Xunyager Şew🎵🌙

Description
ئەمشەو لە ڪۆڵانی ئەشقا ،
خونیاگەرێڪی ئاوارەم
ئاوازەڪانم بێتۆیین
سەرشێت ترینی ئەمشارەم
#تێکۆشەر

https://t.me/Night_khonyagar

بۆ ڕیکلام (تبلیغات )لێرە نامە بنێرن
👇👇
پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوبەر خونیاگەر👇👇
https://t.me/BChatBot?start=sc-f7b3332a10
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 1 week ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago

1 year, 5 months ago
**((زمانی دایک))

**((زمانی دایک))

زمانی دایک،
زمانی عه‌شق و خۆشه‌ویستی و
زمانی هێزه‌،
بۆ هه‌ر که‌س و هه‌ر وڵاتێ!

ناتوانێ بێ ڕێز سه‌یری کا
هیچ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێ!

من دڵنیام، ڕۆژی قیامه‌ت؛
خواش نامه‌ی کرده‌وه‌ی کوردان،
به‌ زمانی شیرینی کوردی ئه‌یان داتێ**!

(ک.د.ئازاد)
---------------------------------------------------------------------
ئەم کاناڵە  بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە گرێدەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.
https://t.me/fergay_kurdi

1 year, 5 months ago
تەنیام و هەر تەمەن هاوڕێمە

تەنیام و هەر تەمەن هاوڕێمە

✰مامۆستا مارف ئاغایی✰
وێنەگر:مەزهەر جەوانمیری
??
@Night_khonyagar

1 year, 5 months ago

سۆزە سەرەتاییەکان عشق نین
مرۆڤ بە هەفتەیەک و مانگێک
کەسێکی خۆش ناوێت
ناکرێت دەریات خۆش بووێت کە تۆ هێشتا لە کەنارەکەی وەستاوی، پێویستە بچیتە ناویەوە و شەپۆلەکانی لێتبدەن.
لایەنە تاریکەکەی ببینی
دەست لە تەنگیەکانی بدەی هەڵچوونەکەی ببینی دواتر یان هەموویت خۆش دەوێت،
یان ڕقت لە هەمووی دەبێتەوە

"احمد خالد توفیق"
??
@Night_khonyagar

1 year, 5 months ago

دڵتەنگم وەک کەمانێک

هەزار ئاواز تێیدا پەنگی خواردوەو

هیچ کەسێک نییە بیژەنێت

??
@Night_khonyagar

1 year, 5 months ago

خۆزگا
خوزگایێک نەدەبوو
نەدەبووم
نەدەبووی
زامم کە تێکەوت
خوێن بووی لەبەرم دەڕژای و
سەھۆڵی چوونت گەرم دەبوو
من
لەپاش ھەر ھەناسەیێک
سارد
خوزگا
لەپاش چوونت
نەگیرسایێت
لەدەماری ویستت
کە کۆتاییمان
خۆزگا
سەرەتایێکی ھەبوو

شێعر: کاوان

??
@Night_khonyagar

1 year, 5 months ago
یەکێک لەو وێنانەی کەلە سەدەی ڕابردوو …

یەکێک لەو وێنانەی کەلە سەدەی ڕابردوو ساڵی ١٩٨٧ گیراوە یەکێکە لە ١٠٠ وێنەکانی مجەلەی ناشناڵ جوگرافی.
نەشتەرگەرییەکی چاندنەوەی دڵە لەدوای ٢٣ كاتژمێر،لە وێنەکەدا دەرەکەوێ نەخۆشەکە پاڵکەوتووە بەسەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە و بەستراوەتەوە بەچەند ئامێرێکی پزیشیکیەوە ، دکتۆرەکەش چاوی لەسەر جیھازی لێدانی دڵەکەیەتی و دەڵێت (تەنانەت بۆ ساتێکیش نەمتوانی چاومی لەسەر لابەرم)
بۆیە دکتۆر Zbigniew Religa وتیشی نەخۆشەکەم ساڵی ٢٠١٧ کۆچی دوایی کرد دوای ٣٠ ساڵ لەئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی
سەرنجی لای ڕاستی وێنەکە بدەن یاریدەدەرەکەی بەھۆی زۆری ئازارەکەیەوە خەوی لێ کەوتووە.
??
@Night_khonyagar

1 year, 5 months ago

هەندێک شت لەبیر ناکرێن
وەک جوانی ژنێک...
هەندێک شت زوو لەبیر دەچنەوە،
وەک دڵتەنگی پیاوێک
??
@Night_khonyagar

1 year, 5 months ago
1 year, 5 months ago

شازادە چکۆلە وتی: «مرۆڤەکان لە کوێن؟» پاشان درێژەی دا: «لە بیاباندا کەمێک هەست بە تەنیایی دەکەی.»
مار وتی: «کاتێک لە نێو مرۆڤەکانیشدای هەر هەست بە تەنیایی دەکەی.

ئەنتۆن دوسەنت ئیگزوپێری - شازدە چکۆلە

??
@Night_khonyagar

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 1 week ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago