?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
بۆ گەیشتن بە هەر شتێک پێویستت بە ڕۆشتنە بۆ هەموو شتێک..!
خۆتان لەگەڵ دین بگونجێنن ، نەک دین لەگەڵ خۆتان بگونجێن...!🥀
هاناو هاوار بۆ اللَّه ببەن؛ ئەو دوعاو نزاتان گیرا دهکات
{ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ }
پهروهردگارتان فهرموویهتی:
هاناو هاوار بۆ من بهێنن؛ من دوعاو نزاتان گیرا دهکهم ..
📖سورة غافر: ٦٠
( يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تُطِيعُواْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَرُدُّوكُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡ فَتَنقَلِبُواْ خَٰسِرِينَ ) آل عِمرَان : ٤٤٢
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه ئهگهر ملکهچ و گوێڕایهڵی ئهوانه بن که کافر و بێ دینن، ئهوه بهرهودوا دهتانگێڕنهوه و پاشگهزتان دهکهنهوه و له دین وهرتاندهگێڕن، ئهوسا ئیتر به دۆڕاوی دهگهڕێنهوه.
تەفسیری ئاسان
?پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:
((من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة
أضاء له من النور ما بين الجمعتين))
واتە :
ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا .
?قال المحدث الألباني : صحيح
صحيح الجامع - 6470
صحيح الترغيب -738
کارکردنی ژنان و ئافرەتان وچونەدەرەوەیان لە ماڵ:
زۆرینەی ژنان و کچان لەم زەمەنی فیتنەیەدا لە ژێر کاریگەری بەرنامەی سیستەمی نوێی جیهانیدان و هیچ جیاوازیەکیان نیە لەگەڵ ئافرەتانی ڕۆژئاواداو هەمان ڕێچکەو بەرنامەی ئەوانیان گرتوەو هەتاوەکو ئەوەی بچنە کونی بزنمژەکەیشەوە هەر بست بە بست دوایان دەکەون و سەرسامن بەوژیانەی ئەوان، کە خۆشی لە واقیعدا ژیانیان تەنها ڕوکەشە و جوانکراوەو ڕازێنراوەتەوە و لەناخیشدا بۆگەن و تەپیوو و ڕوخاوە، هەر بۆیە ئیش کردنی ئافرەتان و بە تایبەتیش ئافرەتانی موسوڵمان و چونەدەرەی ڕۆژانە بە بەردەوامی لێکەوتەو دەرهاویشتەو ئەنجامی زۆر خراپ و وێرانکەری لێ دەبێتەوەو کە هۆکارەکەی هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ وازهێنان و دەستبەرداربوون لە دین و لەدەست دانی فیترەتە پاکەکە و ئامانجە گەورەکەی تایبەت بە ژنان کە پەروەردەو پێگەیاندنی نەوەی نوێیە و هەروەها پشت گوێخستن و هەوڵنەدان بۆ فێربونی زانستی شەرعی.
لە گرنگترین ئەو دەرەنجام و لێکەوتە خراپانەش کە کارکردنی ژنان و ئافرەتان بوونەتە هۆکاری ئەمانەن:
۱.تێک چونی هاوسەنگی خێزان کە گرنگترین بەشی کۆمەڵگایە ،کە خێزانیش تێک چوو بێگومان کۆمەڵگاش تێک دەچێت و بەرەو هەڵدێر دەڕوات.
٢. پشت گوێخستن و وەلاوەنانی پەروەردەی مناڵان لەسەر پەروەردەیەکی دینی ڕاست و دروست.
۳.هۆکارن بۆ بێکاری و بێ ئیشی پیاوان.
٤.رۆربوونی فەساد و بەدڕەوشتی و قەیرەیی کچان.
٥.هۆکارێکە بۆ زۆربوونی تەڵاق و جیابونەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزان بە بیانوی ئەوەی ئافرەتەکە پێویستی بە بژێوی پیاو نامێنێ.
٦.نەمانی کات بۆ عیبادەت و فێربونی زانست و علمی شەرعی.
۷.نەخستنەوەی مناڵ و وەچە بە هۆی ئەوەی کاتی نیە بۆ بەخێوکردن و ئیشەکەی لا گرنگترە لە ئەرکە سەرەکیەکەی خۆی کە دایکایەتی و پەروەدەیە.
کاریگەرە خراپەکان زۆر لەوە زیاترن لەوەی ئاماژەمان پێدا لە پۆستێکی کورتدا .
بۆیە بیرتان دێنینەوە بە فەرمانی اللە تعالی کە دەفەرموێت:
(وَقَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ ٱلْأُولَىٰ ۖ)
واتە لەماڵەکانی خۆتان بە سەلاری و سەنگینی بمێننەوەو زینەت جوانی خۆتان دەرمەخەن بۆ کەسانی نامحرەم و بێگانە وەکو سەردەمی نەفامی.
لە کۆتاییدا داواکارین لە اللە تعالی کە ڕێنمویی ئافرەتان و خوشکانمان بکات بۆ نیعمەتی ئیسلام و بەدووریان بکات لە ڕێچکەو بەرنامە دەستکردەکانی لە خشتە بردنی ژنان و ئافرەتان و کارکردنیان و بە کۆیلەکردنیان.
(الحمدللە الذی بنعمتە تتم الصالحات).
بەهەشت و بۆنەکەی دۆڕاند بە هۆی:
١-ئاسانکاری کردن لە حیجاب...
٢-پۆشاکی تەسک...
٣-لاشەی وەسفکراو...
٤-ڕوخساری ڕەنگاوڕەنگ...
٥-بۆنی سەرنجڕاکێش...
ئەگەر لێشی بپرسی ئاواتی چی دەخوازی؟ئەڵێت بەهەشت..!
ئەی کوا هەوڵ و کۆششت بۆ به دەست هێنانی بەهەشت؟!
با ئەو عیبادەت و کارە چاکانەی لە مانگی ڕەمەزان دەیکەیت، لە دوای ئەو مانگەش بەردەوامی هەبێ،،??
لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ.?****
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago