قاوەخانەی کوڕان☕

Description
ᗯEᒪᑕOᗰE ☾
ئەم چەناڵە تایبەتە بـەکوڕان
و چەندین شتی دیکە ئامانجمان سودگەیاندنە بە ئێوەی کوڕان و ئەزموون وەرگرتن لە ئیشەکان♥️

ئەم چەناڵە سەر بە گروپی :ـ
https://t.me/qawaxanaykltury
♥️🌸
}
{{☕️•℡قــاوەخــانــەی کوڕان }}
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

1 month, 3 weeks ago
هەندێک جار سەرکەوتن دەرئەنجامی کۆمەڵێک هەڵەیە. …

هەندێک جار سەرکەوتن دەرئەنجامی کۆمەڵێک هەڵەیە. ژیان چی دەبوو ئەگەر بوێری هەوڵدانمان نەبوایە؟ ڕاستە خۆشەویستی هەمیشە سەختی دەهێنێت، بەڵام لایەنی ئەرێنی ئەوەیە وزە دەبەخشێت..

ڤان کۆخ"
#فەلسەفەناسیی

2 months, 2 weeks ago

لەدایک دەبێت ، ماڵەوەی هیچ پلانێکیان بۆ هاتنەدنیای نەبووە دایکی هیچ لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ نازانێ کیژۆڵەیەکی هەژدەساڵە یان کەمتر یان زیاتر .. هاوسەرگیری کردوو و دوای ساڵێک منداڵی دەبێت نەخوێنەوار ژێردەستە دەسەمۆی ناوکۆمەڵگا ، باوکێکی گەنج و پەشۆکاو بیر لەژیان و گەورەبوونی منداڵەکەی دەکاتەوە پشت بەخوا دەبەستێت ، دوعادەکات ، نوێژدەکات دوعابۆ صاڵحبوون و لەشساغی منداڵەکەی ... منداڵ ئەگری زۆر ئەگری باوکی لەتوڕەییا کفردەکات دایک دەیەوێ منداڵەکەی بباتە لای پزیشک باوک نایەوێت ، هیلاکە بێحەواسە دەیەوێت بخەوێت ، دەمەو بەیان ماڵ ئارامە هەمووان لەخەودان دووبارە منداڵ زیکەو گریانی دەچێتە ئاسمان منداڵ پێدەگرێ دەکەوێتە خوار ، دەستی دەسوتێت سەیارە لێی دەدات نەخۆشی دەگرێ ، گەورە دەبێ دەچێتە خوێندنگە منداڵ لێی دەدا مامۆستا لێی دەدا دەخرێتە پۆلێکەوە پەنجەرەکانی تەلبەند کراون دەیەوێت بچێتە یاریگا خۆڵەکەی خوێندنگاکەی یاری بکات مامۆستا خەیاڵی دەپچڕێنێت و لێی تێک دەدا گەورەتر دەبێ و لەڕووی نایە قسەبکات پێی دەڵێن پەرەمێز دەنگ زل لەیاریگایەکدا یاری دەکات و شەقێکی بەردەکەوێت قاچی دەشکێت ، دەتلێتەوە ، گەورەتر دەبێ ئاشقی کچێک دەبێ . دڵی دەشکێ ، جگەرە دەکێشێ شعردەنووسێ گۆرانی دەڵێ ، شەوان تادرەنگ دەگری ، دەرەجەی بۆ نایەت ناچێتە زانکۆ ، ئیش و کاری نییە باوکی بۆڵەی یەت دایکی دوعای لێدەکات یاری مۆڕە ، خوای نامێنێ ، دەبێتە بێدین ، دەبێتە چەقۆ کێش پۆلیس دەیگرێ و زیندانی ئەکەن ، پێی ئەڵێن خوێڕی .. ژنی بۆ ئەهێنن ئاقڵبێ ، دەستەکا بەنوێژ دوعادەکات هاتووچۆی خزمان .ژنەکەی دوگیان دەبێت . هیچ پلانێکی بۆ ژیانی ئەو منداڵەی نییە ، کرێچیە .. نوێژ دەکات ، دوعادەکات ، پشت بەخوا دەبەستێت .....
#51

2 months, 2 weeks ago
هیچ کاتێک ئەوەم پێباش نەبووە کەمناڵ …

هیچ کاتێک ئەوەم پێباش نەبووە کەمناڵ ئیهمال کرێت و خۆی هەمووشتێک ئەنجام بات .

من لە مناڵیا کێشەیەکم هەبوو دەسووخەتم خاوبوو چوونکە زۆر گرنگیم بە جوانی و وازحی ئەیا تەبعەن لە پۆلەکەما مناڵەکانم بینیبوو لەسەر دەسووخەت ناشرینی یان هەڵەی ڕێنووس لێدانیان دەخوارد یان دەشکێنرانەوە لەلایەن مامۆستا قۆنەرەکانی ئەو کاتەمانەوە . جا بۆیە منیش تووشی دڵەڕاوکێ ببووم مامۆستا کە پێیەوتین فڵانە شت بنووسنەوە ئیتر کابووسی ژیانم دەستی پێئەکرد بابەتێک پێویستم بەچەن کاتژمێرێک بوو بۆ نووسینەوەی ، جارێک خوشکێکم لەنووسینەوەی بابەتێکا یارمەتی دام مامۆستا ناردی لە پۆلی پێنجی سەرەتاییەکان بۆی بانگ بکەن و بانگی کرد بۆپۆلی (سەید نایای ) ئێمە کە پۆلی دووبووین (مامۆستا ئاڤانی هیچ و پوچمان زلەیەکی لێیالەسەر ئەوە کە تاژیانم مابێت لەبیرم ناچێتەوە لەقۆنەرە کەمترە لەهەرشوێنێ بەرچاوم کەوێ تفێکەکەمە دەموچاوی) ، وەلحاڵ ئێمە ژیانی خوێندمان ئاوا بڕی ، ڕۆژ هاتووچوو برایەکی بچووکم کە ئێستا یەکەمی پۆلەکەیەتی هەمان کێشەی منی هەبوو شەوان ئەگریا تا درەنگ بابەتێکی پێ تەواو نەئەکرا من دەفتەرەکەیم وەرگرت وهەموویم بۆ نوسیەوە ، وە ئەمە بۆ هەموو جارێکی پێویست بوایە هەمان کارم بۆ ئەکرد . ئەمە وایکرد ئیتر بپرسێ چۆن من واخێرا ئەینوسمەوەو و وردەوردە خۆی ڕاهات من بەجۆرێک ئەم نوسیەوە بۆی کە پێی نەزانن و هەوڵم ئەیا دەست و خەتم لەهی ئەو بچێت. خەمی بوو مامۆستا پێی بزانێ و لێی بدات ، پێم وت ئەگەر وتی کێ بۆی نوسیویتەتەوە بڵێ کاکەم نوسیوێتیەوە وتوشێتی پەنجەو لێبات شەق شەقێنی ناو ئیدارەکەی پێئەکەم . ئێستا هەموو جارێ باسیەکاتەوە ، من بڕوام بەوە هەیە پێویستەشتەکان بۆیەکتری ئاسانکەین نەک ژیانی مناڵ بکەینە دۆزەخ و ناویشی لێبنێین پەروەردەو دڵسۆزی .. مناڵ پێویستی بە یارمەتی و پڵپشتیە ، ئەو بەهەمووشتێک نامۆیە نابێت بەردەوام کارەکان و موشکیلەکانی خۆی بیان کات .

https://t.me/qawaxana_text/2519

#51♠️

3 months, 2 weeks ago
3 months, 2 weeks ago

کۆفی یان قاوە (Coffea) لە لە جیهاندا شه‌ست جۆر داری کۆفی يان قاوە هەیە.

زیاتر بە مەداگەسکار(Madagaskar) ناسراوە، شوێنى جوگرافيايى ئه‌م دارانه‌، له‌ چوار لە دورگەکانی زەریای هندی و ٤٧ جۆری لە ئەفه‌ريقا به‌تايبه‌تى لە وڵاتی ئەسيوپيا و ١٣ جۆریشی لە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا‌بەگشتی، بەپێی شوێنى ئه‌م دارانه‌ جۆر و فۆرم و تامیشیان دەگۆڕێت.

بە لق و پۆپی داری کۆفیيەوە، ٢ گوڵ تا ٢٠ گوڵ پێکەوە چەکەرە دەکەن و خۆیان لە شێوەی هێلکەشیتانۆکەدا دەگۆڕن. دەرەوەى ده‌نكه‌ كۆفييه‌كه‌ بە توێژاڵێک دەوره‌دراوه‌ و ناوەوەشى کەمێک لیقن و لینجە،

لەپاش گەرمکردن و سووتاندن بۆ خواردنه‌وه‌ ئامادە دەکرێت.

لە سەدەی يازده‌دا یەکەمجار کۆفی لە ئەسيوپیا دۆزرایەوە و هەر لەوێشەوە مرۆڤ فێری کۆفی خواردنەوە بوو. ئەم زێرە ڕەشە لە سەده‌ی پازده‌دا گه‌يشتە یەمەن و لەوێشه‌وه‌ كەوتنە چاندنی و نزیکە سەدەیەک دواتر گەیشته‌ وڵاتانی پێرسیا و مۆزۆپۆتامیا و لەدوایی داگیرکارێکانی ئیمپراتۆری عوسمانی لە ڕێگەی ئۆزدەمیر پاشاوە قاوە بە تورکیا گەیشت.

لەسەدەی حه‌ڤده‌دا ئەوروپا کەوتە هاوردەکردنی قاوە کە بە mocca ناویان دەبرد. لە ساڵی ١٦١٥دا یەکەم قاوەخانە لە شاری Venice لە وڵاتی ئیتالیا کراوەتەوە، پاشان شارە گەورەکانی وڵاتانی:

بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و هۆڵندا و سویسرا گه‌يشت. لە ساڵی ١٦٦٣ یەکەم قاوەخانە لە ئەمستردام کراوەتەوە.

لە وڵاتی هۆڵندا ساڵانە ٦.٥ ملیۆن لیتر قاوە دەخۆنەوە، هەر تاکێکی هۆڵندی لە ساڵێکدا نزیکە ١٥٠ لیتر قاوە دەخواتەوە! لە سەدەی حه‌ڤده‌دا لە له‌ندەن ٣٠٠ قاوەخانە هەبووە و قاوەیان پێشکەشی گەشتیار و هاوشارێکانی خۆیان کردووە

3 months, 3 weeks ago
بەڕاستی رقم لە کەسانی دوو ڕووە …

بەڕاستی رقم لە کەسانی دوو ڕووە سەختە بریار بەم یەکەمجار شەق لە کام رووخسار بدەم بەڵام ئەگەر نەیزانم شەق لە کامیان بدەم باشترین رێگام ئەوەیە لە هەردووکی بەیت حەزم کرد بەم شێوازە دەست بکەم بە نوسینەکانم

با لە هەناسەیەکی ساردەوە دەست پێ بکەین بۆ ئەو یادگاریانەی بە شەوێک چەنەها ساڵی لە تەمەنمان برد تەسەورم وایە ئەگەر ئینسان عاشقی یەکێک بێت نەک خۆی ئەدۆزێتەوە بەڵکو دونیاش کەشف ئەکات وە دەبێتە مرۆڤێکی هیچ لە بەرامبەری ٫٫٫ کەس تەسەوری ئەو شتە ناکات مرۆڤ یەک دوو جار بە تامەزرۆییەوە شتێکی ئەوێت دوای ئەوە تەنها بە بێدەنگی لێ ئەڕوانێت ئەگەر هەر بە دەستێ نەهێنا بیری زۆر ئەکەیت نازانیت چی بکەیت نامەیەکی درێژی بۆ بنووسە بەڵام بۆی مەنێرە برۆ بنوو کە بەیانی لە خەو هەڵدەستی دیسان بیخوێنەرەوە بۆت دەر دەکەوێت نامەو بۆ هیچێک نووسیەوە ...
#QAWA

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago