قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 2 months, 2 weeks ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 2 months, 3 weeks ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 2 months, 3 weeks ago
واژە قورئانییەکان
بەرنامەی واژە قورئانییەکان بەردەستە بۆ ئەندرۆید و iOS.
تایبەتە بە شیکردنەوە و پێناسەی وشەکانی قورئانی پیرۆز بە زمانی شیرینی كوردیی.
تایبەتمەندییەكان :
- زیاد لە 1600 چاوگی وشە
- توانای گەڕانی خێرا لە بەشەکان و چاوگەکان
- دۆخی تاریك
پلەیستۆر :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dev.hazhanjalal.wazhaquraniakan
ئەپستۆر :
https://apps.apple.com/app/id6569257734
نوێكاری 1.1.14 بەردەستە ?
- زیادکردنی تەفسیری کوردی نوێ [المختصر في تفسير القرآن الكريم].
- چاککردنی کێشەی داگرتن و لێدانی دەنگی زیکرەکان.
- توانای گۆڕینی قەبارەی تێکست سەربەخۆ لە زکرەکان.
- چاککردنی چەند هەڵەیەک لە ئیملائی کوردی.
- توانای کۆپی کردنی تێکستی تەسبیحات.
- دانانی چەند ئاگادارییەک بۆ هەڵگرتنی داتاکان.
لە بوونی کێشە و هەڵە تکایە ئاگادارمان بکەن ?
لینكی نوێكردنەوە/داگرتن لە پلەیستۆر :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dev.hazhanjalal.tafseerinoor
لە APKPure
https://apkpure.net/p/com.dev.hazhanjalal.tafseerinoor
ڤیدیۆی دووهەم و ڕوونکردنەوەی زیاتر دەربارەی ئیملائی کوردی قورئانی پیرۆز و ڕوونکردنەوەی شیخ ابن عثیمین دەربارەی بابەتەکە.
تکایە گوێبیستی بابەتەکە ببن ?
بەستەری ڤیدیۆکە لە یوتیوب :
https://www.youtube.com/watch?v=nlyrsoVva7g
YouTube
بەشی 2 | خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە ئیملائی کوردی + سەرچاوە
ڤیدیۆی دووهەم بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر و بەرچاوڕوونی لە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە ئیملائی کوردی لەگەڵ سەرچاوە وتاری شیخ ابن عثیمین دەربارەی بابەتەکە. بەستەری ڤیدیۆی یەکەم : https://youtu.be/mRheXXHUWKU بەستەری ڤیدیۆی دووهەم (ئەم ڤیدیۆ) : https://youtu.be/nlyrsoVva7g…
جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبێت لە هەمووان.
نوێژ و ڕۆژوو و پەرستشی هەمووان قبوڵبێت.
هەموو سەلامەت بن و دووربن لە ڕووداو و كارەساتی نەخوازراو.
ناکۆکی نێوانتان چاک بکهن.
سورة الحجرات ئایەتی 10
إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
تهنها باوهڕداران برای ڕاستهقینهی یهكترن، ئێوهیش صوڵح و ئاشتهوایی بكهن له نێوان براكانتاندا، وه تهقوای خوای گهوره بكهن بهڵكو خوای گهوره رهحمتان پێ بكات.
...
#TafseeriNoor
#TafseeriNoorRamadhan
بەستەری داگرتنی بەرنامە :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dev.hazhanjalal.tafseerinoor
دوای ڕەمەزان مەگەڕێوە سەر تاوانە کۆنەکانت
داوای لێخۆشبوون لە الله بکە و بەڵێن بدە نەگەڕێیتەوە سەر ئەو تاوان و خووە خراپانە.
سورة هود ئایەتی 3
وَأَنِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَـٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِى فَضْلٍ فَضْلَهُ ...
وه داوای لێخۆشبوون له پهروهردگارتان بكهن له تاوانهكانى پێشووتان، پاشان تهوبه بكهن و بۆ لای خوای گهوره بگهڕێنهوهو خۆتان بپارێزن له داهاتوودا، ئهوا خوای گهوره ژیانێكی خۆش و بهختهوهر ئهتانژێنێ له ڕزق و ڕۆزی فراوان تا كاتی دیاریكراوی خۆتان كه مردنه، وه ههموو كهسێك كه خاوهن فهزڵ و چاكه بێت خوای گهوره فهزڵی خۆی پێ ئهبهخشێ له دونیاو دواڕۆژدا.
...
#TafseeriNoor
#TafseeriNoorRamadhan
بەستەری داگرتنی بەرنامە :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dev.hazhanjalal.tafseerinoor
درێژەی بابەت سەبارەت بە زەکاتی سەرفترە
(تکایە ئەگەر سەرنجێکت لەسەر بابەتەکە هەیە هەمووی بخوێنەوە پێش سەرنجدان تا هەموو لە هەڵە بەدوور بین)
••• كاتی دانى سەرفترە
یەکەم : زەكاتی سەرفترە لە دوای خۆر ئاوابوونی ئێوارەی شەوی جەژن واجب و فەرز دەبێت.
دووەم : وە باشتر و سوننەت وایە پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ نوێژی جەژن ببەخشرێت لەبەر فەرموودەكەی (ابن عمررضي الله عنهما) كە فەرموویەتی :
أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) أَمَرَ بِزَكَاةِ الْفِطْرِ أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلاَةِ
صحيح البخاري : (1503)
صحيح مسلم : (986a).
https://sunnah.com/bukhari:1503
https://sunnah.com/muslim:986a
سێیەم : بەڵام روخسەت و ڕێگە دراوە بە ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ پێش جەژن بدرێت بەو كارمەندانەی كە هەڵدەسن بە كۆكردنەوەی چونكە (نافع) كە قوتابی (ابن عمر)ە بۆمان دەگێڕێتەوە لە صەحابەوە كە ئەوان ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش جەژن سەرفترەیان دەبەخشی وەك فەرموویـەتی : (كَانَ اِبْنُ عُمَرَ يُعْطِيهَا لِلَّذِينَ يَقْبَلُونَهَا ، وَكَانُوا يُعْطُونَ قَبْلَ الْفِطْرِ بِيَوْمٍ أَوْ يَوْمَيْنِ) (أخرجهُ البخاري (الفتح: 3 / 375) ).
وە لە درێژەی فەرموودەكەی (أبو هُرَيرة)دا (رضي الله عنه) ـ كە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕایسپارد بە پاراستنی زەكاتی سەرفترەی ڕەمەزان ـ هاتووە كەوا سێ شەو بەدیار ئەو خواردنانەوە بووە و پاسەوانی ئەو شتانەی كردووە ، ئەمەیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە دروستە سێ ڕۆژ پێش جەژن سەرفترە بدرێت بەو كارمەندانەی كە هەڵدەسن بە كۆكردنەوەی.
__
••• پارە بدرێت یان خواردن :
پارەدان بۆ سەرفترە دروست نییە و دەبێت تەنھا خواردن بدرێت نەک پارە.
سەرفترەدان لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) بە خواردن و قوتی ئەو سەردەمە دراوە نەک بە پارە ، وە لە مەزھەبی ئیمامی (شافعي)دا پەیڕەوی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ) کراوە تێیدا و دەبێت تەنھا خواردن بدرێت بە سەرفترە و پارە نابێت و دروست نییە.
بەڵگە و دەلیل لەسەر ئەمە :
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه ) قَالَ :
كُنَّا نُخْرِجُ زَكَاةَ الْفِطْرِ إِذْ كَانَ فِينَا رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم صَاعًا مِنْ طَعَامٍ أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ أَوْ صَاعًا مِنْ زَبِيبٍ أَوْ صَاعًا مِنْ أَقِطٍ .
سەرچاوەكان :
https://sunnah.com/bukhari:1508
https://sunnah.com/nasai:2512
https://sunnah.com/muslim:985a
وقال النووي فـي (شرح صحيح مسلم) :
(وَلَمْ يُجِزْ عَامَّة الْفُقَهَاء إِخْرَاج الْقِيمَة ، وَأَجَازَهُ أَبُو حَنِيفَة …) شرح صحيح مسلم للنووي : (7 / 60 ـ 61)
وقال في (الْمجموع) :
وقال الشافعي والأصحاب لا يُجزئُ إخراج القيمة ، وبه قال الـجمهور، وجوزها أبو حنيفة) الـمجموع : (6 / 111).
وقال الإمام مالك :
(لا يُعطي غير الطعام) الـمدونة : (1 / 358) .
__
••• بۆ ئەو کەسانەی ئەڵێن (ئێستا لەم سەردەمەدا لە سەرفترەداندا پارە بۆ فەقیر باشترە لە خواردن تاوەکو بتوانێت بەو بڕە پارەیە ھەندێک پێداویستی تر جگە لە خواردن بۆ خێزانەکەی دابین بکات)
دەبێت پابەندبین بە شەرعەوە نەک بە ڕاوبۆچوونی خەڵک. ئەگەر لەتوانات هەیە پارە ببەخشیت ئەوە سەرەتا خواردنیان بدەنێ لە بری سەرفترەدا وەک لە شەرعدا دیاریکراوە، وە لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک پارەیان بدەنێ وەک خێر و صەدەقە و یارمەتیدان.
__
بۆ زیاتر خوێندنەوە و زانیاری سەردانی ئەم بەستەرانە بكەن :
کاتى دەرکردنى سەرفترە
https://walamakan.com/1394
سەرفترەدان بە گوێرەى سوننەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم چۆن دەدرێت
https://walamakan.com/1412
سەرفترە بە پارە بدرێت باشترە یان بە خواردن
https://walamakan.com/1413
Sunnah
Sahih al-Bukhari 1503 - Obligatory Charity Tax (Zakat) - كتاب الزكاة - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad…
Hadith of the Prophet Muhammad (saws) in English and Arabic
زەکاتی سەرفترە لەیاد مەکە.
? ئێوارەی شەوی جەژن
? تەنها بە خواردن
(ڕوونکردنەوە و سەرچاوە لە خوارەوە ؛ درێژەی بابەت لە نامەی دواتر)
...
زەكاتی سەرفترە لە دوای خۆر ئاوابوونی ئێوارەی شەوی جەژن واجب و فەرز دەبێت.
أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) أَمَرَ بِزَكَاةِ الْفِطْرِ أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلاَةِ
صحيح البخاري ژمارە 1503
https://sunnah.com/bukhari:1503
...
پارەدان بۆ سەرفترە دروست نییە و دەبێت تەنھا خواردن بدرێت نەک پارە.
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه ) قَالَ :
كُنَّا نُخْرِجُ زَكَاةَ الْفِطْرِ إِذْ كَانَ فِينَا رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم صَاعًا مِنْ طَعَامٍ أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ أَوْ صَاعًا مِنْ زَبِيبٍ أَوْ صَاعًا مِنْ أَقِطٍ .
سەرچاوەكان : صحيح البخاري ژمارە 1508
https://sunnah.com/bukhari:1508
...
#TafseeriNoor
#TafseeriNoorRamadhan
بەستەری داگرتنی بەرنامە :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dev.hazhanjalal.tafseerinoor
پاكوخاوێنی خۆت وشار و ناوچەكەت ڕاگرە.
بەتایبەت لەم ڕۆژانەی كۆتایی ڕەمەزانی پیرۆزەوە کە بازاڕەكان قەرەباڵغ ئەبن. با پاكوخاوێنی هەم خۆمان ڕاگرین، هەم شار و شەقامەكانمان.
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم :
الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيمَانِ
پاکی (/پاكوخاوێنی) نیوەی ئیمانە
صحيح مسلم ژمارە 223
https://sunnah.com/muslim:223
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم :
إِمَاطَتُكَ الْحَجَرَ وَالشَّوْكَةَ وَالْعَظْمَ عَنِ الطَّرِيقِ لَكَ صَدَقَ
لابردنی بەرد و دڕک و ئێسك لە جادە خێرە بۆ تۆ.
سنن الترمذي ژمارە 1956
https://sunnah.com/tirmidhi:1956
...
#TafseeriNoor
#TafseeriNoorRamadhan
بەستەری داگرتنی بەرنامە :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dev.hazhanjalal.tafseerinoor
زیاتر نوێژ بكە، زیاتر دوعا بكە، زیاتر قورئان بخوێنە.
بۆچوون و ووتەی زانایان جیاوازو هەمەجۆرە سەبارەت بە دیاریكردنی شەوی قەدر، ئەویش لەبەر جۆراوجۆری بەڵگەكان لەسەری، وە ڕای دروستیش ئەوەیە كە ئەم شەوە نەزانراوە كەیە بەڵام لە ڕەمەزاندایە، و لە دە شەوەكەی كۆتایی، و لە شەوە تاكەكاندایە، لەبەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) كە دەفەرموێت :
تَحَرَّوْا لَيْلَةَ الْقَدْرِ فِي الْوِتْرِ مِنَ الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ من رَمَضَان" (رواه البخاري)
واتە : بەدوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاكەكانی دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان.
پێشەوا ابن حجر لە كتێبی " فتح الباری" دا دەڵێت : بۆچوونی پەسەند ئەوەیە كە لە شەوە تاكەكانی دەشەوی كۆتاییە و دەگوازێتەوە.
...
#TafseeriNoor
#TafseeriNoorRamadhan
بەستەری داگرتنی بەرنامە :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dev.hazhanjalal.tafseerinoor
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 2 months, 2 weeks ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 2 months, 3 weeks ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 2 months, 3 weeks ago