❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
ئەو خوایە چەند بەڕەحم وبەزەییە بەرامبەر بە بەندەکانی، ئەجرو پاداشتی چاکەکان زیاترە لە سزای تاوانەکان
خوای گەورە سبحان وتعالی دەفەرموێت:
﴿مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا﴾
هەرکەسێك چاکەیەك بکات خوای گەورە یەك بەدە تایەك بەحەوت سەد تا زیاتر ئەجر و پاداشتی دەداتەوە.
﴿ وَمَن جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا ﴾
وەهەرکەسێك خراپەیەکیش بکات خوای گەورە یەك بەیەك سزای لێدەسەنێت کەئەمیش عەدالەت وسۆزوڕەحمی خوای گەورەیە.
﴿وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ﴾ الٲنعام : ١٦٠
وەخەڵکی لەڕۆژی قیامەت زوڵم وستەمیان لێناکرێت بەوەی پاداشتی کردەوەکانیان کەم بکرێت یاخود سزای خراپەکانیان زیاد بکرێت.
"تەفسیری ڕێبەر"
وردترین و شاراوەترین جۆری ڕیا
لە وردترین و شاراوەترین جۆرەكانی ڕیا ئەوەیە: موسڵمانێك عیبادەت و كردەوەی چاكە تەنها بۆ ڕازی بوونی خوا دەكات، بە شێوەیەكی وا نایەوێت كەس پێی بزانێت، وە حەز ناكات ئەو عیبادەتەی ئاشكرا بێت و دەربكەوێت، بەڵام لەگەڵا ئەوەدا كاتێك دەچێتە ناو خەڵكی:
حەزدەكات خەڵكی ڕێزی لێبگرن و سەلامی لێبكەن.
حەزدەكات خەڵكی بە گەورەی بزانن، وە كاتێك دەیبین بە گەرمی پێشوازی لێبكەن.
حەزدەكات خەڵكی بە باشە و پیاوچاك ناوی بێنن (بۆ نموونە: حەزدەكات پێی بڵێن: مامۆستا فڵان كەس، یان شێخ فڵان كەس، یان كاك فڵان كەس...هتد) چەند پیاوێكی باشە و بە كەڵكە بۆ خەڵك، وە كەسێكی كۆمەڵایەتیە، یان ئاوهاو ئاوهایە.
حەزدەكات خەڵكی زوو كارەكانی بۆ جێبەجێبكەن (حەزدەكات لە هەموو جێیەك كاری بڕوات و دوا نەكەوێت، بە هۆی ئەو ناو و پیشەیەی كە هەیەتی).
* حەزدەكات خەڵكی لە كڕین و فرۆشتندا جیاواز لە كەسانی تر مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.
بۆیە هەركاتێك بینی خەڵكی بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا ناكەن دڵی تەنگ دەبێت، وەكو ئەوەی دەیەوێت ڕێزدار بێت و بەگەورە بزانرێت و مامەڵەی تایبەتی لەگەڵدا بكرێت بە هۆی ئەو عیبادەت و كردەوە چاكانەی كە بە نهێنی دەیان كات.
---------------------------------
#لەگەڵ_گەنجان
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago