Why Pay for Entertainment? Access Thousands of Free Downloads Now!

• خەونەکانمـھ ،🐚.

Description
بۆ ئەوانەی ھەمیشە پۆستەکانم ئەخوێنن ...
- سڵاوێک لە من بۆ ئەو دوو چاوە جوانە ،
- نازانم ئێوە کێن و لە کوێن بەڵام خۆشتانم ئەوێ !♥️

𝗠𝗬 𝗔𝗰𝗰..: @HaMa_Ballaky 🐚..!!
Advertising
We recommend to visit

- انَـت فِيہ قِلبيہ دائما 𓆩ᥫ᭡
@IEIIEIl -

Last updated 4 days, 14 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 1 month, 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 5 days, 1 hour ago

1 year, 9 months ago

من ئێستاش بێ تۆ نیم،
تۆ ئەو فرمێسکەی کە لەنیوە شەودا دێیتە سەردانم ..!!
@HaMa_Ballaky *💔*😢**

1 year, 9 months ago
**لەم بێهیواییە خنکێنەرەدا، چاوم لە تیشکی …

لەم بێهیواییە خنکێنەرەدا، چاوم لە تیشکی بچووکی ئومێدێکە کە بانگم ئەکا..!!
🤍*🌻***

1 year, 9 months ago
**دەگریم چونکە هەست بە قورسیەک دەکەم …

دەگریم چونکە هەست بە قورسیەک دەکەم لەسەرمدا، چونکە ئەم جیهانە مەزنە لە چاوی مندا زۆر بچوکە، دەگریم لەبەر ئەوەی ئەم هەستانە نابێت کەسێک هەستی پێ بکات کە لە تەمەنی مندایە، مەبەستم ئەوەیە لە هەڕەتی لاوێتیدا بێت، من هەست بە پیربوون دەکەم،
💔*😢***

1 year, 10 months ago

خۆت ڕادەستی قەدەر کردووە ووریابە تۆ ھەموو ھەنگاوەکانی بەھێزیت تێپەڕاندووە
ماندوو مەبە لە ھەنگاوەکانت ئەو ڕادەست بوونەت بەقەدەر بوەستێنە!‎لەبری ئەوە نزا بکە،ئامانجت ھەبێت ھەنگاوی بۆ بنێ تۆ زۆر لەوە بەھێزتری کە خۆت ڕادەستی شتەکان بکەیت کار بکە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانت مەوەستە لەم کارەت بەردەوامبەو چیڕۆکی سەرکەوتنت
تۆمار بکە
#𝙃𝙖𝙈𝙖 *♥️*🌻**

1 year, 10 months ago
**ئەجەنگین ئەگەر بە شکاویش بێ

ئەجەنگین ئەگەر بە شکاویش بێ
تامی گەشتن برینەکانمان ئەپێچێ !
#𝙃𝙖𝙈𝙖 *♥️*😌**

1 year, 10 months ago

لەسەردەمی پڕوپوچیدا
ئەو پەڕی دڵخۆشی ڕەنگە بوونی کەسێک بێت
لە ژیانتا
کە هێشتە زیندووە و دەتوانێ هەموو ڕۆژێک
لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەمشارەوە
تێ بپەڕێت
کە هێشتە زیندووە و دڵی لەژێر پەراسووەکانییەوە
بەیادی چاوەکانی تۆوە لێدەدات.
لە سەردەمی پڕوپوچیدا
دەستەکانی کەسێک دەبن بە دوو سەوڵ
لەناو بەلەمێکی شیندا
هەمیشە دەستەکانی ئەو بەر لە هەڵکردنی تۆفان
پێت دەڵێ من لێرەم،
لە شەپۆلی سامناکی دەریا مەترسە!
لەسەردەمی پڕوپوچیدا
کەسێک لێرەیە
دەتوانی هەموو ڕۆژێک نامەی بۆ بنێری
هەرکات دڵت ویستی تەلەفۆنی بۆ بکەیت و
بەساقەی خوێنی ناو دڵی بیت
کە دەتوانیت بەئاسانی گوێ بۆ دەنگی هەناسەی بگری
کە دەتوانی بۆی بنووسی بێ تاقەتم
کە دەتوانی زوو زوو بەسەریا هاواربکەیت و
بەسەختی لەئامێزی بگری
کە دەتوانی جانتایی توڕەییەکانت بەسەریدا
خاڵی بکەیتەوە
کەچی ئەو لە هیچ بارودۆخێکدا
لێت بێزار نابێ و فڕێت نادات
بەئارامی دەستت دەگرێ و جارێک، نا
هەزار جاری تر دەتباتەوە
بۆ ناو ماڵی گەرموگوڕی دڵی خۆی.
لەسەردەمی پڕوپوچییدا
هێشتە بیانوویەکمان هەیە بۆ ژیان
هێشتە کەسێک لە دوورترین کۆڵانی شار
دەستی لەسەر دڵیەتی
نایەوێت گوێی لە دەنگی ئەو فیشەکە بێت
کە ساڵانێکە بەناو پەراسووەکانماندا
تێپەڕیووە،
لە سەردەمی پڕوپوچییدا
دەمەوێ ئەمشەو لەجامی ئۆتۆمبیلەکەمەوە
سەرم دەربێنم و پڕ بەو شەقامە هاواربکەم و
ناوی کەسێک بهێنم، کە لە دوورترین
کۆڵانی شار، بەخاتری زیندوومانەوەی من
ئێستە دەستی لەسەر دڵیەتی.
@HaMa_Ballaky *💔*😢**

1 year, 10 months ago
• خەونەکانمـھ ،🐚.
1 year, 10 months ago

شەوێک پیاسەیەک ئەکەین پێکەوە
باسی ئەو شتانە ئەکەین کە قەت
باسمان نەکردوون ئەو ئازارانە بۆ یەکتر
تیمار ئەکەین کە کەس پێمانەوە نابینن
من پێت ئەڵێم : تریفەی
مانگ ئەستێرەت بم؟
تۆ پێمەڵێی : زەردەپەڕی
ئێواران ئاسمانت بم؟
بانگ لەیەکتر ئەکەین و گیان
گیان بۆ یەکتر ئەکەین
ئەبین بە دزی شەو و هەر پیاسە ئەکەین
ئەو گۆرانیانە بۆ یەکتر ئەڵێین
کەلە دووری یەکتر ئەمانوت
فریشتەی ئەو دونیای من ئەبێ لە وێنەی تۆ بێ
#𝙃𝙖𝙈𝙖 *💔*😢**

1 year, 10 months ago


سەر بە ھەموو كوچەكانی بوونم دا دەكەم
بەشی زەردەخەنەیەك دڵخۆشیم دەستناكەوێت
بەشی دەرباز بوونێك تولەرێیەك نادۆزمەوە
خراپ كەوتومەتە ناو دەستهاڕی ژیانەوە
من لەوسەدەیە پەستم و بەكەڵكی ژیانی
ئەم سەردەمە نایەم قێز لەم رۆژانە دەكەمەوە
كە بێ تۆ تێیان دا دەژیم
#𝙃𝙖𝙈𝙖 *💔*😔**

1 year, 10 months ago

دەستت بێنە
ئەم جیهانە جەنگڵستانێکی چڕە
خوانەکردە نەک لە غەریبیدا بمرین
با گوێ لە خەمی یەک بگرین ..!!
#𝙃𝙖𝙈𝙖 *💔*😢**

We recommend to visit

- انَـت فِيہ قِلبيہ دائما 𓆩ᥫ᭡
@IEIIEIl -

Last updated 4 days, 14 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 1 month, 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 5 days, 1 hour ago