العــقیــدە ✿ بیروبـاوەڕ

Description
ڪەناڵێڪ بۆ فێربوونی عەقیدەی ڕاست و دروست وەڪ ئەوەی سەلەف لەسەری بوون إِنْ شَاءَ اللّٰه بابەت بابەت عەقیدە بڵاو دەڪەینەوە تا ببینە سوودێڪ بۆ ئێوەی خۆشەویست .
We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 8 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 6 months, 1 week ago

Last updated 2 months, 1 week ago

2 months, 3 weeks ago

گەورەترین گومان بردنۍ باش بە اللە تعالۍ ئەوەیە گەر وەڵامۍ دووعاڪانت دواڪەوت بەردەوامبۍ لە دووعاڪردن..

2 months, 3 weeks ago

#بۆچۍ_ڕقیان_لێیەتۍ...؟

✍️ڪتاب السنة ـۍ حرب الڪرماني رحمة اللە علیە شتێڪۍ تێدا نییه پێچەوانەۍ عەقیدەۍ سەلەف بێت و خیلافۍ عەقیدەۍ پێشەوا مالڪ و شافعي و ٲحمد و دوو سفیان ـەڪە و دوو حماد ـەڪە و الٲوزاعي و ٳسحاق و غەیرۍ ئەوانیش بێ ، وە پێش ئەوانیش صەحابە رضوان اللە علیھم ، بەڵڪو وتە و عەقیدەۍ ئەوانۍ تێدایە.
وە نە ڪوفرۍ تێدایە نە گومڕایۍ ، بەڵڪو ڪوفر و گومڕاییت نیشان دەدات و پێتۍ دەناسێنێت و ئاگادارت دەڪاتەوە هەتا خۆتۍ لێ بپارێزێت و ملت نەشڪێ ، حرب رحمە اللە هاتووە مەزاهبۍ شارەڪانۍ هێناوە باسۍ ئیمانۍ ڪردووە لاۍ ئەهلۍ سوننە ، باسۍ خەوارجۍ ڪردووە ، باسۍ ڕافیزەۍ ڪردووە ، باسۍ مورجیئەۍ ڪردووە ، باسۍ قەدەرییەۍ ڪردووە ، باسۍ جەهمییەڪانۍ ڪردووە بە هەرسێ جۆرەڪانیان : مەخلوقییە ، لەفظيیە ، واقفە ، باسۍ ئەهلۍ بیدەعۍ ڪردووە ، وە باسۍ ئەوەۍ ڪردووە دروست نییە نوێژ بڪرێ لە پشتۍ ئەهلۍ بیدەعەوە ، ئێ ئەمانە چ خراپەیەڪۍ تێدایە هەتا ڕەت بڪرێتەوە؟ بێگومان لاۍ ئەهلۍ حەق و ئەهلۍ ئینصاف هەمووۍ شتۍ باش و چاڪن و لە عەقیدەۍ ئەهلۍ سوننەن و قابلۍ قبوڵن ، بەڵام لاۍ ئەو ڪەسانەۍ ڪە ئەهلۍ باتڵن و بەجۆرێڪ لە جۆرەڪان خۆیان لە یەڪێڪ لەو تاقمانەدا دەبیننەوە مایەۍ قبوڵ ڪردن نییه ، بۆیە هەستاون طەعنۍ لێدەدەن ، جا ڪوردیش وتوویەتۍ : « دار هەڵگرە سەگۍ دز دیارە » ئەو ڪەسانە ڪە هاومەشرەبن لەگەڵ ئەو گرووپە خەبیثانە بۆیە ڕاستەوخۆ بەو ڪتێبە تێڪ دەچن ، چونڪە چاڪ ڪوتاونۍ ، وە وتوویەتۍ : « فمن خالف شیئًا مِن هذە المذاهب ، ٲو طَعنَ فیھا ، ٲو عابَ قائلھا ، فھو مخالفُ مبتد؏ُ ، خارج مِن الجماعة ، زائلُ عن منھج ٲهل السنة وسبیل الحق ».
وە هەروەها ئەوەشۍ تێدایە ڪە بووەتە چقڵۍ چاویان ناوۍ ٲبو حنیفة ـۍ لە تەنیشت بشر المریسي هێناوە ، لە بابەتۍ تەقلیدۍ ئەهلۍ سوننە لە دیندا ، ڪە خەڵڪێڪ وتوویانە لە دیندا لە وەرگرتنۍ سوننەت و ئاثاردا نابێ تەقلید بڪرێ ، دەڵێ : فھذا ٲخبث قول المبتدعة ، وٲقربھا ٳلۍ الضلالة والرّدۍ ، بل هو ضلالة ، زعم ٲنە لا یرۍ التقلید ، وقد قَلَّدَ دینە ٲبا حنیفة ، وبشرًا المریسي وٲصحابە!
پاشان ئەمانە نقومۍ گومڕایۍ و مەنھەجۍ موتەئەخرین بوون ، ئەنا ڪێ لەو ڪەسە بێ مێشڪترە واز لە وتە و مەنھەجۍ سەلەف بھێنێ بۆ موتەئەخرین؟! بێگومان ئینسانۍ مێشڪ و دڵ ساغ ئەمە ناڪات ، بەڵام ئەوان چونڪە عەقیدەیان صەحیح نییە ئەو تەریقەیە دەگرنەبەر ، واز لە وتە و ڪتێبۍ سەلەف دەهێنن بۆ وتە و ڪتێبۍ موتەئەخرین ، ئەوەۍ پێشەوا حرب لەو ڪتێبەیدا هێناویەتۍ لە خەم خۆرۍ بووە بۆ دینۍ ئیسلام هەتا خەڵڪ گومڕا نەبێ بەو گرووپانە ، بەڵام ئێوە بەهۆۍ نەخۆشۍ دڵتانەوە قبوڵۍ ناڪەن ، وەڪ ئەوە وایە باوڪت بێت ئامۆژگارۍ چاڪت بڪات بڵێ : عەلمانیەت پیس و بۆگەنە شوێنۍ مەڪەوە ، ئیلحاد ڪوفر و زەندەقەیە خۆتۍ لێ بپارێزە ، بەڵام تۆ عەقڵۍ خۆت پێش بخەیت و بە گوێۍ نەڪەۍ.

2 months, 3 weeks ago

کاتی خۆی جەهم و بەتایبەت بشر المریسي بۆ ئەوەی مەنهەجی گومڕایی خۆیان سەربخەن هانی قوتابیەکانیان دەدا کەوا بچن و شوبهەی ئەوە بڵاو بکەنەوە ئەو باسانەی هاتوون لەسەر عەرش و نزول و سیفاتەکان سەنەدەکانیان لاوازن ، واتە : هەرکات ئەوان
موناقەشەیان لەگەڵ کردن ڕاستەوخۆ بڵێن : ئەو سەنەدانە لاوازن.

قوتایبەکانیان گوتیان ئاخر واللە ئێمە شەڕی سەنەد ناتوانین بکەین لەگەڵیان ،

ئەوان : سوارچاکی ئەو مەیدانەن و هیچمان پێ ناکرێ لەگەڵیان .
بشر گوتی : کەواتە ڕاستەوخۆ شەڕی تەئویل بکەن لەگەڵیان واتە بڵێن ئێمەش دەزانین ئەو شتە ڕاستە و وایە و ئەسەری لەسەر هاتوە بەڵام ڕاڤەو تەئویل و تەفسیری بەو جۆرەیە
ئینجا تەعتیلی بکەن ..

ئەمە زیاتر لە هەزار و دووسەد ساڵە ئەم جەنگەی نێوان ئەهلی حەدیس و ئەسەر و سەلەف لەگەڵ گومڕاکان و بشر و جەماعەتەکەی بەردەوامە ... تا ئێستا.

ئێستاش نەوەکانیان دێن و دەڵێن : سەنەدی کتێبە عەقیدەییەکانیان لاوازن و ڕاست نین !!!

کێ شەڕی سەنەد بە ئێمە دەفرۆشێ ؟ کە تەحدای هەر هەموویان دەکەم لەسەنەد و علم الرجال  جەرحا وتەعدیلا حیفظا واتقانا ..

ئەوان باسی سەنەد دەکەن لەکاتێدا تەحقیقاتیان لەسەر کتێبی ئەلبانی و سێرچی گۆگڵە !!

ئەوان باسی سەنەد دەکەن کە بابێن ڕوبەڕو بزانم دەتوانن ناوی راویەکان بزانن و بزانن لەچ تەبەقە و چ چینێکە ؟

بزانم دەزانن جیاوازی بینین و بیستن و ئیدڕاک و هتد چیە ؟؟

باسی سەنەدی کتێبە گەورەکانی سەلەف دەکەن لەکاتێکدا ئیمامە گەورەکانیان لە متٲخرین دانیان بەو کتێبانە ناوە و ناویان هێناون و بەڵگەیان پێ هێناونەتەوە.

ئەوە ئەهلی سوننەیە کە مەنهجی ( حدثنا و اخبرنا) مان زیندووکردەوە لە عەقیدە و مەنهەج ، گەرنا ئێوە هەتا ئەمڕۆش مەنهەج و عەقیدەتان لەسەر قیل فڵان و فیسار بوو لە وتاردا.

کۆڵەواری سەنەد و حەدیس دەیانەوێ شەڕی ئیسناد لەگەڵ ئێمە بکەن .

بێ ئاگان لەوەی ئێمە قوتابی قوتابخانەی سوفیانی سەورین کە فەرموی : سەنەد چەکی ئیماندارە گەر چەکی پێنەبێ بەچی بجەنگێ .

ئێمە قوتابی قوتابخانەی ئیبن موبارەکین کە فەرموی : سەنەد لەدینەوەیە گەر سەنەد نەبوایە هەرکەس و چی ویستبا دەیگوت.

لەفەزڵی اللە پێش باسکردنی مەنهەج و عەقیدە

حاڵی شێخ و زاناو پێشەواکانتانمان بۆ خەڵک ڕون کردەوە لە حەدیس و تەحقیق و تەجریح و تەعدیل بە کتێب و نوسراو تا بزانرێ ئەهلی سوننە سوارچاکی مەیدانی سەنەدن.

سبحان اللە هەمان سیناریۆ و هەمان شوبوهاتی باوانیان دووبارە دەکەنەوە و ئێمەش هەمان ڕێچکە و ڕێبازی شافیعی و ئەحمەد
دەگرینەوە بەر لەگەڵیان .

5 months ago
5 months ago

اللهم صل علی محمد و علی ال محمد?

5 months ago
8 months ago
8 months ago
8 months, 1 week ago
10 months, 3 weeks ago
We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 8 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 6 months, 1 week ago

Last updated 2 months, 1 week ago