?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
🟢 چەند فەرموودەیەکی لاواز 🟢
1⃣➖ قالَ سُلَيْمَانُ بْنُ ناصِرِ العُلْوان { لَا يَصِحُّ عنِ النَّبِيِّ️ ﷺ فِي المَسْحِ عَلَى النَّعْلَيْنِ حَدِيثٌ ، وَالأَحَادِيثُ الوارِدَةُ فِي هَذا كُلُّها مَعْلُولَةٌ } شرح بلوغ المرام
واتاکەی: سولەیمانی کوڕی ناصڕی عولوان وتوویەتی { هیچ فەرموودەیەکی صەحیح نەهاتووە لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەربارەی مەسح كردن لەسەر نەعلەکان دا، ئەو فەرموودانەی هاتوونە لەم بارەیەوە هەمووی مەعلول و ضەعیف و لاوازن }
➖➖➖➖➖➖➖➖⚫️
2⃣➖ قالَ سُلَيْمَانُ بْنُ ناصِرِ العُلْوان { كُلُّ حَدِيثٍ فِيهِ وَعيدٌ عَلَى نِسْيانِ حِفْظِ القُرْآنِ فَهُوَ ضَعِيفٌ }
واتاكەی: سولەیمانی کوڕی ناصڕی عولوان وتوویەتی { هەموو ئەو فەرموودانەی هەڕەشەی تێدایە دەربارەی لەبیرچوونی قورئان لاوازە }
➖➖➖➖➖➖➖➖⚫️
3⃣➖ قَالَ خَالِدُ الحَايِك { لَا يَصِحُّ أَيُّ حَديثٍ في النَّهْيِ عَنِ الصِّيامِ يَوْم السَّبْت }
واتاكەی: خالید حایک وتوویەتی { هیچ فەرموودەیەکی صەحیح نییە لە قەدەغە کردنی بە ڕۆژووبونی ڕۆژی شەممە } ئاساییە لەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبوون
➖➖➖➖➖➖➖➖⚫️
4⃣➖ قَالَ أَبُو عَلي الحارِثُ الحَسَني { أَحادِيثُ طَلاقِ حَفْصَةَ عَلَيْها الصَّلاةُ وَالسَّلام،،لا يَصِحُّ مِنْها شَيْءٌ }
واتاکەی: ئەبو عەلی الحارث دەڵێت { ئەو فەرموودانەی دەربارەی طەڵاقدانی حەفصەی کچی عومەر هاتوونە علیها الصلاة والسلام، هیچیان صەحیح و ڕاست نینە }
➖➖➖➖➖➖➖➖⚫️
5⃣➖ قالَ أَبُو عَلِيٍّ الحَارِثُ الحَسَنِي { لَا يَصِحُّ حَدِيثٌ في فَضْلِ المَوْتِ لَيْلَة الجُمُعَةِ وَلَا يَوْم الجُمُعةِ }
واتاكەی: ئەبو عەلی حاریث وتوویەتی { هیچ فەرموودەیەکی صەحیح لە پێغەمبەرەوە ️ﷺ نەهاتووە لەسەر گەورەیی مردن لە شەو و ڕۆژی هەینی دا }
➖➖➖➖➖➖➖➖⚫️
*✍🏻 ئەنەس عبد الرحمن*
🌹 فەرموودەی ٢٤ بۆ لەبەر کردن 🌹
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم
{ لَا يَمْشِي أَحَدُكُمْ فِي نَعْلٍ وَاحِدَةٍ، لِيُحْفِهِمَا أَوْ لِيُنْعِلْهُمَا جَمِيعًا }
أَخْرَجَهُ: الإِمامُ مَالِكٌ (2659) وَالبُخَارِيُّ (5856) وَمُسْلِمٌ (2097) وَغَيْرُهُمْ
واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر ️ﷺ فەرموویەتی { با یەکێک لە ئێوە بە یەک نەعل نەڕوات، با هەردووکیان داکەنێت یان هەردووکیان لە پێ بکات }
واتای وشەکان
لَا يَمْشِي : نەڕوات أَحَدُكُمْ : یەک لە ئێوە نَعْلٍ وَاحِدَةٍ : یەک نەعل، نَعْل بە فەتحەی نونەکە وە لە زمانی عەرەبیدا بە نِعْل کەسرەی نونەکەش هاتووە لِيُحْفِهِمَا : با دایانکەنێت لِيُنْعِلْهُمَا : با لە پێیان بکات جَمِيعًا هەمووی، مەبەست تێیدا هەردووکیانە
➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖
دەربارەی ئەم فەرموودەیە
١— لَا يَمْشِي : با نەڕوات، نفي لێرەدا بەواتای النهي هاتووە، وە لە ڕیوایەتی تردا بە لَا يَمْشِ هاتووە.
٢— فِي نَعْلٍ وَاحِدَةٍ : فەرموودەیەک هاتووە کە پێغەمبەر ﷺ جارو بار بەیەک نەعل ڕۆیشتووە، بەڵام فەرموودەکە لاوازە و صەحیح نیە بە مەڕفوعی، ئەمەش فەرموودەکەیە، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا قَالَتْ { رُبَّمَا مَشَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي نَعْلٍ وَاحِدَةٍ } رواه الترمذي
واتاکەی: دایە عائیشە فەرموویەتی { جاری وا هەبووە پێغەمبەر ﷺ ڕۆیشتووە بەیەک تاکە نەعلەی }
بەڵام لە دایە عائیشەوە هاتووە کەوا دایە عائیشە بە یەک نەعل ڕۆیشتووە، ئەمەش فەرموودەکەیە، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا { أَنَّهَا مَشَتْ بِنَعْلٍ وَاحِدَةٍ } رواه التِّرْمِذيُّ وقال: وَهَذَا أَصَحُّ. هَكَذَا رَوَاهُ سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ، وَغَيْرُ وَاحِدٍ، عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ الْقَاسِمِ مَوْقُوفًا، وَهَذَا أَصَحُّ
٣— لِيُحْفِهِمَا : أَحْفَى يُحْفي إِحْفاء، والإِحْفاء دژی الإنعال ــە.
٤— لِيُنْعِلْهُمَا جَمِيعًا : قَالَ ابْنُ عَبْدِ البَر: أَرادَ القَدَمَيْن. واتا، مەبەست لە هەمووی هەردوو پێیەکەیە. أَنْعَلَ يُنْعِلُ إِنْعال لەسەر وەزنی أَفْعَلَ يُفْعِلُ إِفْعَال ـیـە.
#هــــــــەزار_فەرموودە_بۆ_لەبەرکردن
*✍🏻 ئەنەس عبدالرحمن*
*🔰کاتێک دۆستە نزیکەکانت دەگۆڕێن🔰***
کاتێک بینیت دۆستە خۆشەویستەکانت لە حەق و ڕاستی لایان دا
🟢ئەوە بزانە حەقەکە خۆشەویستترە لەدۆستەکانت
کاتێک بینیت مامۆستاکانت دژی ئەو حەقە وەستانەوە کە فێریان کردبووی
🟢ئەوە بزانە حەقەکە گەورەترە لە مامۆستاکەت بۆیە پشت لەو مامۆستایە بکە گەر چاک نەبۆوە
⚫️نەکەی گومانت بۆ درووست بێت لە حەقەکە، چونکە حەق و ڕاستی هەرگیز گۆڕانکاری بەسەر دا نایێت بەڵکوو ئەوەی گۆڕانکاری بەسەر دا دێت مرۆڤەکانن.
لەسەر ئێمەی مسوڵمان تەنها ئەوەیە کەوا
🌺ڕاستگـــــــۆ بیــــن لەگەڵ الله و
🌺دڵســــــۆز بیــــــن لە عیبادەت و
🌺دوعای ئیستیقامە بکەین و بڵێین
يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ، ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ
يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ، ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ
يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ، ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ
*✍🏻 ئەنەس عبدالرحمن*
🌹 فەرموودەی 21 بۆ لەبەر کردن 🌹
قَالَ أَسْلَمُ العَدَوِيّ رَحِمَهُ الله
{ رَأَيْتُ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَبَّلَ الْحَجَرَ وَقَالَ : لَوْلَا أَنِّي رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ ️ﷺ قَبَّلَكَ مَا قَبَّلْتُكَ }
أَخْرَجَهُ: الإِمامُ أَحْمَدُ (176) وَالبُخَارِيُّ (1610) وَمُسْلِمٌ (1270) وَغَيْرُهُمْ
واتای فەرموودەکە: پێشەوا ئەسلەمی عەدەوی فەرموویەتی { عومەری کوڕی خەتاب ـم بینی بەردە ڕەشەکەی ماچ کرد و فەرمووی : بێگومان ئەگەر پێغەمبەری الله ـم ﷺ نەدیبوایە ماچی کردووی ماچم نەدەکردی }
واتای وشەکان
رَأَيْتُ عُمَرَ : عومەرم بینی رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَبَّلَ الْحَجَرَ : بەردەکەی ماچ کرد، مەبەست لێی بەردە ڕەشەکەیە. وَقَالَ : وە فەرمووی، وە پێشەوا عومەر فەرمووی لَوْلَا أَنِّي رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ : بەڕاستی ئەگەر ئەمن نێردراوی الله ـم نەدیبوایە قَبَّلَكَ : ماچی کردووی مَا قَبَّلْتُكَ : ماچم نەدەکردی
➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖
دەربارەی ئەم فەرموودەیە
١— قَبَّلَ الْحَجَرَ : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ماچ کردنی بەردە ڕەشەکە لەکاتی طەواف کردن دا.
٢— ماچ کردنی بەردە ڕەشەکە سوننەتە هەروەک پێشەوا عومەر رَضِيَ اللهُ عَنْهُ بۆمانی ڕوون کردۆتەوە.
٣— لەم فەرموودەیەدا بۆمان دەردەکەوێت کەوا هاوەڵان بەجوانترین و باشترین شێوە شوێنی پێغەمبەر ﷺ کەوتوونە.
٤— پێشەوا عومەر فەرموویەتی دەربارەی بەردە ڕەشەکە، إِنِّي أَعْلَمُ أَنَّكَ حَجَرٌ لَا تَضُرُّ وَلَا تَنْفَعُ، واتا: بێگومان من دەزانم کە تۆ بەردێکی نە زەرەر دەگەیەنیت نە سوود دەبەخشیت، بۆیە ماچت دەکەم چونکە پێغەمبەر ️ﷺ ماچی کردووی
٥— ئەگەر کەسێک لەکاتی طەواف کردن بۆی گونجا بەردە ڕەشەکە ماچ بکات سوننەتێکی جیبەجێ کردووە، ئەگەر خەڵکی ئەزیەت دا و لاشەی بەر ئافرەتان دەکەوت ئەوە نەک خێری ناگاتێ بەڵکوو تاوانی ئەنجام داوە.
٦— بەردە ڕەشەکە لە بەهەشت هاتۆتە خوارەوە، بەڵام بڵێین لە شیر سپی تر بووە و تاوانی مرۆڤەکان ڕەشی کردووە ئەوە بابەتێکی ترە و فەرموودەکە قسەی لەسەرە کە ئایا صەحیحە یان لاوازە.
#هــــــــەزار_فەرموودە_بۆ_لەبەرکردن
*✍🏻 ئەنەس عبدالرحمن*
فەرموودە لاوازەکان: فەرموودەی 10
یەک لەم فەرموودانەی زانای فەرموودەناس سلیمان بن ناصر العلوان بەلاوازی داناوە ئەم فەرموودەیەی خوارەوەیە
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ ، أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ { الطَّوَافُ حَوْلَ الْبَيْتِ مِثْلُ الصَّلَاةِ، إِلَّا أَنَّكُمْ تَتَكَلَّمُونَ فِيهِ، فَمَنْ تَكَلَّمَ فِيهِ فَلَا يَتَكَلَّمَنَّ إِلَّا بِخَيْرٍ } أخرجه الإمام التِّرْمِذيُّ
واتاکەی { طەواف کردن بە دەوری بەیت ( کەعبە، ماڵی الله ) وەکوو نوێژ وایە، ئەوەندەی هەیە ئێوە قسەی تێدا دەکەن، جا هەر کەسێک قسەی کرد تێیدا با جگە لە قسەی باش و چاک قسەی تر نەکات }
🛑پێشەوا التِّرْمِذيّ و النسائي والبيهقي وابن الصلاح والمنذري والنووي وابن تيمية و ابن عبد الهادي وسليمان بن ناصر العلوان و عبدالعزيز الطريفي و أبو علي الحارث الحسني و مصطفى العدوي و زۆری تریش بەلاوازیان داناوە بە مەڕفوعی، دەفەرموون فەرموودەیەکی مەوقوفەو وتەی عبداللەی کوڕی عباس ـە.
🌹قَالَ الإِمامُ التِّرْمِذيُّ رَحِمَهُ الله { وَقَدْ رُوِيَ هَذَا الْحَدِيثُ عَنِ ابْنِ طَاوُسٍ وَغَيْرُهُ، عَنْ طَاوُسٍ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ مَوْقُوفًا. وَلَا نَعْرِفُهُ مَرْفُوعًا إِلَّا مِنْ حَدِيثِ عَطَاءِ بْنِ السَّائِبِ } جامع التِّرْمِذيّ
🌹قَالَ سُلَيْمانُ بْنُ نَاصِرِ العُلوانُ { وهذا الخبر جاء مرفوعا وجاء موقوفاً، والصواب وقف على ابن عباس رضي الله عنه }
🌹قَالَ عَبْدُ العَزيزِ الطَّرَيْفِيُّ { الوَقْفُ هُوَ صَحِيحٌ } صفة حجة النبي ﷺ
🌹قَالَ أَبُو عَلِيٍّ الحَارِثُ الحَسَنِيُّ { مُعَلٌّ بِالوَقْف } خلاصة في أحاديث الحج الضعيفة
🛑 ئاگاداربن من تەنها وتەی زانایانم نەقل کردووەو هیچی تر.
پرسیار // ئایا بوونی دەست نوێژ واجبە لەکاتی طەواف کردن دا ؟؟؟
وەڵام // ئامادەم کردووە بەڵام خۆتان بەدوای وەڵامەکەی دا بگەڕێن ......
#فــــــــەرمـــــــــــوودە_لاوازەکـــــــــــان
*✍🏻 ئەنەس عبدالرحمن*
*🥀پێی وترا بۆ بێدەنگی و قسە ناکەی*
٣٤— { كَانَ رَجٌلٌ يَجْلِسُ إِلَى الشَّعْبِيِّ فَيُطيلُ السُّكوتَ، فَقيلَ لَهُ: مَا يَمْنَعُكَ مِنَ الكَلامِ؟ فَقَالَ: أَسْكُتُ فَأَسْلَمُ، وَأَسْمَعُ فَأَعْلَمُ } الصمت لابن أبي الدنيا
واتاکەی { پیاوێک لەلای پێشەوا شەعبی دانیشتبوو جا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بێدەنگ دەبێت، جا پێی وترا : چ شتێک ڕێگری لێ کردی لە قسەکردن ؟ پیاوەکە فەرمووی : بێدەنگ دەبم پارێزراو و سەلامەت دەبم، وە گوێ دەگرم فێردەبم }
🛑بەڵێ لە بێدەنگیا سەلامەت دەبی لە غەیبەت لە درۆ لە بوختان لە ڕیا لە نیفاق لە ئەزیەت دانی دڵی مسوڵمان لە قیامەت، وە بە گوێ گرتن لەلای زانایان فێرە زانست و زانیاری و ڕەوشت و ئاداب دەبی.
#هـــــــــەزار_وتــــــەی_جوانـی_زانایان
*✍🏻 ئەنەس عبدالرحمن*
**خوێندنەوەی فەرموودەی ١٨
مَنْ شَرِبَ الْخَمْرَ فِي الدُّنْيَا**
🌹 فەرموودەی 18 بۆ لەبەر کردن 🌹
قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
{ مَنْ شَرِبَ الْخَمْرَ فِي الدُّنْيَا، ثُمَّ لَمْ يَتُبْ مِنْهَا ؛ حُرِمَهَا فِي الْآخِرَةِ }
أَخْرَجَهُ: الإِمامُ مَالِكٌ (2453) وَأَحْمَدُ (4690) وَالبُخَارِيُّ (5575) وَمُسْلِمٌ (2003) وَغَيْرُهُم
واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر ️ﷺ فەرموویەتی { هەرکەسێک ئارەق بخواتەوە لە دونیادا، پاشان تەوبەی لێ نەکات؛ بێبەش دەکرێ لێی لە ڕۆژی دووایی دا }
واتای وشەکان
شَرِبَ الْخَمْرَ : ئارەقی خواردەوە فِي الدُّنْيَا : لە دونیادا ثُمَّ لَمْ يَتُبْ : تەوبەی نەکرد، نەگەڕایەوە مِنْهَا : لێی، لە ئارەق، ئەو هائە دەگەڕێتەوە بۆ وشەی الْخَمْرَ. حُرِمَهَا : بێبەش کراوە لێی، قەدەغە کراوە لێی، ئەو هائە دەگەڕێتەوە بۆ وشەی الْخَمْرَ. فِي الْآخِرَةِ : لە ڕۆژی دووایی دا
➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖
دەربارەی ئەم فەرموودەیە
١— هەموو جۆرەکانی سەرخۆش بوون حەڕامە
٢— هەرکەسێک بمرێت و بەردەوام بوو لەسەر ئارەق خواردنەوە ئەوە لە بەهەشت دا نایخواتەوە ئەگەر چی کەسەکە بچێتە بەهەشتەوەش.
٣— الْخَمْرَ : ناوێکە بۆ هەموو ئەو شتانەی سەرخۆش کردنی تێدایە، بۆیە بە خەمر ـیش دەوترێت خەمر چونکە عەقڵ دادەپۆشێت.
٤— ثُمَّ لَمْ يَتُبْ مِنْهَا : ئەوەی تەوبە بکات لەم تاوانە ئەوە الله لێی قەبووڵ دەکات.
٥— تەوبە گوناهە گەورەکان ڕەش دەکاتەوە.
#هــــــــەزار_فەرموودە_بۆ_لەبەرکردن
*✍🏻 ئەنەس عبدالرحمن*
دەبێ ئافرەت نەعلی پیاو لەپێ بکات ؟
پرسیار // ئایا درووستە ئافرەت و پیاو نەعلی یەکتر لەپێ بکەن لە ماڵەوە ؟
وەڵام // خۆی حەڕامە پیاو خۆی بە ئافرەت بچووێنێت یان ئافرەت خۆی بە پیاو بچووێنێت، جا ئەگەر نەعلی یەکتریان لە پێ کرد بۆ دەرەوە و شانازیان پێیەوە کرد و بە مەبەست وایان کرد ئەوە درووست نیە و حەڕامە، بەڵام گەر بۆ ماڵەوە نەعلی یەکیان لە پێ کرد یان بۆ چوونە سەر ئاو یان بۆ چوونە حەمام ـەوە ئەوە هیچ کێشەیەکی تێدا نیە و خۆچواندن نیە بەیەکتری و درووستە.
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكم
🔰گرانترین کردەوە زمان پاراستنە🔰
٢٨— قَالَ دَاوُدُ الطَّائِيُّ رَحِمَهُ الله { حِفْظُ اللِّسَانِ أَشَدُّ الْأَعْمَالِ وَأَفْضَلُهَا } الصمت لابن أبي الدنيا
واتاکەی: داودی طائي فەرموویەتی { پاراستنی زمان گرانترینی کردەوەکان و چاکترینیانە }
🛑 تۆ زمانت بپارێزە بەرامبەر خەڵکی با خەڵکی زمانیان نەپارێزن بەرامبەر تۆ، خۆ ناکرێ خراپە بە خراپە وەڵام بدرێتەوە بەڕێزەکەم
#هـــــــــەزار_وتــــــەی_جوانـی_زانایان
*✍🏻 ئەنەس عبدالرحمن*
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago