Diyari Jawhar

Description
بۆ بابەتی پۆلی ١٢ و تەندروستی و ئاینی و هاندان.
بەخێربێن و بانگێشتی هاوڕیانیشتان بکەن?
Instagram: https://instagram.com/diyari_pharma?igshid=NzZlODBkYWE4Ng==
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago

hace 1 año, 4 meses

ئەگەر ڕۆژێک منداڵێکم هەبوو هەرزوو ئەم شتانەی فێر ئەکەم ....

? هیچ بەلامەوەگرنگ نیە زیاد و کەمی نمرەکانت (بیرکاری ، کیمیا و ئینگلزی) ئەوەی بۆمگرنگە ئەخلاقتە
ئینجا نمرەی وانەکانت ..

?فێری ئەکەم کە هیچ زانستێک و هیچ جۆرە زیرەکیەکی بازرگانی گەر ویژدانی لەگەڵ نەبوو بێ کەڵکە.

?پێی دەڵێم ڕۆڵەگیان ناوبانگ و دەوڵەمەندی لەسەر بنەمای سوکایەتی و ئازاردانی خەڵک بێ ئەخلاقیە ، موچە خۆرێکی سادە بە بەڵام بە ئەخلاقەوە

?پێی دەڵێم گەر هەموو دونیاش بیەوێ بۆتی بسەلمێنێ کە ئاینی ئیسلام دواکەوتوە
، دەستی پێوەبگرە چونکە هەرگیز ئەخلاق و ویژدانت نادۆڕێنی?☝️

?نەکەی دەفع بیت و خۆت لێ بگۆڕێ ، ڕێگای ناوبانگ و دەوڵەمەند بون زۆرن گەر قیسمەتت بێت، تۆ بێ ئەخلاقیەکەی هەڵمەبژێرە

?ڕۆڵەگیان گەربویتە پزیشک ، دەرمان بەسەرخەڵکدا ساغ مەکەرەوە ، کەسێک بە دوکۆمەڵە دەرمان چارەی هەبێت لەبەر گیرفان گەرمی نەشتەرگەری بۆمەکە و دەرمانی زیادەی پێمەدە.

?ڕۆڵەگیان گەر بویتە کاربەدەست ، وابزانە هەمیشە لەگەڵ خانەوادەی خۆت مامەڵە ئەکەیت ، ئێرە وڵاتی تۆیەو بێگانە نین

?هەرکات بویتە هەڵگری باکگراوندێکی زانستی ،یان شەهادەی بەرز یان دەوڵەمەندێک ،لەکەم نرخیتە گەر پێت وابێ لەوانی تر زیاتری

?ڕۆڵەگیان گەر بویتە بازرگان ، بەرهەم و کاڵایەک هاوردە مەکە بیدەیتە قوڕگی میلەتێک کە جگە لەخودا خۆشیان کەسی خۆیان نین

نوقتە سەری دێڕ : خۆزیا هەر لەمنداڵیەوە بایەخمان بە پەروەردەی ئەخلاقی مناڵەکانمان ئەدا ، سودی چیە سێ زمان و فول ئەکادیمی بێت وژەهر بداتە خەڵکی ، ئەگەر ئەخلاقت نەبوو سفریش زۆرە بۆت.

(وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ)
✍️d.

hace 1 año, 4 meses

لە مەغریبی ڕۆژی پێنج شەممەوە هەتا مەغریبی ڕۆژی هەینی، هەر چرکەیەکـی گەنجینەیەکە لە چاکە و حەسەنات، زۆر سەڵاوات بدە لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ…..?? بیرخستنەوە: خوێندنی سوورەتی کەهف ڕووناکی و نووری نێوان دوو هەینییە? هەوڵدەن خۆتان بێبەش مەکەن لەو ڕوناکیە??

hace 1 año, 4 meses

بەگوێرەی ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست، ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە نزیکەی 25 هەزار تۆن تەقەمەنی بۆ سەر کەرتی غەززە خستووەتە خوارەوە، ئەم ژمارەیەش هێزی ئەو دوو بۆمبە ئەتۆمییە تێدەپەڕێنێت کە ئەمریکا لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی خستییە خوارەوە بۆ سەر هیروشیما و ناگاساکی.

کەرتی غەززە نزیکەی 345 کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت، بە بەراورد لەگەڵ شاری هیرۆشیمای ژاپۆنی کە لەو کاتەدا دووچاری بۆردومانی بۆمبی ئەتۆمی بوویەوە پانتاییەکەی دەخەمڵێندرێت بە نزیکەی 900 کیلۆمەتر چوارگۆشە و هێزی تەقینەوەی بۆمبەکە خەمڵێندرا بە 15 هەزار تۆن لە تەقەمەنی. دەربارەی ناگاساکی کە پانتاییەکەی لەو کاتەدا بە 405 کیلۆمەتر چوارگۆشە خەمڵێندراوە، هێزی بۆمبەکە بەراورد بوو بە تەقینەوەی 21 هەزار تۆن لە تەقەمەنی.

hace 1 año, 5 meses

_ جیاوازی نێوان کرێم و مه‌رهه‌م

?️ کرێم (cream):
①️ چڕی که‌متره‌ و به‌ ئاسانی بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌ ناوچه‌یه‌کی فراواندا.
② ️ زوو وشک ده‌بێته‌وه‌، باشتر وايه بۆ پێستی چه‌ور به‌کاربێت.
③ زیاتر به‌کاردێت بۆچینی دەرەوەی پێست.
④ زیاتر لەسەر چینی سەرەوەی پێست ئیش دەکات.
⑤ زووتر بەئاو لادەچێت.
⑥ ڕەنگێکی سپی هەیە

?مه‌رهه‌م (ointment):
① ️چڕی زۆره‌ و به‌ ئاسانی بڵاو نا‌بێته‌وه‌ به‌ ناوچه‌یه‌کی فراواندا.
② ️دره‌نگ وشک ده‌بێته‌وه‌، باشتر وايه بۆ پێستی وشک به‌کاربێت.
③️به‌کاردێت بۆ پێست و ڕوکاری ناوه‌وه‌ی له‌ش (ناو ده‌م، پێڵوی چاو...)
④ مەرهەم هەڵدەمژرێت بۆ چینەکانی تری ژێرەوەی پێست.
⑤ درەنگتر بە ئاو لادەچێت چوونکە چەورترە.
⑥ ڕەنگێکی کەمێک ڕۆنی هەیە.

hace 1 año, 5 meses

سلام عليكم?
جۆینی کەناڵەکەمان بن تایبەت بە لایەنی ئاینی?

hace 1 año, 5 meses

https://t.me/baranira7mat22

Telegram

بارانی ڕەحمەت Barani rahmat

تایبەت بە بابەتی ئاینی

Diyari Jawhar
hace 1 año, 5 meses

{قَالَ لَا تَخَافآ إِنَّنِى مَعَكُمآ أَسْمَعُ وَأَرَىٰ}

مەترسن ، من بەڕاستی لەگەڵتانم دەبینم و دەبیستم?

hace 1 año, 5 meses

??سلام عليكم
لە بڕگەیەکی تری(ڕاستیەکان دەربارەی تەندروستیم) گەڕاینەوە لاتان?
ئایا دەزانی?!!! بە شێوەیەکی گشتی لە یەک کاتدا تەنها لە ڕێگەی یەک کونە لووتەوە هەناسە دەدەیت.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ١٩٧٧دا بڵاوکراوەتەوە،لە ڕاستیدا لە یەک کونە لووتەوە هەناسە دەدەیت و هەناسە دەردەهێنیت، هەر چەند کاتژمێر جارێک کونە لووتە چالاکەکە پشوویەک وەردەگرێت و کونە لووتەکەی دیکەش دەست بەسەردا دەگرێت تا لە کۆتاییدا جارێکی دیکە دەگۆڕدرێنەوە. پەنجەت بخەرە ژێر لووتتەوە? و تاقی بکەرەوە?. خۆت ئامادە بکە بۆ ئەوەی سەرسام بیت!
ئیدی بزانن کونە لوتەکانیش حەرەسیاتیان هەیەو بەنۆرەیە?.
شەفتی ١٢ سەعات???

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago