قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 weeks, 1 day ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 month, 4 weeks ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 2 months, 2 weeks ago
◈فەزڵ و گەورەیی ڕۆژە سپیەکان
( أيام البيض )
پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی : بە ڕۆژوو بوونی سێ رۆژ لە هەر مانگێکدا وەکو ئەوە وایه تەواوی ساڵەکە بە ڕۆژوو بووبیت ئەویش " 13 , 14 , 15 " ی هەر مانگێکی عەرەبیە.
(سنن النسائي رقم 2420 )حكم الحديث: حسن
وەهەروەها لە(سنن الترمذی)دا هاتوە ڪەوا پێغهمبهری خواﷺ به باوكى ذەرى فهرموو: ئهگهر سێ ڕۆژله مانگێڪدا به ڕۆژوو بوويت ئهوه 13 و 14 و 15 ى مانگهكه به ڕۆژووببه.
وە لە صحیحی بوخاری ـش هاتوە لە ئەبو هورەیرە ڕەزای خوای لێبێت دەڵێ: خۆشەویستم ﷺ وەسیەتی ڪردم بە سێ شت وازی لێ نەهێنم تاوەڪو دەمرم : ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێڪدا، دوو ڕڪاتی چێشتەنگاو هەروەها پێش ئەوەی بخەوم نوێژی ویتر بکەم.
*▫️زیانەکانى تاوان و خراپە*
1. مەحروم بوون لە زانستی شەرعی.
2. مەحروم بوون لە ڕزق و ڕۆزی و كار و كەسابەت.
3. نەمانی بەرەكەت. بەرەكەتی رزق و ڕۆزی، بەرەكەتی زانست، بەرەكەتی تەمەن.. هتد.
4. بەر لەعنەتكەوتنی لە لایەن ئاژەڵانەوە.
5. ئەو دڵتەنگی و بێ تاقەتیەى كە سەر دڵی دادەگرێت چ لە نێوان خۆیی و خەڵك بێت؟ یان لە نێوان خۆیی و خوای مەزن.
6. ڕەشبوونی دڵ.
7. تاریكی دڵ.
8. تەسكی و تەنگی دڵ.
9. خەمباری دڵ.
10. ئێش و ئازاری دڵ.
11. دڵەڕاوكێ.
12. گرانبوونی كار و بارەكان لەسەری.
13. ڕەش هەڵگەڕانی دەم و چاو.
14. مەحروم بوون لە تاعەت و عیبادەت، كە پێئەچێت بەهۆی تاوانێكەوە، دەیان كاری خێرت لە دەست بچێت، هەروەك چۆن بەهۆی تاوانێكەوە كار و كەسابەت و خێرێكی زۆرت لەدەست دەردەچێت.
15. تەمەن كورتی.
16. كەم سەركەوتن، كەمجار سەركەوتو دەبێت لە كارو بارەكانیدا.
17. گیرانەبونی دوعا.
18. نەمانی بەخششی خوایی و ناز و نیعمەت.
19. نقوم بون لە توڕەیی خەشم و نیقمەت.
20. لە شومی و غەڕی تاوان ئەوەیە: تاوانی تر بە دوای خۆیدا دێنێت.
21. كزبونەوەى چرای تەوبە.
22. ڕاهاتن لەسەر تاوانكردن.
23. غیرەت لە دڵدا كز دەكات تا وای لێدەكات بە تەواوەتی دەیمرێنێت.
24. شەرم و حەیا لە ئینساندا كز دەكات تا وای لێدەكات دەبێتە پێشەوا لە بێشەرمی و بێحەیاییدا.
25. تاوانكردن وا دەكات پەروەردگار بە كەم و سوك تەماشای بكات -خوای مەزن پەنا بدات-.
26. گەورە ڕاگرتنی پەروەردگاری پایەبەرز لە دڵدا لاواز دەكات.
27. بەردەوام بوون لەسەر تاوان كردن وا دەكات خوای مەزن سبحانە وتعالى بەندەكەى لەبیر بكات و بیداتە دەستی نەفسی خۆیی و شەیتانەوە، -پەنا بە پەروەردگاری مەزن-.
28. لە زیانەكانی تاوانكردن ئەوەیە: زەرەرەكەى هەندێك جار سەردەكێشێ بۆ دەوروبەر.
29. لاوازكردنی بیر و هۆش و عەقڵ.
30. مۆردانە سەر دڵ.
31. ترس و بیم دڵ دادەگرێت، ئەو ئەمان و دڵنیاییەى ئەوسای نامێنێت.
32. تاوانكردن مرۆڤ بێ ڕێز دەكات دوای ئەوەى بەڕێز و شكۆ بووە.
33. ئاخر شەڕی.
34. سزای دواڕۆژ.
35. دوای ئەوەى بەندەى خوا بووە دەبێتە بەندەى هەزارەها شەیتانی مرۆیی و جنۆكەیی، هەزارەها هەوا و ئارەزوی بێكەڵك.
36. هەروەها لە زیانەكانی تری تاوانكردن: لە دەستچونی بە نرخترین و گرانترین و بە بەهاترین شت كە ئەویش بریتیە لە: كات، كە هەرگیز و بە هیچ شتێك تەعویز ناكرێتەوە و بۆی ناگەڕێتەوە.
بەچەن شێوازێک (وعباد الرحمن الذین …)
#مسلم_الهموندي
[ کاتی گیرابوونی دوعا لە ڕۆژی هەینیدا ]
پێغەمبەری خــوا (ﷺ) فەرموویەتی :
« ٳنَ في الجُمعە سَّاعة لاَ یُوافِقها عَبد مُسلمِ یَسٲل اللَّه فیهَا شَیئاَ ٳلاَّ ٲَعْطَاه ،وَهيِ بَعدَ العَصْر ».
واته: ڕۆژی جومعە -ساتێکی تێدایە- هیچ موسڵمانێک نییە دوعا وپاڕانەوەکەی لای خوا بەر ئەو کاتە بکەوێت، مەگەر داوای هەرچیەک بکات پێی دەبەخشێت.
[ رواە ٲحمد : ۷٦۳۱ ]
وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەربارەی ئەو دەمەی ڕۆژی جومعە کە دوعای تێدا گیرا دەبێت فەرموویەتی :
« فالتَـمسـوها آخر ساعَة بَعـد العَصْر ».
واتە : دەست بە کۆتا کاتژمێرەکانی دوای عەسرەوە بگرن ( پێش خۆرئاوابون ).
وترا بە ئیمام سەعیدی کوڕی جوبەیر -گۆڕی پڕ نوور بێت-: خواپەرسترین کەس کێیە؟
فەرمووی: ئەو کەسەیە توشی تاوان بووە، هەرکاتێک بیری تاوانەکانی دەکەوێتەوە کاروکردەوەی خۆی لا بچوک وکەم نرخ دەبێت.
? صفة الصفوة: ٢/ ٦٦٥.
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 weeks, 1 day ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 month, 4 weeks ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 2 months, 2 weeks ago