قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
بسم اللە
بەرهەمی نوێ
موسوعة ابن ابي الدنیا
سەرجەم کتێبەکانی : ( کتاب الإخلاص ، کتاب الإخوان ، کتاب التوبة ، کتاب محاسبة النفس ، کتاب الرضا عن اللە بقضائە ) لە یەك مجلدی بەرگی ڕەقدا .
بەرهەمی کتێبخانەی خیرالقرون
بۆ داواکردن =@Ktebxan1_bot
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته ...
پێشنیارێک بۆ ئەو کەسانەی لە درووستکردنی ڤیدیۆ و ئیدیت کردنا شارەزاییان هەیە، ئەتوانن لەو کیتابانەی کەناڵەکە کە دانراون ڤیدیۆی کورت درووست بکەن و دواتر بڵاوی بکەنەوە، ڤیدیۆی کورت کاتێکی کەم ئەبات بەڵام کاریگەرییەکی زۆر بەجێ ئەهێڵێت بە ویستی الله جل جلاله، وە پاداشتی تۆ هێندەی پاداشتی ئەو کەسانەیە کە سەیری ئەکەن و سوودی لێ وەرئەگرن.
ئەوەی پێی گەشتووم:٣
جاری وا هەبووە دەستنوێژم گرتووە و دوو ڕکات نوێژم کردووە و ویستوومە دوعا بکەم یان بگریم یان زیکری الله بکەم نەمتوانیوە، تەبعەن ئەوەی وای کردووە نەتوانم تاوانەکانمە، ئاخر ڕوخاندنی شاخێک تاوانیش ئاسان نیە، بەڵام جاری واش هەبووە دەستنوێژم نەبووە و نوێژم نەکردووە و خۆشم بۆ هیچ شتێکی ئاوا ئامادە نەکردووە کەچی دڵنەرمیەک ڕووی تێکردووم کە ئیتر فرمێسک لە چاوم هاتووە ئەگەر دڵۆپێکیش بێت یان دوعایەکم کردووە بەسەر پێیەوە یان یادی الله ـم کردووە ئەگەر یەک سبحان الله ـش بێت، زانیومە ئەوە فەزڵی الله یە، جا بزانە رحمک الله ئێمە واین شتە گەورەکان بە بچوک ئەزانین، بەڵام مادام وایە با شتە بچوکەکانیش بە گەورە بزانین، بۆیە ئەگەر شتێکی وات هاتە بەردەست بیقۆزەرەوە بە ویستی الله جل جلاله.
كتاب الرقة والبکاء
٩٨- لە مسروق ـەوە ئەڵێ: ئەم ئایەتانەم بەسەر عائشة ـدا خوێندەوە: { فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَیۡنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ } [الطور:٢٧] گریا، وە فەرمووی: پەروەردگار کێ منی پاراست لە سزای سەخت.
١٠٠- لە الشعبي ـەوە ئەڵێ: گوێم لە عمر بن الخطاب بوو، پیاوێک { إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَ ٰقِعࣱ (٧) مَّا لَهُۥ مِن دَافِعࣲ (٨) } [الطور:٧-٨] ئەخوێندەوە، گریا تا گریانەکەی توند بوو، دواتر کەوت، پێم وت بۆ ئەمە، فەرمووی: وازم لێ بێنە، من گوێم لە سوێندێکی حەق بووە لە پەروەردگارمەوە.
١٠١- أبو خریم ئەڵێ: بە الحسن وترا: کەسانێک هەن لێرە کاتێک گوێیان لە قورئان بێت ئەگرین تا دەنگیان بەرز ئەکەنەوە، الحسن وتی: بەردەوام خەڵکی لەسەر ئەمە بوون لە کاتی زیکر و گوێگرتن لە قورئان.
_ئێستا بووە بە نیشانەیەک لە نیشانەکانی ئەهلی بیدەع، ئێستا کەسانێک کە لە بیروباوەڕدا ١٨٠ پلە پێچەوانەی کیتاب و سوننەت و ئاثاری سەلەف ـن ئەم کارە ئەکەن و خەڵکی عەوامی پێ فریو ئەدەن، والله المستعان.
١٠٢- ابن عمر ئەفەرمووێ: گوێم لە رسول الله بوو صلی الله علیه وسلم وتاری ئەدا و ئەیفەرموو: (دوو گەورەکە لە یاد مەکەن) وتمان: دوو گەورەکە چین؟ فەرمووی: (بەهەشت و ئاگر)، رسول الله صلی الله علیە وسلم ئەوەی باس کرد کە باسی کرد، دواتر گریا تا فرمێسکەکانی سەرەتای بە لا تەنیشتی ڕیشی هاتنە خوارەوە، دواتر فەرمووی: (سوێند بەوەی نەفسی محمد ـی بە دەستە، ئەگەر ئەوەی من ئەیزانم لە کاروباری دواڕۆژ ئێوە بتانزانیایە، ئەڕۆشتنە سەر تەپۆڵکەیەک، بە چنگ خۆڵتان ئەکرد بەسەر خۆتاندا).
١٠٤- أبي قبیل ئەڵێ: عبدالله بن عمرو فەرمووی: ئەگەر بێتو پیاوێک لە ئەهلی ئاگر بێتە دونیاوە، ئەهلی دونیا ئەمردن لە ترسناکی دیمەنەکەی، وە لە بۆنەکەی، ئەڵێ: دواتر عبدالله گریا گریانێکی توند.
١٠٦- أبو زید شێخی مەککە ئەڵێ: عمر بن عبدالعزیز ـم بینی لەسەر مینبەر ئەگریا، نەیئەتوانی قسە بکات لە تاو توندی گریانەکەی.
کتاب الرقة والبکاء
٩١- أبو مودود ئەڵێ: پێم گەشتووە کە عمر بن عبدالعزیز ڕۆژێک ئەمەی ئەخوێندەوە: { وَمَا تَكُونُ فِی شَأۡنࣲ وَمَا تَتۡلُوا۟ مِنۡهُ مِن قُرۡءَانࣲ وَلَا تَعۡمَلُونَ مِنۡ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَیۡكُمۡ شُهُودًا } [يونس:٦١]، گریا گریانێکی توند تا خانەوادەکەی گوێیان لێبوو، فاطمة هات، گریا بۆ گریانەکەی، وە خانەوادەکەشی گریان بۆ گریانەکانی ئەوان، عبدالملك هات و چووە لایان لەسەر ئەو حاڵە بوون و ئەگریان، وتی: ئەی باوکە چی گریاندتی؟ وتی: خێرە ئەی کوڕەکەم، خۆزگە باوکت دنیای نەناسیایە و نەتناسیایە، والله ئەی کوڕەکەم ئەترسم تیا بچم، والله ئەی کوڕەکەم ئەترسم من لە ئەهلی ئاگر بم.
٩٢- هشام بن حسان ئەڵێ: من و مالك بن دینار چووین بۆ لای الحسن، گەشتینە لای و پیاوێک قورئانی ئەخوێندەوە، کاتێک گەشتە ئەم ئایەتە: { إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَ ٰقِعࣱ (٧) مَّا لَهُۥ مِن دَافِعࣲ (٨) }
[الطور:٧-٨] الحسن گریا، هاوەڵەکانیشی گریان، مالك ئەلەرزی تا بورایەوە.
٩٣- محمد بن عبدالعزیز بن سلمان ئەڵێ: پیاوێک لای باوکم خوێندیەوە { وَٱلطُّورِ (١) وَكِتَـٰبࣲ مَّسۡطُورࣲ (٢) } تا گەشت بە: { إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَ ٰقِعࣱ (٧) مَّا لَهُۥ مِن دَافِعࣲ (٨) } [الطور:٧-٨] خەڵکەکە گریان، تا وای لێهات نەمتوانی گوێم لە خوێندنەوەی قاریئەکە بێت.
٩٤- مقاتل بن حیان ئەڵێ: لە پشتی عمر بن عبدالعزیز نوێژم کرد، { وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ } [الصافات:٢٤] خوێندەوە، دووبارەی ئەکردەوە و نەیئەتوانی تێی بپەڕێنێت، واتە لەبەر گریان.
___
عمر بن عبدالعزیز رحمه الله رحمة واسعة خەلیفەی موسڵمانان بووە بۆیە زۆر ترساوە لە لێپرسینەوەی ئەو بەرپرسیارێتییە، الله أعلم.
کتاب الرقة والبکاء
٨٥- معتمر ئەڵێ: باوکم نوێژی پێ کردین، سورەتی ق ـی خوێندەوە لە نوێژی بەیانیا، کاتێک گەشتە ئەم ئایەتە { وَجَاۤءَتۡ سَكۡرَةُ ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّۖ } [ق:١٩] گریانەکەی زاڵ بوو، نەیتوانی تێی بپەڕێنێ، ڕۆشتە ڕکوع.
٨٨- پیاوێک لە بني ضبة ئەڵێ: بینیم پیاوێک قورئانی ئەخوێندەوە لای عمر بن عبدالعزیز، کاتێک گەشتە ئەم ئایەتە { فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَیۡنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ } [الطور:٢٧] عمر گریا تا گریانەکەی توند بوو، بەردەوام ئەگریا تا بورایەوە.
٩٠- الحارث بن سعید ئەڵێ: ئێمە لای مالك بن دینار بووین، لەلایەوە قاریئێک هەبوو قورئانی ئەخوێندەوە، إذا زلزلت الأرض ـی خوێندەوە مالك ئەلەرزی، وە ئەهلی مەجلیسەکە ئەگریان و هاواریان ئەکرد، تا گەشتە ئەم ئایەتە: { فَمَن یَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَیۡرࣰا یَرَهُۥ } [الزلزلة:٧] مالك ئەگریا تا بوورایەوە، لەنێوان خەڵکەکە هەڵیان گرت و جوڵەی نەبوو.
کتاب الرقة والبکاء
٨٢- أبي معشر ئەڵێ: محمد بن قیس کاتێک بیویستایە هاوەڵەکانی بگرین، هەنێک ئایەتی ئەخوێندەوە پێش ئەوەی قسە بکات، دەنگخۆشترینی خەڵک بوو، کاتێک بیخوێندایە ئەگریا و ئەوانیشی ئەخستە گریان، ئەڵێ: دواتر قسەی ئەکرد، ئەڵێ: محمد بن کعب قسەی ئەکرد و فرمێسکەکانی ڕۆ ئەبوون.
٨٣- ابن أبي ذئب ئەڵێ: کەسێک کە عمر بن عبدالعزیز ـی بینیوە بۆی گێڕامەوە: پیاوێک ئەمەی خوێندەوە لەلای: { وَإِذَاۤ أُلۡقُوا۟ مِنۡهَا مَكَانࣰا ضَیِّقࣰا مُّقَرَّنِینَ دَعَوۡا۟ هُنَالِكَ ثُبُورࣰا } [الفرقان:١٣]، گریا تا گریانەکەی زیادی کرد و هەنسکەکانی بەرز بوونەوە، هەستا لە مەجلیسەکە، ڕۆشتەوە ماڵەکەی، وە لە خەڵک جیابووەوە.
٨٤- سعید بن أبي عروبة ئەڵێ: عمر بن عبدالعزیز بە کوڕەکەی وت: بخوێنە، وتی: چی بخوێنم؟ وتی: سورەتی ق، خوێندی هەتا گەشت بە: { وَجَاۤءَتۡ سَكۡرَةُ ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّۖ } [ق:١٩]، گریا، دواتر وتی: بخوێنە ئەی کوڕم، وتی: چی بخوێنم؟ وتی: سورەتی ق، تا گەشتە باسی مردن گریا گریانێکی توند، چەند جارێک ئەمەی کرد.
ئەوەی پێی گەشتووم:٢
پێم بڵێ کێیە کە تاوان و هەڵە و کەموکوڕی بەرامبەر بکەیت، دواتر وردە وردە هەر خۆشی بێتاقەتت بکات لەسەر ئەو شتانە، پەشیمانیت ڕوو تێ بکات، شتێک بخاتە دڵتەوە تا بیری ئەوت بکەوێتەوە و داوای لێبووردنی لێ بکەیت، دواتر قبوڵت بکات، دواتر خۆشی بوێیت! کە بێگومان خۆشت لە نەفسی خۆتدا ئەزانیت شایەنی ئەو خۆشویستن و لێبووردن و چاوپۆشیە نیت و شەرمەزاریت بەڵام ئەو هەر ئەیکات، جگە لە الله - سبحانە وتعالی -.
كتاب الرقة والبکاء
٧٤- لە عبدالله ـەوە [ابن مسعود] ئەفەرمووێ: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێی فەرمووم: (بەسەرمدا بخوێنەوە)، وتم: ئایا من لە تۆوە فێر نەبووم ئەی رسول الله؟ فەرمووی: (من حەزەکەم گوێم لێ بێت لە غەیری خۆمەوە)، سورەتی النساء ـم بەسەردا خوێندەوە تا گەشتمە: { فَكَیۡفَ إِذَا جِئۡنَا مِن كُلِّ أُمَّةِۭ بِشَهِیدࣲ وَجِئۡنَا بِكَ عَلَىٰ هَـٰۤؤُلَاۤءِ شَهِیدࣰا } [النساء:٤١]، چاوەکانی فرمێسکیان لێ هات صلی الله علیه وسلم.
٧٥- لە عبدالله بن عمرو ـەوە ئەفەرمووێ: کاتێک { إِذَا زُلۡزِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ زِلۡزَالَهَا } [الزلزلة:١] دابەزی، أبو بکر الصدیق رضي الله عنه گریا، رسول الله صلی الله علیه وسلم پێی فەرموو: (چی گریاندتی ئەی أبا بکر؟)، فەرمووی: ئەم سورەتە گریاندمی ئەی رسول الله.
٧٦- أبا عبدالرحمن الحلبي باسی کرد کە عقبة بن عامر دەنگخۆشترینی خەڵک بوو بۆ قورئان خوێندنەوە، عمر پێی فەرموو: سورەتی براءة ـم بەسەردا بخوێنەوە، خوێندیەوە بەسەریدا، عمر گریا گریانێکی توند، دواتر فەرمووی: وا گومانم نەبرد کە ئەمە دابەزیبێت.
٧٧- لە نافع ـەوە لە ابن عمر ـەوە کە کاتێک بگەشتایە بەم ئایەتە: { أَلَمۡ یَأۡنِ لِلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ أَن تَخۡشَعَ قُلُوبُهُمۡ لِذِكۡرِ ٱللَّهِ } [الحديد:١٦] ئەگریا تا ڕیشی تەڕ ئەکرد گریانەکەی، وە ئەیفەرموو: بەڵێ ئەی پەروەردگار.
٧٩- شمیط واتا ابن عجلان ئەڵێ: هەموو فرمێسکێک لە قورئانەوە بێت ئەوە ڕەحم پێکراوە لەلای الله.
___
واتە ئەگەر قورئانت خوێند گەشتیت بە ئایەتەکانی دۆزەخ و سەختیەکانی گریایت یان گەشتیت بە ئایەتەکانی بەهەشت و خۆشیەکانی گریایت ئەوە ڕەحمەت ئەتگرێتەوە، الله أعلم.
٨١- أبي سلمة ئەڵێ: عمر بن الخطاب بە أبي موسی ـی ئەفەرموو: پەروەردگارمان بەیاد بخەوە، ئەویش ئەیخوێندەوە لە لای.
___
أبي موسی الأشعري رضي الله عنه ئەو هاوەڵە بەڕێزەیە کە رسول الله صلی الله علیه وسلم گوێی لە قورئان خوێندنەکەی بوو پێی فەرموو تۆ مزمارێک لە مەزامیری آل داود ـت پێدراوە.
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago