✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
فرشتــهی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• 🎧🖤📀🔐••
? @liliimagnon ?
[**وە لێم ئەپرسن لە هاوساو و لە ماڵ
چەدیدەن وەها بیۊدە سڕ و ڵاڵ
وت ئەو جوانە خەلەی خەرمانە
شەهەن شای شاهان جوانێ زەمانە
ئەو لەیلاو ئەسمەر شیرین و کوبرا
ئەوە جیا ئەکا برا لە برا
ئەو زیبای پەری ئەو حوری لەقا
ئەو مایەی حەیات ئەو ئاوی بەقا
ئەو دەنگی بۆڵبۆڵ ئەو دەنگی سازە
شیرین کەلامە پڕ ڕەمز و ڕازە
ئەو چاوی جوانی ئەبرۆ کەمانی
ئەو شنەی شەماڵ، کانی لێوانی
ئەو وتاری گوڵ وا نیشتیەسە دڵ
ئەو شەڕەفولشەمس وانیسی عەدڵ
ئەو مانگی چواردە نوورێ تابانی
لە دین دەرمی کرد وەڵا چاوانی
ئەو سروەی ئەوەڵ بەیانان بەهار
ئەوە منی کرد وەها شێت و هار
ئایسە ئەزانم مەجنوون چەی کێشا
فەراد یا عەزیز کوێنەیان ئەیشا
ئیمشەو سەر ئەنمەو وە فکر و خەیاڵ
ژین و ژیانم وە لێم نەکەی تاڵ
چاوەڕوان نەغمەی خۆشبوو باختم
من شێت و شەیدای گوڵی ناختم
مەحەممەد زەند سەلیمی
? @liliimagnon ?**](https://t.me/liliimagnon)
[**گیسۆ بووڵەندم من بارامێ تۆم
بێ سەبر و تاقەت نائارامێ تۆم
ئەگەر تۆ لەیلی من مەجنوونی تۆم
شێت و وەیلانی من بیابان و کۆم
? @liliimagnon ?**](https://t.me/liliimagnon)
[**یاری وەفادار یاری وەفادار
نازک و نازدار، یاری وەفادار
لە هیجرانی تۆ بووم بە کۆی زوخاڵ
نەمکرد سەیرانی گۆنا و خەت و خاڵ
عەهدە کردوومە هەر وەکوو فەرهاد
لە کۆی عەشقی تۆ خۆ بکەم بەرباد
هەر کاتێ شاد بووم بە دیداری تۆ
بووم بە خاوەنی خەت و خاڵی تۆ
لام مەتڵەب نییە تەعنەی ڕەقیبان
گوێ نادەم بە پەند، واعیزو خویشان
دەوڵەتی وەسڵت بۆ من کافییە
تاجی کەیخوسرەو لام بەهای نییە
گەنج و ئیقباڵم دانەی خاڵی تۆ
چرای دیوانم چاوی کاڵی تۆ
خوردو خۆراکم ماچی کوڵمی تۆ
شیشەی شەرابم سای گەردنی تۆ
مەعبەدخانەکەم خەڵوەتخانەی تۆ
قیبلەگای سوجدەم میحرابی ئەبرۆ
تەوافی کەعبەم وەسڵی دیدارت
حەجەرولئەسوەد خاڵی ڕووخسارت
تای عودو تارم دوو زوڵفی خاوت
سەرخۆشی کردم مەیخانەی چاوت
مێزی شەرابم سینەی مەڕمەڕت
مەزەی شەرابم دوو لیمۆی تەڕت
عەرەق و بیرەم ماچی کوڵمی تۆ
ساقی و پیاڵەم چاوی گەشی تۆ
دەم دەم ئەنۆشم شەرابی گۆنات
دوو لیمۆی کاڵت، بۆ مەزە هێنات
مەستی دوو چاوی عاشقکوژی تۆم
جگەر لەتلەتی غەمزەو نازی تۆم
چاوت هەڵبڕە بزانە من کێم
ئەمن مەجنونی دوو چاوی لەیلێم
ئەسیرم بەدەس ڕەقیبانەوە
هەم بە دەس دڵەی ماڵوێرانەوە
دەردم وەهایە لەیلی نازپەروەر!
نزیکە دەرچم لە پێستی بەشەر
ئیتر کۆتایی کەلامم نایە
ڕەنگ زەردی عەشقم شیفام قەت نایە
مەزڵووم وەک مەجنون پیشەی زارییە
خولیای عاشقی بێ قەرارییە
مەزڵوم
? @liliimagnon ?**](https://t.me/liliimagnon)
[**من کە لەنێو شەپۆلی عیشقی تۆدام
بە من دەڵێیت لە کوێیت؟
"من لە کوێ بزانم لە کوێم!"
? @liliimagnon ?**](https://t.me/liliimagnon)
[ئەگەر ڕۆح چاوی بە کەسێک بکەوێت
کە لە خۆی بچێت
ئەوا دڵنەوایی بەدەست دێنێ و
چاک ئەبێتەوە، کامڵ ئەبێت
تۆ ئەو ڕۆحەی منی?*✨*
بەیانیت باش جوانترین دیاری خودا:))??
? @liliimagnon ?**](https://t.me/liliimagnon)
*? @liliimagnon ?***
[**گەر نەسیمی پەرچەمی لەیلا موعەتتەر کا دەماغ
لای دڵی مەجنوون نەسیمی نافەیی موشکین چییە؟
پیرم و ئوفتادەم و بێ تاقەت و فیکر و خەیاڵ!
وەرنە تەرتیبی قەسیدەی نازک و ڕەنگین چییە؟
ناریا بەس لێدە لافی دانش و عەقڵ و شعوور
لافی پووچی بێ مەزە و بێ تام و بێ تەحسین چییە؟
#ناری**](https://t.me/liliimagnon)
[**وەرە بگرە بە یادی چاوی دڵبەر پیاڵەیی سەهبا
پەشێو بە هەر وەکوو مەجنوون لە هیجری قامەتی لەیلا
کە دەرخا دڵبەرم ئەو گەردنی سافیی بلوورینی
لە پەنجەم موو دەزێ، گەر دەس درێژ کەم بۆ ملی مینا
غوڵامی و بەندەیی ئەو شۆخە گەر دەستم کەوێت حەیفە
تەنەززول کەم کە بچمە مەسلەکی ئەسکەندەر و دارا
گریبانی نواند و پێکەنی و فەرمووی تەماشا کە
کە ئەمڕۆ موعجیزەی من چاکترە یاخۆ یەدی بەیزا؟
#ئەحمەد_موختار_جاف
? @liliimagnon ?**](https://t.me/liliimagnon)
[**جێی هیندوویی خاڵت نییە خورشیدی جەماڵت
ئەم مەرتەبەیە قابیلە بۆ حەزرەتی عیسا
هەرچی نییەتت بوو نیگەهت دڵمی بەڵەد کرد
هەرچی نییەتم بوو بە موژەت دڵ خەبەری دا
مەجنوون غەمی کوا پردی سیرات ئەر وەکوو موو بێ
دەیکێشێ لەوێشا کەششی توڕڕەیی لەیلا
وەسفی بەدەنی کافییە سالم کە بە مەعنا
ڕووحێکی موجەسسەم لە کراسایە سەراپا
#سالم
? @liliimagnon ?**](https://t.me/liliimagnon)
✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
فرشتــهی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• 🎧🖤📀🔐••