❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
تا نیشتمان نەبێتە بایەخی سەرەکی و هەموو شت و کردەیەک بەپێوەری نیشتمان لێک نەدرێتەوە، هەروا ڕێگا بۆ جاشایەتی خۆش دەکەین. جا لە جاشایەتیی خشکەیی یان ڕێگا خۆشکردنی خشکەیی بۆ جاشایەتیش، پیستر و بۆگەنیوتر نییە.
بۆ #حەمەساڵە_قادری
هەر بەراستی پسمام تۆ داناڕزێی؟؟؟
یەک: خۆت دەیان کەست لەو حیزبە دەرکرد و لەژێر پێیانت دا و ڕاوت نان، ئەوە چییە لە فەیسبووک شتێکیان وەک ڕەخنە نووسیوە... یەکیان خۆمم... لەبیرتە بە منت دەگوت تۆ بەو نووسینانەت #شەڕی_نەرم لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەکەی؟ لەبیرتە ئامۆژگاریی منت دەکرد کە نابێ پرەنسیپی حیزب بخەمە ژێر پێ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بنووسم؟ لەبیرتە دەتگوت #دوژمن بە خوێنی شەهیدان خۆش دەکەم؟؟؟ ئێستا بۆخۆشت؟؟؟؟
دوو: تا ساڵی ٢٠١٢ تۆ لە دوو بزن زیاتر چیت هەبوو؟ دواتر لەگەڵ قەرەنی قادری ڕێک کەوتی. هەڵبەت قەرەنی قادری پیاوەتیی لەگەڵ حیزب کردبوو و پارەی لە پارتی وەرگرتبوو تا ماڵەکانی لای بەحرەکەی چاک بکاتەوە، بوویتە قۆنتەراتچی و لەوێوە بوویە میلیۆنێر... ئێستا منداڵت هەیە لە ماڵە بارزان دانەمەزرابێ؟ ئێستا واز دێنی؟
سێ: بۆ پارە هەر بە ناوی ئەو حیزبەوە چی نەما نەیکەی؟ کتێبی تەژی لە درۆ و مێژووخەساندنت بۆ عەمەر خانی جاش نەنووسی؟ بە ئەمری نەوە مافیاکەی و بە پێنج دەفتەر دۆلار؟؟؟
چوار: تۆ یەکێک بووی لەو کەسانە کە ڕێگای پارتیت بۆ ناو حدکا خۆش کرد و حدکات کرد بە مۆڵگەی پارتی و هەر ڕۆژەی دەست پیسێک و پەرویز ڕەحیمێکت لەو حیزبە خزاند و دەیان کەسی وەک ناسر مورادیت فێر کرد تا بە ناوی ساختەوە بۆ پارتی بنووسن و ژیانیان بەڕێوە ببەن. لە کوێوە؟ لە سەنگەری حیزبی دێموکراتەوە...
پێنج: بە ناوی حیزب و بە بڕوای حیزب هاتبوویە هەندەران، لە بیرتە چ پەخشان تەخشانێکت دەکرد و کۆت و شەلواری هالیوودیت لەبەر دەکرد و جامی شەڕاب بە دەستەوە، ڕێت لە ڕێبواران دەبەستەوە؟ لەبیرتە هەر ئەو شەوە تەلەیفوونم بۆ کردی و گوتم لایبەرە و سووکایەتی بە حیزب مەکە؟ دواتر پاساوت هێنایەوە؟ هەڵبەت ئەم تەخشان و پەخشان کردنەت بە حیزب و نان خواردنت بە ناوی پەیوەندییەکانی حیزب لە باشوور، بەردەوام بوو و هەیە و وای لێ کردی کە بووی بە یەکێک لە بیست ساماندارەکەی باشوور...
ئێستا هاتووی و ئەوە چییە دەنگت نەهێناوەتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنووسی؟
ئەرێ پسمام...
دەکرێ بێژی ئەو پارەت لە کوێ هێناوە کە هەر کەس بۆ ماڵپەڕەکەت بنووسێ، بۆ هەر بابەتەی بیست، سی هەزار دیناری دەدەیەی؟ ئەویش ڕێک کاتێک کە پێشمەرگەی حدکا نانی نەبوو بیخوا؟
....
سەرنج: من نە حدکاییم، نە ئەندامی حدکا و نە بەم کۆنگرەی ئێستای دڵخۆشم. هەڵبەت شایەتی زیندوو کەم نین کە ئەو کاتی، ئەم ڕۆژانەم پێش بینی کردبوو و هەڵدێری ئیسلاحتەڵەبیم دەبینی. ئەم نووسراوەی ئێرەم بۆ ئەوە نییە کە بەرگری لە حدکا بکەم. بۆیەم نووسیوە چونکوو داخی داخانم لە حەمە ساڵح قادری لە دڵ دایە. ئەم قسانەی ئێستا دەبوو پێی بگوترێتەوە. لەمێژ ساڵیشە چەمەڕای ئەم ڕۆژەم ئەم قسانەی پێ بێژمەوە، چونکوو دەمزانی ئەم ڕۆژە دێ. ئێستاش زۆرترم هەیە پێی بڵێم، بەڵام مادام دەبینم سەرسمی داوە و لە هەڵدێرە، ئیتر چیی تری پێ بێژم؟ تۆ بێژی لەوەش تاڵتر هەبێ بۆ مرۆڤی ئاوەها؟؟؟؟ لەوەش خۆشتر هەبێ بۆ مرۆڤی وەکوو من و کەسانی وەک من کە ئەم عالیجەنابە ئامژۆگاریی دەکردن و فێری کوردایەتیی دەکردن و دەیگوت دەبێ قەڵەمەکەتان لە پێناو نەتەوەدا بێ؟
هەڵبەت هەر حەمە ساڵە نییە، زۆری تر بوون سەردەمانێک دەیانویست من سەرنگرێ بکەن و زۆر کەسیان لە حدکا ڕاو نا، ئێستا بە چاوی خۆم سەرەنگرێ بوونیان دەبینم... بە گشتی هەستێکی خۆشە. کارمایە ئیتر...
ناسر ڕەزازی لە کۆنسێرتی مەنچستر؛
یەک: بەڕێوەبەری کۆنسێرتەکە لورە و هاتوچووی ئێران دەکا و کاتی خۆی ئەو منی فێری کۆنسێرت کردووە، بۆیە خۆم بە قەرزداری دەزانم
دوو: یەک، دوو لە ژەنیارەکان لە ئێرانەوە هاتوون و دەچنەوە ئەوێ،
بۆیە ئاڵای کوردستان لابەرن و کۆی کەنەوە و نامانهەوێ چاومان بەو پەڕۆیە بکەوێ...
هەی #داوەشێی_گەڵمێز
سڵاو هاوڕێیان
ئێستا بۆچوون و ڕوانگە سیاسی و پەروەردەییەکانی خۆم بە ڤیدیۆ لە ئینستاگرام بڵاو دەکەمەوە.
ئەو هاوڕێیانەی خوازیارن و بۆیان گرنگە دەتوانن لە تلێگرام هاوڕێیەتی بنێرن.
ئەمەش بەستەرەکە:
https://www.instagram.com/halmatmaroufi/profilecard/?igsh=dnZhdncyeGZzZGs5
ڕێز و سپاس
هاوڕێیانی هێژا
ئەم کاناڵە، چیتر بەڕۆژ ناکرێتەوە.
کۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم وەلا ناوە و بەنیازم زمانی سپانیایی فێر بم و وەرگێڕان بکەم.
لە ڕاستیشدا، لە دونیای سیاسەتی کوردیدا، هیچ قسەیەک بۆ گوتن نەماوە. ئەوەی دەبوو بگوترێ، گوترا و گوێی پێ نەدرا. ئەوەی دەگوترێتەوە، هەمووی سەدپاتەیە.
سپاس کە لەگەڵم بوون هەرچەند ئەو کاناڵە وەک تەلیسمی لێ کرابێ، قەت لە ١٤٠ نەچووە سەر. تەنانەت کە خۆشم هەندێک هەژماری داخراوم دەسڕییەەە، بە چەند ڕۆژ دەهاتەوە سەر هەمان ژومارە ئەندامی پێشوو.
سپاس و ماڵاوا
کوردستان سەربەست
کاتێک کاپیتانێکی گەمی، نازانێت دەبێ لە کام بەندەر بنیشێتەوە، هەر چەشنە بایەک نالەبارە. سێنێکا (فەیلەسووفی ڕۆمی (نزیکەی ١ی پێش زایین هەتا ٦٥ی زایینی.)
کە دەڵێی عەزیز شاهروخ، تەنیا باسی دەنگێک نییە کە ئاهووراییە. تەنیا باسی چریکەیەک نییە کە ئاسمانییە. تەنیا باسی خوشخوێنێک نییە کە لە تەمەنی هەشتا و پێنج ساڵیشدا، وەک کوڕەلاوێکی تازە شەیدای نازدارحەیران بوو دەچریکێنێ، تەنیا ئاوازێک نییە کە سەید عەلی ئەسغەر و عارف جزیری (محەمەدعارف جەزراوی) و شاکرۆ و کاویس ئاغای لە خۆیدا کۆی کردووەتەوە، بەڵکوو باسی کەسایەتییەکە کە ڕێچکەیە:
کەسایەتییەک کە بە دوو ڕژیمی شاهەنشاهی و خومەینی نەلەرزا.
کەسایەتییەک کە قەت نیشتمانی جێ نەهێشت.
کەسایەتییەک کە قەت نانی زۆرداری نەخوارد و لە سووچێکی دووکانەکەی، بە دەم شریتانەوە، نازی مشتەرییانی کێشا و کەم بەڵام پوخت، پێی ژیا.
کەسایەتییەک کە نیشتمان بۆ ئەو لە نان، ناوبانگ، زێڕ، زیو، پەسن و چەپڵە گرنگتر بوو.
کەسایەتییەک کە ئەم شێعرە کە ئێژێ "هونەرمەند و ژینی خۆش مەحاڵە" لە چل ساڵی بهووردیدا، تەنیا لەودا ڕەنگی داوەتەوە.
کەسایەتییەک کە قوتابخانەیەکە لە نیشتمانپەروەری. ئەو هەر بە دەنگی نا، بەڵکوو بە کرداری، زۆر کەسی وەک منی فێری دروست ژیان و کوردستانیانە ژیان کرد.
بە کاک ناسر ڕەزازی بێژم، "لە دووکان و لە سەر دەستی یەکیەتی پاڵ بدەوە و چیتر مەیە بەر کامێرا، ئاوا تەنیا شتێک کە دەیشکێنی، شکۆی خۆتە". پێی بێژن "ئێستا ئەو سەردەم نییە کە لە سنە بە دەم ویسکی و خاڵکوتانەوە قسەت دەکرد و کەس نەبوو بڵاوی بکاتەوە، ئێستا سەردەمی ڕاگەیاندن و تۆڕی کۆمەڵایەتییە، قسەکان وەک با دێن و دەڕۆن" پێی بێژن "ئێستا مەرزیەی ڕەحمەتی نەماوە، وەک دایک ئاگای لە زارۆکی خۆی بێ" ئێستا لە شکۆی خۆی دەدات.
پێی بێژن "شاهروخ بە دوو ڕژیمی جیاجیای ئێرانی نەڕووخا تا بە تۆ بڕمێ"
کە بەر لە هەڵبژاردن دەمگوت: "ئەوەی ئێستا هەیە، بەرنامە بئ داڕێژراوە و ئامادەکاریی خامنەییە بۆ جێگای خۆ بە موجتەبا دان و گۆڕینی ڕژیم بە حکومەتێکی سەربازی، چونکوو ئەم ڕژیمە کۆی ڕێگاکانی تر ڕۆیشتووە و بەپێی ڕێچکەی پێکهاتەیی، ڕێگەچارەیەکی تری نییە جیا لە بوون بە کوریای باکوور" هەندێک پێ دەکەنین.
ئەوەتا ڕژیم تەنانەت نووسینگەی "گوتە" کە ناوەندێکی جیهانیی زمانی ئاڵمانی و تاقیکاری بۆ ئەم زمانەیەی داخست و بۆ داخستنەکەش بە کۆڵێک هێزەوە هێرشی کردنە سەر.
پزشکیان دوایین تیری ڕژیم و لەوانەشە دوایین سەرۆککۆماری بێ و ئەگەر سەرۆککۆمارێکیش هەبێ، لە ڕێگای پارلمانەوە هەڵدەبژێردرێ نەک خەڵک.
ئەم ڕژیمە بەرەو لوتکەی خۆی هەنگاو دەنێ. لوتکە نەک بەو واتایە کە بەرەو بەرزی بفڕێ، بەو واتایە کە ئیتر دەبێ بە ئەوەی کە لە بنەماوە هەبوو، کۆی ڕێگاکان دادەخا، دیکتاتۆرییەکی موتڵەق دێتە ئاراوە، کوشتنی کۆی دژبەرەکان و کۆسپەکانی سەر ڕێی. ئەو قەسیم و جەلالیزادە و شتە، هەر پووشێکیش نین، دەبێ چاوەڕوانی کوشتنی (لە قسان مەرگ) سەدان کەسی کەڵەکەڵەی خۆیان بین. ئەوەی خۆیان پێی ئێژن تەسویە و ئێمە وەپێی ئویشین پاکسازی.
ئەمە هەنگاوی ڕژیمە بەرەو مەرگ، لێ ناکرێ چەمەڕا بین بە دوو سێ ڕۆژ و ساڵ بکرێ. بەڵام سەرەتای داڕمانی لە ڕووی جیهانیی و ناوجەییەوەیە، شتێک کە تا ئێستا تاکە هۆکاری مانەوەیەتی.
واتا بە کوردیی و بە کورتی: ئەوە ئەمجار گڵۆڵەی تەمەنی ڕژیم کەوتە هەورازێ، لێ لەبیرمان بێ، تێچوویەکی زۆرمان لەبەرە، هیوادارم حیزبەکان بەو نایەکگرتوویی و فارسپەرستی و خۆ-دژییەی ئێستا، تێچووی کورد زۆرتر نەکەن. لەوە بەدواوە کاتی پشوودرێژیی کوردە، با ئەوانی تر تێچوو بدەن و کورد وزەی خۆی بۆ شەڕی سەرەکی -شەڕ لەگەڵ تورک- هەڵگرێ.
"یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دینەمۆی شۆڕشی ژینا" یانی چی؟
ئاخۆ یانی ئەم یەکگرتنەوە، گوڕی خستە بەر ڕاپەڕینەکە و سازی کرد؟ واتا ئەو نەبووایە، ڕاپەرینەکەش نەدەبوو؟ (شۆڕش کە نەبوو ئەوە هیچ)؟
یانخۆ ئەم یەکگرتنەوە لەوێوە سەرچاوەی گرت؟
یەک: دینەمۆ نییە و داینامۆیە، بە کوردیش دەبێتە هێزی بزوێنەر یان جووڵێنەر.
دوو: ئەگەر مەبەست ئەوە بێ "ئەم یەکگرتنەوە گوڕی خستە بەر ڕاپەرینەکە" ئەوە هەم درۆیە، هەم بوختانە و بە هیچ شێوەیەک قەبووڵکراو نییە.
سێ: ئەگەر مەبەست ئەوە بێ "یەکگرتنەوەکە لەم ڕاپەڕینەوە سەرچاوەی گرتووە" کەواتە ڕاپەڕینەکە زۆر شل و شەوێق بووە، چونکوو یەکگرتنەوەکە شل و شەوێقە و زۆری نەماوە وەک ئەوەی کۆمەڵەی لێ بێت.
چوار: دیسان ئەگەر مەبەست ئەوە بێ "ئەم ڕاپەڕینە هۆکاری یەکگرتنەوەکەیە" کەواتە ئەو فەرمایشتە کە "یەکگرتنەوە ویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە" بێ واتا دەبێتەوە.
هەرچی بێ، ئەم خۆسەپاندن و خۆ نە خاوەن کردنە و خەڵکی تر لێ بێ بەری کردنە، نە بە قازانجی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و نە خودی حیزبەکان.
جیا لەوەش، هەر ئەو حیزبانە بە هێنانە ئارا و زەق کردنەوەی "کوردستان، چێشم و چیراغی ئیران" ئەم ڕاپەڕینەیان سارد کردەوە. چلۆن دەشێ لەلایەکەوە هێزی جووڵێنەری بووبن و لەلایەکی ترەوە، هێزی پووکێنەری؟
هەر بە بێ سوحبەت، کاتێک پیاوێک بە ژنەکەی دەڵێ: "دا خواردنم بۆ بکە" دەبێ ژنەکە چ بکا؟ بچێتە کوێ؟
ئەوەندەی بزانم کردن هەر بۆ هێلکە و ئاودەست و هەندێک شتی ئاوا دەبێ.
خواردنم بۆ بکە..؟؟؟؟
لای ئێمە هەر دەیانگوت: "دا خواردنێکم بۆ ساز کە".
یان: ئەوە خواردنێک ساز دەکەم. ئیتر کەس نایێژێ ئەوە بۆت دەکەم?????
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago