?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
.
بــێ هــیــوا مــەبــە ڕۆژێك لە ڕۆژان هەموو شتێك دەگۆرێت لەبەر دوعاکانت?
.
.
{ {اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ }
{ خودایە دروود و سەڵاوات بڕژێنە بەسەر موحەممەد و خانەوادەی موحەممەددا ،
ھەر وەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراھیم و خانەوادەی ئیبراھیمدا ، بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت }
.
.
ڕەنگە ئەمڕۆ لە قەدەری خودا تێنەگەیت بەڵام دڵنیابە ڕۆژێک دێت شوکرانەی لەسەر دەکەی?
.
سوورەتی (عەسر) (واتە: سەردەم و زەمانە)
پێناسەیەكى سورەتەكە:
١- سورەتى (عەسر) سورەتێكى مەككى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (عەسر) (3) سێ ئایەتە.
٣- سورەتى (عەسر) زنجیرەى سەدو سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (عەسر) لە دواى سورەتى (شەرح) دابەزیوە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
تەوەرو باسی سەرەكى لە سورەتى (عەسر)دا بریتییە لە باسكردنى حاڵی مرۆڤەكان لە رۆژى دواییدا، وە باسكردنى مرۆڤە بەختەوەرەكان لە دوارۆژداو ئەو كەسانەش كە لە دوا رۆژدا دەكەونە ناو ئازارو ناڕەحەتییەكان و زەرەرمەندى دونیاو دوارۆژ دەبن، كە باوەڕ هێنان و ئەنجامدانى كارو كردەوەى چاك و بانگەوازى كردن بۆ لاى دینى خواى گەورەو ئارام گرتن لەسەرى هۆكارى بەختەوەرى و حەسانەوەن لەو رۆژەداو بە پێچەوانەشەوە كە مرۆڤ ئاوا نەبوو ئەوە توشی بە هیلاك چون و زەرەرمەندى دەبێت.
فەزڵ و گەورەیی ئەم سورەتە:
هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كاتێك كە بگەیشتنایە بە یەكتری لە یەكتر جیا نەئەبوونەوە تا ئەم سوورەتەیان نەخوێندایە, یەكێكیان بەسەر ئەوی تردا سوورەتی عەسری ئەخوێند پاشان سەلامیان لە یەكتری ئەكردو ئەو كاتە یەكتریان بەجێ ئەهێشت و لە یەكتری جیا ئەبوونەوە, لەبەر ئەوەی سوورەتێكی یەكجار گەورەیە, تا ئیمامی شافعی ئەفەرمووێ: (ئەگەر خەڵكی لەم سوورەتە تێبفكرن و تێبڕوانن ئەوە ئەم سوورەتەیان بەسە), لەبەر ئەوەی خوای گەورە باسی ئیمان و كردەوەی چاك و ئامۆژگاری كردنی یەكتری كردووە بە حەق و گەیاندنی دین, وە ئامۆژگاری یەكتری كردن بە سەبر كە دین لەمانەدا كۆبۆتەوە.
- السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه -
- بـاشـتـرین لیستی ئاینی لە تلیگرام ♥️ -
- بـۆ بـەشـداری کـردن لەم لیستە ئاینییە نـامـە بـنـێـرە ↓↓
@MoHammAd_AlKurdi_BoT
• جـــوانــتــࢪیــن و بــەســوودتــریــن ڪـەنـاڵــە ئــایــنــیــیـەڪـان لـێــࢪە بـبـیـنـە ♥️.
?خـوشکان و بـرایـانـم بـۆ بـەشداری کردن لە بەسـوودتریـن چـەنـاڵـە ئایـنـیـەکانی تـلـیـگـرام کلیک لەم لینکەی خـوارەوە بکە و هەر ئیستا بەشداربـبە ↓↓↓ ...
https://t.me/addlist/Klg2YIJz081iOTcy
Telegram
لیستی ئاینی
You’ve been invited to add the folder “لیستی ئاینی”, which includes 80 chats.
.
پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت :
{ خەمەکانت زۆر مەکە ئەوەی قەدەری تۆ بێت دەبێت ئەوەشی ڕزقی تۆ بێت پێت دەگات }
.
{ سورة سباء - ناوچەیەكە لە یەمەن }
پێناسەیەكى ئەم سورەتە:
١- سورەتى سباء سورەتێكى مەككى یە تەنها ئایەتى ٦ نەبێت كە مەدەنى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى سباء ٥٤ ئایەتە.
٣- سورەتى سباء زنجیرەى سی و چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى سباء لە دواى سورەتى لقمان دابەزیوە.
٥- سورەتى سباء لەو سورەتانەیە كەوا بە سوپاس و سەناى خواى گەورە دەست پێ دەكات كە (الحمد لله) یە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
سورەتى سباء سورەتێكى مەككییەو زۆرتر بایەخ و گرنگى داوە بە راستكردنەوەى عەقیدەو بیروباوەڕی خەڵكى، ئەویش بە جێگیر كردنى تاك و تەنهایی خواى گەورەو باوەڕ بوون بە وەحی خواى گەورە كە دایبەزاندوەو باوەڕبوون بە پێغەمبەرایەتى محمد صلى الله علیه وسلم و زیندوبوونەوەو گەرانەوە بۆ لاى خواى گەورە.
وە هەروەها هەڵوەشاندنەوەو نەهێشتنى بنچینەو بنەماكانى شەریك و هاوەڵ بۆ خوادانان و عیبادەت كردن بۆ غەیری خواى گەورە.
.
{ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : بەردەم ماڵەکانتان خاوێن ڕاگرن و پاكی بکەنەوە چونکە بەڕاستی جولەکە بەردەم ماڵەکانیان خاوێن ڕاناگرن و پاکی ناکەنەوە }?
.
.
وتیان تۆ ناتوانیت ئەنجامی بدەیت
وتم بەڵام من پشتم بە خودا بەستوە?
.
.
پەروەرێنــــم دڵخۆشمـان بکە بەقەد ئەوەی دڵ تەنگ بووین ئارامیمان پێببەخشە بەقەد ئەوەی هیلاک بووین??
.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago