غەفور بەهاری

Description
We recommend to visit

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

فرشتــه‌ی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• 🎧🖤📀🔐••

1 year, 8 months ago

خەونێکی من...

ئەمڕۆ و دوێنی بە کاتی شەو
بێدەنگی و خەیاڵێکی مردوو
کزوو مات و پەشێو
چاویلکەی خەوم لی حەشار درا
شارێکم لێ میوان بوو
بۆنی هەناسە و سپیدار
بە ڕەگەز ناسیار و بە دڵ نامۆ
لە ناو ئاپۆڕای زەردی تەنیاییم
دەستێکم ملوانکەی باوەش
دەستێکیش سێدارەی خەو
هەر دوو دوانەی دەنگی دڵ
دەس لە ئەژنۆی پێکەنین!
من و دواڕۆژی مان و نەمان
ئێستا من لێرە و ئەویش
لە ناو بێشکەی خەو
دابڕاو لە خۆی و لە جووڵەی شەو
قەتیس تر لە جاران
بیسەری هەرای خەلک و سەمای باران
دەستم گرت بۆ کەنارێ
لە سەرە خۆ ووتم:
مانگ ڕۆی ئەستێرە هات
خەمی چاوم کەوتە ڕێگا
ترپەی دڵ کەی تۆی لە دڵما ڕادا؟
چلۆن دەریا نوقمی خەم دەبێ؟
ئاگر چۆن وەک کلوی بەفر
وەک رێچکەی باران
شەونەمی گڵاڵە و نێرگز دەگرێ
دڵنیام بەهارم دەمرێ و
پاییزێکم لە دایک دەبێ
هەڵیڕژاند ڕێژنەی فرمێسکی مێژوو
بیریکردەوە لە رابردوو
ساڵانێکە بێکەس و بێ چارە نووس
دەرگای ماڵی بوو بە
چرای شەوانی شەوگەردی
هەر دەمێک ویستی خەو بڵاوێنێ
کابووسی دوری
تەرمی هیوای سووتان
پێی ووتم:
نەهاتی
گەرچی لێت بێزارم ئەم ئێوارەیە
هەرچی شار بوو
هەرچی شەقام
هاتنە ڕێگا وەک هێرشی لافاو
بۆنم پێوەکردن لە تەنیایی
چ فایدە؟!
نە قاقام ما بۆ بژیوی ژیان
نە ترپەی دڵ بۆ سورمەی چاوان
دەمێکە مردومە لێرە
ویستی دەستم بگرێ و بڕوا
کەچی لە خەو راپەڕیم و
خەریک بوو لە جیاتی خۆم
بۆ هەمیشە دڵ بڕوا...

یەکشەممە ۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۳
شنۆ ـ نووسینگەی ئەندازیاری سیمای سەبا

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

1 year, 8 months ago

ڕۆژگاری من ...

لێت بێزارم بەڵام خۆشیشم دەوێی
بێزاربوونم دەمێکە
خۆشەویستیم هەناوێک
زۆر جار
نە سات هاوڕێمە نە چرکەی خەیاڵ
ئەو دەمەی پێدەکەنم
دڵم دەریای خەمێکە
بێزارییم شارێکە بێ شەقام
خۆشەویستیم خۆری باڵای چاوێکە
زۆرجار
دەترووکێ و ئەستێرە دێ
زۆر جاریش
ئاسمانەو باران دێنتە زەوی 

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

1 year, 8 months ago

ڕەهێڵەی چ سەمایەکە؟
سەودای بازاری دڵ
ساڕێژ کە بای ئەجەل
برینی چاوی خومارم
دەستم بگرە!
ئەی خولیایی مەرگی من
ڕێگە مەدە چاوەکانم
خوێن ببارێنێ و
لافاو بێ
نە گوڵ بمێنێ نە بەهاری دڵ...

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

1 year, 10 months ago

بۆنی بارانەو خەوی ئاسمان
ڕەهێڵەی شەوە و
شەقار شەقار!
هەڵوەرینی گەڵای تەمەن
دەستی پاییز دەگرێ
ئەمجارە گەربێتوو
گەڵا و شەو ببنە خەو

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

1 year, 10 months ago

دەڵێن دێتەوە بارانی پاییز
ئەی من دوا ڕۆژی کام وەرزم
کە داییم
چاوم بەهارەو دڵم پاییز

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

1 year, 10 months ago

من و خەوێکی سپی بیدەنگ
لە شەوێکی تەنیا و کزی بێ وشە
ڕستەکان دەستی مانگ دەگرن
پیتەکان لە سێدارەی هەرچی نووسراوەیە
دانە دانە لە باوەشی خەونەکان دەمرن
چیدی گەڵا و باڵا
هیوا و حەز
ڕێگا و هەنگاو
دەستی یەک ناگرن

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

2 years, 1 month ago

۲۵۷

دەمێکە ئاسمان نامرێ!
برووسکی ئەو بیرەوەریانەی سووتان
زووخاون بۆ هەناسە
هێور هێور
دڵی زەوی شەقار دەکرێی و بزەیی
ئاسۆ دەخاتە نێو دەریای مەندوو پاراو
دڵێک جێ ماوە لە کاروانی باران
دەستی کام ترپەی سروشت بگرمە باوەش
نە مەودا ماوە لە سەر رێگا
نە هێزێک بەرەو ژووانگەی نەمان

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

2 years, 2 months ago

۲۵۶

شەوێ !

پێڵاوەکانت باڵای ڕزگاری ئەپۆشن
من تا سپێدە خەونی ماچێکم دی
لە سەیری باڵات
سوچێکی بەیانە داهات
لە یەکم ژواندا
خۆری لێوەکانت
ئاسۆی حەزی نواند
وەک ئەستێرە خۆی تروکاند
کەچی پیڵاو و ماچ پێکەوە
بوون بە قوربانی خەونەکان

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

2 years, 3 months ago

۲۵۳

شەوێکی سارد و بێکەس
چریکەی پێڵاوەکانی شەو
قپی ئاسمان و کوڵمی زەویی
وەک بڤەی شار دێنتە گریان
هۆ سێبەر و تاریکی شەو
وەرن سەیر کەن
لەو هەموو دەنگە نەبڕاوە
جریوە جریوی بێدەنگی
کڵپی قۆنداغە و بێشکە
فڕەفڕ و مڵچە مڵچی کاوێژی شەقام
سێدارەی بێدەنگی شار دەسووتێنن
ئەی کوا شریقەی ماچی خەون و خوڵیای ڕێگا
چ تێکەڵن وشە و خەیاڵ و نووسین
نە شێعر دەمرێ
نە ئازار دێتە سارێژ بوون
وەک چێشتەکەی مجێورە ئەم بازارە
سەیرە نە کەس کریارە
نە چیش هەیە بۆ فرۆش
ئاخ!
حەسرەتی دووری و تەنیایی
هەرچی دەنگە دەیڕفێنێ
هاوارم کرد لە خۆم
هیچم نەبیست و
سەبرێک خەوم لێکەوت....

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

2 years, 3 months ago

۲۵۲

دەمێکە پاییزە!

هەوری سپی و بارانی بزەکانت
شار بە شار
کۆڵان بە کۆڵان
شوێنی تۆ دەگرنە ئامێز
نەکا پاییز بمرێ و
من لەم شارەدا شێوەت نەکەم

✍️غەفوور بەهاری

@gh_bahari

We recommend to visit

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

فرشتــه‌ی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• 🎧🖤📀🔐••