𓆩 مامۆستا هێمن موکریانی 𓆪

Description
ناو: سەید محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی

ناسناو: هێمن

لەدایکبوون: ٢٦٢٠-٢٦٢١ی کوردی؛ لاچین، مەهاباد

کۆچی دوایی: ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٦٨٦ی کوردی، ورمێ

تەمەن: ٦٥ ساڵ

مەزار: مقبرةالشعرای مەهاباد

بەڕێوەبەر 👇

@KAVAN_BANEH
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 4 days, 7 hours ago

1 week, 2 days ago
1 week, 4 days ago
2 weeks, 3 days ago
3 months, 1 week ago
3 months, 1 week ago
3 months, 2 weeks ago
5 months, 4 weeks ago

هێمن › تاریک و ڕوون › کاروانی خەبات

زەردە پەڕی، سوور بوو ئاسۆ
خەریک بوو سێرە هەڵگیرێ
لەباتی قاسپە قاسپی کەو
دەهات قرمژنی شێست تیرێ

ئاوری بەردەدا لە بەندەن
گڕی خومپارە و بازووکا
کام گوڵ گەش بوو، کام گیا شلک
بەو بڵێسە هەڵدەپرووکا

داوەستا لەو خڕ و شیوە
دووکەڵ و بۆگەنی بارووت
نەمامی ناسک و ساوا
بەدەسڕێژ دەبوونە بزووت

دەیشێلا هەڵاڵە و سوێسن
ناڵچەی پۆتینی ژاندەرم
نێرکی بیزا و مەندۆکی تەڕ
دەپەڕین بەگوللەی گەرم

کێوی لە حەوت کێوان تەقین
هەڵۆ دای لە شەقەی باڵان
کەروێشک تەماڵی هەڵگرت
ڕێوی خوشی بۆ کەنداڵان

کۆترە شینکەی قەدی شاخی
لوور بوونەوە ناو ئەشکەوت
سوێسکە لە بن پنچک خزا
چۆلەکە لە جریوە کەوت

خۆی لە رەندۆڵان هەڵکێشا
لە ترسان مار بەپەلەپەل
لە پەڕ پەڕۆچکەی ئاسمانێ
دیاری دا تارمایی خەرتەل

هەر چوار تەنشتی گیرابوو
لە سەنگەرێکدا بەتەنێ
ئەو لاوەی بەڵێنی دابوو
هەتا مردن چەک دانەنێ

پشوو سوار و گەروو وشک
گەرم ببوو چەکی دەستی
بەڵام هێشتا نەلەرزی بوو
دڵی پڕ لە هیوا و هەستی

هەرچەندە ئاڵقەی گەمارۆ
هەر وا دەهات تەنگتر دەبوو
ئەستێرەی هیوای دەدرەوشی
تا وەخت درەنگتر دەبوو

پەندی کوردانەیە و کۆنە
کە شەو قەڵاتی مێرانە
هەروا تاریکان پەیدا با
دڕی پێ دەدان شێرانە

ڕووناکبیرێکی تا ئیمڕۆ
دەچوو بەرەو ئاسۆگی ڕوون
ئێستا هیوای بە بوولێڵ بوو
بۆ لە گەمارۆ دەربازبوون

بڵێسەی دا لوولەی چەکێک
تێک هەڵگڵا لاوچاکی کورد
ئەفسەر یەک بەخۆی قیژاندی
به پیش به پیش گلولە خورد

لەبن پەسیوان دەرپەڕین
هێزی ڕەش و ئەهریمەنی
دێرا بەخوێنی شەهیدێک
«کوردستان» مێرگ و چیمەنی

دیسان خوێنی قارەمانێک
نەخشاندی ڕێگای ڕزگاری
دیسان لاپەڕەیەکی ڕەشتر
کەوتە سەر مێژووی زۆرداری

دوا نیگای بڕیە لای ئاسۆ
بەمۆلەق ڕاوەستا چاوی
شنەبای شەو هات ئەستڕی
وەک پەنجەی جوانێک جواناوی

لەناو خوێندا دەتلێنەوە
لاوی بەزیپک و بەسبات
بەڵام هەروا دەچێتە پێش
بێ وچان کاروانی خەبات

#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani

5 months, 4 weeks ago

سڵاو ئازیزان...
هەر کەسێک کاناڵی هەیە و حەز ئەکات
لە لیست بەشداری بکات بێتە ئێرە???

@Kavan_Baneh

6 months ago

هێمن › تاریک و ڕوون › شینی گۆران

هەر لە بۆتانەوە هەتا سۆران
هەموو سۆرانی شینە بۆ گۆران

هەر لە کوێستانەوە هەتا گەرمێن
یەخەمان دادڕاوە تا دامێن

لە جزیرە هەتاکوو بەحری ڕەش
نییە کیژێ سەری نەنابێ لە هەش

لە دیاربەکرەوە هەتا ورمێ
سەر بەقوڕ، مل بەکوێنە نێر و مێ

هەر لە کەرکووکەوە هەتاکوو سنە
شین و ڕۆڕۆ و فغانی پیاو و ژنە

لە مەریوانەوە هەتا زێبار
وەک زرێبارە چاوی کوردی هەژار

هەر لە زاخۆ هەتاکوو کرماشان
پرسەیە، ماتەمە، بەخۆدادان

لە مەهاباد هەتا سلێمانی
ناڵە ناڵە لەباتی گۆرانی

هەر لە بێجاڕەوە هەتا شەمزین
کچ و کوڕ، لاو و پیری کورد شەمزین

لە شنۆوە هەتاکوو سەنجابی
تووشی کوردێکی بێ کەسەر نابی

هەر لە هەولێرەوە هەتا پاوە
نەتەوەی کورد پەشێوە، تاساوە

جا چلۆن دڵ بەخەم نەبین، نەگرین
جا چلۆن کۆڕی شینی بۆ نەگرین

شاعیرێک بوو بەنرخ و بێ وێنە
بیری ڕۆشن بوو، چەشنی ئاوێنە

شاعیرێک بوو بەجەرگ و هەڵکەوتوو
پێشڕەوی گەل بوو نەک لە گەل کەوتوو

تاکی کەم بوو لە جوان پەرستیدا
وەکوو مێو بوو وشە لە دەستیدا

هەستی پاک، مێشکی تازە، بیری نوێ
شێعری پڕ سۆز، قسەی بەتام و خوێ

دڵتەڕ و خۆش خەیاڵ و ناسک بین
بەهونەر، شارەزا، وشە ڕەنگین

پێم پەری شێعر و مۆسیقا تۆران
بۆیە بردیانەوە سەرێ گۆران

یا خودای جوانی تووڕە بوو لێمان
ئەو چرایەی ڕەوا نەدی پێمان

ڕۆژگار گەوهەری وەبن گڵ دا
داخی ئەو مایەوە لە ناو دڵدا

داخەکەم ئەو بڵێسە دامرکا
کە خەریک بوو وڵاتی ڕوونتر کا

ڕۆیی گۆرانی خۆشەویست ڕۆیی
شین و ڕۆڕۆی گەلی نەبیست ڕۆیی

ڕۆیی بێ وەی گەلی بگا بەمراد
ڕۆیی بێ وەی ببینێ کورد ئازاد

ڕۆیی ئاواتی بردە بن گڵی ڕەش
ڕۆیی کورد ماوە بێ کەس و بێ بەش

حاجی، گۆران و پیرەمێرد مردن
«داخەکەم کوردی ئێمە هەر کوردن»

کوردن و تووشی ڕۆژی تەنگانەن
مەردن و دیلی دەستی بێگانەن

#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani

6 months, 1 week ago

هێمن › تاریک و ڕوون › شەپۆڵی تۆڵە

کوردە ئەی کوردی لە خۆشی بێ بەش!
بەس نییە کۆیلەتی دێوەزمەی ڕەش؟

باژوێ ئەسپی هەوەسی خۆی هەروا
بتگری بتکوژی وا بێ پەروا؟

ئەو «قزل قەلعە» کە بۆتە «باستیل»
هەردەبێ پڕ بێ لە یەخسیر و دیل؟

تاکوو کەی نەشکێ کەلەپچە و دەسبەند؟
زەجر و ئازار و شکەنجە تا چەند؟

خوێنی لاوانی بەبیر و بڕوا
هەر دەبێ بڕژێ، بەفیڕۆ بڕوا؟

هەڵوەرێ گەوهەری فرمێسکی هەتیو
دەربەدەر بێ کوڕی ئازا و نەبەزیو؟

بێوەژن تەڕ بێ بەگریان چاوی
کچ نەبینێتەوە شۆڕە لاوی؟

وەختی وەی هاتووە خۆت ڕاپسێنی
تۆڵە وەرگریەوە، هەق بستێنی

ڕاپەرە، هاتەوە دووبارە هەلت
سەر و ماڵت بکە قوربانی گەلت

کۆبەوە ڕێککەوە، لێک بەستە پشت
ڕاکە مەیدانی خەبات گورج و گشت

هاتەوە کاتی خەباتی شێلگیر
هەڵبڕە بەندەک و کۆت و زنجیر

کوڕبە، ئازابە، نەبەزبە، ڕۆڵە
گژەبای ڕق بە، شەپۆڵی تۆڵە

تووڕەبە، سووربەوە لێی وەک پۆلوو
ئاگری دە وەکوو پووش و پووشوو

ئەو لە خوێن مژتنی تۆ تێر نابێ
تۆ دەبێ بۆ بەزەییت پێی دابێ

لە هەموو لایەکەوە پێی دادە
ڕاوی نێ، زوو لە وڵاتی ڕادە

دەس و خەنجەر کوتوپڕ ڕاکە سەری
وەدەری نێ وەدەری نێ وەدەری

هەڵمەتی بۆ بەرە وەک شێری دڕ
لەشکری لێ بکە دابڕدابڕ

کۆستەکی خەنجەری تۆ بترازێ
ئەو بەسەرنیزە کولەی نانازێ

ویزە گوللەی چەکی تۆی بێتە گوێ
ناپەڕێنێ لە سنووریشت سوێ

بیتەزێنە بە پەلاماری توند
بیبەزێنە لە چیاو شار و گوند

بەندەن و دەشت و چڕی لێ بتەنە
نەوەکوو دەرچی پڕی لێ بتەنە

مەپرینگێوە لە ئاگر و ئاسن
تێدەگەی چۆن بەگەلت ناناسن؟

تاکوو شۆڕش نەکرێ توند و تیژ
تاکوو سەنگەر نەگرێ لاو و کیژ

نادرێ مافی گەلی کوردی دلێر
هەردەبی وا لە قەفەزدا بێ شێر

ئەو ڕق و قین و بەگژداچوونە
تاقە ڕێگایەکی ڕزگاربوونە

#مامۆستا_هێمن

✔️@Hemin_Mukryani

We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 4 days, 7 hours ago