێیدا وردەکاری چۆنێتی خوێندن و بەڕێوەچوونی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکانی تێدایە).

ناونیشان: سلێمانی ـ دارەسوتاوەکە ـ بەرامبەر کەشتی نوح
ژمارە موبایل: 07701499711 تیلیگرام: https://t.me/muhammad_jaf
(بۆ داواکردنی کتێبەکان نامەی تایبەت بۆ ئەو تیلیگرامی سەرەوە بنێرن, تێیدا ناوی سیانی خۆتان و ژمارە تەلەفونێکی بەردەست و ناوی شارەکەتان و گەڕەکەکەتان بنوسن.
تکایە دوای داواکردنی کتێبەکان ئاگاتان لە موبایلەکانتان بێت، چونکە پەیوەندیتان پێوەدەکرێت بۆ گەیاندنی کتێبەکانتان).**

تیبینی: گەیاندن هەیە بۆ سەرجەم شار و شارۆچکەکەکانی کوردستان و عێراق.
نرخی گەیاندن بۆ ناوخۆی شاری سلێمانی: 3000 سێ هەزار دینارە.
نرخی گەیاندن بۆ شارەکانی تری کوردستان: 5000 پێنج ھەزار دینارە.

https://t.me/maktabaalnasiha
داواکاری: (هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشداربێت لە بڵاوکردنەوەی بڕۆشوری (مطوية) ی ناوتۆمارکردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست، ئەوە دەتوانێت لە گەڵ ئەو کتێبانەی کە داوای دەکات داوای ڕێژەی پێویست لە بڕۆشورەکان بکات تاوەکو لە گەڵ کتێبەکاندا بۆیبنێردرێت، بۆ ئەوەی دابەشیبکات بەسەر موسڵماناندا تاوەکو بەشداری بکەن لە خولەکەدا).

فێرگەی زانست:
https://t.me/Fergay_Zanst

Telegram

mohammad jaff amozhgary maktaba

https://t.me/maktabaalnasiha مكتبة النصیحة للنشر والتوزیع ـ جملة ومفرد

**مژدە بۆ سەرجەم فێرخوازان:
7 months, 3 weeks ago

پرسیار: پرۆگرامی خوێندن (ئەو پەرتوکانەی کە دەخوێندرێت) لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست چین و ئایا بەشێوەی pdf بەردەستن؟
وەڵام: ئەمە هەموو ئەو پەرتوکانەیە کە بڕیاردراوە لە ھەر چوار قۆناغی خولەکەدا بخوێندرێت بە شێوەی PDF:
پەرتوکەکانی قۆناغی یەکەم:
https://t.me/Fergay_Zanst/7 پەرتوکەکانی قۆناغی دووەم:https://t.me/Fergay_Zanst/15 پەرتوکەکانی قۆناغی سێیەم:https://t.me/Fergay_Zanst/23 پەرتوکەکانی قۆناغی چوارەم:https://t.me/Fergay_Zanst/31 تێبینی: (پێویستە فێرخواز بۆ ئەوەی سوود و تێبینییەکانی لەسەر پەرتووکەکانی بنوسێتەوە و بتوانێت بابەتەکانی بەجوانی بخوێنێت و دوبارەی بکاتەوە، بە چاپکراوی پەرتووکەکانی لەبەردەست بێت).

Telegram

فێرگەی زانست

پەرتوکەکانی قۆناغی یەکەم ***👇******👇******👇******👇***

7 months, 3 weeks ago

پرسیاری حەڤدەیەم : شێوازی فۆرمی گوێگرتن لە وانەکان چۆنە؟
وەڵام : فۆرمەکان بەشێوەیەکە کە بابەتەکانی ئەو هەفتەیەی لەخۆگرتووەو بۆماوەی (10) ڕۆژ بەکراوەیی دەمێنێتەوە، دواتر هەڵدەگیرێت، هەر فێرخوازێک پێنج هەفتە فۆرمەکان پڕ نەکاتەوە بە (دەرنەچوو) ئەژماردەکرێت و لەو قۆناغە دەمێنێتەوە، ئەگەر تەنانەت لە یەک بابەت (5) وانەی گوێنەگرتبێت هەر بە(کەوتوو) دادەنرێت و لەو قۆناغەدا دەمێنێتەوە.
پرسیاری هەژدەیەم : ماوەی وانەکان چەندە؟
وەڵام : تێکڕای وانەکان بەزۆری لەدەوروبەری (٣٠) خولەکدایە.

پرسیاری نۆزدەیەم : خوێندن لەخولەکە کەی دەستپێدەکات؟
وەڵام :  خوێندن لەخولەکە ٳن شاء الله لە (٢٩ / ٦ / ٢٠٢٤) دەستپێدەکات.

خوای گەورە ئێمەو ئێوەش موەفەق و سەرکەوتووکات بۆ فێربوونی زانستی شەرعی و کردەوەپێکردنی.

فێرگەی زانست
https://t.me/Fergay_Zanst

Telegram

فێرگەی زانست

« فێرگەیەك تایبەت بە بڵاوکردنەوەی زانستە شەرعییەکان » بۆ هەر پرسیار و پێشنیازێک پەیوەندی بکەن بەم بۆتەی خوارەوە:: https://t.me/Fergay\_Zanst\_Bot

پرسیاری حەڤدەیەم : شێوازی فۆرمی گوێگرتن لە وانەکان چۆنە؟
7 months, 3 weeks ago

#تکایە_ھەربەڕێزێک_بەنیازی_بەشدارییە_لەخولەکە_ئەم_بابەتە_بخوێنێتەوە:
چەند پرسیارێکی زۆر گرنگ کە ڕووبەڕووی فێرگەکەمان دەکرێتەوە سەبارەت بە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان لەگەڵ وەڵامەکانیدا:

پرسیاری  یەکەم: چۆن ناوی خۆم تۆماربکەم لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست؟
وەڵام: لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ئەم فۆرمەوە:
https://forms.gle/rTQkhBxKAcJmkrVB9

پرسیاری دووەم: من فێرخوازێکی سەرەتام، پێشتر زانستە شەرعییەکانم زۆر نەخوێندووە، ئایا دەتوانم بەشداری بکەم لەم خولەداو سوودمەند دەبم؟؟
وەڵام: بەڵێ دەتوانیت بەشداربیت، و پشتیوان بەخوای گەورە زۆر سوودمەند دەبیت، بەو مەرجەی خۆت یەکلابکەیتەوە بۆ خوێندنی زانستەکان و باش دووبارەیان بکەیتەوە و لێی دانەبڕێت.
پرسیاری سێیەم: ئایا وانەکان بەزمانی کوردی دەخوێندرێت؟؟
وەڵام: پەرتوکەکان بە زمانی عەرەبین، بەڵام مامۆستایانی خولەکە ھەمووی شیدەکەنەوە بە زمانی کوردی و دەتوانیت لێی تێبگەیت و فێری زانستەکان بیت.

پرسیاری چوارەم: ئایا لەخولەکەدا تاقیکردنەوەکان بە چی زوبانێک ئەنجام دەدرێت کوردی یاخود عەرەبی؟؟
وەڵام: تاقیکردنەوەکان بە ھەردوو زوبانی کوردی و عەرەبی دادەنرێت، پشتیوان بەخوای گەورە فێرخواز ئاستەنگی بۆ دروست نابێت.

پرسیاری پێنجەم: ئایا دەکرێت فێرخواز تەنھا لەوانەیەک یاخود لە چەند وانەیەکدا بەشداری بکات؟؟
وەڵام: نەخێر، پێویستە لە سەرجەم وانەکاندا بەشدار بێت؛ چونکە ئەم زانستانە تەواوکەری یەکترن و بەتەواوکردنی ھەمووی فێرخواز ئاستێکی زۆر باش لە زانستە شەرعییەکان دەبڕێت إن شاء الله تعالى.

پرسیاری شەشەم: ئایا ھەبوونی پەرتووکەکان بەچاپکراوی پێویستە بۆ فێرخواز؟؟
وەڵام: بەڵێ ھەبوونی ئەو پەرتوکانە بە چاپکراوی لەبەردەستی فێرخوازدا زۆر زۆر پێویستە، بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو بابەتانەی کەلای ناڕوونەو مامۆستا شیدەکاتەوە لەسەر پەرتوکەکە بینوسێت و دواتر بەجوانی وانەکان دووبارەبکاتەوە.

پرسیاری حەوتەم : چۆن ئەم زانستانە دەخوێندرێت بەڕێگەی ئۆنلاین یاخود بە ئامادەبوون؟؟
وەڵام: ئەم وانانە تەنھا بە شێوەی ئۆنلاین دەخوێندرێت، تێیدا وانەکان لە ڕۆژانی دیاریکراودا لە کەناڵی تایبەتی خولەکەدا دادەنرێت، پاشان پێویستە فێرخواز لە ماوەیەکی دیاریکراودا گوێ لە وانەکان بگرێت، واتە وانەکان بە پەخشی ڕاستەوخۆ نابێت لە کاتێکی دیاریکراودا، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشی فێرخوازە بۆ ئەوەی ھەرکەی بۆی گونجا لەو هەفتەدا گوێ لەوانەکان بگرێت.

پرسیاری هەشتەم : ئەگەر فێرخواز قۆناغێک یاخود سەرجەم قۆناغەکانی خولی زانستە شەرعییەکان ببڕێت بە سەرکەوتوویی، چ بڕوانامەیکی پێدەدرێت؟؟
وەڵام: بڕوانامەیەکی (بەشداربوون) لە فێرگەی زانستەوە وەردەگرێت، بەڵام ئێمە ئەوە بیری فێرخوازان دەخەینەوە کە دەبێت مەبەستی سەرەکیمان لە خوێندنی ئەم زانستانە تێگەیشتن و شارەزابوون لە ئیسلام بێت وەکو خۆی، بە ئومێدی ڕازی کردنی خودای گەورە سبحانه وتعالى.

پرسیاری نۆیەم: ئەم فێرگە سەر بە چی حیزب و لایەنێکە؟
وەڵام : ئەم فێرگەیە فێرگەیەکی سەربەخۆیەو سەر بەهیچ حیزب و لایەنێک نییە.

پرسیاری دەیەم : ماوەی خوێندن لەم فێرگەیە چەندە؟
وەڵام : ماوەکەی (2) ساڵی خوێندنی فیعلییە، دابەش بووە بەسەر (٤) قۆناغدا، هەر قۆناغێک (٦) مانگی خوێندن دەخایەنێت.

پرسیاری یازدەیەم: چی کتێبێک یاخود چی بابەتێک لەم خولەدا دەخوێنرێت؟
وەڵام : لەقۆناغی یەکەم و دووەمدا (6) بابەت دەخوێندرێت، ئەوانیش (العقیدة ، التفسیر، الحدیث، الفقه، التربیة الاسلامیة، السیرة النبویة).
لەقۆناغی سێیەم و چوارەمدا (اللغة العربیة)ش زیاد دەکرێت و دەبنە (7) بابەت.

پرسیاری دوازدەیەم : مامۆستاکانی ئەم فێرگەیە کێن؟
وەڵام : مامۆستاکانی فێرگە کۆمەڵێک مامۆستای ناسراوو خاوەن ئەزموون و بڕوانامەن لەبوارەکانی شەریعەتی ئیسلامیداو لەسەر ڕێبازی ئەهلی سوننەت و جەماعەتن الحمدللە.
پرسیاری سیازدەیەم : کتێبەکانی ئەم خولە لەکوێ دەستدەکەوێت؟
وەڵام : ناوو ناونیشانی ئەو چاپخانەو پەرتوکخانانەی کە کتێبەکانی لێ دەستدەکەوێت لەکەناڵی تایبەت بەخولەکە لەتیلیگرام دانراوە، بەشێوەی (پی دی ئێف) لەکەناڵی تایبەت بەوانەکان دانراوە.

پرسیاری چواردەیەم : وانەکان چۆن دادەنرێت؟
وەڵام : وانەکان بەپێی خشتەی تایبەتی دابەشی ڕۆژەکانی هەفتە دەکرێت، بەشێوەیەک هەر ڕۆژەو (٢) وانە دادەنرێت، بەشێوازی (ڤیدیۆ) لەگەڵ ((MP3.
پرسیاری پازدەیەم : وانەکان لەکوێ دادەنرێت؟
وەڵام : وانەکان هەموو لەکەناڵی تایبەت بەقۆناغی یەکەم لە (تیلیگرام) دادەنرێت.
پرسیاری شازدەیەم : چۆن قۆناغەکان تێدەپەڕێنین؟
وەڵام : لەهەر قۆناغێک دوو تاقیکردنەوە دەکرێت، هەر تاقیکردنەوەیەک لەسەر (50) نمرە دەکرێت، تاقیکردنەوەکەش بەشێوەی (گوگڵ فۆرم)ی ئۆنلاین و بەشێوازی (ڕاست و هەڵە)و (هەڵبژاردن) دەبێت.

7 months, 3 weeks ago

بسم الله الرحمن الرحیم

مژدەیەکی گەورە، خولێکی بێبەرامبەر.
*فێرگەی زانست بۆ جاری سێیەم هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان بە شێوەی ئۆنلاین.
ئەم خولە ماوەی دوو ساڵی خوێندن دەخایەنێت کە دابەشکراوە بەسەر چوار قۆناغدا، هەر قۆناغێک ماوەی 6 مانگ دەخایەنێت.

  • لەم خولەدا بەشداربووان لە قۆناغی یەکەمدا شەش زانستی شەرعی دەخوێنن کە ئەمانەن:
    ١- العقیدة (بیروباوەڕ)
    ٢-التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز)
    ٣- الحدیث (فەرموودە)
    ٤- السیرة النبویة (ژیاننامەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم-)
    ٥- الفقه (زانستی فیقە)
    ٦- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی)

هەموو ئەم زانستانە لەلایەن مامۆستا و شارەزا لە بواری زانستی شەرعی دەوترێنەوە.

  • فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ ئەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن.

  • مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:

تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
خۆتەرخانکردن بۆ خوێندنی ئەم زانستانە لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە.
تێبینی: لە هەموو قۆناغێکدا فێرخواز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و بڕوانامە وەردەگرێت.

  • بۆ ناو تۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەوە:

https://forms.gle/rTQkhBxKAcJmkrVB9

  • إن شاء الله خولەکە لە 29/6/2024 دەست پێ دەکات و تاوەکو ئەوکاتەش ناو تۆمارکردن بەردەوام دەبێت.

  • بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
    07714343408
    07518827590
    یان لەڕێگەی ئەم بۆتەوە لە تەلەگرام ئەتوانن پرسیار بکەن سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ تۆمارکاردن و بەشداری کردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعیەکان:

https://t.me/Fezanist_tomar_Bot

(موسڵمانی خۆشەویست ھەرکە ئەم بڵاوکراوەیەت پێگەیشت ڕاستەوخۆ بینێرە بۆ کەسانی تر، با بەشداربیت لەخێری بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعییدا).

Google Docs

خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان - فێرگەی زانست

خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان: خولێکی تایبەتە بە زانستە شەرعییەکان کە تێیدا بەشداربووان حەوت زانستی شەرعی دەخوێنن کە پێک هاتوون لەمانەی خوارەوە: ١- العقیدة ٢- التفسیر ٣- الحدیث ٤- الفقه ٥- السیرة النبویة ٦- اللغة العربیة ٧- التربیة…

بسم الله الرحمن الرحیم
7 months, 3 weeks ago

https://www.facebook.com/share/v/x3GbMYVKD98WdknA/?mibextid=xfxF2i

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

7 months, 3 weeks ago
7 months, 3 weeks ago

ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ لەسەر کردنەوەی دەرگای ناوتۆمارکردن بۆ جاری سێیەم لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان لە فێرگەی زانست
.
?*?*??
(تکایە سەرجەم فێرخوازان گوێبیستی ئەم پەیامە بن)**

7 months, 3 weeks ago

بسم الله الرحمن الرحیم

مژدەیەکی گەورە، خولێکی بێبەرامبەر.
*فێرگەی زانست بۆ جاری سێیەم هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان بە شێوەی ئۆنلاین.
ئەم خولە ماوەی دوو ساڵی خوێندن دەخایەنێت کە دابەشکراوە بەسەر چوار قۆناغدا، هەر قۆناغێک ماوەی 6 مانگ دەخایەنێت.

  • لەم خولەدا بەشداربووان لە قۆناغی یەکەمدا شەش زانستی شەرعی دەخوێنن کە ئەمانەن:
    ١- العقیدة (بیروباوەڕ)
    ٢-التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز)
    ٣- الحدیث (فەرموودە)
    ٤- السیرة النبویة (ژیاننامەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم-)
    ٥- الفقه (زانستی فیقە)
    ٦- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی)

هەموو ئەم زانستانە لەلایەن مامۆستا و شارەزا لە بواری زانستی شەرعی دەوترێنەوە.

  • فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ ئەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن.

  • مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:

تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
خۆتەرخانکردن بۆ خوێندنی ئەم زانستانە لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە.
تێبینی: لە هەموو قۆناغێکدا فێرخواز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و بڕوانامە وەردەگرێت.

  • بۆ ناو تۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەوە:

https://forms.gle/rTQkhBxKAcJmkrVB9

  • إن شاء الله خولەکە لە 29/6/2024 دەست پێ دەکات و تاوەکو ئەوکاتەش ناو تۆمارکردن بەردەوام دەبێت.

  • بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
    07714343408
    07518827590
    یان لەڕێگەی ئەم بۆتەوە لە تەلەگرام ئەتوانن پرسیار بکەن سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ تۆمارکاردن و بەشداری کردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعیەکان:

https://t.me/Fezanist_tomar_Bot

(موسڵمانی خۆشەویست ھەرکە ئەم بڵاوکراوەیەت پێگەیشت ڕاستەوخۆ بینێرە بۆ کەسانی تر، با بەشداربیت لەخێری بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعییدا).

7 months, 3 weeks ago
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago