کاناڵی خاتوونانی کتێبی شنۆ

Description
خاتونەکانی کتێبی شنۆ
Advertising
We recommend to visit


‌بزرگ ترین‌ چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
‌‌
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot

Last updated 3 weeks, 3 days ago

وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️

Last updated 1 year, 1 month ago

⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️

🔻Telegram🔻
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+


🔴 تبليغات بنرى
@Pink_Bad

🔴 تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad

Last updated 2 weeks ago

8 months, 2 weeks ago

?کۆڕی ۳۰ی خاکەلێوەی ۱٤۰۳ی هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

?تەوەر: مێژووی ژیان و فەرمانڕەواییی میر محەمەدی سۆران
?دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
?#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ٥۷:٤۷ خولەک
?قەبارە:  ۲۷,۸۲ مێگابایت

#لێژنەی_کوردناسی
#میر_محەمەدی_سۆران

https://t.me/dr_rehber

8 months, 2 weeks ago

? لێدوانێک لەسەر "ناڵەی جودایی"ی مامۆستا هێمن، بە بەراورد لەگەڵ قەسیدەی "شارەزوور"ی نالی و "بەرەو موکریان"ی هەژار.

وێبیناری ڕێکخراوی جیهانیی کورد، بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن.

❇️د. ڕەهبەر مەحموودزاده
?قەبارە: ۱۰ مێگ
فایلی دەنگی

@dr_rehber

8 months, 2 weeks ago

بەرگی سێ و چواری "خولیاکانی کەوشەنی با" لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاو بوویەوە.

ڕەنگە زۆربەی هاوڕێیان ئاگادار بن کە "خولیاکانی کەوشەنی با" کۆکراوەی حەکایەتە فۆلکلۆرەکانە، وا ئێمە ساڵانێکە سەرقاڵی کۆکردنەوەیانین.
هەڵبەت بە چاپی بەرگی سێ و چواری کتێبی" خولیاکانی کەوشەنی با" دوایی بە کتێبەکە نایێت و بەرگی پێنج و شەشی هەر ئەو کتێبە کۆتایییان هاتووە، کەوا هیوادارین لە ساڵی داهاتوودا ئەوانیش چاپ بن. لە ئێستەدا سەرقاڵی بەرگی حەوتی ئەو کتێبەین، کە هیوادارین بتوانین ئەم بەرگەش کۆ کەینەوە و بەم شێوەیە سامانێکی زۆرتر لەم وێژە ڕەسەن و بەبایەخەمان پێشکەشی نەوەی داهاتوو و کتێبخانەی کوردی بکەین.

بێگومان کۆکردنەوەی حەکایەتە فۆڵکلۆرەکان دەبوو زۆر زووتر و لە کات و ساتێکی ترا کۆ کرابانەوە، کە بەداخەوە نەکراوە. بۆیەش لە ئێستەدا کۆکردنەوەیان زۆر جار ئەستەم و دژوارە؛ لەبەر ئەوەی ئێستە ئیتر زۆربەی هەرە زۆری حەکایەتبێژەکان بە خۆیان و حەکایەتەکانیانەوە ژیانیان جێ‌ هێشتووە و ئیتر لە ژیاندا نین.
هەرچەن ئێمە بیست ساڵ لەمەو بەر ئەم کارەمان دەس پێ کرد و ئەودەم هێشتا دەمانتوانی تاکوتەرا حەکایەتبێژ و هەروەها کەسانێک کە هێشتا حەکایەتەکانیان لەبیر مابوو بدۆزینەوە و تۆماریان کەین و پاشان بیاننووسینەوە، بەڵام مخابن ئێستە ...

لە ڕاستیدا ئەوەی ئێمە وەک ئەرکێک لەدەسمان هاتبێ کردوومانە و هیوادارین توانیبێتمان زۆرترین حەکایەتمان لە مردن ڕزگار کردبێ و وێژەی زارەکیی کوردی بەم کارە بەشێک لە سامانی خۆی بۆ گەڕابێتەوە.

هەرچەن دیسانیش لە گشت هاوڕێیان داواکارین، لەمەڕ ئەم ئەرکە پیرۆزە هاریکارمان بن و هەرکەس حەکایەتبێژێ دەناسێ کە هێشتا دەژی و یان هەر کەسێک حەکایەتەکانی لەبیرە و دەتوانێ یارمەتیمان بدات پێمان بناسێنت، هەتا زۆرترین حەکایەتی فۆلکلۆری کوردی لە نەمان ڕزگاریان بێت.

دیسانیش سپاس و ڕێزی تایبەتمان هەیە بۆ گشت ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا هاوکارییان کردین.

ـــــــــــــــــــــــــــــــ

@baranstani1

10 months, 2 weeks ago

?کۆڕی ۲٦ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

?تەوەر: ئاوڕدانەوەیەک لە ئەزموونی شێعریی جەلال مەلەکشا
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات:  ٤۳:٦خولەک
قەبارە: ۳۰.۹۹ مێگابایت

#لێژنەی_شێعر_و_ڕەخنە

https://t.me/dr_rehber

10 months, 3 weeks ago

چەندە لایە لەوەتی لەیلی دڵم لێی تۆرا
لەوی وایە کە دەبێ دەردی دڵی لێ کەم، کەم
من کە مەیسەر نەبوو مەجنوونی دڵی لاوێنم
چۆن خەمانی بە دڵی نابەڵەدم مەرحەم کەم؟

#شەیدا_مەحموودی-شنۆ

@xatunakaniktebishno

10 months, 4 weeks ago

مۆدێلێک بۆ پۆلێن کردنی مامۆستایانی بواری کوردناسی

سێ هۆکاری شوناس‌ساز هەن کە دەوری سێکوچکەیەکی زۆر گرینگ له ڕەوتی بنیات نانەوەی شوناسێکی کوردی دەگێڕن. ئەم سێکوچکەیە بریتی‌یە لە ١ـ زمان ٢ـ ئەدەبیات ٣ـ مێژوو. هۆکارێکی چوارەمیش هەیە کە بریتی‌یە لە داب‌ونەریت و فۆلکلۆر و بەگشتی فەرهەنگ. ئەگەر ئەم سێکوچکەی گۆرین وەک لقی خوێندن و توێژینەوە چاو لێ بکەین، دەکرێ بەسانایی داب‌ونەریت و بەشێک لە فۆلکلۆر لەناو مێژوودا پۆلێن بکەین، بەشێکی دیکە لە فۆلکلۆریش لەناو ئەدەبیاتدا جێ بکەینەوە. ئەگەر کەسێک بیهەوێ لە بواری کوردناسی‌دا کار بکا دەبێ لە هەر سێ بواری باسکراودا شارەزایی هەبێ.

ئەگەر نەختێک لە کارنامەی مامۆستا گەورە کوردەکان ورد بینەوە دەبینین لە یەکێک لەم بوارانە یان دوو بوار یان هەر سێ بواردا کاری بەوەجیان کردووە. هێمن لە بواری ئەدەبدا شارەزا بوو. زەبیحی و قزڵجی لە زمانەوانی‌دا هەڵکەوتە بوون. مەلاجەمیل ڕۆژبەیانی لە مێژوودا خاوەن‌ڕا بوو. عەزیز گەردی و شکور مستەفا لە هەر دوو بواری زمان و ئەدەبیات‌دا دەست‌ڕەنگین بوون. هەژار و مەسعوود محەممەدیش لە هەر سێ بواری زمان و ئەدەبیات و مێژوودا خاوەن بەرهەم بوون.

ئینجا شارەزایی هەژار لە زمان لەگەڵ شارەزایی مەسعوود محەممەد لە زمان‌دا جیاوازی هەبوو. بۆ ئەوەی بتوانم ئەم جیاوازییە شی بکەمەوە کەڵک لە دوو وشەی "زمانزانی" و "زمانەوانی" وەردەگرم. مامۆستا هەژار زمانزان بوو. بەڵام مامۆستا مەسعوود محەممەد زمانەوان بوو. ئەو پەخشانەی هەژار لە وەرگێڕانی شەڕەفنامە و وەرگێڕانی قورئانی پیرۆزدا دە کاری دەکرد، مەسعوود محەممەد پێی نەدەنووسرا. ئەو شیکارییە زمانەوانییەش وا مەسعوود محەممەد لە "زاراوەسازیی پێوانە"دا کردوویە، لە ئاستی زانیاریی هەژار بەرەژوورتر بوو. قزلجی لە "پێکەنینی گەدا"دا ئەدیب و زمانزانە بەڵام لە هەندێک لە وتارەکانی‌دا زمانەوانە.

ئەم مۆدێلەی پۆلێنکاری، بۆ تاوتوێ کردنی کارنامەی فەرهەنگیی نووسەرانی دواتریش بەکەڵکمان دێ. عەبدوڵڵا حەسەنزادە و فەتاحی ئەمیری ئەدیب و زمانزانن. ئەحمەدی قازی ئەدیب و زمانەوان بوو. ئەوانەم هەر بۆ نموونە باس کرد. ئینجا ئەو مۆدێلەش کە باسم کرد بەشێکە لە مۆدێلێکی گەورەتر که من خۆم بۆ ناسین و ناساندنی نووسەران و خاوەنڕایان و ڕووناکبیرانی کورد کەڵکی لێ وەردەگرم. لەو مۆدێلە گەورەترەدا باسی فکریش دێتە گۆڕ. من بۆیە لەم باسە خۆم بوارد چونکه بەگوێرەی پرسیاری ئێوە، خەریک بووم باسی سازدەرە شوناس‌سازەکانم دەکرد. ئەگەر باسی فکری و ئاراستە جۆراوجۆرە فیکرییەکانم هێنابا گۆڕێ دەبوو باسی زۆر ناوی تازە و شێوازی کاریان بکەمەوە کە لە باسه سەرەکییەکە دووریان دەخستمەوە. یان هەر لەناو ئەم ناوانەدا باسی کەسانێکی وەک مەسعوود محەممەد و زەبیحی و قزڵجیم لە ڕوانگەیەکی دیکەوە کردبا.

ئینجا ئەوەش بڵێم پۆلێن کردن جۆرێک کەرەستە و ئامرازه بۆ ڕێکخستن و ئاراستە کردنی باسی مەعریفی. ئەوە پۆلێنکاری و کەرەستەی من بوو بۆ ئامانجێکی دیاریکراو، ڕەنگه کەسێکی تر پۆلێنکاری و کەرەستەی دیکە دە کار بکا، کێشەشی نییە. چونکه کەرەستە و ئامرازەکان پێکەوەکۆنەکراوە / مانعەالجمع نین.

بەڵام لە هەر سێکوچکەی باسکراودا زمان دەوری باڵادەستی هەیە. لە زمانەوانی‌دا و لە زمانزانی‌دا، زمان ئۆبژەی ناسین و مادەی خاوی جوانکارییە. لە ئەدەبیات‌دا، زمان جەوهەرێکی زاوزێکەری دیارخەرە. لە مێژووش‌دا هەر نەبێ وەک هەر بوارێکی دیکە باسەکان بەهۆی زمانەوە دەگوزارێنەوە و هەتا ڕادەیەک دەکرێ باسی شێوازی زمانیی تایبەتی مێژوونووسێک بکەین. بۆ نموونە لە ناو فارسەکان‌دا نووسەرێکی وەک عەبدولحوسێن زەڕینکووب لە نووسینە مێژووییەکانی‌دا بەدەر لە هەر تایبەتمەندییەکی مێژووناسانەی کارەکانی، شێوازێکی زمانیی تایبەتی و چەشنه پەخشانێکی داڕێژراوی دیاری بۆ باسی مێژووییش هەبوو.
بەشێک له وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری داکار، ژمارەی ۲ و ۳، هاوین و پاییزی ۲۰۲۳

#ڕەهبەر_مەحموودزادە

https://t.me/dr_rehber

1 year ago

‎⁨نوشتوو⁩.pdf

1 year ago
1 year ago

#ئاگاداری_لێژنەی_چیرۆک

سەرجەم دۆستانی هێژا ئاگادار دەکەینەوە بەشی چیرۆکی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بڕیاری داوە له دانیشتنی ٣٠ی سەرماوەز، بە حزووری نووسەر،  کۆڕێک بۆ لێک‌دانەوەی دوو چیرۆکی خاتوونی چیرۆک‌نووس، لەیلا نوورانی ساز کات.

داوا له هەموو بەڕێزان دەکەین تا ٢۵ی سەرماوەز دەرفەتیان هەیه وتار و یادداشتەکانیان بۆ لێژنەی چیرۆک بنێرن.

کاتی بەڕێوەچوون: پێنج‌شەممه ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی ـ کات‌ژمێر ١۵ هەتا ١٧

شوێن: شنۆ، شارەکی فەرهەنگیان، بینای موجتەمەعی فەرهەنگی، تەنیشت پارکی فەرهەنگ، ژووری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبی

هاتن بۆ هەمووانە

دەتوانن pdfی چیرۆکەکان له خوارەوە دابەزێنن
????

1 year ago

? شرۆڤەی کتێب

?شوناس
?زمان
?نیشتمان
?بیرەوەری
?ڕەستەی زێڕین
لە ڕۆمانی جەمشیدخانی مامم کە با…

?شرۆڤە و دەنگ :ڕێزدار سارا خەنشا

?️ناوەندی:خانی

?
?
خوێندنەوە و ژیان
کتێب و ژیان
تۆ و نیشتمان

?
?
?

ـــــــــ???ــــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ، کتێب‌فرۆشی ھونەر و ئەندێشە،ناوەندی خانی ? 08736308402

http://instagram.com/honar.o.andisha

https://t.me/honar_andishabook

We recommend to visit


‌بزرگ ترین‌ چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
‌‌
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot

Last updated 3 weeks, 3 days ago

وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️

Last updated 1 year, 1 month ago

⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️

🔻Telegram🔻
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+


🔴 تبليغات بنرى
@Pink_Bad

🔴 تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad

Last updated 2 weeks ago