?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
خۆشەویستم! کە پاییز دێ بە یادی پاییزانی زوو
ئەوەندە چاوەڕێت ئەبم تا وەک ڕەشە با شێت ئەبم
بە شوێن پێی گەڵادا ئەڕۆم بە یادی پیاسە لە گەڵ تۆ
لە بەر خۆمەوە پێت ئەڵێم تو خوا هێندە خێرا مەڕۆ
دوێنێ شەوان...
هەتاوەکوو دەمەوبەیان
هەر چاوەچاو
بە بێ وچان
دەوروبەری نائاوەدان
لە پێوەی دا ؛
ئەم سەر تا ئەو سەری ئاسمان
دیار بوو دڵتەنگی ئەباران ،
تاوێ لە با و گا لە هەورێکی ڕاگوزار
پرسیار پرسیار
بۆ سۆراخی ئەستێرەکان
بێچارە ... " مانگ " ؛
نەیدەزانی
کە وا کۆشی چاوەکانت گرتۆتەوە
لە سەر سووچێکی بەرزەبان...
مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)
لە درزی پەچەوە
جادە چۆڵ و سێبەر بوو، کات بەیانی،
ئەڕۆییشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی:
بۆ سەوزایی دەوروپشتم، بۆ ئاسمان
بۆ شاخی بەرز، خانووی تازە، دنیای جوان
ئەڕۆییشتم بە ئەسپایی، کش و مات،
لاشە سست و دڵ کەیلی تاسە و ئاوات!
لەپڕ، نازانم چۆن سەرم هەڵبڕی
بەرامبەرم بەژنێ دەرکەوت وەک پەری!
لەگەڵ ئەوەی لە عاباوە ئاڵا بوو،
لە دیمەنی شیرینی ئاشکرا بوو،
باڵابەرز و بچکۆلەپێ و ئیسکارپین
گۆرەوی و پووز: سفت و سپی و ئاوریشمین!
ئەڕۆییم و دزەی نیگام جارجارێک،
لە ژێر عابای ڕەشا ئەیدی نازدارێک:
بە ڕەوتی کەو، لەنجەی تاوس و قومری
گورج گورج، جوان جوان ئەهات و جادەی ئەبڕی
مابووی بگاتە عاستم چەن هەنگاوێ،
درزێ کەوتە پەچە و دیم نیگای چاوێ،
دەست و پەنجە و مەچەکێک و نیگایەک
چی بنووسم؟ خوایە هێزی ئینشایەک!
قۆڵ و مەچەک ساف و سپی وەک شووشە،
سەرپەنجەکان یاقووتێک بوون بە ورشە،
بێینە سەر چاو: چاوێک، بڵێم چ چاوێک؟
کانیی سیحر، دەریای عیشوە، گێژداوێک،
کە وا کەوتە بەر شەپۆلی هەستی من،
لەو ڕۆژەوە هەر نوقم ئەبێ بەرەو بن!
گۆران
ئەو ڕۆژانە خۆشەویستی
نە لە کانی و نە لە ناو مەڕدۆشین و
نە لە سەر گوێ سوانەکانی دێهاتەکانی شێوە هەورامانیەوە دەست پێدەکات
ئێستا ڕەنگە کوورتە نامەیێک
ڕەنگە ناردنی ئستیکێرێک
یا خۆ گۆڕانیێک لە پەیجێکەوە
دەست پێکی هەڵایسانی ئاگری عەشقێک بێت
خۆشەویستێکی#سەیرە
ڕەنگە بێ بایەخ تر بێتە پێش چاو
ڕەنگە نا ڕاست تر و بێ ڕەنگتر ببیندرێت
بەڵام لەناویانا کەسانێک هەن
لەو دیو سنورەکانی ئینتێرنێتوو
پێشکەوتنەکانی تێکنۆلۆژیاوە
ڕەنگە دەیان دێهات و شارو وڵات لێکتر دورن دڵیان وەها بەندی یەکتر دەبێت
کە ڕەنگە ئەگەر هاتبا و لە ڕێگای کانی دێهاتەکان گوزە لەشانی کیژەکە بایە کوڕەکەوا عاشقی نەبووبایە
خۆشەویستێک لە ڕەنگی سپی،
پاک وبێگەرد،
لە ناخی دڵەوە؛
بێ وەی شەوێک بە دزیەوە بە ترسەوە
لە کوڵانەکانا بۆ دەست گرتنێک،
بۆ چاو دا گرتنێک بە دوای کەوتبی،
ڕەنگە تێگەشتن لێی سەخت بێت
بڵێن چێژی خۆشەویستی جاران و ترس و دڵەڕاوکەی ژووانی جارانی نییە
بەڵام لەناویانا کەسانێک هەن
لەپشت ئەو شاشە بێڕووحەی مۆبایلەکانەوە،
ووشەکان بە خوێنی دڵ دەنووسن،
بە هەستێکی پاک ،
بە دڵەڕاوکێیێکەوە دێنە ژووانی ئەم پیوییە
کە ڕەنگە زۆر چێژ بەخشتر بێت لە خۆشەویستی جاران...
لەناویانا هەن کەسانێک کە هیچ کات گەرمی باوەشی یەکتریان هەست پێ نەکرد
هیچ کات گوڵی سووری ئاودراویان بۆ یەک نەبرد
هیچ کات لە شوێنێکا دەست لەملانی یەکتر نەبوون...
بەڵام خۆشەویستیان بۆ هەمیشە و تاهەتایی دەمێنێتەوە
جۆرێک کە لەو دیو شاشەی مۆبایلەکەوە یەکێ دڵتەنگ دەبێ کەسێکیتر لێرە فرمێسکی دەوەرێت....
ئەرێ هاوڕێم خۆشەویستی هەمو جۆر هەر زیندوووە
ئیدریس
خۆشەویستم
تۆ بە درۆ هەموو شتێکت پێ وتم
من بەڕاستی بۆیان ژیام
تۆ باسی فرمێسکت ئەکرد
من ئەگریام
تۆ باسی ئاگرت ئەکرد
من ئەسووتام
تۆ باسی ژوانت ئەکرد
من لە ڕێگاکەت ئەوەستام
بەس لە ڕۆشتنا وا نەبووم
تۆ ڕۆیشتی و من تەنیا مام.
ڕەنج_سەنگاوی
بگەڕێوە
بگەڕێوە
شــەقـام چۆل و
ڪوڵانیش مـات وبێ دەنگــە
ئـەوانیش ئەوڕۆ پەرۆشن
ڪـــە دەزانن دڵم تـەنگــــە
بگــەڕێوە
ئــەوڕۆ وشــەم پــەرتـەوازەن
ســەروا بێ ڪێش و ئـاهەنگــە
غـەزەڵ بـۆم دەستە مۆ نابێ
قـەفی قـافیەم ڪزولــەنگــــە
گوڵے هیواے ژیانے من
هـەوێنے وتـەو هەڵبەستم
توخوا قەت هێند دوورمەبە
ڪـــەمن وێت ڕانــەگـادەستم
مئـ_هۆگر
به مهرگ مهمترسێنه
ههر بهم زیندوو بوونم
سهد کهڕهت مهرگم دیوه
به چاو
پشکۆکهریمی
هیچ گلەییەکێم نیە
ئازیزەکەم..!
هەر بۆخۆم لە ئەنقەست
هەمووی درگا و پەنجەرەی دڵمم کردبووە
تا تـــۆ بێی و
دار و نەدارم بە تاڵان ببەی..
قەسەم بە ئەو مانگەشەوە
وا هەموو شەوێ
دڵتەنگییەکانم لە باوشیدا
خەویان لێناکەوێ،
تا سڵاوی بەیانی هەتاو و ئاسمان،
بۆ هاتنت شێعر ئەسازێنم..
من بۆ بە تاڵان بردنم
شەوانە، بە خەیاڵی چاوەکانتەوە
هەڵواسراوم..
له چاوی پیس به دوور بی، نووری چاوان
پهنا بۆ شهوکەتی مزگهوتی "واوان"
ههتاکوو دواپشوو بۆ خاک و هۆزت
بهرهو ئاسۆ بڕۆ، باوانی باوان
ناتق مهجیدی(سۆران)
**هیچ ئەزانی!
ئەم چەند وشەی دڵ پڕ لە قین؛
کاتێک لە نێوان من و تۆ،
لێک تووڕە بوون ...
وتیان بە توون ...
بۆ کام لا چوون؟
سەلاح_کوردی**
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago