❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
ئەمڕۆ یەکشەممە
5ی ڕەشەممەی 2727 کوردی
5ی ئیسفەندی 1403ی هەتاوی
23ی فێورییەی 2025ی زایینی
24ی شەعبانی 1446ی مانگی
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢١ی فێبریە ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی
ئێوارەی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەمەی ٢٠٢٥/١٤٠٣ ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە "ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی" لە لایەن "کۆڕی فێرکاری-فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب" لە بنکەی ناوەندیی ئەدەب لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو. سەرەتا بەڕێز "سامان بابەکری (ساکۆ)" پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە پیرۆزبایی ئەم بۆنەیەی لە ئامادەبووان کرد و "د.مستەفا ئیلخانیزادە" بەرپرسی گشتیی "ئەدەب" وێڕای پیرۆزبایی بۆنەکە، باسێکی لەسەر گرینگی و بایەخی زمانی زگماکی و "ئەسڵی ١٥ی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی" کرد کە ئاماژە بە مافی خوێندنی زمان و ئەدەبیاتی گەلانی ئێران دەکات، بەڵام تاکوو ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. پاشان بەڕێز "سمکۆ یووسفی (سڵامەت)" مامۆستای وانەبێژی "ئەدەب" باسی لە بەڕێوەچوونی دوو خولی فێرکاری لە گوندەکانی قەرەکەندی سەر بە شاری بۆکان و برایمئابادی سەر بە شاری میاندواو کرد. کۆبوونەوە بە خوێندنەوەی بابەت و وتار لەلایەن ئامادەبووانەوە درێژەی پێدرا.
کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 20/9/1403 کۆڕی ئەدەبی و هونەریی کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب بە شێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو:
1. ڕاگەیاندنی بەرنامە لەلایەن کاک ئومید شادئەزوەن کارگێڕی کۆڕ
2. وتاری د.مستەفا ئێلخانیزادە بەرپرسی کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب کە لە گەڵ سپاس و پێزانین بۆ ئەندامان و ئەدیبان و هونەرمەندان بۆ بەشدارییان لە کۆڕەکانی حەوتوویی؛ هێندێک لە بارەی خولە فێرکارییەکانی کوردی لە شاری بۆکان و هێندێک گوندی دەوروبەر و شارەکانی نەغەدە و پیرانشار و سەردەشت دوا.
3. خوێندنەوەی وتار لەلایەن کاک خالید عەسکەری
4. خوێندنەوەی شیعر لەلایەن کاک ناتیق مەجیدی (سۆران)
5. خوێندنەوەی شیعر لەلایەن کاک بێهزاد جیهانی
6. وتار و شیعر لەلایەن کاک سۆراب قارەمانی
7. خوێندنەوەی شیعر لە لایەن خات ئامینەی چاک
8. خوێندنەوەی شیعر لەلایەن کاک سامان بابەکری(ساکۆ)
9. خوێندنەوەی شیعر لەلایەن کاک ئەحمەد تەنیا
10. خوێندنەوەی شیعر لەلایەن کاک ئومید شادازوەن (ئارۆ)
11. کۆتایی بەرنامە بە چڕین حەیران و ئاواز لەلایەن هونەرمەند عەلی فرووتەن
- بۆ ئاگاداریی ئەندامان و ئەدەبدۆستان -
کۆبوونەوەی حەوتووانەی ئەنجومەنی ئەدەبی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 27ی خەرمانانی 2724/1403، کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ، لە شوێنی گشتیی بنکەی "ئەدەب"، لە شەقامی قەڵا، پاساژی جۆردەن، نهۆمی چوار، بەڕێوەدەچێت.
هاتن بۆ هەموانە
تکایە لە کاتژمێری دیاریکراودا (5:00) ئامادە بن
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago