بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 3 days, 15 hours ago
⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️
?Telegram?
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+
? تبليغات بنرى
@Pink_Bad
? تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad
Last updated 2 months, 3 weeks ago
ئەحمەدی مەلا، میوانی ناوەندی کارۆ یە.
زمانمیان گەڕاندەوە بۆ قۆناغی قوڕ
ئەم خشتانەم لێ دروست کردن
رەنگە وەک پەنجەرە لەبەردەمیا بڕوێن
گژوگیای سەرشێت.
هەموو رچەکانم ژمارد
هەر هەموویان
دەگەڕانەوە ئێرە
تاکو ئەم کانییە لەدایکبێت.
#ئەحمەدی_مەلا: لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تۆماری ناوچەی شوان هاتۆتە دونیاوە. قوتابخانەی سەرەتایی و ناوندیی لە شاری کەرکووک تەواوکردووە و ئامادەیی لە بەغدا. لە ساڵی ١٩٨١ کوردستان بە یەکجاریی جێدەهێڵێت، دەمێک لە شاری ژنێڤ (جنێف) دەژێت و دراما دەخوێنێت و کۆمەڵە شیعری (زەردک) لە ساڵی ١٩٨٨ بە چاپدەگەیەنێت و بۆ خوێندن دەچێتە فەرەنسا، ماستەر لە زانستەکانی زمان و دکتۆرا لە ئەدەبی بەراوردکاریی لە زانکۆی فرانش کۆنتێ لە ساڵی ١٩٩٩ وەردەگرێت. سەرەتاکانی بە شیعر و هونەری تەشکیلی و شانۆ دەست پێدەکات، هەروەها لە پاڵ شیعر و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ڕۆمان و کاری وەرگێڕانی ئەدەبیش دەکات.
بیست ساڵ زیاترە، لە ئیسپانیا دەژی، مامۆستای مێژووی زمان و ئەدەبییاتی فەرەنسییە لە زانکۆی کاستییا لا مانچا.
#ئەحمەدی_مەلا
#شیعر_دەق_زمان_وەرگێڕان_ڕەخنە_لێکۆڵینەوە
#کەرکوک_کوردستان_تاراوگە _____________________
ناوەندی چاپەمەنی و ڕۆشنبیریی کارۆ و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO، بانگهێشتی بەڕێزتان دەکەن، بۆ مەراسیمی ناساندن و بڵاوبوونەوەی کتێبی ( هەورامان لە نێو بەرداشی ململانێکاندا) کتێبەکە لە وەرگێڕان و ئامادەکردنی: (پ.ی.د.ڕەنجدەر محەمەد عەزیز)ە.
ڕۆژ: پێنج شەممە، ٥-٩-٢٠٢٤
کات: (٥) ی پاش نیوەڕۆ
شوێن: باخچەی ڕێکخراوی CDO، چوار ڕێیانی ئەمنەسوورەکە
خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان.
#ناوەندی_چاپەمەنی_وڕۆشنبیریی_کارۆ _____________________?#کارۆ_لە_فەیسبووک
https://www.facebook.com/karo.printing
بۆ سەرجەم قەوارە و کاندیداکان
#چاپخانەی_کارۆ، پێداویستییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن
(پۆستەر، برووشەر،کارت) بەئەندازەی جیاواز و ڕەنگاوڕەنگ چاپدەکات.
نرخی گونجاو، کەمترین کات، کوالیتی باش
سلێمانی ـ شەقامی مەولەوی، بەرامبەر فەرمانگەی بەرید
بینایی کۆمەڵەی هەرەوەزی.
07701379397 _ 07701561158 _________________________#چاپخانەی_کارۆ
ملکۆ ئەحمەد، میوانی ناوەندی کارۆ یە.
(حەزمدەکرد لەگەڵ دایکما سەفەرکەم)
بە منداڵیی چمکی کەواکەی دایکمم بەرنەدەدا
مەگەر خەو لە دەستمی بترازانایە
بە منداڵیی کۆشی دایکمم داگیرکردبوو
وامدەزانی هەسارەکانیش
لە خولگەی دامێنیدا دەخولێنەوە
بۆ هەرکوێ دەچوو منی لەگەڵ بووم
تەنیا من!
تەنانەت سێبەرەکەشی نەدەبرد
تەنها من و خۆی و کیسە تووتنەکەی
دواجار کە کەواکەیان لەبەری داکەند
زانیم ئیتر هچی تر نەماوە بمگەیەنێتە ئەو
زانیم دەیەوێ بە تەنها
بێ من و بێ کیسە تووتنەکەی
ڕوو لەو شوێنە بکا کە گەڕانەوەی نییە!
#ملکۆ_ئەحمەد: پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ملکۆ ئەحمەد کەریم، ساڵی ١٩٧٤ لە کەلار لەدایکبووە، شاعیر و نووسەر و وەرگێڕە، پسپۆڕی ڕەخنەی ئەدەبیی بەراوردە لە زانکۆی گەرمیان، دامەزرێنەری یانەی هایکوی کوردییە، بە کوردیی و عەرەبیی و ئینگلیزيی دەنووسێت، هەندێک لە دەقە شیعرییەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی: عەرەبیی، ئینگلیزیی، فارسیی، سویدیی، بەنگالیی، ژاپۆنیی، پورتوگالیی، ئیتالیایی، ئیسپانیایی، دانیمارکیی.
#ملکۆ_ئەحمەد
#شیعر_هایکو_وەرگێڕان
#کەلار_گەرمیان_کوردستان
———————————————
#ناوەندی_چاپەمەنی_و_ڕۆشنبیریی_کارۆ
چاپکراوی نوێ
? مێژووی منداڵێتی، توێژینەوەیەکی «د.کامەران محەمەد» ە، لە ناوەڕۆکی کتێبەکە دابەشکراوە بەسەر نۆ بابەتدا، لە چاپخانەی کارۆ، چاپکراوە و ئێستا لە کتێبخانەکانی: غەزەلنووس و جەمال عیرفان و ناوەندی ڕۆشنبیریی باران، بەردەستە، نرخی (٣٠٠٠) دینارە.
? ئەم کتێبە، دەبێتە سەرەتایەک بۆ توێژەرانی بواری مێژوو، تا لێرەوە بتوانن مێژووی کۆمەڵایەتی بگوێزنەوە بۆ قۆناغێکی باڵاتر. بۆیە لە ناوەڕۆکی ئەم کتێبەدا هزر و تێڕوانینە کەسییەکانی خۆمان لە بارەی بایەخی مێژووی منداڵێتی بۆ ناساندنی لە ناو وتاری ئەکادیمیدا خستەڕوو. واتە داننان بە منداڵێتیدا وەک ( ڕەهەندێکی زیندووی بوونی مرۆڤ) کە بەدیهێنانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی یەکلایکەرەوە دەخوازێت. هاوکات دەبێت ئەوە بڵێین، کە مێژووی منداڵێتی هاوێنەکی ناوازە پێشکەش دەکات، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین جوڵە فرە لایەنەکانی کۆمەڵگاکان بە درێژایی کات و شوێنە جیاوازەکان ئاشکرا بکەین.
#کامەران_محەمەد
#مێژوو_توێژینەوە
———————————————
#ناوەندی_چاپەمەنی_و_ڕۆشنبیریی_کارۆ
چاپکراوی نوێ
#هەورامان_لە_نێو_بەرداشی_ململانێکاندا
? ئەم کتێبە (هەورامان لە نێو بەرداشی ململانێکاندا، ئێران، عێراق، بەریتانیا و جوڵانەوەی کوردی لە ساڵی ١٩٢٧ لە ڕوانگەی ڕاپۆرتی هەواڵگری ئاسمانی بەریتانی) کۆکردنەوە و وەرگێڕانی «پ.ی.د.ڕەنجدەر محەمەد عەزیز» ە. وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان «حەمەی حەمەسەعید» پێشەکی بۆ نووسیووە. لە چاپخانەی کارۆ، چاپێکی شایستەکراوە، بەمزووانە لە مەراسیمێکدا بڵاودەبێتەوە.
? ئەم بابەتە بەشێکە لە زنجیرە ڕاپۆرتێکی بڵاونەکراوە، زانیاری هەواڵگریی و ڕامیاریی و سەربازیی دەگرێتەوە و بە شێوەی هەواڵی ڕۆژانەی ناوچەیەکی دیاریکراو، لە لایەن نووسینگەی خزمەتی تایبەتی بەریتانی لە پێنجوێن و سلێمانی و هەڵبجەوە بە شێوەی پەنهانی گوازراوەتەوە بۆ ستافی ئاسمانی بەریتانی، کە بارەگەکەی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بووە، لە ماوەی نێوان ١٩ ی کانوونی دووەمی ١٩٢٧ تا ٢٢ ی ئابی هەمان ساڵ.
ئەم بابەتە گرنگە، لە بەر ئەوەی کۆمەڵێک زانیاری وردی سەردەمێکی مێژوویی پڕ لە ڕوداوی ئاڵۆز و دژواری پڕ لە کێشمەکێش لە ململانێ سیاسی و سەربازیی لە نێوان کوردەکان لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و نا ڕەزایەتییەکانی…
چاپکراوی نوێ
ژمارە (٢)ی گۆڤاری شارەوانی سلێمانی، گۆڤارێکی وەرزییە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەریدەکات.
خاوەن ئیمتیاز و سورنووسەر: لەیلا عومەر عەلی، بەڕێوەبەری نووسین: سەرکەوت عەلی حەبیب، نەخشەسازی: تەحسین تۆفیق، چاپ: چاپخانەی کارۆ.
#پێڕست:
چەپڵە بەدەستێک لێ نادرێت….لەیلا عومەر عەلی.
مێژووی سەرهەڵدانی کاری چاپ لە سلێمانی ... عەتا مەحموود کەریم.
داستانی سەرای عەبدولڕەقیب یوسف ....عەبدوڵڵا کەریم مەحموود.
قۆریە شکاو ........ خالید مه جید فه رج.
کەمئەندامان و شارەوانیی سلێمانی ..... حیکمەت مەعرووف.
من و قلیاسان لە نۆی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٣ دا ....حەمەسەعید باپیر.
مەلا ئەحمەدی مەکتەبەی هودا ........ کامەران مەلا ئەحمەد مەحموود.
دوکەڵی مێشەکە ...... عەبدولی حەمەباقی.
زمانی نەخشە ...... دێرین بابان.
شكسپیر ..... خەلیل عەبدوڵڵا ئەحمەد.
ڕۆڵی جوانکردنی شارەکان لە خۆشگوزەرانی ئابووری و پێشکەوتندا ..... سەرهەنگ عەبدولڕەحمان.
سلێمانی .... بەیان موحەممەد.
سلێمانی ....... تەیب جەبار.
سلێمانی ........... ئومێد شێخ کەریم.
* وێنە جوانەکانی سلێمانی ..... ڕزگار ئەحمەد
نووری بێخاڵی، میوانی ناوەندی کارۆ یە.
چی دەبوو شتێکی تر بام؟
چی دەبوو درەختێک بام بەم بنارانەوە
سەرکەش و سەوز، بەپێوە
ڕەگم لە دڵی خاک و
دەستم لە ڕۆحی بادا، گیر
دووشم لەبەر تیشکی خۆر گرتبا و
سێبەرێکی شێدار و فێنکم لێ ڕژابووایە؟
چی دەبوو با بام
بایەکی ئەبەدی و کۆچەریی
لە پاییزدا وشک هەڵمکردبا و
لە بەهاردا تەڕ بنیشتبامەوە
لە باراندا ڕژابام و
لە گەرمادا گرمۆڵە؟
#نووری_بێخاڵی: نووری ئیبراهیم عەلی، ناسراو بە نووری بێخاڵی، لە دایکبووی ساڵی ١٩٧١، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە ڕواندز تەواو کردووە.
ساڵی ١٩٩٠ لە زانکۆی بەغدا - کۆلێژی پەروەردە - بەشی زمانی عەرەبی وەرگیراوە، دوای دوو ساڵ دەوام و بەرپابوونی ڕاپەڕین، وازی هێناوە و پاشان لە زانکۆی سەلاحەددین درێژەی بە خوێندن داوە و قۆناغەکانی دیکەی زانکۆی تەواو کردووە. بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەنووسێت، خاوەنی (١٥) بەرهەمی چاپکراو، ئەزموونی زیاتر لە (٣٠) ساڵ کارکردنی هەیە لە بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن دا.
#نووری_بێخاڵی
#شیعر_وەرگێڕان_ڕاگەیاندن
#ڕواندز_هەولێر_کوردستان
گۆران ڕەسووڵ میوانی ناوەندی کارۆ یە.
تۆپهڵه قوڕهکان
١
لە بەهەشت دەریانکردم
دەرگەی دۆزەخیشیان بە ڕوودا داخستم،
ئاهــ لەو نەگبەتییە
دەبێ دیسان
بگەڕێمەوە سەر زەوی!
٢
زیندانەکانم ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەبوون
سەرەتا،
زگی دایکم
دواتر،
قۆنداغه و لانکەکان،
تارمایی دیوارەکان،
ئێستاش
گۆی زەوی!
#گۆران_ڕەسووڵ: شاعیر و چیرۆکنووس، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ـە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە وەرگێڕان لە زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر و بڕوانامەی ماستەری لە کولتووری ئەدەبە مۆدێرنەکان لە زانکۆی هارتفۆردشێری لە بەریتانیا بەدەست هێناوە. لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٣ سەرنووسەری گۆڤاری ٢٣ بووە. کە گۆڤارێکی وەرزی ئەدەبی و کولتووری بووە و ١٠ ژمارەی لێ دەرچووە. چیرۆکی “تەرمی گەڕۆک” دووەم خەڵاتی چیرۆک لە بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەدەستهێناوە.
“ڕۆژەکانم بە ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ دەگۆڕم” دوایین کۆمەڵەشیعری ئەوە، کە ساڵی ٢٠١٨ بڵاو بووەتەوە.
#گۆران_ڕەسووڵ
#شیعر_چیرۆک_وەرگێڕان
#هەولێر_کوردستان
———————————————
#ناوەندی_چاپەمەنی_و_ڕۆشنبیریی_کارۆ
چاپکراوی نوێ
کتێبی (لێكدانەوەی راسیزم بۆ مێژوو)، شەشەمین کتێبی پرۆفیسۆر« سۆزان کەریم مستەفا» یە، لەم مانگەدا لە چاپخانەی کارۆ چاپ دەکرێت.
? لە بەشی یەكەمدا بە ناونیشانی "لێكدانەوەی راسیزم بۆ مێژوو"، كورتەیەك لەسەر بیری راسیزمو قوتابخانەو گرنگترین بیرمەندەكانی ئەم بیرە خراوەتەڕوو، کە لە سێ باسی سەرەكی پێكهاتووە: بریتین لە:
? بەشی دووەمدا بە ناونیشانی "راسیزم لە بیری كەمالیدا" کە تایبەتە بە خستنەڕووی بیری كەمالیزم، و لە سێ باسی سەرەكی پێكهاتووە.
? بەشی سێیەم بە ناونیشانی "راسیزم لە بیری بەعسیدا" تایبەتە بە خستنەڕووی بیری بەعسو لە سێ باسی سەرەكی پێك دێت.
? بەشی چوارەم و کۆتاییدا نوسەر بەراوردێکی لە نێوان بیری كەمالیزم و بەعسیزم لەگەڵ فاشیزم و نازیزمدا کردووە، تیایدا هەردوو رەوتی بەعسو كەمالیەكان بەراورد كراون بە دوو رەوتی راسیستی وەك فاشیو نازییەكانو ئەنجامی ئەو بەراوردكارییە خراوەتە روو.
لەكۆتایی توێژینەوەكەشدا ئەو ئەنجامانە خراونەتە روو کە توێژەر پێیان گەیشتووە.
بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 3 days, 15 hours ago
⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️
?Telegram?
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+
? تبليغات بنرى
@Pink_Bad
? تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad
Last updated 2 months, 3 weeks ago