{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago
٠٠
إِعْمَلْ لِدَارِ الْبَقَا رِضْوَانُ خَازِنُهَا
الْجَارُ أحمَدُ والرَّحْمنُ بانِها
..
٠٠
من تەنها یەک لایەنم باسکرد کە ماندووبوونی دەروونی بوو..
حەڕامیەکەی لەلایەکی تر
بەڵام ئەم بابەتە زۆر ڕووی تر لەخۆی ئەگرێ کە کاریگەری فرە لایەنیان هەیە..
ئەکرێ من لەباسکردنی زۆریان بەتەواوی نەیپێکم و حەقی پێ نەدەم ..
بۆ تێگەشتن و وازهێنانیش هیچ شتێک هێندەی ئیمان و وەعی و هۆشیاری و تێگشتنی تەواوەتی بۆ شەریعەت و وەحی پەروەردگار ناتوانێ قەناعەتی تەواوەتی و یەکلایی کەرەوەبێ بۆ ئەم بابەتە .. لەهەر لایەکەوە بۆی بچی درزێکی لێ پەیا ئەبێت و بەتەواوی چارەسەری ناکات..
..
..
▼ لام وایە یەکێک لە گەورەترینی ئەو شتانەی ئازاری دەروون و نەفسی کەسێکی پێ بدرێت، بریتییە لەوەی ناچار بکرێت بێ ویستی خۆی گوێ لە شتانێک بگرێت کە بە دڵ و دەروونی ئەو نامۆیە...!
● کۆتا ساڵی زانکۆ لەبەر هەندێ هۆکار وا ڕێک کەوت بە پاس هاتووچۆی زانکۆ بکەم، و ناچاریش بم هەر بەو ڕێگایە بەردەوام بم، حادەتی پاسەکە هەمووان کچ بووین، وەک زۆربەی کچانی دیش بەشێکیان هیوایەتیان گۆێ گرتن بوو لە گۆرانی (قەناعەتم وایە بەشێک لەوانەی ئەم ئاڵوودەبوونەیان هەیە زۆر لایان ئاساییە نانی بەیانیان نەخۆن ، بەڵام دەستپێکی ڕۆژ بەبێ گوێگرتن لە یەک دوو گۆرانی بە دەستپێکی ڕۆژی دانانێن!) جا کە ئەڵێم گۆرانی بە مەعنای کەلیمە گۆرانی، هەمووی کەلیماتی بێ ئیستفادە و بێ مانا و تافیھ... لەسەرەتادا یەک لەو کەسانەشم نەدەناسی تاکوو هەرنا دەردە دڵێکی لەگەڵ بکەم وەزحەکەی تێبگەیەنم، وەلحاڵ لە سەرەتاکان چەند جارێک بەهەر ڕێگایەک بێ دەموویست تێیان بگەیەنم کە بەوحاڵە چوون بۆ زانکۆ هیچ مانایەکی نییە، من کە گوێگری گۆرانی نیم بۆ ناچاربکرێم هەموو ڕۆژێک بەوە دەست پێبکەم؟! بەڵام نەبوو، ئەو وڵامانەی کە ئەدرانەوە بەداخەوەم زۆر مناڵانە بوون،
"هەموو کەس ئاوا ئەژی!
ئێمە ئاوا لێ ڕاهاتووین!
ئێ خۆ هەر پاسێک شوێنێکی تریش بێ هەروایە!
ئەمە کە لەگەڵ عائیلە یان کەسانی تریش بچینە گەشت و سەفرە هەر ئاوا ئەچین و...!"
ئەوەی ئاخیریان زۆر شعور شکێن بوو?
وەرە لە مەرحەلەی زانکۆ بیت و لات وابێ چوونە گەشت و چوونە زانکۆ یەک شتە و یەک هەدەف و مەبەستی هەیە!!
بەیانیانی بەوحاڵە بەڕێ بکە و ئێوارانیش لەپاڵ هەموو ماندیبوونی دەوام و دەرس و موعازەرە هیچیان بەقەد ڕێی گەڕانەوە بەم حاڵە تووشی هیلاکی و سەر ئێشەی نەدەکردم..!!
جا ئەو وەزعە هەر هی پاسەکەی خۆمان نەبوو!! بەدرێژایی ئەو ساڵە لەگەڵ چەندینی تر هاتووچۆم کرد یان وەک ئەمە یان خراپتر بوون!!
مانگی ڕەمەزانی لێدەربکەیت کاملی ساڵەکە ئەوە حاڵ و وەزح بوو دەستپێک و کۆتایی دەوام بە گۆرانی و گۆرانی و تافیهیەت، لە کوردی بۆ فارسی بۆ عربی بۆ تورکی....
جا سەوتەکەشی لەولا، زۆربەی جار ئیدفۆنیش دەرەقەتی نەدەهات گوێم لەهەرچی بگرتایە سەوتی ئەمان بەسەریا زاڵتر بوو!!
کە دەوام تەواو بوو بەتەواوەتی تێگەشتم ئەو دەروونە ماندوویەیی لە ئەنجامی ئەمە بۆم درووست بوو وای لێکردم کۆتا ساڵم زۆر لەسەر قورس ببێت، لەپاڵ هەموو ماندیبوونەکانی تری دەوام و بەحس و ئەملا و لا، ڕێگای هاتووچۆ لە کاریگەرتین ئەو شتانەبوو کە زۆۆر پێیەوە ماندوو بووم خوا خوای تەواوبوونی دەوامم بوو...
زۆر زۆر هەوڵم ئەدا ئەمە کاریگەری لەسەرم نەبێت و وشەکان لەمێشکمدا نەمێننەوە، بەڵام بەداخەوە زۆر قورس بوو! تا چەندین مانگیش دوای دەوام زۆرجار بێ ویستی خۆم هەندێک شتم بیردەهاتەوە..
▼ ئێستاش کە ماوەیەکی باش بەسەریدا تێپەڕیووە ئەم بابەتە لەناخۆشترین یادگاری زانکۆمە و هەر جارێک بیرم بکەوێتەوە تەنیا دەروونی ماندوو و هیلاکم بیردێتەوە و بەس!!
..
عدمُ التّغافلِ (خۆ بێ ئاگا نەکردن)
خۆ بێ ئاگا نەکردن لە خودا و ئیسلام و موسڵمانان و واقیع و بارودۆخ و...، زۆر جار موسڵمانان خۆیان بێ ئاگا دەکەن لەمانە، کە وایلێهات ئیدی ئومەتێکی بێ ئاگا و نوستوو و مردوو دێتە کایەوە وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین.
زۆرجار وەنەبێت ئاگایان لێنەبێت، بەڵکو بەدەستی خۆیان خۆیان بێ ئاگا دەکەن و خۆیان کەڕ و کوێر دەکەن لەئاست خودا و ئایین و ژیان و دونیا و قیامەت و...
خۆ بێ ئاگا کردن لەسەردەمی موئامەرە و فێڵ و تەڵەکەبازی و خیانەت و ناپاکی و نادادی و...، گەورەترین زیانی لەم ئوممەتە داوە. ئومەتێکی کارتێکراوی هێناوەتە بوون نەوەک ئومەتێکی کاریگەر، لە بێ ئاگاییدا دین و ژین دزرا و فڕێنراو و هەرچی شتی خراپە لە جێگەیان دانرا.
..
-
وەستانەوە دژی فەساد و دەرخستنی حەق تەنیا بە پیشاندانی حەق یاخود وەستانەوە دژی فەساد ناکرێت...
بەڵکوو دەبێت هەردوو لا بەیەکەوە کاری لەسەربکرێ، هەم حەقیقەتی حەق بخرێتە ڕوو و نیشان بدرێت و بڵاوبکرێتەوە هەم فەسادیەتی فەساد و خراپیەکانی نیشانبدرێت و لەدژی بوەستینەوە.
..
-
ئینجا بەجدی هەستێکی زۆر سەیرت بۆ دروست ئەبێ کە ئەچیە سەر ئەکاونتەکانیان، ئێمە کە الحمدللە زۆر لەوانەوە دووربووین و هیچ موتابەعەمان نەکردوون، بەڵام کە ئەمبینین بەزەیم بەوانە دەهاتەوە کە ڕۆژانە بەدیار ئەم ناشرینیەوە دائەنیشن و پۆست و ستۆریەکانیان لایک ئەکەن و ....
فکر و هزری سەلیم چۆن ئەمێنێ؟ چۆن شتێک لەناختدا ئەمێنێ بەناوی فیترەتێکی پاک..؟؟
هەر بەجدی هی ئەوەیە دانیشیت کۆڵێک خەفەت بۆ فکر و هیز و ئەقڵی ئەم جیلە بخۆین کە بەدیار ئەمانەوە ڕۆژگاریان بەڕێ ئەکەن...
خودای گەورە هیدایەتی ئێمە و ئەوانەش بدات و لەو جەهلە ڕزگاریان بکات کە تێی کەوتوون و چیتر ئەقڵ لەچاو نەبن..
..
ئەوەی کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا باسمان کرد
لەم کەناڵە زانیاری زۆۆر باش دانراوە ئەتوانن سودی لێوەربگرن...
بلۆککردنیان لەلایەن من و تۆوە کاریگەری زۆری ئەبێ، چونکە تاکە شتێک ئەوان پێیەوە بنازن و شانازی بکەن ڕێژەی بینەرەکانیانە و بەسس..!
-
بڵێن پێچەوانەی قسەی شێخەکانی کردووە!
کەچی خۆی بەلایەوە گرنگ نییە پشت کردن لە فرقان (قورئان)
من پێچەوانەی قسەی شێخەکانم کردووە کەچی ئێوە
پێچەوانەی ئەو کەسەتان کردووە کە قورئانی بۆ هاتووە!
..
-
بەشی یەکەممان لە بنەماکان...
ان شاءللە وردە وردە ڕۆژانە ئەو بنەمایانەی کە گرنگن و پێویستە لەسەرمان کاریان لەسەر بکەین دایان ئەنێن.
بە هاشتاگی ناوی کتێبەکەش ئەتوانن لەدواتر هەموو بنەماکان بدۆزنەوە...?
..
{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago