يا حُباً تمكن من قلبي.
Last updated 11 months ago
Last updated 9 months, 1 week ago
للاعلان أو طلب التمويل تواصل مع : @ADSALLCARTOONARABICBOT
لو كان في عطل أو خربطه في الحلقات كلمنا @Cartoonlol_bot
Last updated 2 months ago
چیبکەین لەم دەڕۆژە پیرۆزە؟
"ئایا خەڵکی سوودانیش وەک ئێوە موسوڵمان نین، کەواتە بۆچی پشتیان لێ دەکەن؟ بۆچی لەبیریان دەکەن؟ بۆچی هەواڵەکانیان بڵاو ناکەنەوە و تراژیدیاکانیان بڵاو ناکەنەوە!!
هاوسۆزبوونت لەگەڵ کێشەکانی موسڵماناندا با جیاکاریی تیا نەبێت، یان بەپێی ترێند بێت، ئێمە یەک ئوممەتین و یەک جەستەین، ئەگەر موسڵمانێك لەوپەڕی زەوییەوە سکاڵا بکات، ئەوا ئێمە نیگەران دەکات و ئازارمان دەدات!!
تکایە لەم تاقیکردنەوەیەدا مەکەوە، تامی پشتیوانینەکردن تاڵترە لە عەلقەم، پرسیار لە خەڵکی #غەززە بکە ئەگەر دەتەوێت، ئەوان تامیان کردووە و تاقییان کردووەتەوە!"
"جهاد حلس" ـ بانگخوازی فەڵەستینی
ـ دوعاکانتان چڕ بکەنەوە بۆ براکانتان لە غەززە و سوودان و #سوریا و #تورکستانی_ڕۆژهەڵات و هەموو شوێنێک کە ئیماندارێکی لاوازی هەیە کە ئێمە نایناسین، کەمتەرخەممیان لێ مەکە.
#جەنگی_ڕاگەیاندن
#شەڕی_سوودان
#لێقەومانی_موسڵمانان
#موسڵمانان_یەك_جەستەن
زۆرترین شت کە دوژمنانی ئیسلام پشتی پێ دەبەستن.. چاندنی هەستی لاوازی و بەزینە تێماندا
تاوەکوو لە بەرزی و شانازیمان بە ئیمانەوە ئەمین بن..
هەر بۆیە پشکۆی خۆ بە بەرز زانین بە ئیمانەوە هەمیشە بەگەرمی بهێڵنەوە، تا ببێتە شتێکی بۆ ماوە و پێکەوە لکاو و پارێزراو، تا خودا مۆڵەت دەدا و، بێگومان فەرمانی خوداش بەجێیە
دکتۆرە لەیلا حەمدان
سەرکردەی ئیماڕەتی ئیسلامی ئەفغانستان شەیخ -هیبەتوڵا ئاخوندزادە- دەڵێت:
"زانایان دیموکراسیەتیان لە ئەفغانستان ناشت، هەروا کەشتی خۆراوایان تێیدا نوقم کرد، ئێمە بە خۆراوا دەڵێین بیست ساڵ جەنگمان کرد بەرانبەرتان هەروەها ئامادەی جەنگکردنین دژتان بیست ساڵی تر وە زیاتر. جەختیش دەکەینەوە لەوەی کە ڕووبەڕووبوونەوەکە تەنیا بە فەتح کردنی کابول و ویلایەتەکانی تر و گرتنە دەستی دەسەڵات لە وڵاتدا بەکۆتا نایەت، بەڵکوو ئێمە شەرعی خودا بەجێ دەگەیەنین -پشت بە خوا-، وە پابەندی سنوورەکانی دەبین کە دیموکراتییەکەی ئێوە بەرهەڵستی دەکات، هەروەها بەردەوام دەبین لە ڕزگاردنی مرۆڤایەتی وەکوو وەڵامدانەوەیەک بۆ فەرمانەکانی خودا -عز وجل- و پێتان دەڵێین: {ٲلا ٳن حزب اللە هم الغالبون
واتە: بێگومان ههر کۆمهڵ و دهستهو تاقمی خوا، زاڵ و سهرکهوتوون}"
سەرچاوه: HurriyaAr
یا اللە چۆن وەڵامی تۆ و ئەم خەڵکە بدەینەوە؟!
بەم شەوە، بەم ڕەمەزانە، بەم برسیەتیە، کۆمەڵێک هاوڵاتی چوون بۆ وەرگرتنی ئارد و خۆراک، بەڵام هەر لەوێ 60 کەسیان لێ شەهیدکراوە و 160 یش بریندارن!
ئێستا منداڵ و خانەوادەکانیان چاوەڕێی ئەوەن خۆراکێکیان بۆ بێنن، بەڵام نازانن شەهیدبوون و لەجیاتی ئارد جەستەی شەهیدکراویان دێتەوە!
صلاح الدين احمد
-
«ئەوەی کە خودا بتگەیەنێت بە ڕەمەزان، وە تۆ لە تەندروستی وسەلامەتییدا بەڕۆژوو بیت وە نوێژ بەرپا بکەیت و لە خودا بپاڕێیتەوە، خودی کەڕامەت و ڕێزگرتنە».
🎥 • ش. أحمَد النّفيس | سقیای ئەمساڵ
سەربازێکی پێشووی ئیسرائیلی: زۆرێک لە سەربازانمان دەرمانی دژه خەمۆکی بەکاردێنن بەڵام لە میدیاکان باسی ناکەن.
(لەوێ ئازادن کە سوکایەتی بە قورئان بکەن بەڵام کەس ئازاد نیە دیفاع لە قورئان بکات و دەستگیر دەکرێ)
پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە هۆڵەندا.
بابەتەکە لەوکاتەوە دەست پێدەکات کە سەرۆکی بزووتنەوەیەکی دژە ئیسلام هەوڵدەدان کۆپییەکی قورئان لە ژێر پاراستنی پۆلیسی ئەو وڵاتە بسوتێنێت، بەرزبونەوەی هاواری گەنجانی موسڵمان لەکاتی هەوڵدانەکەی بۆ سووتاندنی قورئان ، ریزی بەرگریکردنەکە دەشێوێنێ و لەوکاتە یەکێک لەو برایانە پێش ئەوەی قورئانی پیرۆز بسوتێنێت، ڕیزەکان دەبڕێت و هەوڵەکە پوچەل دەکاتەوە.
کابرای توندڕەو جارێکی تریش هەوڵ دەداتەوە، بۆ جاری دووەمیش شکست دەهێنێت و بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس هەڵدێت.
تا بەدیدارت شاد دەبم و تۆ لێم ڕازی
بەرەو پێش دەڕۆم و ناگەڕێمەوە ، هەست بەلەگەڵبوونت دەکەم لەهەموو جووڵەیەک، ئەی ئەو خودایەی چاوەکانت چاودێریم دەکەن، چاودێری سەرکەوتن یاخود شەهید بوون، ئینجا یان شاد بوون بە دیداری ئەو ئازیزانەی کە پێشمان کەوتن بۆ لای تۆ، یانیش بەردەوام بوون و ڕۆشتن لەسەر ئەو ڕێگەیەی ئەوان لەسەری بەڵێنیان پێدابووی، ئەمە زمانی ئەو تێکۆشەرە ڕاستگۆیەیە کە مردن بەسەر سەریەوە بوو، مردن خۆی بۆی مەڵاسداوە ئەویش مانۆڕدەکات بە هیوای دیداری دوژمن و لێدانی و بەو ئیمانەی کە دەگەڕێتەوە بەردەم بارەگای خودایەک کە هەرگیز لە بەڵێنەکانی پاشگەز نابێتەوە، لەناکاو پڕیشکی مردن ئەوەندەی دەیخوا لەجەستەی دەیخوات، بەڵام تروسکاییەک لە ڕۆحی دەمێنێ کە یارمەتی دەدات لەسەر کۆتا سوجدە، دڵی هاواری دەکرد بۆ ئەم سوجدەیە هەتا خودای مەزن وەڵامی دایەوە، سوجدە دەبا لەکاتێك دەزانێ کە ئەمە کۆتا سوجدەیە کە چەندە داوای لە خودا کردووە کە لەسەری بمرێ لە تاریکی تونێلەکاندا، سوجدە دەباو ناشزانێ کەوا کەسێک خەریکە دەیبینێ، نەناسراو لەزەوی و ناسراو لە ئاسمان، سوجدە دەبا و نازانێ کە چەنده لەناو خەڵکیدا دەمێنێتەوە دوای ئەو، سوجدە دەبا و دووبارە پێناسەی ملکەچ بوون دەکاتەوە بەتەنها بۆ خودا بۆ ئەوەی مانای سوجدە بەرز ڕابگرێ لە دڵی هەموو ئەوانەی دەیبینن، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کە بەرزترە لەهەموو ستەم و سنور بەزاندنێك، پاکی و بێ گەردی بۆ ئەو خودایەی کە بەرزتر و مەزنترە لە زلی قەوارە. ئا ئەمە یەقینی باوەڕداری ئارامگرە.
ئادەی هەر یەک لە ئێوە ئیمان و یەقینی خۆییم نیشان بدا !
جیاوازی لە نێوان ئێمەدا ناکەن!
چەشنی دوژمن و نیشانگە تەماشای هەموومان دەکەن!
هەروەک چۆن ئەسرین و خوێنی خەڵکی غەززە ڕژا، فرمێسک و خوێنی خەڵکی عێراق، سوریا و یەمەن و، هەموو خاکێکی موسڵمان ڕژا.
بەردەوام گەواهیدەری فرمێسک و خوێنی زیاتر دەبین... تا ڕیزەکان لە ڕێبازێکی یەکگرتوودا یەکدەگرن!
لێرەوە تەنها خاڵی وەرچەرخانی سەرەکی بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات !
د لیلی حمدان
يا حُباً تمكن من قلبي.
Last updated 11 months ago
Last updated 9 months, 1 week ago
للاعلان أو طلب التمويل تواصل مع : @ADSALLCARTOONARABICBOT
لو كان في عطل أو خربطه في الحلقات كلمنا @Cartoonlol_bot
Last updated 2 months ago