أَبُو سُفْيَانُ الْحَنْبَلِي

Description
بۆتی کەناڵ

@Arshif1bot
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

6 months ago

خێرکردن لە ڕۆژی عاشورادا

عبد الله کوڕی عمرو رضي الله عنە دەڵێت :

هەرکەسێك ڕۆژی عاشورا بەڕۆژوو بێت وەکوو ئەوە وایە ساڵێك بەڕۆژوو بوبێت، وە هەر کەسێك تێیدا خێر و صەدەقە بکات وەکوو خێر کردن و صەدەقە کردنی ساڵێك وایە .

#لطائف_المعارف

جا ئەوانەی نیازی بەخشینیان هەیە بەم کتابە ئەم ڕۆژە بقۆزنەوە و لەدەستی مەدەن بۆ بەخشینی خێرەکانتان .

6 months ago

ابن مسعود دەڵێت: بەڕاستی چاوەکان زینا ئەکەن، وە دڵ زینا دەکات، وە دەستەکان، وە پێیەکان، وە لێوەکان، وە دەمیش، وە ئەوەی بەڕاستی دا ئەنێت یان بەدرۆی ئەخاتەوە دامێنە.

/- مَسَاوئُ الأَخلاق وَمَذمُومُها وَطَرائِقُ مَکرُوهِهَا لـ مُحَمَّد بن جَعفَر السَّامِري الخَرائِطيِّ -

#زینا

6 months ago

هەرکەسێک گیرۆدەی هەر تاوانێک بوبێت و تەرککردنی قورسبێ لەسەر نەفس یەکەمین هۆکار کە پشتی پێ ببەستێ بۆ واز لێ هێنانی دووعایە پێش هەموو شتێک دووعاکردنە کە اللە تەوفیقت بدات دواتر خاڵە لاوەکیەکانی تر کە چ شتێک بەرەو ئەو تاوانەت ئەبات زۆر بەکارهێنانی موبایل؟ یان بەتاڵی کاتەکانت؟ بێگوومان ئەبێ جێگرەوەیەک دابنێی کاتێک نیازت بوو وازبێنی لە تاوانێک ئەویش ئەکەوێتەوە سەرخۆت کە لەبری تاوانەکە دەسبەیتە فێربوونی عیلم وە نوێژەکانت بەچاکی لەکاتی خۆیان ئەنجام بدەیت کەم و کورتی نوێژەکانت نەهێڵیت، هەوڵبەی لەپێشووتر زیاتر نوێژەکانت درێژتر بکەیتەوە تا بگەیتە ئەو حاڵەتەی پەلەت بێت هەتا فەرزی دواتر بێت لەبەر خۆشویستنی نوێژەکە و قسە کردن لەگەڵ اللە سبحان وتعالی.

6 months, 1 week ago

ســبــب نــزول:-

**مقاتل بن سلیمان ووتی: کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی ﴿وأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الأَقْرَبِينَ﴾ [الشعراء: ٢١٤] واتە کەسە نزیکەکانت ئاگادار بکەوە.
واتە بەنو هاشم، بەنو المطلب، کە کوڕی عبد المناف کوڕی قصی ن، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەی عەلی ئەمرم پێ کراوە کەسە نزیکەکانم ئاگادار بکەمەوە، خواردن ئامادە بکە هەتا بانگهێشتیان بکەم و ئاگاداریان کەمەوە، عەلیش مەڕێکی کڕی، پاشان ئامادەی کرد و لێی نا، وە شیری هێنا، پێغەمبەر ﷺ بانگی بنی هاشم و بنی المطلب ی کرد بۆ خواردنی مەڕەکە، وە ئەوان چل کەس بوون جگە لەو پیاوەی مەڕەکەی هێنابوو، بۆیە تا تێربوون خواردیان و خواردیانەوە،ابو لهب ووتی: ئەمەیە جادووگەری  پێ کردوون، دە پیاوی نێو ئێمە پەرداخێک دەخۆن و دەخۆنەوە، وە محمد ﷺ بە قاچێکی مەڕ خواردنی چل پیاوی پێداویت کوپێک شیری پێداویت.  کاتێک پێغەمبەری خوا ﷺ ئەوەی بیست پێی ناخۆشبوو فەرمانی کرد بە عەلی شەوێکی تری لە شێوەییان بۆ ئامادە بکات، پاشان عەلی هەمان شتی کردەوە، بۆیە خواردیان و خواردیانەوە تا تێربوون، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەی بەنی هاشم، ئەی بەنی المطلب، من ئاگادار کەرەوەم بۆتان لەلایەن اللە وە، من بەشتێک هاتووم بۆلاتان کە هیچ عەرەبێک نەی هێناوە، هاتوومە دنیاوە بۆ لاتان بە شەرەف ەوە، ملکەچ بن سەلامەت ئەبن، گوێڕایەڵیم بکەن ڕێنمایی دەکرێن، ابو لهب وتی: نەفرەتت لێبێت ئەی محمد ﷺ بەدرێژای ڕۆژ، بۆ ئەمە بانگهێشتت کردین؟
اللە ئەم ئایەتەی دابەزاند: ﴿تَبَّتْ يَدا أبِي لَهَبٍ وتَبَّ﴾ لەناوچێت ھەردوو دەستی ئەبولەھەب وە لە ناویش چوو .

/- تفسیر مقاتل بن سلیمان -**

#سبب_نزول
#سورة_المسد

6 months, 1 week ago

ســبــب نــزول:-

**محمد بن السائب الکلبی لە ڕێگەی نافع بن یزید ـەوە وتی: پێمان گەشتوە وە اللە زاناترە پێی، شەوێک پێغەمبەر ﷺ شەوێک بانگی کردن و وتی: ئەی بنەماڵەی قُصيّ، ئەی بنەماڵەی غالب، ئەی بنەماڵەی بني عبد مناف، من هیچ پارێزگارییەکم نیە بۆ ئێوە لە دنیادا، وە هیچ پشکێکم نیە لە ئاخیرەتدا ( مەبەستی ئەوەیە بەهەشت هی من نیەو پشکم لێی نیە تا لەوبەشەی خۆمتان پێبدەم واللە اعلم ) هەتا نەڵێن: لا إله إلا الله ٲبو لهب هاتە دەرێ بۆلای، وتی: بۆچیبانگمان ئەکەیت؟
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: من هیچ پارێزگاریەکم نیە بۆ ئێوە لە دنیادا، وە هیچ پشکێکیشم نیە لە قیامەتدا، هەتا نەڵێن: : لا إله إلا الله
ابو لهب وتی: نەفرەتت لێبێت بۆ ئەمە بانگت کردین؟
پاشان اللە ئەم ئایەتەی دابەزاند ﴿تَبَّتْ يَدا أبِي لَهَبٍ﴾  لەناوچێت ھەردوو دەستی ئەبولەھەب وە لە ناویش چوو .

/- أخرجه عبد الله بن وهب في الجامع -تفسير القرآن -**

#سبب_نزول
#سورة_المسد

6 months, 1 week ago

ســبــب نــزول

**لە ابن عباس ەوە لە ڕێگەی سعید بن جبیر ووتی: کاتێک (وأنذِرْ عَشِيرَتَكَ الأَقْرَبِينَ ) ورَهْطَكَ مِنهُمُ المُخْلصِينَ ) دابەزی واتە ( خزم و کەسە نزیکەکانت ئاگادار بکەرەوەو بیانترسێنە ، کۆمەڵە کەسێکی دڵسۆزمان پێبەخشیویت لەوان) پێغەمبەر ﷺ دەرچوو هەتا گەشتە سەر الصفا، بانگی خەڵکی کرد، خەڵک لێی کۆبوەوە، پاشان فەرمووی: ئەگەر پێتان بڵێم خێڵێک لە پشتی ئەم شاخەوە بۆتان یەن باوەڕم پێ ئەکەن؟
وتیان: ئێمە هەرگیز درۆیەکمان نەبینیوە لە تۆ، فەرمووی: من ئاگادارکەرەوەم بۆ ئێوە لە عەزابێکی سەخت.
ابو لهب وتی: نەفرەتت لێ بێت بۆ ئەمە ئێمەت کۆکردەوە، پاشان هەستا.
پاشان ئەم سورەتە دابەزی : (تَبَّتْ يَدَآ أبِي لَهَبٍ وتَبَّ). لەناوچێت ھەردوو دەستی ئەبولەھەب وە لە ناویش چوو.

/- أخرجه البخاري ٢/ ١٠٤ -
/- ومسلم ١/ ١٩٣ -
/- وابن أبي حاتم ١/ ٢١٦ -**

#سبب_نزول
#سورة_المسد

8 months, 3 weeks ago

عمری کوڕی صاڵح دەڵێت: پرسیارم کرد لە ابو عبد اللە دڵ بەچی نەرم ئەبێت ؟
فەرمووی بە حەڵاڵ خۆری .

وازهێنان لە خواردنی حەرام یەکێکە لەو ڕێگایانەی بەهۆیەوە انسان دڵی نەرم ئەبێت لە ئاستی حەق و دەسکراوە ئەبێ لەبەخشین لەوماڵەی لەدنیا پێیدراوە ئەگەرچی کەمیشبێت، باشترە خۆمان بپارێزین لەوشتانەش کە گومانی لەسەرە لەترسی ئەوەی حەرام نەبێت، بەڵکوو بەهۆیەوە دڵمان ڕەق نەبێت بەرامبەر حەق.

/- مناقب الٳمام احمد -

9 months ago

امام احمد دەڵێت: هەرکەس سەلامی لە بیدعەچیەک کرد ئەوە خۆشی ئەوێت .

/- طبقات الحنابلة -

9 months, 1 week ago

تقبل الله منا ومنکم

9 months, 1 week ago

الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد .

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago