❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
**?چارەسەری سروشتی?
بۆ هەوکردن و التهاباتی ئافرەتان ...
?* خوێ:.
یارمەتی هاوسەنگکردنی زێ و ڕەحم دەدات و بەکتریا ناهێڵێت، وەک شۆردنێک بۆ شوێنی هەستیار بەکاردێت کە دوو کەوچکی چێشت لەخوێ بۆ ناو پەرداخێک ئاوی شلەتێن پاشان بەکارهێنانی دوو جار لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو واتا شۆردنی ئەو شوێنە وەک دەرمانێکی سروشتی .
? زەیتی زەیتون: .
لە زۆر حاڵەتدا هەوکردنە دیارەکانی ناو منداڵدان دەبێتە هۆی خورانی بێزارکەر و التهاب کردن ، کە لەوانەیە ئەو شوێنە ببێتە جێگەی گەرمی گەشەی بەکتریاو التهابات و زیادبوونی هەوکردن ، بەهۆی ئەو برینانەی کە بە دەستمان دروستی دەکەین لەکاتی زۆر خوراندندا . باشتر وایە شوێنی هەستیار بە زەیتی زەیتون چەور بکرێت بەبەردەوامی تاکو دوربیت لە دەس لێدان و خوراندنێک کەوا دواتر هۆکاری دروست بونی التهابات بێت .
باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لەم هەوکردنانەو التهاباتانە ئەوەیە کە زەیتی زەیتون وەک چەورکەرێک بۆ شوێنی هەستیار بەکاربهێنرێت، هەمیشە پێش جووتبوون بۆ ئافرەتێک کە شوی کردوەو التهاباتی هەیە.**
**ئافرەت ئەگەر لە مانگی سێ یەمی دووگیانیدا کۆرپەلەکەی لەبارچوو ئایا نوێژ بکات یان نا؟
وەڵام : ئەوەی زانراوە لای ئەهلی عیلم ئەوەیە کە ئافرەت ئەگەر لە مانگی سێ یەمیدا منداڵەکەی لەبار چوو ئەوا نوێژ ناکات چونکە ئافرەت کاتێک کە کۆرپەلەیەکی لەبار دەچێت کە ڕوون بۆتەوە مرۆڤە ئەوا ئەو خوێنەی کە لێیەوە دەردەجێت خوێنی زەیستانیە و نوێژ ناکات
زانایان دەلێن : دەکرێت خەلقی کۆرپەلە دەربکەوێت و ڕوون بێتەوە ئەگەر هەشتاو یەک ڕۆژی تەواو کرد و ئەمەش لە سێ مانگ کەمترە جا ئەگەر دڵنیابوو کە لەماوەی سێ مانگیدا مندالەکەی لە بارچوە ئەوا ئەوی تووشی بوە خوێنی زەیستانیە ، بەڵام ئەکەر پێش هەشتا ڕۆژ لەبار چوو ئەوا ئەو خوێنەی کە لێیەوە دەردەچێت خوێنی خەراپ و تێک چونە بۆیە واز لە نوێژ ناهێنێ**
**[ کێ باشترین ئافرەتە ؟! ]
پرسیار کرا لەکەسێکی [ أعرابی ] دەشتەکی دەربارەی ئافرەت ، ئەویش فەرموی : باشترین ئافرەت بریتی یە لە بەرزتریان کاتێک هەڵدەستێت ، وە گەورەترینینان کاتێک دادەنیشێت ، وەڕاستگۆترینیان کاتێک کە قسەدەکات ، کاتێک توڕە دەبێت نەرم و نیان و لەسەرخۆیە ، وەکاتێک پێ دەکەنێت زەردەخەنە دەکات ، وەکاتێک شتێک دروست دەکات سەخی و دەست کراوەیە ، ئەو ئافرەتەیه کە گوێڕایەڵی پیاوەکەیەتی، لەماڵەکەی دادەمێنێتەوە ، سەربەرزو بەڕێزە لەناو بنەماڵەکەی ، خۆبەکەم زانە لوت بەرز نی یە ، کارەکانی باش و بێ کەم وکورتی خۆشەویستن .
[ سەرچاوە کتاب أخبار النساء لابن القیم لاپەڕە 11 ]**
*? | ?* بۆبزەی لێو.....
بڕێ لەزانایانی مالکی فەرمویانە :
[نەفەقەو نان دانی ئافرەتی زۆر خۆر واجبە] .
«النفقَةُ عَلىٰ المرأة الأكُّولَة جداً واجِبة».
ئیمامی دەردیری مالکی فەرمویەتی :«ئەو پیاوەی خێزانەکەی زۆر خۆرە بەڵایەکە بەسەری هاتوە ».
دەبێ ئارام بگرێت لەسەری هههه
خۆ زۆر خۆر نیت هههههه?
بەڕێزان جار جار ئەم شتانە بۆ بزەی لێو دادەنێین کەهیچ ناشەرعیەکی تێدا نیە .
? طُــرفـــةٌ مالكيَّة!
❀ ⇣⁽ツ ₎⇣❀•**
بۆ ئەوەی ئەم ئومەتە بەرزبێتەوە ❗**
پێویستمان بەئافرەتانێکە خەمی ژیانی دوای مردنیان هەبێ.. ❗
ئەو ئافرەتەی نمونەی دایکی ئیمانداران و ئافرەتی هاوەڵان بێ ،
نەک لاسایکەرەوەی ئەکتەر و گۆرانیبێژ بێ ❗❗
ئەو ئافرەتانەی فێری زانستی شەرعی دەبن و خەریکی بڵاوکردنەوە عقیدەی صحیحن!!
ئەو ئافرەتانە حەزیان لە مۆدە و بازاڕ و ئاهەنگی هاوسەرگیری و قسە وگۆتی و گۆتیان نیە.
بەڵکو خەمی ئەوان فێرکردن و جێبەجێکردنی شەریعەتە!!!..!
باشی وچاکی ئافرەت واتا باشی وچاکی ئومەت!**
{بۆ گەیشتن بەدڵی هاوسەرکەت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە.}ـــ ان شاء اللە بەیانی پۆستی دەکەم پشتیوان بەخوا.*?
**{بۆ گەیشتن بەدڵی هاوسەرکەت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە.}ـــ
ان شاء اللە بەیانی پۆستی دەکەم پشتیوان بەخوا.*?**
[ **نابێ ئافرەت باسی باشی و چاکەکانی پیاوەکەی بکات ]
« نابێ ئافرەت باسی باشی و چاکەکانی پیاوەکەی بکات بۆ ئافرەتەکانی تر چونکە ئەبێتە هۆی کێشەو ئاژاوە بۆ ژن و مێردی تر ئەڵێ بۆ تۆش بۆمن وانابی بۆ ئەمەم بۆ ناکڕیت بۆ ... بۆ ... ئیتر ئەم ژن و مێردە بەینیان تێک ئەچێ زۆر جار ئەگاتە حاڵەتی تەڵاق کە ئەمەش ئیشی هاڕوت و ماڕوتە کە ژن و مێرد لێک جیادەکەنەوە** »
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێت ـ احکام النساء ]
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago