{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago
ئێوارانی ئەم شارە هەراسانی کردووم،
ساڵانێکە، لەئێواراندا هەست بە تەنیایی و خەم و دابڕان دەکەم، بەتایبەت لەئێواراندا، کە ژوورێک، واتا ماڵەوە... دوا وێستگەی هەموو ڕۆژێکمە، چ ژوورێک، کە زیاتر لە کۆنە گۆڕێک دەچێت نەک ژوور، هەرچی پێی بڵێن: ڕەنگی تیایدا نییە، ئەو ڕەنگانە نەب! کە مەرگ و توانەوە دەگەیەنن، ڕەش، بۆر، زەرد.... هتد
یادداشتێکی "بەکر عەلی"
٣/١١/١٩٩٢
من و تاریکی، دواهەمیین کۆتایین.
هەموو شتم شکاند، ویستی چاککردنەوەشم نییە.
من و سۆران هەردووک کەرکووکین
تەمەنێکە ئازیزم سۆران
رۆیشتوویت و لەدوای خۆت کۆمەڵێک شاهێدت جێهێشتووە.
لە دوای خۆت خۆری هیوا و ئازادیت مانگەشەوی لێمان ون کردووە، ئاخر سەردەمی تۆ ڕۆژگاری جوانیبوون، رۆژگاری ئازادی و برسییەتی بوون، ئێستا بۆ ڕۆژگارێک ماوە؟
ئازیزم سۆران، تۆ کوڕی ڕۆژگاری عاتیفە و خەونەکان بوویت،
بۆ ئێستا خەون ماوە؟
وادەزانن کوێرین و سک تێر و بێ خەمین، نازانن ئێمە پڕیشکی گڕکانێکین، نازانن ئێمە هەڵگری پەیام و بیرکردنەوە و خەیاڵێکین.
ئازیزم تۆ نەمری، نەمری وەک گلگامێش، وەک چرا ئەفسانەییکانی ئۆڵۆمپس.
ئەوان پێیان وایە رۆح پەتدەکەن، بەڵام نازانن رۆحی ئەفسانە ناگیترێ، نازانن ئەستێرە و شەو نابینرێ، نازانن خۆری ئازادیمان چۆن گڕ دەگرێ.
ئێمە قەوانەکانیان هەڵدەگرینەوە و دەیکەینە ئینجانە، ئەوان سێبەرەکانمان ڕاو دەنێن و دەیکەنە قەسابخانە.
ئێمە هەڵبەستەکانمان دەچنین و باخەکانمان ئاوەژۆ دەکەینەوە، ئەوان گوڵەکانمان دەقرتێنن و ناوەکانمان دەسڕنەوە.
ئازیزم سۆران تۆ برینی سەر سینەی نیشتیمانیت، تۆ زامی لەبیرنەکراوی دایکەکان و لاوەکانی ئیمام قاسمیت.
وانەزانیت تەنها یادگاریت، وانەزانیت تەنها سێبەریت، تۆ هێما و سومبولی ئازادیت.
من چی لە پەیکەر بکەم بەبێ جووڵە؟
من چی لە ئازار بکەم بەبێ جەستە؟
چی لە هاوار بکەم بەبێ گوێ؟
چی لە نوسین بکەم بەبێ چاوێ؟
ئاخر ئازیزم سۆران تۆ شەهیدی هاواری دایکە ڕەشپۆشەکانیت، تۆ شەهیدی نوسەر و چالاکوان و رۆژنامەنووسەکانیت، تۆ شەهیدی قەڵەم و دەفتەر و شیعرە دڵدارییەکانیت.
بۆ دەکرێت بێدەنگ ببم؟
خۆ من کوێرنیم، سک تێر نیم، کوڕی ئاغا و قەوارەکان نیم.
منیش وەک و سۆران کەرکووکیم.
پێشکەش بە شەهیدی قەڵەم و خەونەکان(سۆرانی مامە حەمە)
20/7/2024
هەستی موحیب.
«واتای ژیان مەرگە»
فرۆید
سأحبك بلا تواصل بلا رسائل هكذا من بعيد، وإن غبت عني لك في خيالي لقاء.
بێ پەیوەندی، بێ پەیام، لە دوورەوە بەم شێوەیە خۆشم دەوێی، ئەگەر لێم دووریش بیت، لە خەیاڵمدا چاوم پێت دەکەوێت.
زۆر شت هەن لە هزر و خەیاڵی ئینساندا وابەستەی هەستەکانن، لە ئاکامی بەرجەستەکردنی واقیعدا شتەکان دەگۆڕێن و بەرەو ئاقارێکی دیکەدا دەڕۆن…
بۆ نموونە: سەرەتای جگەرە کێشان سەرکێشی و ئاڵوودەبوونێکی بەچێژە، بەڵام دواتر دەگۆڕێت بۆ ئەوەی جگەرە کێشان هیچ نەبێت جگە لە ناچاری و بێزاری و دووبارەبوونەوەیەکی بێتام.
یان گوێگرتن لە گۆرانییەک ڕەنگە تەنها لە ساتێکدا بمێنێتەوە وەک نۆستالۆژیایەک.
ژیانیش بەوجۆرەیە؛ کاتێک دەگەیتە پیری ئیدی ڕۆژەکان دووبارەن و لە چاوەڕوانی مردندا درک بە ڕابردوو و ڕاستیەکان دەکەیت.
هەرشتێک مرۆڤ لەسەری ڕاهاتبێت، دوور و نزیک خاڵی بێت لە فەلسەفە یان تێگەیشتن، ئەوا تێدەپەڕێت و دەگۆڕێت…
بەڵام…
من هەمیشە بە مەستی یەکەم سات و یەکەم سڵاو و ناسینیم، لێرەوڕا من بە چاوەکانی مەستی سەمایەکی ئەبەدی دەبم، تاکە ڕۆحێک کە تەپ و تۆز نایبات، کە (با) نایشێوێنێت و تۆفان زەفەری پێنابات، شەو نایترسێنێت و وەک و مۆمێکی نەتواوە لە رۆحمدا تنۆکەکانی موحیبەتی دەڕژێنێت؛ جاویدان و نەمری خۆی لە هزرمدا دەنووسێتەوە.
هەستی موحیب
من بە ئێرەدا تێپەڕیم…
ڕێگاکەی من لە ناو سەرابی زماندایە
هەم دەگەم و
هەمیش لە خەمی گەیشتندا
لە نیوەی ڕێدا لە تونیاندا دەخنکێم.
هیوا قادر
14/4
??
{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago