ترادیسیۆن - Tradition

Description
لەم کەنالە :
موناقەشەی توراس و مۆدێرنە
ناساندنی فیکرە رەسەنەکانی ئیسلام

مەنهەجی بەڕێوەبەر :
شافیعی لە فیقه دا، ئەشعەری لە عەقیدە، قادری لە تەریقەت ئەکبەری لە مەنهەج دا.

تێبینی : ئەم کەناڵە کۆمەڵێک شتی کۆنی تێدایە دەشێ لە (وتنی) پەشیمان بین.
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

1 month, 1 week ago

موحاریب بوون و (سوارچاکی شێر)

ئەگەر (زەردەشت) ی نیچە حەماسەتی جیهانی نوێ (مۆدێرنەتی) بێت. ئەوە جیهانی توراسی-موحاریبی ئیڤۆلای هەیە.

کتێبی (سوارچاکی شێر) ی ئیڤۆلا ئەو لایەنە ڕووحیەتەی مرۆڤ کە جەخت دەکاتەوە سەر موحاریب بوون پاڵپشتی دەکات.

ئەگەر (زەردەشت)ـی نیچە حەماسەتی بۆ مۆدێرنەتی و پوچگەرایی nihilism دروست کردبێت. ئەوە ئیڤۆلا موحاریبیەتی مرۆڤی توراسی ڕۆشن دەکاتەوە.

ئیڤۆلا هەرچەندە، زمانی ئەدەبی هاوشانی نیچە نییە. بەڵام بناغەکەی بەرزیەتی ڕووحی توراس پشان دەدات.

ئیڤۆلا سەرەڕای ئەوەی لەسەروو ڕەخنەوە نییە. بەڵام چەند خاڵێکی گرنگی لەم کتێبەدا ڕوونکردۆتەوە. گرنگترینیان :

1- مرۆڤی توراسی ڕووحیەتی لەناوناچێت (یەحیایە) ئەم ڕووحیەتەش سەرئەنجامی ئەوەیە کە دەبێت و کاریشی سوارچاکی کارێکی شێری (زەمەن) ـە. چونکە پێی وایە کە لەکۆتایی سوڕی وجودی دا زەمەنێکی توراسی هەڵدەسێتەوە.

2- هەموو چارەسەرەکانی نیچەوی، بوونگەرایی، مارکسیزم ، کاپیتاڵیزم. بێ دەسەڵاتن بەرامبەر کێشەی پوچگەرایی و بەتاڵبوونی ڕووحی مرۆڤ. بەڵکو لە پشت هەریەکێک لەوانە بەتاڵایەتیەکی ترسناک هەیە کە مرۆڤ لەناو دەبات.

3- ڕەخنە لە زانست، موزیک، عەقڵانیەت ، هونەر ـی مۆدێرنەتی کە سەنتەریان بۆتە پوچگەرایی. لەجیاتی هەموو ئەوانە ئاوازەکانیان ژیان و سەروو ژیان جوان بکەن. بوونەتە هۆکاری سەرەکی پوچگەرایی بوونی تاکی مۆدێرن.

4- هەموو ئەوانەی کە بوونگەرا و پووچگەران باش لە وجوود تێگەشتوونە بەڵام، ئەوان وجودی مرۆڤیان لە جیهانێکی مۆدێرن دا گشتاندووە بەسەر هەموو وجود دا. وایان داناوە ئەگەر بەها مۆدێرنەکان نەبێت، ئەوا وجوود بەلاوە دەنرێت.

5- ئەوانەی کە هەست بە پووچیەتی ژیان دەکەن. هەست بە پووچیەتی مۆدێرنەتی دەکەن. نەک پووچیەتی بوون. بەڵام لەبەر ئەوەی ئاسۆیان هێندە نزمە. ئەو گشتاندنە وای کردووە کە ڕووح و جەستەیان لێک جیاواز بێت. ڕزگاربوونیش لەو پوچگەراییەی بەسەر مرۆڤدا دێت، کە تاکە مرۆڤێکە کە ڕووحی "ئەرستۆکراتی" بێت. واتا ڕووحی بەرز بێت. هیچ هەڵبژاردنێکی نییە جگە لە دابڕان detachment لە جیهانی مۆدێرنە و هاوسەنگکردنی لەگەڵ کارکردن و جوڵە لەو جیهانە action/functionality.

6- بۆیە ئەو ڕووحە ئەرستۆکراتیە دەبێت لە جەستەدا بمێنێتەوە. سوارچاکی بە شێرەکە بکات. تاوەکو سووڕی وجودی مۆدێرنەتی کۆتایی دێت. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانی خۆی. ئەو شوێنەی تێیدا "ڕووحی بەتاڵ" نییە، کە "بێ ئامانج و پووچ" نییە. کە "غەریب" نییە.

1 month, 3 weeks ago

لیبڕاڵیەت بانگەشەی پێکەوەژیانی ڕەهایی ناکات.

دەرئەنجامی فیکری مۆدێرنیستی لیبراڵی، پێویستی بە قبوڵکردنی بیرۆکەی تازە هەیە. پێویستی بە دانوستان و لێکۆڵینەوە هەیە. بەڵام، لیبراڵی و هاوشێوەکانی، کاتێک بیرێکی "دینی" جیا لە "فەلسەفی" "سیاسی" "کۆمەڵناسی" دەبینن.

ڕاستەوخۆ دەگەڕێننەوە بۆ هۆکاری دیکە، جا هەر هۆکارێک بێت. جگە لە عەقڵ و هۆشی مرۆڤی باوەڕدار.

بۆیەش وا تەعامولی لەگەڵ دەکەن وەکو "یاسای سروشتی" یان شتێک کە قابیلە بە لێکۆڵینەوەی زانستی. واتا، کاتێک ئەو بیرۆکانەی بەدڵیانە، لەگەڵ بەها لیبراڵیەکان دەگونجێت. مامەڵەی مرۆڤی لەگەڵ دەکەن. چەندە بیرۆکەیەکی ناماقوڵ و هیچ بێت.

بیرۆکە ئاینییەکانیش پەراوێز دەخرێن و هەڵگرانی وەکو ئاژەڵێک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت کە پێویستە چالاکیەکانیان بە پووچی بخوێندرێتەوە و سانسۆر بکرێت. نمونەی ئەم دووفاقیە نەک لە نوسەر دا، بەڵکو لە باوانی لیبڕاڵیزمی ئینگلیزیش دەستدەکەوێ.

فەیلەسوفی ئینگلیزی (جۆن لوک) باوەڕی وابووە کە پێویستە لەسەر تاکی ئینگلیز، هیچ لێبوردەییەک و پێکەوەژیانێک نەنوێنێت لەگەڵ بێ دینەکان (Atheist) و مەسیحی کاثولیکی (catholicism).

1 month, 3 weeks ago

#نەخۆشی_ئەننا (من) ....

یەکێک لە کارەکانی ئیبلیسی لەعین ئەوە بوو کە خۆی پێ سەنتەر بوو. {أَنَا خَيْرٌ مِّنْهُ}. وتی من باشترم لە ئەو.

ئادەم علیه السلام پێویستی بەوەنەبوو کە نە خۆی بەراورد بکات بە ئەو نە قەناعەتی پێبکات کە سوجدەی بۆ بەرێت. چونکە ئەمە نەخۆشیەکی جەوهەریە. نەک موناقەشە بیبڕێنێتەوە.

بۆیەش ئەوەی نەخۆشی (من) ـی هەبێت. ئەوە توشی کێشەیەکی جەوهەری بووە. ناتواندرێت ڕێی بۆ ڕاست بکرێتەوە. چونکە خۆی کۆتا ڕێگایە. ئەوەی دەیگەیەنێ بە خۆی تاکە ئامانجیەتی.

کەسێکیش کە خوا بکاتە ئامانجەکەی توشی ئەم نەخۆشیە نابێت.

1 month, 4 weeks ago

غەزە و سەرکەوتن...

دژی ئاهەنگ گێڕان نیم. چونکە -بۆ ئێستا- سەرکەوتنی سووریا، سەرکەوتنی غەزە، هەردووکی ڕووداوێکی گەورەیە و ناکرێت لە پلەو پایەیان کەم بکرێتەوە.

هەرچەندە، هەر لایەنە بەپێی عەقیدەی خۆی براوەیە. ڕۆژئاوا ئەگەر بکرێت بە تۆز و خۆڵیش پێی وایە جیهانی ئیسلامی، لەبەر ئەوەی خاوەنی شارستانیەتی ماددی و رەفاهەت و تەکنەلۆژیای ڕۆژئاوایی نییە، دۆڕاوە.

ئێمەش پێمان وایە خاوەنی چەندین چەک و دەسەڵات و هێز بن. هەر دۆڕاوەن. چونکە توانیمان هێزی مەعنەوی بەسەر هێزی مادیی دا یەکسان بکەین.

حەزم بە تەحلیل و تەحلیلکاری نییە. بەڵام بێگومانم لەوەی جیهانی ئیسلامی - سەرەڕای ئەوەی خوێنی زۆر لێدێ - بەرەو چاک بوونەوەیە. وردە وردە خەریکە ئەو دەسەڵاتە و عەقیدەیەی کە ڕۆژئاوا بە "خوا" ئەزانێت کاڵ ئەبێتەوە.

کێ ئەیوت کە غەزە -قیتاعێکی بچووک- بەرامبەر ئیسرائیل یەک ساڵ خۆ ڕادەگرێت؟ کێ ئەیوت کە ئەگەر ئاگربەستیش بکرێت هیچ قازانجێکی بۆ غەززە ئەبێ؟ کەس. بەڵام :
وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ ۖ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ.

هێشتا دەبێت ئاکامەکانی دوای جەنگی غەززە ببیندرێت ئاخۆ لە ڕوانگەیەکی سیاسیەوە براوەن یان نا! لە ئێستادا لەڕوانگە سیاسیەکەوە ئیسرائیل و غەززە یەکسان بوونە. هیچیان بەرە زاڵەکە نین.

بەڵام، ئەوە دەبێتە وانەیەک بۆ جیهانی ئیسلامی کە چاکبوونەوە دەبێت لەو بێهێزی و سەرشۆڕیەی دوای ڕووخانی خەلافەت بەسەری هاتووە. پەیامێکە بەکورتی وەکو شاعیر دەڵێت :

مەڵی دوژمن بەهێزە تۆپ و تەیارەی هەیە
ئیتفاقتان هەبێ زۆر زەحمەتە خۆی ڕاگرێ

بۆ. جارێ ئەوەندە بەسە، چاوەڕێی بریندار بوونی یەک بەدوای یەکی شارستانییەتی بەدڕەوشتین.

2 months ago
بەخوا منیش.

بەخوا منیش.

2 months ago

دوژمنی ڕاستەقینەی مۆدێرنیزم کێیە؟

وەختی خۆی کە کتێبەکەی مۆلدباگم بەرچاو کەوت، شتێکی زۆر گرنگی باسکرد. کە پێویستە ئەوەی دژایەتی مۆدێرنەتی دەکات، لەبەرچاوی بگرێ.

ئەو دەڵێت :

«هەقیقەت باشترین دوژمنە بۆ مۆدێرنیزم. هەقیقەت هەمیشە دەست دەوەشێنێ و دەتوانی هێزێکی بێ شوومار لە دژایەتی کردنی سەرف بکەیت ونەگەی بەهیچ»

پەیوەندی نێوان مۆدێرنیزم و هەقیقەت وەکو پەیوەندی نێوان دوو دژبەیەکە. ناکرێت مۆدێرنە بیت و هەقیقەتت خۆشبوێ (=فەیلەسوف بیت).

هەمیشە بیرت بێت. مۆدێرنیزم هێزی دەوێت. مۆدێرنیزم نیچەویە (ویست دەکاتە هێز) =will to power.

ئەو هەموو قسە ئەخلاقییەی دەیکەن، جگە لە نواندن هیچی دیکە نییە. هەمیشە هەمان سیاسیەت بەکاردێنن.

"یاسا"یەک هەیە دەڵێت ''مێژوو هەمیشە دەکەوێتەوە باوەشی [ڤلادمێر] لینینەوە''

لەپای ئەو "یاسا"یەوە، هەمیشە چەپ بۆ گەشتن بە دەسەڵات ئامرازێکی ناواقیعی و درۆی بەکارهێناوە.

وەکو مۆلدباگ دەیگوت:

"هەموو کەس دەتوانێ باوەڕ بە حەقیقەت بکات. بەڵام ئەوەی سیاسەت دەکات، دەزانێت باوەڕبوون بە حەماقەت گرنگترە لە حەقیقەت".

ئیتر تەنها چاوەڕێی کات بە. وەکو چۆن ئەو ئەوروپایە لە قێز بوونەوە و تف کردنە لە فرەژنی گۆڕا بۆ ئەوروپای پۆڕنۆگرافی، دەگۆڕێت.

دەبێتە ئەوروپایەکی تر تا وەکو ڤایرۆسێک سووڕی خۆی تەواو دەکات. ئەمەش لە بیرۆکەی رینی گینۆن (سووڕە وجودییەکان) زۆر نزیکە.

کاکلی خۆمان بە کورتی و پوختی ئەوەی رووندەکردەوە.

دەیوت :

"چەپ قنی ناوەستێ تا خۆی بە گـان نەیا کە کردی، ئەوسا دەگەڕێتەوە سەر ئەسڵەکەی تا دیسان خۆی بە گـان بدات و شۆڕشێکی هاوشێوەی شۆڕشی فەڕەنسی بکات".

2 months ago

کەناڵی (مەنهەجی شافیعی ئەشعەری) ناوەکەی گۆڕا بۆ (ترادیسیۆن - Tradition) هەموو پۆستەکانی ڕایخ - Reich دێتەوە ئێرە. پێویست بە زیادە ناکات و هەموو کەناڵەکان دەکەمەوە یەک.

زۆر سوپاس بۆ بەشداریتان.

براتان / بەتین.

2 months ago

یاساکانی سروشت چییە؟

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago