Infinite Entertainment, Zero Cost: Get Your Free Books, Music, and Videos Today!

بە‌ھای فە‌رموودە‌

Description
کەناڵی فەرمی پڕۆژەی بەهای فەرموودە
پرۆژە‌یە‌ك بۆ خزمە‌تكردنی فە‌رموودە ‌شیرینە‌كانی پێغە‌‌مبە‌ر ﷺ.
Advertising
We recommend to visit

👇❌پخش رایگان اول کتب امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 1 month, 2 weeks ago

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month ago

Last updated 3 months, 1 week ago

7 months, 3 weeks ago

دەستخۆشی و پاڵپشتی
پاراستنی خێزانی کوردی ئەرکی هەمووانە

ئێمە وەک ڕێکخراوی بەهای فەرموودە دەستخۆشی و پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان ڕا دەگەیەنین، لە پای هەموو ئەو هەوڵ و ڕێکارانەی گرتوویانەتە بەر لە پێناو پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و شیرازەی خێزانی کوردی لە هەموو جۆرە کار و چالاکییەکی نامۆ بۆ ئایین و کەلتور و مێژووی کورد و کوردستان.

لە دوایین هەنگاویشیدا فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان سکاڵای تۆمار کرد لەسەر ڕێکخراوێک بە ناوی ڕێکخراوی ڕاسان، سەرەنجام دادگا فەرمانی داخستنی دا، ئەمەش بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوونی ڕێکخراوەکە بە یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان و لادان لە پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکە، جیاواز لەو ئامانجانە کاری کردووە کە لەسەری دامەزراوە.

شایەنی باسە ئەو ڕێکار و هەنگاوەش پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لە لایەن خەڵکی کوردستان.

ڕێکخراوی بەهای فەرموودە

7 months, 4 weeks ago
ئاگاداری…

ئاگاداری…

زۆرێک لە بەشداربووان پرسیار دەکەن دەربارەی کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، ‌لێرەوە بەشداربووە ئەزیزەکانمان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئێستادا بە بەردەوامی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە سەرقاڵن بە ڕاستاندنی پەڕەی پرسیارەکان، بەڵام کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دیاری کراو نییە، بە ھۆكاری ڕێژە‌ی زۆری بە‌شداربووانە‌وە كاتێكی زیاترمان پێویستە‌ تا لیژنە‌ی تاقیكردنە‌وە‌ی پڕۆژە‌ بە‌شێوازێكی ورد بتوانێت ئە‌نجامە‌كان ئامادە‌ بكات.
سوپاس بۆ چاوە‌ڕوانیتان...

8 months ago
داواکاری

داواکاری
ستایش بۆ خوا...
دوای ئەوەی قۆناغی هه‌شته‌می بەهای فەرموودە به‌ به‌شداری (100) هه‌زار منداڵ و نه‌وجه‌وان بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات، له‌ سه‌ره‌تای پڕۆژه‌وەش‌ ستافی بەڕێوەبردن به‌ڵێنی (300) خه‌ڵاتی گرانبه‌های دابوو به‌ سه‌ركه‌وتووان.
لە ئێستادا کە خەریکی ڕاستاندنی په‌ڕه‌ی تاقیکردنەوەکانین، پێشبینی ده‌کەین ڕێژەیەکی زۆر لە بەشداربووان نمرەی تەواو بەدەست بهێنن (الحمدلله‌)! به‌شێوه‌یه‌ك ڕێژەی سەرکەوتووان زۆر زیاترە لە ژماره‌ی ئه‌و خەڵاتانه‌ی کە دابینکراوە.

هەر بۆیە لێرەوە داواکارییەک ئاڕاستەی خێرخوازان و خواپێداوان و دایکان و باوکان دەکەین:
لە پێناو دڵخۆشکردنی منداڵان و بەردەوامبوونیان لە بەشداریکردن لەم جۆرە پڕۆژانەدا، داواتان لێ دەکەین بەپێی توانای خۆتان هاوکارمان بن بۆ دابینکردنی دیاری و خەڵاتی زیاتر.
هاوکاریتان نیشانەی دڵسۆزی و خۆشویستنی فەرموودەکانی خۆشەویستمانە ﷺ.

بۆ هاوکاریکردن دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلە: 07508973706 - 07808812389

یاخود لە ڕێگای فاستپەی: 07502355363

8 months, 3 weeks ago
بە‌رچاوڕوونی

بە‌رچاوڕوونی
ئێمە‌ لە‌ سۆشیاڵ میدیا

خۆشە‌ویستانمان ئاگادار دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ دە‌بینین كۆمە‌ڵێك پە‌یج و ئە‌كاونت و كە‌ناڵ دانراون بە‌ ناوی بە‌ھای فە‌رموودە‌، ئێمە‌ لە‌ ھیچ یە‌كێكیان بە‌رپرس نین و تە‌نھا لە‌ پێگە‌ فە‌رمییە‌كان بە‌رپرسین كە‌ لە‌ خوارە‌وە‌ بە‌ستە‌رە‌كانمان داناوە‌، ھە‌روە‌ھا‌ ھە‌ر زانیاری و ڕوونكردنە‌وە‌یە‌ك لە‌و شوێنانە‌ بدرێ ئێمە‌ لێی بە‌رپرس نین، فە‌رموون لە‌م بە‌ستە‌رانە‌وە‌‌وە‌ سە‌ردانی پێگە‌كانمان بكە‌ن:

🔸پە‌یجی فە‌یسبووك (کوردی)
https://www.facebook.com/BahayFarmuda

🔸 پە‌یجی فیسبوك (عربي)👇
https://www.facebook.com/BahayFarmudaArabic

🔸 گروپی فە‌یسبووك👇
https://m.facebook.com/groups/600387370807762/?ref=share&mibextid=S66gvF

🔸ئینستا گرام👇
https://instagram.com/bahay_farmudah?igshid=NTc4MTIwNjQ2YQ==

🔸 كە‌ناڵی تێلێگرام (سۆرانی)👇
https://t.me/Bahayfarmuda

🔸كە‌ناڵی تێلێگرام (بادینی)👇
https://t.me/BFarmudaBadiny

🔸كە‌ناڵی تێلێگرام (عربي)👇
https://t.me/BFarmudaArabic

🔸كە‌ناڵی تێلێگرام (فارسی)👇
https://t.me/BFarmudPersian

🔸 كە‌ناڵی تێلێگرام ( English) 👇
https://t.me/BahayFarmudaEnglish

8 months, 3 weeks ago
بە‌ھای فە‌رموودە‌
8 months, 4 weeks ago

ئەپڵیکەیشنی لە‌ خزمە‌ت خۆشە‌ویست (ﷺ)‌
سۆرانی / بادینی

ئە‌م ئە‌پڵیكە‌یشنە‌ وە‌رگیراوە‌ لە‌ كتێبی لە‌ خزمە‌ت خۆشە‌ویست (ﷺ)، كە‌‌ بریتییە‌‌ لە‌ كتێبی قۆناغی ھە‌شتە‌می پڕۆژە‌ی بە‌ھای فە‌رموودە، تیایدا ھە‌موو بە‌شە‌كانی كتێبە‌كە‌ بە‌دە‌نگێكی خۆش و ناوازە‌ دانراون‌.
تێبینی/ لە‌ ناو ئە‌پڵیكە‌یشنە‌كە‌‌ ھە‌ردوو زاراوە‌‌ی سۆرانی و بادینی بە‌ردە‌ستە‌، بە‌ دڵی خۆتان ھە‌ڵیبژێرن.

بادینی/
ئە‌پلیكە‌یشنا د خزمەتا خوشتڤیدا (ﷺ)

ئەم ئەپلیکەیشنە هاتە وەرگرتن ژ پەرتوکا د خزمەتا خوشتڤیدا (ﷺ)، کو کتێبا قوناغا هەشتێیە یا پروژێ بەهای فەرموودە، هەمی بەشێن پەرتوکێ ب دەنگەکێ خوش و سەرنجراکێش تێدا هاتینە دانان.
تێبینی/ د ناڤ ئەپلیکەیشنێ دا هەردوو زاراڤێن سورانی و بادینی هەنە،کو دشێن ب دلێ خو ب هەلبژێرن.

دە‌توانن لە‌م بە‌ستە‌رە‌‌‌ی خوارە‌وە‌ دایبە‌زێنن 👇
📱 بۆ سیستەمی ئەندرۆید:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eyetmax.bf40ku

📱 بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس (iOS):
https://apps.apple.com/us/app/%D9%84%DB%95%D8%AE%D8%B2%D9%85%DB%95%D8%AA-%D8%AE%DB%86%D8%B4%DB%95%D9%88%DB%8C%D8%B3%D9%80%D9%80%D8%AA/id6451340181

سوپاس بۆ #EyeT_max بۆ دروستکردنی ئە‌پڵیكە‌یشنە‌كە‌:
https://www.instagram.com/eyetmax

#بە‌ھای_فە‌رموودە‌_قۆناغی_ھە‌شتە‌م

9 months, 3 weeks ago
9 months, 3 weeks ago

وتە‌ی د.عثمان محمد غریب دە‌ربارە‌ی پێشبڕكێی بە‌ھای فە‌رموودە

#بە‌ھای_فە‌رموودە‌_قۆناغی_ھە‌شتە‌م

9 months, 3 weeks ago
بە‌ھای فە‌رموودە‌
10 months, 1 week ago

لەكاتی جە‌ژنە‌ پیرۆزە‌ش لە‌ بیرمانن😁

#بە‌ھای_فە‌رموودە‌_قۆناغی_ھە‌شتە‌م

We recommend to visit

👇❌پخش رایگان اول کتب امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 1 month, 2 weeks ago

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month ago

Last updated 3 months, 1 week ago