?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
🎀 ئەو بابەتانەی کە لە ئێستایا لە بازاڕ و پێداویستی خانمان بەردەستن و نرخەکانیان:
🎀 میسکی ڕەش: ٨ هەزار
🎀 میسکی سپی: ٧ هەزار
🎀 لەچکی مەقنەع: ٧ هەزار
🎀 عابای نوێژ: ١٢ هەزار
🎀 پادی لۆکە: ٢هەزار
🎀 جانتای چنراو بە پەنچ نیدڵ: ١٠ بۆ ١٢ هەزار
🎀جزدانی چنراو بە پەنچ نیدڵ: ٤ هەزار.
🎀🎀🎀🎀🎀🎀🎀🎀
🚗گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو کوردستان.
💧بۆ داواکردن نامە بنێرن بۆ ئەم ئەکاونتە📩:
@pedawisty_xanman
📍 باش بزانن بێدەنگی و کەم قسەکردن مانای نەزانین نیە،
ئەو پێغەمبەری خوا بووە صلی اللە علیە وسلم و زۆرکات بێدەنگ بوو❗
🩸🩸🩸🩸🩸
@AfratanyMusulman2
👆بەکورتی:
ابن عبدالبر رحمەللە لە کتێبی التمهید ٢٤٤/٣ دا فەرموویەتی:
📍هەرکەس بتوانێ فێر بێت بەڵام فێر نەبێت تاوانبار ئەبێت.
﴿بێگومان مەبەست فێربوونی زانستی شەرعیە﴾
👆 ئەی خوای پەروەردگار لە کەمتەرخەمیەکانمان ببورە.
🩸🩸🩸🩸
🖊: ٲم ٳیناس
@AfratanyMusulman2
حوکمی دەستگرتن لەدوای هەستانەوە لەڕکوع؟?
? پشت بەستن بە هۆکارە ئەلکترۆنیەکان نابێت کاری بەتەنهای فێرخوازی زانستی شەرعی بێت بەڵکو پێویستە لەسەری بگەڕێتەوە بۆ ئەصلی بابەتەکان لە کتێبەکاندا تاوەکو لە بەرەکەت و سوودە هەمیشەییەکەی بێبەش نەبێت،
ڕاستە ئینتەرنێت ئاسانکارییەکی زۆرمان بۆ دەکات بەوەی کە ڕاستەوخۆ ئەوبابەتەی کە ئەتەوێت ئەیدۆزیتەوە، بەڵام هەر کتێب باشترە چونکە کاتێک بەدوای شتێکدا ئەگەڕێیت لە کتێبەکە چەند بابەتێکی تریشت بەرچاو ئەکەوێت کە ئەمیش خۆی لەخۆیدا سوودێکی ئێجگار گەورەیە و تۆ لەکاتێکدا هەم بابەتەکەی کە خۆت ئەتەوێت ئەیدۆزیتەوە هەمیش زانیاریەکانت زیاد ئەبن.
لە ئەزموونی خۆشمەوە زۆرکات بۆ ئامادەکردنی دەرس و بابەتی ڕۆژانەم سوودم لە ماڵپەڕ و سایتەکان بینیوە، فەتوای کام لە زانایانم وویستبێت دۆزیومەتەوە بێ ئەوەی ئەوەنە بگەڕێم بەڵام باوەڕبکەن هیچ تام وچێژێکی نەبووە لام هەستم بەو هەستە نەکردووە کە وەک فێرخوازێک ئەبێت هەتبێت،
بەپێچەوانەوە هەرکات گەڕابێتمەوە سەر کتێبەکان نوقوم بوم تیایاندا، حەزم نەکردووە وازبهێنم و هەستیشم بەهیلاکی نەکردووە "خوای گەورە بەردەوام ئەو هەستەمان پێببەخشێت و مەحرووممان نەکات لێی"...
لێرەشدا شێخ صاڵح فەوزان خوای گەورە بیپارێزێت زۆرجوانتر و ڕوونتر لەم قسانەی من باسی ئەو بابەتە ئەکات?:
▪️قال الشيخ صالح آل الشيخ وفقه الله:
هذه الأدوات الحديثة- الإنترنت والأشرطة والأسطوانات- تُعطيك ما تبحث عنه بسرعة بالغة، أما النظر في الكتب، فلأجل بحث مسألة واحدة قد تمر على عدد من المسائل، وتستفيد خيراً كثيراً، ولبحث تفسير آية تمر على تفسير عدة آيات، وفي بحثٍ عن حديث واحد تمر على أحاديث كثيرة، استفدتَها في العلم والعمل، وصليتَ على النبي صلى اللّه عليه وسلم في أثناء ذلك مرات ومرات، فإذا ضاق الوقت، واتجه طالب العلم إلى البحث، أو أراد أن يبحث بحثاً، أو أن يخطب خطبةً فليستفدْ من هذه الوسائل، لأنها مفيدة ونافعة كثيراً، أمّا أن تكون هي الوسيلة الوحيدة ويترك الكتاب والقراءة، فهذا ليس بصحيح، وهو من وسائل ضعف العلم عند طالب العلم!
وبمطالعة الكتب وأنت تبحث في كتاب، لو صبرت على ذلك، فإنك تأخذ فوائد كثيرة جداً، ما كنت تظن أنك ستستفيدها.
? الطريق إلى النبوغ العلمي (٢٨٠- ٢٨١).
ـ╗════════??═╔
?: ٲم ٳیناس
@AfratanyMusulman2
ـ╝═??════════╚
? بێگومان جوان خوێندنەوەی قورئان بەو شێوەی کە لە پێغەمبەری خواوە هاتووە واجبە لەسەر تاک بەتاکی موسوڵمان، بەڵام فێربوونی زانستەکەی واجبێکی کیفائیە و هەندێک فێری بن جا پیاو بن یان ئافرەت لەسەر باقی موسوڵمانانی تر لائەچێت.
? هەمیشە وتوومە پێویستە ئافرەت شارەزایی تەواوی هەبێت لەو زانستانەی کە تایبەتن پێی پاشان دەست بکات بەفێربوون و شارەزایی لە زانستەکانی تردا بەنمونە زانستی تجوید کە فەڕزێکی کیفائیه نەک عەینی،
? بەداخەوە ئافرەتانێکی زۆر لەئێستادا گرنگیەکی زۆر و زیاد لە پێویستی خۆی ئەدەن بە زانستی تجوید و زۆر قوڵبونەتەوە، لەبەرامبەردا زانیاری و شارەزاییەکی ئەوتۆیان نیە لەزانستە تایبەتەکان بەژیانیان بۆ نمونە لە زانستی فیقە بابەتی ئەحکامی پاک و خاوێنی و خوێنەکان و تا دوایی....
? لەگەڵیشیدا خوای پەروەردگار پاداشتی خێری ئەو خوشکە ئازیزانە بداتەوە کە هەردوو فەڕزەکەیان گرنکی پێداوە و عەینیەکەیان پێش خستووە پاشان کیفائیەکە،
? خوشکانی شیرینم خۆ هەڵکێشان و پیشاندانی ئەوەی کە هەتانە لە زانستی تەجویدا سوودێکی وەهای نابێت ئەگەر لە بابەتەکانی تردا پڕچەک نەبن!
? بەفەزڵی خوای پەروەردگار شەهادە و ئیجازەی چەند ڕیواتێکمان هەیە و بەردەوامیشین بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی ئەوەی کە واز لەزانستەکانی تر بهێنین بەڵکو لایزال هەر خەریکین و کۆڵنادەین هەرچەند قورس بێت لەسەرمان.
? مەبەستی ئەم چەند دێڕەم بۆ خوشکانی بەڕێزم ئەوەیە کە تکایە زانستەکانی تر پاشان زانستی تجوید (ڕاستە زۆر عیلمێکی خۆشە چونکە بەهۆی ئەوەوە لەگەڵ ووشە بە ووشەی قورئان ئەژیت بەڵام کە زانستەکانی ترت نەخوێندبێت و لەمانا و مەبەستەکەی تێنەگەیت هیچت نەکردووە....)
?بەهیوای تێگەیشتن...
ـ╗════════??═╔
?: ٲم ٳیناس
@AfratanyMusulman2
ـ╝═??════════╚
? بۆ ئافرەتانی موسوڵمان
?شێخ ابن باز -رحمه الله تعالى- دەفەرموێتــــ:
?واجبە لەسەر ژن گوێڕایەڵی مێردەکەی لە چاکەدا بکات و دروستـ نیە وازی لێ بهێنێتـ (لێی دووربکەوێتەوە و سەرجێی لەگەڵ نەکات) جگە لە پێویستیەکی شەرعی نەبێت (وەک نەخۆشی).
چوەهەروەها لەسەر پیاویش واجبە کە بە باشی ڕەفتاری لەگەڵدا بکاتـ، وەدروست نیە ئەویش لێی دووربکەوێتە مەگەر لەبەر هۆیەکی شەرعی بێت؛
?لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەفەرموێت:
( وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ) [ النساء:ء 19]، واتە: لەگەڵ ژنەكانتان بەچاكی هەڵسوكەوت بكەن.
? وە خوای گەورە فەرموویەتی: (وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ)
[البقرة:228]، واتە: ئافرەتان حەق و مافیان هەیە كەوا چۆن لەسەریانە مافەكانی پیاو بەجێ بهێنن بەڵام بە چاكە، پیاوانیش پلەیەكیان بەسەر ئافرەتانەوە هەیە ئەوەش بە هۆی نەفەقەدان و كۆشش كردنیان.
? وە لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کە فەرموویەتی: ((استوصوا بالنِّساءِ خيرًا))، واتە: وەسێتتان بۆ دەکەم بەوەی کە لەگەڵ ئافرەتاندا باش بن(بە نەرم و نیانی و سۆز و ڕەحمەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن)
?سەرچاوە: [ فتاوى نور على الدرب (1664)]
◉ ◈ ◉ ◈ ◉ ◈ ◉ ◈ ◉ ️
?: دایکی ٳیناس
@AfratanyMusulman2
?زنجیرەی: "هەڵە باوەکان لەنێو پیاواندا"
←بەشی سێیەم و کۆتایی→
بسم الله الرحمن الرحيم
●گوێ گرتن لە حەرام و سەیرکردنی شتە بێنرخەکان و خوێندنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارە بێ ڕێز و خراپەکان و لەبەرکردنی جل و بەرگی تەنک و تەسک، و درێژ کردنی سمێڵ و تاشینی ڕیش، و سەفەر کردن بۆ وڵاتانی دەرەوە و بەردەوام بوون لەسەر شتە کەم بەهاکان، بەکارهێنانی ئامێری مۆسیقی.
ئەم شتانە هەمویان پێشتر ڕونکراونەتەوە، و ئاگاداریمان داوە لەبارەیانەوە، وە حوکمەکەیان و بەڵگەکانی حەرام بونیان باس کراون، خوای گەورە ڕەحم بەو بەندەیەی بکات کە بەشوێن سەلامەتیدا دەگەڕێت، و واز لە گوناهەکان دەهێنێت، و فەرزەکان جێبەجێ دەکات.
? سەرچاوە : ← [المنظار في بيان كثير من الأخطاء الشائعة - ی شێخی بەڕێز صالح آل الشيخ]
⭕️⭕️???⭕⭕️️
ٲم ٳیناس
@AfratanyMusulman2
?زنجیرەی: "هەڵە باوەکان لە نێو پیاواندا"
←بەشی دووەم→
بسم الله الرحمن الرحيم
● مەشغوڵ بون بە تۆپی پێ و دواکەوتن لە نوێژ و فەرمانە واجبەکان:
ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئیمان لاوازی، یان نەمانی ئیمان، خوای گەورە ئەفەرموێت:
(فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا) [سورة مريم : ٥٩]، واتە: لە دوای ئەوان کەسانێک لە نەوەکانیان بونە جێنشین کە نوێژەکانیان بە زایە داو کەوتنە شوێن هەواو ئارەزوەکانی نەفسیان، ئەوانە توشی گومڕایی و سەرگەردانی و سزا دەبن.
لەبەرئەوە نوێژ پایەی دینە، پێویستە پێشی هەمو یاری و گاڵتە و گەپێک بخرێت، لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، خوای گەورە هەڕەشەی لەو کەسانە کردوە کە بێ ئاگا ئەبن لە نوێژەکانیاندا و بیریان نەکەوێتەوە بەهۆی کەمی و سوکی پلەوپایەی نوێژ لەلایان.
خوای گەورە دەفەرمووێت:
(فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ) [سورة الماعون: ٤-٥]، واتە: سزا(ويل) بۆ ئەو نوێژخوێنانەی کە لە نوێژەکانیاندا غافڵ و بێئاگان بە دڵ نوێژەکانیان ناکەن.
واجبە لەسەر ئەو کەسەی گوێی لە دەنگی بانگە بەدەمیەوە بچێت، و خۆی مەشغوڵ نەکەت بە گاڵتەوگەپ یان بازرگانی یان لەو جۆرانە. تەواو بوو.
? سەرچاوە : ← [المنظار في بيان كثير من الأخطاء الشائعة - ی شێخی بەڕێز صالح آل الشيخ]
⭕️⭕️???⭕⭕️️
? ٲم ٳیناس
@AfratanyMusulman2
? خوشکی نیقاب پۆشم:
پێش ئەوەی دەموچاوت بە نیقابەکەت دابپۆشیت ✔ دڵت دابپۆشە
لە فیتنەی شەھەوات دوری بخەوە...
بە تەنھا باش بوونی دەرەوەت ھیچ سوودی نیە ئەگەر ناخت خراپ بێت.
???????????
# ڕێـــناس مـــــحمد (دايـــکی ئیـــناس)
@AfratanyMusulman2
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago