القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 8 months ago
Last updated 2 months, 2 weeks ago
[ئەو مانگەی ڪردەوەڪان بۆ لای خودای گەورە بـەرز دەڪرێتەوە..]
[ئەو مانگەی ڪردەوەڪان بۆ لای
خودای گەورە بـەرز دەڪرێتەوە..]
~~گەورەیی سوڕەتی الفاتحة و رەحمەتی الله تعالی~~ ):
سورەتی الفاتحة لە نێو ١١٤ سورەتی قورئانی پیرۆزدا لە هەموویان گەورەترە و پڕ خێرترە و فەضلی زیاترە .
سورەتی الفاتحة ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ ، بەبێ خوێندنی سورەتی الفاتحة نوێژەکانمان درووست و تەواو نابێت ، وەک و پێغەمبەر ﷺ لە فەرموودەی صحیحدا دەفەرمووێ ( لاَ صَلاَةَ لِمَن لَم يَقرَأ بِفَاتِحَةِ الكِتَابِ ) واتە : ئەوەی الفاتحة نەخوێنێت لە نوێژەکەیدا ، نوێژەکەی نەکردووە .
سورەتی الفاتحة کراوەتە دەستپێك بۆ قورئانی پیرۆز و لە ریزبەندی سوڕەتەکاندا پلە یەکی وەرگرتووە .
دەبێت نهێنی ئەوە چیبێت ڪە ئێمە ڕۆژانە
پێویستە بە لایەنی کەم ١٧ جار لەنــاو
نوێژەکانماندا سورەتی الفاتحة بخوێنینەوە ؟
لە پەیامەکانی ڕابردوو باسی ئەوەمان کرد کە مرۆڤ بە کورتی دوو شتی لێ داوا کراوە و بەرپرسیارە بەرامبەریان ،
ئەوانیش بریتین لە : ئیمان بە الله سبحان وتعالی و ئاوەدانکردنەوەی زەوی بە کردەوەی باش .
نهێنی گەورەی سوڕەتی الفاتحة لەوەوە دەردەکەوێت ، کە سورەتی الفاتحة داماندەنێ لە بەرامبەر داواکاریەکانی قورئانی پیرۆز بە شێوەیەکی گشتی ، واتە ئاشنامان دەکات بە داواکاریەکانی الله سبحان وتعالی :
ئایا الله تعالی وەك و ئیمان چی لە ئێمە
دەوێت ؟
حیڪمەتەکانی خودا چین لەو داواکاریانە ؟
پێویستە چی ڕێگە و مەنهەجێك بگرینە بەر
لە ژیانی دونیادا ؟
بۆچی پێویستە بەدڵ و بە ڪردەوە داواکاریە
ڪان جێبەجێ بکەین ؟
ئایا ئەنجامی ئەو هەموو کارانەی ئێمە چییە ؟
نهێنی لەدوبارەکردنەوەی سورەتی الفاتحة وەبیرهێنانەوەیەکی بەردەوامە بۆ ئەو ئەمانەتەی کە الله سبحان وتعالی بە مرۆڤی سپاردووە لەسەر زەوی ، بەر جەستەکردنیشی بریتیە لە کارپێکردن بە مانا و مەبەستەکانی ئەو داواکاریانەی کە الله 'جل جلا لە' ئاڕاستەی مرۆڤی کردوون
واتە ئەرکی ئێمەی مرۆڤ بریتیە لە تەواو کردنی نمایش و مەشهەدی ساتەکانی یەکەمی سەرەتای خەلقکردن ، کە الله سبحان وتعالی مرۆڤی کرد بە جێنشین لەسەر زەوی
سورەتی الفاتحة داوای هەموو ئەو پێداویستیانەمان لێدەکات ، کە بە جێبەجێ کردنیان ئێمە دەبین بە جێنشینی تەواو و دروستی الله تعالی لەسەر زەوی
قورئانی پیرۆز ڪە ١١٤ سورەتە ، الله تعالی
نموونە و وێنای گشتی سوڕەتەڪانی تری
قورئانی لەناو سورەتی الفاتحةدا دانــاوە
ڪەواتە سورەتی الفاتحة بریتیە لە هەموو
قورئانی پیرۆز بە شێوازێڪی کورت و پوخت
سورەتی الفاتحة پوختەی ئەو داواکاریانەی لەخۆ گرتووە کە الله تبارك وتعالی لە مرۆڤی داوا کردووە و پێویستە ئەنجامیان بدات ،
ڪلیلی هەرە گەورەی نوێژ بۆ دروستبوونی
خشوع، بریتیە لە سوڕەتی "الفاتحة"
ئەگەر مانای ئەو سوڕەتە نەزانی و قوڵ نەبیەوە
تێیدا، تەنها خەیاڵێکە خشوع مەڵێ بەخشوعەوە
نوێژم ڪردووە!!!
ئەگەر بە پارەش بوو ، هەوڵبدە سوڕەتی «الفاتحة» بەجوانی بزانی و فێربت بــە تەفسیر و تەدەبورەوە . .
بەتەنها کردنە کوردیەك قایل مەبە، چونکە
ئەو سوڕەتە بەتەنها جیهانێڪە و دایڪـی
هەمـوو سوڕەتەڪانی ترە، پەیامی هەموو
سوڕەتەڪـانی تری لەناوە ، بـەڵام چۆن؟
دەی قوڵبەوە لەناوی تا بزانی چۆن ):
(:⌛️
ئەم دەردە هیچ هیچی بۆ نەهێشتین. . !
‘اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ’ •• ?****« إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً »
~~« صەلاوات لێدان وەڵامدانەوەی فەرمانی خودایە~~ ~~لە شەو و ڕۆژی هەینی زۆرترین صەلات و سەلام بنێرن بۆ رۆحی پاکی سەروەرمان ﷺ »~~
عن أبي هريرة عن النبي ﷺ قال : « إذا أحب
الله عبدا نادى جبريل: إن الله يحب فلانـــا
فأحبه فيحبه جبريل، فينادي جبريل في أهل
السماء: إن الله يحب فلانا فأحبوه، فيحبــە
أهل السماء، ثم يوضع لـە القبول في أهل
الأرض»
لە ئەبوهورەیرە الله لێی ڕازی بێت دەڵێت
رسول اللهﷺ فەرمووی :
گەر الله تعالی بەندەیەکی خۆی خۆشبوێــت
بانگی جبریــل دەکات پێی دەڵێــــت : ئــەو
بەندەیەمم خۆشدەوێـــت جا جبریلیــش
خۆشیدەوێت، ئینجا جبریل بانگدەداتــــە
خەڵکی ئاسمان و پێان دەڵێت : الله تعالی
فلان بەندەیــــەی خۆشدەوێـــت ئێوەش
خۆشتـان بوێـــت ، جا خەڵکی ئاسمانیــش
خۆشیاندەوێت، و پاشان قبوڵکراو دەبێت لە
لای خەڵـکی زەوی « لای ئەهــلی خێــر و
چاکەکاران» .
? صحیح بخاري | کتاب الأدب باب المقة
من الله تعالى |
`
پیرۆزە لە موسڵمانانی ئەهلی سوننە. .
« تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال
وغفر الله لنا ولكم وكل عام وانتم بخير »
ڕۆژی عەرەفە، گرینگتریــن ڕۆژی ژیانت'
١ - بەڕۆژوو بـوون لەو ڕۆژەدا ، دەبێــتە
هـۆی سـڕینەوەی تاوانی دوو ســاڵ
ســاڵی پێشـتر و ساڵی داهاتـوو. . .
٢ - دوعاڪردن تێیدا وەرگیراوە و وەڵام
دەدرێتەوە ، لەوڪەسانە ڪە دوعاڪانی
ڕۆژی عەرەفەیـــان قبووڵ بووە ، چەنـــد
ڪاتژمێرێڪی ئاڵتونیت لە پێشە ، زۆر دوعا
بڪە تێیــدا . . .
ئیمامی ئەوزاعی دەفەرمـووێت :
پێویستیەڪانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی
عەرەفـــە ، بــۆ ئەوەی لەو رۆژەدا لە
خودای گەورە داوا بڪەن•
٣ - لەم ڕۆژەدا زۆرترین ڪەس لە ئاگــری
دۆزەخ ڕزگار دەڪرێت ، هەوڵبـدە یەڪێك
بیت لەو ڪەسانە'
٤ - ئەو ڕۆژە بە تەواووی داببڕێ بــۆ
عیبادەتتڪردن و خۆت سەقاڵ مەڪە
بە هیچ شتێڪی ترەوە ، دوای نوێـــژی
عەسر هەتا بانگی مەغریب لە شوێنێڪدا
بمێنەوە و سەرقاڵی پەرستش و دوعاڪردن
ببـــە،
٥ - باشتریــن دوعای ڕۆژی عەرەفە ئەم
دوعایەیە : «لا إلَه إلَّا اللهُ وحدَه لا شَريكَ له، له المُلكُ وله الحمدُ وهو على كلِّ شيءٍ قديرٌ »
٦ - بە بڕێڪی ڪەمیش بێت ببـەخشە دڵی
هەژارێڪ خۆش بڪــە
٧ - خوشڪانی بەڕێز ، گەر دەتوانن رۆژی
عەرەفە تایبەت بڪەن بە پەرستـش و
دوعاوە و رۆژی پێشـتر ناوماڵ ڪۆبڪە
نەوە و پاڪی بڪەنەوە،
٨ - ئەگەر دەتوانیت ئەو ڕۆژە زۆر بەڪەمی
موبایـــل بەڪار بهێنە و خوشڪ و برایـانی
موسڵمانیش لە یاد مەڪەن لە دوعاڪانتان.
القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 8 months ago
Last updated 2 months, 2 weeks ago