Last updated 1 year, 2 months ago
وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️
Last updated 1 year, 3 months ago
بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 3 weeks, 4 days ago
کۆڵەت دەکوترێ زستان چی وات تەمەن نەماوە
چۆڕەت لە گوێسوانان چۆڕا، هەلی هەتاوە
پێت وابوو ئەو دەفەوتێ، بەو تۆفە تۆ دەفەرمووی؟
بەندی ڕوحی ئەوینار، گەمژە! خەیاڵی خاوە
https://t.me/lawlaw1400
لەیلا بەهرامبەگی"لاولاو"
سپاسی هاوڕێیانی "نووسەرانی گزینگ" بۆ پەیامی دڵخۆشکەر و پڕ لە پێزانینیان. بمێنن.
فێرخوازەکانی فێرگەی مۆسیقای کورد لە شاری سەقز ئەم دوو شێعرەمیان ئاوا بە جوانی نەخشاند.
با بە زمانی خۆمان بچڕن ئەم مەلە خۆشخانانەمان.👆👆👆👆👆
گەرت بی مەتیووز، بیرمەندێکی هاوچاخە، کە کەڵکەڵەی کاری منداڵی هەیە. بە ڕای مەتیووز منداڵ لانیکەم شەش ساڵی هەوەڵی ژیانی خۆی بە شێوازێکی سروشتی بیرمەند( فەیلسووفە)، ئەو کاتی لە زانکۆ ئەم کتێبەم پاس کرد و بیستم لێ گرت، لەگەڵ تاکتاکی وتەکانی مەتیووز هاوڕا بووم و بەسەرهاتەکانی کە لەگەڵ منداڵان بووی و باسی دەکردن بۆ سەلماندنی منداڵان وەک بیرمەند، ئەزموونی دایکایەتی و هاوڕێیەتی دەیان ساڵەم لەگەڵ منداڵان بوو. کتێبەکەم زۆر بەهەڵکەوت دوای دووساڵ گەڕان پەیدا کرد و پێی شاگەشکەم، پێشەکییە جوانەکەی دوکتور مورتەزا خەسرەونژادیش جێی سەرنجە.
کتێبەکە زیاتر جەخت دەکاتە سەر پرسیارگەلێک کە منداڵ دەیکات و بە عام فەلسەفین وەک باسی مردن و ژیان و بنیانی جیهان و خولقێنەر و سەرەتای ژیان و یەکەم بیرەوەرییەکان و ڕوانگەی هونەری. بەشێکیش باسی وێژەی منداڵ و مافی منداڵ دەکات.، هەر ئەو پرسیارانەی وا دوایە لە قوتابخانە و فێرگەکان یا لە لایەن دایک و باب و مامۆستاکان یا وڵام نادرێتەوە یا بە لاڕێدا دەچێ و بەرەبەرە ئەم هۆشەفەلسەفییە سروشتییەی منداڵ لە ناو دەچێ. جێی سرنجە ئەو حەولەی کە فەیلەسووفێک بە خوێندنە و دەیان ساڵ تێکۆشان پێی دەگا و ژیانی بۆ تەرخان دەکات و دواتریش خۆی پێ ڕۆشنبیر دەبێ، لە زات و سرووشتی منداڵی تا شەش ساڵدا هەیە و لەسەری پێداگرە و بڕوای پێیەتی.
منداڵان سەرسووڕهێنەرن، ئەو بیرۆکەی منداڵی نەزان، منداڵی کەمفام و ... تەنیا سەمەرەی نەزانین و نەناسینی ئێمە لەوانە.
وەرگێڕی کتێبەکە خوشک و برا( حیسامپوورن) و چاپی کانوونی منداڵ و مێرمنداڵانی ئێرانە. پێشنیاری دەدەم بە مامۆستایان و دایک و بابانی ڕۆشنبیر!
هەکەڵمەکەڵ یەکێ لەو کایە کۆنانەیە کە زەین و زمانی منداڵ ڕیتمیک دەکات. شێعرەکەی لە "هیچانە"کانە و فۆلکلۆریکە. بەرەی ئێمە ئەرکیان ڕاگوێستنیانە. دیارە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، بە زاراوەی جیاواز و بە گۆڕانکاری وشە و... دەگوترێ. ئەم جۆرەی هەر ئەوەیە کە بە منداڵی بۆمیان دەکوت و منیش لەگەڵ منداڵان کاری دەکەمەوە.
"لاولاو"
ئەم کتێبەم خوێندەوە و لەو دانیشتنەی زانکۆ گیلان بەشی وێژەی منداڵان و مێرمنداڵان بەشداریم کرد.
لە خولەکی بیستەوە وتەکانی منی تێدایە.
زولفت بە قەدتدا
تاهیر تۆفیق
Last updated 1 year, 2 months ago
وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️
Last updated 1 year, 3 months ago
بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 3 weeks, 4 days ago