?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
🔻دیمەنی زنجیرەیەک چالاکی یەکینەکانی "شەهید هارون" لە ڕۆژهەڵاتی منبج دژی چـ.ـەتـ.ـەکـ.ـانی تورکیای داگیـ.ـرکـ.ـەر.
🔻سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکە رایگەیاند دۆخی سوریا ئاڵۆزە و مەترسییەکان جدیین بەڵام ئیرادەی راستەقینەی گەلی کورد لە هەموو مەترسییەکان گەورەترە و دەبێت بەرەی پپشتیوانییەکان فراوانتر بکرێت.
🔻رۆزەرین کەمانگەر بەرپرسی کۆمیتەی دیپلۆماسی کەژار لەوتارێکدا سەبارەت بە سەرچاوەی توند و تیژیەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: ڕژێم ئەگەر مافی ژنان و مافی گەلانی ئێران بەفەرمی نەساێت چارەنوسی وە وەک رژێمەکەی ئەسەد دەبێت.
🔻سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا جۆن کێنێدی: ئەردۆغان تۆ ڕقت لە کوردە، وازیان لێ بێنە. کورد مرۆڤ و دۆستی ئەمریکایە.
🔻ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە ڕووسیا لەسەر داوای ڕژێمی ئێران، ٤٠٠٠ هێزی سەربازی ئێرانی لە سووریا دەربازکردووە. ئەم لێدوانانە دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد و لە یەکەم هەڵوێستی ئاشکرای پوتین سەبارەت بەم ڕووداوە باس کرا.
پوتین جەختی کردەوە کە ڕووخانی ئەسەد بە مانای شکستی ڕووسیا نییە و هەوڵدان بۆ تاوانبارکردنی مۆسکۆ لە گۆڕانکارییەکانی سووریا بە هەڵە وەسف کرد. ئەو وتی کە ڕووسیا گەیشتووەتە ئامانجەکانی خۆی لە سووریا و لەوانە ڕێگری کردووە لە بوونی ئەم وڵاتە بە بنکەی تیرۆریستان.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ هەموو گرووپە دەسەڵاتدارەکانی سووریا و وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندی هەیە. ئەو وتی زۆربەی ئەم وڵاتانە خوازیاری مانەوەی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیان لە سووریا و مۆسکۆ پێشنیاری کردووە ئەم بنکانە بۆ مەبەستی مرۆیی بپارێزرێن.
ئەمە یەکەم جارە کە ئاماری فەرمی لە ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا بڵاو دەکرێتەوە. ئێران پێشتر تەنها ئامادەبوونی ژمارەیەکی سنووردار "ڕاوێژکاری سەربازی" لە سووریا پشتڕاست کردبووەوە.
پوتین هەروەها ڕایگەیاند کە بەنیازە لە نزیکدا چاوی بە بەشار ئەسەد بکەوێت کە ئێستا لە مۆسکۆ دەژی. ئەو وتی کە تا ئێستا دوای هەڵاتنی لە دیمەشق چاوی بە ئەسەد نەکەوتووە.
🔻کەناڵی سکای نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی تایبەت ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە بڵاوی کردەوە، لە دەروازەی وەلیدی هاوسنووری سووریا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کاروانێکی هێزی سەربازیی ئەمریکا گەیشتووەتە نێو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان کاروانەکە لە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی و بارهەڵگر و چەکی قورس و مامناوەند پێکهاتووە، ڕاستەوخۆ هێزەکە چونەتە پارێزگای حەسەکەوە.
*🔻ژێنگەپارێزان بە چاندنی نەمام گوندی نیسانی هەورامانیان ڕازاندەوە*
لەبەردەوامیی هەڵمەتی ژینگەپارێزانەی زارگرۆسانەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەز، ژێنگەپارێزان بە چاندنی نەمام دەوروبەری گووندی نیسانی دەڤەری هەورامانیان رازاندەوە.
*🔻عومەر ئۆجالان لە پەرلەمانی تورکیا باسی چی کرد؟*
عومەر ئۆجالان، نوێنەری پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) و برازای ڕێبەر عەبدولڵا ئۆجالان، بۆ یەکەم جار وردەکارییەکانی دیدارەکەی لەگەڵ مامی کە لە ٢٣ی ئۆکتۆبەر ئەنجامیدا، لە پەرلەمانی تورکیادا ئاشکرای کرد. ئەو ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئۆجالان ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەستپێشخەری بکات.
عومەر ئۆجالان لە وتارەکەیدا لە پەرلەمان، بە وردی باسی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد. ئەو گوتی کە ڕێبەر ئۆجالان پەیوەندییەکانی کورد-تورکی لە سەردەمی سوڵتان سەنجەر و مەلەکشاوە تا ئیدریسی بەدلیسی، سوڵتان سەلیمی یاووز، عەبدولحەمید خان و مستەفا کەمال هەڵسەنگاندووە.
بە گوتەی عومەر، ڕێبەر ئۆجالان بە وردی هاوپەیمانێتی و پەیوەندییەکانی کورد و تورک و کێشە مێژووییەکانی نێوانیانی تاوتوێ کردووە و پێشنیارەکانی بۆ چارەسەر خستووەتە ڕوو.
🔻وەحید ئەحمەدی، رەئیس مەجمەع نوینەرەیل ئوستان کرماشان، لە قسەیلێگ رووژ پەنجشەممە ٢١ ئازەر وە خەوەرگزاریەیل داخلی لە تەتیلی ٧٠ دەرسەد شارەکەیل سەنعەتی ئی ئوستانە خەوەر دا.
ئەو مدەو ئی وەزعیەتە مانعەیل بانکی و وەرشکستگی واحدەیل سەنعەتی عنوان کرد و تەکید کرد کە نەتیجە راستەخوو ئی قێرانە، فرەو بین تەوەروم، باڵا چیێن نرخ بێکاری و کەسب کردن رۆتبە یەکم فلاکەت لە کرماشانە.
تحلیلگەرەیل باوەڕیان یەسە کە سیاسەتگۆزاریەیل نەخاس لە تەخسیس مەنابع و نەوین تەوەجو وە تەوسعە پایدار مەنتەقەیی، مۆهمتەرین دەلیلەیل دوما مەنین ئقتساد ئی ئوستانەن.
نەوین بەرنامە دڕێژ ئەڕا کار دروسکردن، کەم بین سەرمایەگۆزاری، بوروکراسی ناکارآمەد لەو عامڵەیلەن کە بائس بینە ئی ئوستانە لە مەزایای رۆشد ئقتسادی بێبەش بوود و مزەڕات ئجتماعی قۊلترەو بۊنە.
🔹سەرخەت خەوەرەیل؛ پەنجشەممە ١٥ سەرماوەز.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago