✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
بۆنی بارانەو خەوی ئاسمان
ڕەهێڵەی شەوە و
شەقار شەقار!
هەڵوەرینی گەڵای تەمەن
دەستی پاییز دەگرێ
ئەمجارە گەربێتوو
گەڵا و شەو ببنە خەو
✍️غەفوور بەهاری
دەڵێن دێتەوە بارانی پاییز
ئەی من دوا ڕۆژی کام وەرزم
کە داییم
چاوم بەهارەو دڵم پاییز
✍️غەفوور بەهاری
من و خەوێکی سپی بیدەنگ
لە شەوێکی تەنیا و کزی بێ وشە
ڕستەکان دەستی مانگ دەگرن
پیتەکان لە سێدارەی هەرچی نووسراوەیە
دانە دانە لە باوەشی خەونەکان دەمرن
چیدی گەڵا و باڵا
هیوا و حەز
ڕێگا و هەنگاو
دەستی یەک ناگرن
✍️غەفوور بەهاری
۲۵۷
دەمێکە ئاسمان نامرێ!
برووسکی ئەو بیرەوەریانەی سووتان
زووخاون بۆ هەناسە
هێور هێور
دڵی زەوی شەقار دەکرێی و بزەیی
ئاسۆ دەخاتە نێو دەریای مەندوو پاراو
دڵێک جێ ماوە لە کاروانی باران
دەستی کام ترپەی سروشت بگرمە باوەش
نە مەودا ماوە لە سەر رێگا
نە هێزێک بەرەو ژووانگەی نەمان
✍️غەفوور بەهاری
۲۵۶
شەوێ !
پێڵاوەکانت باڵای ڕزگاری ئەپۆشن
من تا سپێدە خەونی ماچێکم دی
لە سەیری باڵات
سوچێکی بەیانە داهات
لە یەکم ژواندا
خۆری لێوەکانت
ئاسۆی حەزی نواند
وەک ئەستێرە خۆی تروکاند
کەچی پیڵاو و ماچ پێکەوە
بوون بە قوربانی خەونەکان
✍️غەفوور بەهاری
۲۵۳
شەوێکی سارد و بێکەس
چریکەی پێڵاوەکانی شەو
قپی ئاسمان و کوڵمی زەویی
وەک بڤەی شار دێنتە گریان
هۆ سێبەر و تاریکی شەو
وەرن سەیر کەن
لەو هەموو دەنگە نەبڕاوە
جریوە جریوی بێدەنگی
کڵپی قۆنداغە و بێشکە
فڕەفڕ و مڵچە مڵچی کاوێژی شەقام
سێدارەی بێدەنگی شار دەسووتێنن
ئەی کوا شریقەی ماچی خەون و خوڵیای ڕێگا
چ تێکەڵن وشە و خەیاڵ و نووسین
نە شێعر دەمرێ
نە ئازار دێتە سارێژ بوون
وەک چێشتەکەی مجێورە ئەم بازارە
سەیرە نە کەس کریارە
نە چیش هەیە بۆ فرۆش
ئاخ!
حەسرەتی دووری و تەنیایی
هەرچی دەنگە دەیڕفێنێ
هاوارم کرد لە خۆم
هیچم نەبیست و
سەبرێک خەوم لێکەوت....
✍️غەفوور بەهاری
۲۵۲
دەمێکە پاییزە!
هەوری سپی و بارانی بزەکانت
شار بە شار
کۆڵان بە کۆڵان
شوێنی تۆ دەگرنە ئامێز
نەکا پاییز بمرێ و
من لەم شارەدا شێوەت نەکەم
✍️غەفوور بەهاری
۲۵۱
کە مەڵێ !
نانێ مەیڵێ لە شەقەی باڵێ
ئەوەی دەمرێ
نە ئاسمانە و نە گرمەی هەورێ
کە دڵۆپێ!
نابارێ لە بارانێ
ئەوەی دەمێنێ
نە زەوییە و نە باڵای دەریا
تێک هاڵان دوو ئەندامی ئاسمان و باران
لێمگەرێ بیانکەم بە خۆزگەی شەقەی هەوران
✍️غەفوور بەهاری
شنۆ _ ۲۲ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۴ی کوردی
۲۵۰
کە سپی بڕوا
چیتر بیر لە سەوزایی ناکەم
بۆنی نێرگز و بەیبوون
هێمای خۆشی و قاقای سروشتە
با دەست بگرین و سەما بگێڕین
تێر بە باڵای ئاسۆ هەڵپەڕین
✍️غەفوور بەهاری
@gh_bahari
نەورۆزتان پیرۆز بی
✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94