‌‌ Muhammad MD

Description
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

2 months ago
***⚠️***ترااامپ : تا 20-1 حەماس دیلەکان …

⚠️ترااامپ : تا 20-1 حەماس دیلەکان ئازاد نەکات خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم بە جەهەننەم!!

سبحان اللە لەکاری خودا، بەر لەو ماوەیە جەهەننەم لەناوجەرگەی ئەمریکا خوڵقا ...

وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ

ئەمانە ئاگادارکردنەوەی ئیلاهییە بۆ گشت جیهان،
گەرنا بەهەرچی پێوەرە ئاگرەکە هەرچەندە گەورە بێت، بۆ وڵاتێکی گەورە زۆر سانایە کۆنترۆڵکردنی، لێ بۆچی دوای سێ ڕۆژ کۆنتڕۆڵ نەکرا ؟؟!!

گەر ئەم ئاگرە لەم تەوقیتە حەساسە بە ئاگات نەهێنێ،
ئەی چی تێت دەگەیێنێت ؟؟

تێبینی:
تەنها تەماشاکەر مەبە، بەڵکو وردبەوە لە ڕووداوەکان،
پەند و وانەی لێ وەرگرە، ئەمە ئاگاداری ئیلاهییە.

خودا داوامان لێ ناکات پێ بکەنین بەم ئاگرە، لێ داوامان لێ دەکات پەندی لێ وەرگرین.

فٱعتبروٱ یٲولي الٲبصار

2 months ago

ئەوەی زۆر جار خەفەتم لێی دەخوارد، دوانزە ساڵ خوێندن بوو، کە پڕ بوو لەبابەتی بێ سوود ...

ئەوەندەی خەیاڵم دەکرد، دوانزە ساڵ تەنها ئەو وزەیەی هەمانە دەیکوژن و تا دەگەینە بیست ساڵ، ئەوجا تاقەتی هیچمان نامێنێ...

وایان فێرکردووین گەر نەخوێنی، ئەوا شکستخواردووی، نەزانی، دواکەوتووی، ئیدی بەخۆشی یاخود بەترشی دەبێت بیخوێنی ...

ناڵێم خوێندن خراپە، بەڵکو ئێمە ئووممەتی خوێندنین و خوێندن جێگای شانازیمانە، لێ ئەم سیستەمە چەوت و لابەلایە هەرچی توانای هەمانە کوشتی، وای لێکردین ئەوەی حەزمان لێی نەبێت خوێندنە ...

ئەوەی نەمدەوێرا باسی بکەم، الحمدللە دکتۆر ئەو جورئەتەی پێمدا کە بڵێم سەرکەوتن لە قوتابخانە یەکسان نییە بە سەرکەوتن لەژیاندا، ئەوە بەرهەمی مۆدێرنەیە و هیچی تر...

قسەی کۆتایی:
با مناڵەکانت بڕۆنە قوتابخانە، لێ تەنیا بەتەمای قوتابخانە بەجێی مەهێڵە، خۆشەویستی خوێندنی دەرەکی لای زیاد بکە، با خوێنەوارێکی نەخوێنەواری لێدەرنەچێت، با دەرچوویەکی نەزان و گێلی لێ دەرنەچێت...

2 months ago

نموونەیەک لەژەهری مۆدێرنە :
بەر لەدوو ڕۆژ لە کۆرسێک بووم، کۆمەڵێک شتی وام بیست، عەقڵ قبوڵی ئەم بیرە چەوتەی نەبوو...

ئیدی با تەواو بێت، شتی زۆری لەسەر دەنووسم ٳن شاءاللە .

2 months ago

ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ:

ڕاستە دڵخۆشم کە خودا ئاگری لە ئەمریکا هەڵساند، بەر لەماوەی دەسبەکاربوونی تراامپ، کە دەیگوت دۆزەخ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخولقێنم (گەر بارمتە ئازاد نەبێت)، کەچی خودا دۆزەخی نیشاندا و هیچی پێ نەکرا

بەڵام هەرگیزاو هەرگیز دڵخۆش نیم، کە چەندین مناڵ و ئافرەتی بێ تاوان سوتان و مردن، تەنانەت پیاوانیش ...

پەیامەکەم:
هەموو شوێنێک چاک و خراپی لێیە، ئەو ئەمریکایەی حکومەتەکەی دژی غەززە بوو، بەڵام زۆرینەی خەڵکەکەی پشتیوان بوون و تەنانەت هەنێکیان هەڵوێستی زۆر زیاتریان نواندن لە من و تۆی مسوڵمان... تەنانەت چەندین قوتابی دەسگیرکران و لە دامەزراندن بێ بەشکران تا هەتایە بەهۆی خۆپیشاندانەکانیان کە من و تۆش تەنها ئافەرینمان بۆیان دەرکرد ...

ئێستا گوناهــ نییە من و تۆش بەناوی دیندارییەوە، دڵمان خۆش بێت بە سووتانی خەڵکی ؟؟؟

لەبیرت نەچێ: دڵخۆشی بینینی سزای خودا بەسەر تراامپ و هاوبیرانی، تێکەڵ مەکە بە ئازارخواردن بە ئازاری مناڵێکی بێ تاوان ...

2 months ago
2 months ago

پـێــوەرەکان پـێـچـەوانـە بــوونـەتــەوە:

جاران زیرەک ئەو گەنجە بــوو بیتوانیایە
پەیوەنـدی لەگەڵ کچێک درووست بکات !!

ئێستا زیرەک ئەو کەسەیە بتوانێ خۆی
بگرێتەوە لە درووستکردنی پەیوەندی !!

بۆ (کچان)یش ڕاستە ...

2 months ago

چەند شتێکی گرنگ بۆ داهاتووی هەموومان: زۆرێک لە ئێمە دەمانەوێت چاکترین ڕێگا هەڵبژێرین لەو بوارەی تێیدا کاردەکەین، بەڵام ناشزانین کامە ڕێگا چاکترینە، چونکە داهاتوو تەنها لای خودا ئاشکرایە... گەر داهاتوو لامان ئاشکرابا، دەمانزانی کامە ڕێگا چاکترین ئەنجامی هەیە،…

2 months ago

گۆڕانکارییەکان زۆر خێران!
ئەوەی بەر لە دوو ساڵ بە هیچم دەزانی،
ئێستا تا ڕاددەیەک پەشیمانم لەوەی تۆزەک دواکەوتووم لەخوێندنەوەی، ئەویش مێژووە...

ناڵێم بڕۆ وردەکاری ڕووداوەکان، بەڵام بوونی زانیاری مێژووی ئیسلامی، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ فراوانبوونی دیدی ئیسلامی ...

ئەوەی تا ئێستا پێی گەیشتبم، گرنگترین ساتی مێژوو، ئەم سێکوچکەیە:
  مێژووی سەردەمی پێغەمبەر و خەلیفەی ڕاشیدین.
مێژووی ئەندەلووس بە وردەکارییەوە ...
مێژووی سەدەی بیستەم تاوەکو ئەمڕۆ ...

بەم شێوەیە، ئەوسەری مێژوو زەبت دەکەی، لەگەڵ ناوەڕاستی مێژوو، کەسەردەمی ئەندەلووس بوو وە نزیکەی ٨٠٠ ساڵی خایاند ...

2 months, 1 week ago

ئەم قسەیە لەیاد مەکە:
داگیرکەر تا عەقڵ و هۆشت داگیرنەکات، خاکت داگیر ناکات، چونکە کە عەقڵ داگیرکرا، ئەوسا داگیرکردنی خاک ئاسان دەبێت ....

سوریا تازە بسم اللە یەتی، فەڕەنسا دەڵێت داوای پشتگیری مافی نێرەموک (مثلي) دەکەین لە سوریای نوێ

بێژەرێک دەڵێت: ئەی مافی مەشروب خۆران چی؟ یەکێکی تر: ئەی چی دەربارەی حیجاب ؟

دوێنێش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی: پشتگیری ماددی سوریایەکی ئیسلامی ناکەین !!!!

ئەهـــا چەند سەیرە، کەس ناڵێت ئەو خەڵکە 54 ساڵە دەچەوسێنێرنەوە، دەکوژرێت ....
نەخێر، یەکسەر باسەکە دەسووڕێتەوە سەر ئیسلام، وە ترسی لەهیچ نییە تەنها بوونی دەوڵەتێکی ئیسلامی !!!

ئاخر بیرکەوە، ئەڵمانیا و فەڕەنسایەک لەو سەری ئەوڕوپا چ پەیوەندییان بە ئێمە هەیە؟؟؟

موحەللیلی سیاسی نیم، ئەوەی مەبەستمە:

ئاممان سەد ئامان، چۆن دوژمان وا چاویان زەقکردۆتەوە دژی ئیسلام، دەی تۆش لانی کەم خۆت پتەو کە لە تێگەیشتن لە ئیسلام، بۆ ئەوەی لانی کەم خۆت و دەوروبەرت پارێزراوبن... پاشان کۆمەڵگاکەت وشیارکەیتەوە

2 months, 1 week ago

مرۆڤەکان خۆیان بەزۆر شت دەبەستنەوە، بە دەسەڵاتدارێک، پیاوێکی بەناوبانگ، دەوڵەمەندێک، وە بگرە لە ناو خەڵکی فەخر بەمانە دەکات ...

تو خوا پشت بەستن بە ئایینی خودا، خۆ حسابکردن بە بەشێکی ئەم جەستە بریندارەی ئوممەت، دەبێت چ گەورەییەک بێت ؟! ...

نەوەک تەنها پشت بەستن پێی، بەڵکو ببیتە ئەندامێکی کارای ئوممەت، کار بۆ ئوممەت بکەیت ...

ئاخر دەبێت چ گەورەییەک بێت، چ چێژێکت پێ ببەخشێت، چ شانازییەکە ؟ ...

با هەمیشە وشەی ئوممەت لە ناخمان جێگیر بکەین و زۆۆر دووبارەی بکەینەوە، بۆ ئەوەی هەم ببینە ئەندامێکی کارای ئوممەت و هەم خەڵکی بۆ بازنەی کارای ئوممەت بانگ بکەین، نەوەک بۆ لای خۆمان ...

#ئوممەت_بریندارە

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago