Last updated 2 months, 2 weeks ago
با ئـەمجارە بۆ پیاوان بێت ئـایا كێ لە فێربوونی علمدا لە پیاواندا باوكی خانوەكەی بۆ فرۆشت ؟؟
ئـەو كوڕە كێ بوو بە ایمام مالیك وتی ئـەی ایمام مالیك وەڵا لەسەر پردی سیرات یەخەت ئـەگرم و حەقەكەی خۆمت لێ وەردەگرمەوە ؟؟
چۆن بتوانین چاوی خۆمان بپارێزین لەسەیركردنی نامەحرەم
٢-دووەم:- بەڕۆژووبوون
لەوانەیە بە بیرتدا بێ یان بیانوی ئەوە بهێنیتەوە كە توانای ژن هێنان یان شوكردنم نیە، بەڵام باش بزانە كەخوای گەورە بەخششێكی تری بۆمرۆڤ داناوە كەبەڕاستی ڕوخێنەری هەواو ئارەزووە كانە، هۆكاری پتەوكردنی نێوان مرۆڤ و خوای میهرەبانە، ئەویش بەڕۆژووبونە، بۆیە گەر وتمان گرفتی لایەنی ( ماددی یان جەستەیی ) هاتە پێش ئەوە باشترین ڕێگە چارە بەڕۆژووبونە، هەربۆیە پێغەمبەری خوا ﷺ ڕۆژوی بەپارێزگاری داناوە، هەروەك دەفەرموێت:( ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء) واتە: ئەگەر توانای ژن هێنانتان نەبوو، ئەوا بەڕۆژووبن، چونكە بە ڕاستی ڕۆژووگرتن هۆكارێكی گرنگە بۆ پارێزگاری و سەركوت كردنی ئارەزووەكان، كەواتە بە ڕۆژووبون جگە لەوەی قەڵغانیشە دەبێتە هۆی پەیدابونی لایەنی ڕوحی و سنوربەندكردنی غەریزە جەستەیی و بەوپێیەی كە مرۆڤ برسی بوو بێگومان لایەنی ئارەزوو شەهوەتی دادەبەزێت و تەنهابیركردنەوەی لای خواپەرستی وگەیشتنە بەخۆشترین كاتی ئیمانی و ڕوحی كە ڕوژووشكاندنە
چۆن بتوانین چاوی خۆمان بپارێزین لەسەیركردنی نامەحرەم
[١-یەكەم:- هاوسەرگیری
هاوسەرگیری سوننەتێكی خواییەو هۆكاری بەختەوەریشە بۆمرۆڤ ، چارەسەرێكی هەمەلایەنەشە بۆ زۆرێك لەمەسەلەكان، بۆیە هەر بەم پەیوەندیەش بەختەوەری خێزان و پتەوی نێوان ئەندامە كانی كۆمەڵگە بەهێز دێتە دی، هەروەها دەبێتە هۆی دامەزراوی و جێگیری دڵەكان ، هەربۆیەش قەڵایەكی بەهێزە لەتاوان،](https://t.me/salma_H2) بەوەش كەئەم پرۆسەی هاوسەرگیریە لەدینی خوادا گرنگی تایبەتی پێدراوەو چەكێكی زۆر بەهێزیشە بۆبەرەگاربونەوەی شەیتان، هەربۆیە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: ئەی كۆمەڵی لاوان هەركەسێك لەئێوە توانای (جەستەیی و ماددی ) هەیە با هاوسەرگیری بكات چونكە ئەمە هۆكارە بۆ پاراستنی چاو لەتاوان و وەپارێزگاری داوێنیشە لە كاری خراپ و بەد ڕەوشتی
*▪️بۆ باوك و برا و هاوسەران*
برام تۆ زەرەر مەندنیت گەر پەند وەرگریت
③ گەر برایەکت بینی دڵ و دەروونی خوشکەکەی وێران کردووە و باش نیە لەگەڵیدا ، تۆ برایەکی نموونەبە و خوشکت دەوڵەمەندکە بە پشتگیری و پاڵپشتی خۆت بۆی .
كاتێك ئـافرەتێك ئـامۆژگاریت دەكات مانای ئـەوەنیە كە پێت بڵێت ئـێمە لە ئـێوە باشترین یان من لەتۆ باشترم نەخێر كاتێك خێزانەكەت لەناو سەیارەكەتدا پێت ئـەڵێت لەسەر خۆت بە و خێرا لێ مەخوڕە تۆ سەیری مەكەو تورەبیت و بڵێی كامان باشتر ئـەزانین، دڵنیاین كەتۆ باشتر ئـەزانی بەڵام سروشتی ئـافرەت ئـاوایە حەزی بە ئـامۆژگاریە حەزدەكات بەردەوام ئـامۆژگاری بكات حەزدەكات بەردەوام لەكارەكانت پێت بڵێ ئـاوابە
ئـافرەتانیش ئـەبێت ئـەوە بزانن كە نابێت لە هەموو بابەتەكاندا وەكو ئـەوەی ئـەمان لە هەمووشتیك باشترن ئـامۆژگاریان هەبیت، هەندێك كات متمانەت هەبێت پێیان ئـەوان باشتر و باشتریش ئـەبن لە بڕیارەكانیان،
گرنگترین شتی نێوان دوو ژیان لێك تێگەشتنە
✍️أُمْ سَلَمَة
چۆن گرنگی بە تەمەنی گەنجێتیمان بدەین و لە شتى چاکەدا سەرفی بکەین؟
پێنجەم : ژیانت پێش مردنت
چەند زۆرن ئەوانەی مردن هێرشی بۆ هێنان و ڕاپێچی كردن پێش ئەوەی ئەمان هێرش بۆ ژیان ببەن و بیقۆستنەوە، بەشێوەیەك سەرقاڵ و ڕۆچوو بوو لە دونیادا و ئومێدەكانی وەها داگیریان كردبوو سوودێكی لە دونیای وەرنەگرت جگە لەو خواردنەی كە بوو بەپاشەڕۆ و ئەو جلەی كە داڕزا، هەر بە ئاگا نەهاتەوە هەتا خۆی بینیەوە وا لە نێو قەبرێکی تەنگ و تاریکە .
لە كۆتاییدابرا و خوشکی بەڕێزمان چۆن خوێندنەوەی ئەم نووسینەت تەواو كرد، تەمەنیش هەربەو شێوەیە تەواو دەبێت، پرسیار لەخۆت بكە بەچ شتێكەوە دەگەیتە پەروەردگارت؟ وەڵامت چی دەبێت كاتێك لەبەردەم خوادا وەستاویت و لێت دەپرسێت: " ئەی بەندەكەم, ئایا لەشساغم نەكردیت، ئایا ڕزقم نەدایت و ئاوی ساردم پێ نۆش نەكردی ؟ " حاڵت چۆن دەبێت ئەو كاتەی كە تاوانەكانت هەموو پیشان دەدەن و تۆش دانی پێدا دەنێیت؟ سوێند بەخوا زەلیلی ئەو حاڵەتە و ئەو ساتەوەختە ئەوە خودی سزایە چ جای ئاگری دۆزەخ؟!
بۆیە تاوەکو لە ژیاندای قەدری کاتەکانت بزانە و کارێک بکە بۆ ژیانی دواى مردنت .
هەندێ لەو سوننەتانەی کەپشتگوێ خراون لەهەڵس وکەوت کردن لەگەڵ خێزاندا **كۆتایی
٦-چاو پۆشی کردن لەهەندێ لەکەم وکورتیەکانی :**
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : " لا يفرك ( أي لايبغض ) مؤمنٌ مؤمنة إن كرِهَ منها خُلُقاً رضي منها آخر "
( رواه مسلم )
واتە : با پیاو ڕقی لە خێزانی خۆی نەبێت ، چونکە گەر لەڕەوشتێکی ڕازی نەبێت لەڕەوشتێکی تری ڕازیە .
هەندێ لەو سوننەتانەی کەپشتگوێ خراون لەهەڵس وکەوت کردن لەگەڵ خێزاندا
٥-خۆ بۆن خۆش کردن وخۆڕازاندنەوە بۆ خێزان :
ابن عباس رضي الله عنهما دەڵێت " إني أحب أن أتزين لها كما أحب أن تتزين لي "
( مصنف ابن أبي شيبة ) .
واتە : من خۆم بۆ خێزانم جوان دەکەم هەروەک چۆن پێم خۆشە خێزانم خۆی بۆ من جوان بکات وبڕازێنێتەوە .
https://t.me/salma_H2
هەندێ لەو سوننەتانەی کەپشتگوێ خراون لەهەڵس وکەوت کردن لەگەڵ خێزاندا ٤- یارمەتی دانی لەکار وباری ماڵدا :
پرسیار کرا لە عائشة رضي الله عنها : ما كان رسول الله صلی الله علیه وسلم يعمل في بيته ؟ قالت : كان بشرا من البشر يفلي ثوبه ويحلب شاته ويخدم نفسه "
واتە : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم چی دەکرد لەماڵدا ؟
فەرمووی : مرۆڤێک بوو وەک هەر مرۆڤێکی تر ، جلەکانی خۆی دەدووریەوە ، ومەڕەکەی دەدۆشی ، وخزمەتی خۆی دەکرد .
Last updated 2 months, 2 weeks ago