❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
حەق بە من نەبوو ئەگەرلەسەریشم دراباو ژێر پێشم بەتاڵ کرابا حەق بە من نەبوو ...
لێرە لە یادم چوە چۆنم بەرەو باشی دەبرد ڕەنگە ڕۆژانی ڕابردوو باشتر بوو کەم تەمن تر بووم شین بوونی هیوا دەسپێکردنی دووبارە ئەوەندە قورس نەبو وابزانم وابوو ئێستا نا قورسە هەر چیم لەم چەند ساڵە ژیان کردوە هەر شتێک کە هەستم کردوە هەر شتێک کە تامیم چێشتوە هەموی بە هەمو زۆرۆ هێزەوە لە سەر شانم هەست دەکەم لە هەر هەنگاوم دا لە هەر هەناسەم دا دڵ ڕاوکێکی سەیر دام دەگرێ نە ڕادەوەستێ نە ئارام دەگرێ، زۆر شت بوو فریایی نەکەوتم لە بریاشی نەکەوتم بەڵام بریا هیچ دەردێکی دەوا نەکەردو هیچ کەسیش لە دەردت تێ نەگەیی تا فریات کەوێ،
فریو دانم تا فڕێ دانم بە دەستی ئەو کەسانەی کەسم بوون بێ کەسی کردووم لە پەنای هەر مرۆڤێ ڕادەوەستم هەست بە غەریبی دەکەم،نایناسم نامناسێ تەنانەت هەموشتێکی من دەزانێ...
خۆزگە هێندە ئاشکرا نەبوایەم شاردراوەیەک بمابایە هەرچی بوو یا شێعرمان کرد یا باسمان کرد شتێک نەما لە ئێمە نهێنی بمێنێ لێرە بووم من بە تەواوی نیوە ناتەواوەکانمەوە لێرە بووم،
هەمیشە بوومو قەت حەق بە من نەبوو...
سێبەر 🌱
لە من تا تۆ فاسلەیەک نیە
لە تۆ تا من چی بوو
خاترم نیە....
لە پەنام ڕاوەستاوی یان ڕووبەڕوومی
بەرەو تاریکی دەڕۆی یان ڕوو بە نووری
نزیکە لێت یاکە دووری
ئەزیزتر دەبی تاکە دووری
دەبم لە دیدە دوور
چاوەکانم گۆمی خوێنە سوور
کەم تاقەتم لەق
داویانە تەورێ لە ڕیشەم
ئەمڕۆم هیچ،خەبەرێک نیە سبەینێشم
مەرهەم چیە داینێ تۆش دەردێ لە بان ئێشم
نەهاتم خەتام بوو هەرچی لە تۆ خاترم بوو لە خاترم چوو
لە ژێر نووری مانگ
لە یادوو خاترەی تۆم
من کە شادم لەگەڵ سەمای سێبەری خۆم
ژیانمت نەدیت کە تێپەری چۆن
لەلام تۆ نەبی دنیا دیوارە بۆم
لە پەنام ڕاوەستاوی یان ڕووبەڕوومی
بەرەو تاریکی دەڕۆی یان ڕوو بە نووری
نزیکە لێت یاکە دووری
ئەزیزتر دەبی تاکە دووری
لە مەودای ڕۆژ دا لە جەنگی جەوانیو جەنم دام
بەخۆم دەڵێم مەگەر چەندە هاتووی
سەمەرەی چیە هێندە ماندووی
لە مەودا لە خەم دا ڕیشە دەدەم با دڵ وێران بێ
لە مەودا لە خۆم دا دەیشکێنم مەترسە دەنگم نابێ
خۆمم تا ئاستی بێ هەستی برد
تەک ماندوو مەعتەلی مەرگ
بۆ من تەنێ سەنگەرە دەرد
لە کن من مەڵێ کە کام بەری جەنگم
بە من زۆر مەڵێ چون ناسروێ دەنگم
خۆمم تا ئاستی ئەستەم برد
زیندوو ڕامگرت
هەرچەند زۆر جار هەستم مرد...
لە پەنام ڕاوەستاوی یان ڕووبەڕوومی
بەرەو تاریکی دەڕۆی یان ڕوو بە نووری
نزیکە لێت یاکە دووری
ئەزیزتر دەبی تاکە دووی...
Sêber by Peshawa on #SoundCloud
https://soundcloud.com/peshawa1/seber/s-0VYfrGtTe1F
زۆرم بێ تاقەتی کێشا لە سەر ئەو کارە
زۆر ماندوو بوین بە لایەوە بە هۆی هەموو کەمیو کورتێکان حەولمان دا،بێ خەوی ڕێگاو بان سەرما گەرما شەو شەونخوونی بێ ئیمکاناتی... بەڵام دەرمانهێناو دەرمانمان کرد هیودارم بە خۆشی بە گوێچکەتان بگات🌱
تەنیا من نەبووم منداڵەکان زۆریان زەحمەت کێشا لەگەڵم هەرکەس بە شێوەی خۆی هەر شتێک کە لە دەستی هات🤲🏾🌱
ئەوم هاوڕێیانە نەبوبان نەدەبوو لە بیرم دەمێنێ🌱🤲🏾
ئاژگار،مۆهمی،دانا،سمکۆ،مەمەد،کارزان،کاک ساکۆ، لیا،ئاڕمان،کەیوان، ڕاشد، ئەمیر،وای جێەی هاوڕێمن🌱
سڵاو 🌱
لە حەول دام ئەمشەو "سێبەر" بە بڵاو کردنەوە بگەیەنم لە یوتیووب وە سۆندکڵۆد، هیوادارم هەمووشتێک باش بێت 🤲🏾🌱
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago