?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 1 week ago
Last updated 2 months, 3 weeks ago
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان ، پیرۆزبایەکی گەرم لە هەموو قوتابییە دەرچوەکان دەکەم وە بەختێکی باشتر بۆ ئەوانەی نمرەی دڵخوازی خۆیان نەهێنا وە پیرۆزبایی لەهەردوو قوتابی ئازیز و خۆشەویستم دەکەم کە توانایان نمرەیەکی باش بەدەست بێنن بەتایبەت لە زمان و ئەدەبی کوردی
احمد محمد زانویر : 98
گەیلان عبدالرزاق احمد : 96
بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر .
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان ،
فێرخوازانی ئەزیز هەرچەندە دەبوو دەمێک پێش ئێستا ئەم پۆستەم کردبا ، بەڵام لەبەر مەژغولی و کاری ڕۆژانەوە بۆم نەڕەخسا بیکەم،
لەوەتەی سەرەتای ساڵەوە بە تێبینی و پرسیاری گرنگ لەگەڵتان بووم ئەوەی لە توانام بووبێ کردومە و چ لە دانانی پرسیار لە چەناڵ یان پێدانی متمانەی ئێوە لە چات و ناردنی پرسیار و وەرگرتنی وەڵام لەلایەن منەوە و ئەوە مانایەکی زۆر دەگەینێ کە بوومە کەسێک کە متمانەم پێکرا بەوەی وەڵامی پرسیارەکانتان بدەمەوە ، ویستم لێرەوە داوای لێبوردن لەو کەسانە بکەم کە نەمتوانیوە جوابی چاتەکانیان بدەمەوە لەبەر بێ مەجالی، ئیتر ساڵ لای من کۆتایی هات و تا ئێرە لەگەڵتان بووم ، هیوادارم ئەوەی دۆستە ئەوەی دۆستیشم نییە نمرەیەکی بە دڵ و بە پێی ماندوو بوونی خۆی بێنێ ، هیوادارم ئەمساڵ هەر یەکێکتان ببنە مایەی سەربەرزی بۆ بنەماڵەکەی ، هیوادارم وەک ئاڵایەک بن دایم لە شوێنی بەرز و لوتکە بن،
گەردەنم ئازاکەن بۆ هەر کەمو کوریەک ، سوپاس بۆ ئێوە سەربەرزی دنیاو قیامەت بن?
م. اسماعیل سلام
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 1 week ago
Last updated 2 months, 3 weeks ago