|‌ سَیِد٘ |

Description
قورئان و سوونەت بە تێگەشتنی پێشینی ئوومەت

@sallaff
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

2 months, 2 weeks ago

بڕێ جار خراپە زۆر بەهێزتر و گەورەترە لەوەی کە بتوانیت سەرکەویت بەسەریدا، زۆر ئاڵۆزتر دەبێت لەوەی کە بتوانیت لێکی هەڵوەشێنیت، زۆر قوڵترە لەوەی کە بتوانیت بە سادەیی چارەسەری بکەیت، وەلێ سەرباری هەموو ئەوانە بوونت پێویستە نەک بۆ سەرکەوتن بەسەریدا، یان بۆ لیک هەڵوەشاندنەوەی، یان بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی بۆی، چون  کۆشش کردنت بۆ سەرکەوتن بەسەریدا خۆکوشتنە، سەرقاڵ بوونت بۆ لیک هەلوەشاندنەوەی لەو زروفەدا شتێکی بێ مانایە، هەوڵدانت بۆ چارسەرکردنی لەچوارچێوەی واقیعە سەپێنراوەکە بە شلگیربوون و تەنازوول کردنت کۆتایی دێت.. بەڵام سەرباری هەموو ئەوانەش هەبوونت شتێکی حەتمییە، بۆئەوەی حەق بوونی هەبێت، بۆ ئەوەی وێنەی حەق نمایندە بکرێت،تا بۆ کەسانی حەق ویست و چاکەخواز حەقێک هەبێت پاڵ بدەنەوە بەلایدا.. بە بێ بوونی ئەم تێڕوانینە ناتوانیت حاڵیی بیت لەوەی کە چۆن پەروەردگار پەیامبەران ڕەوانە دەکات لەکاتێکدا دەزانێت سەرەنجامیان راوەدونان و لەناوبردنە!

#بیرکەوە_ساتێک

2 months, 2 weeks ago

قال الحافظ أبو بكر عبدُ الله بنُ محمدٍ المالكيُّ (ت.٤٥٣هـ) -رحمه الله- في "رياض النفوس في طبقات علماء القيروان وإفريقية وزهادهم ونساكهم وسير من أخبارهم وفضائلهم وأوصافهم" (١ / ٣٦٧-٣٦٨):

عن يحيى بنِ عَوْنٍ قال: "دخلتُ مع سحنون على ابنِ القصّار وهو مريضٌ، وكان من أصحابه، وأصابه في علته قَلَقٌ،
فقال له: "يا ابنَ القصار، ما هذا القلقُ الذي أنت فيه؟"

قال: "الموتُ والقُدومُ على الله ﷻ"

قال له سحنون:

"ألستَ مصدِّقًا بالرسل أولِهِم وآخِرِهِم
والبعثِ والحسابِ،
والجَنةِ والنارِ،
وأن أفضلَ هذه الأمة بعد نبيِّها ﷺ أبو بكر ثم عمرُ،
وأن القرآنَ كلامُ اللهِ غيرُ مخلوق،
وأن اللهَ تعالى يُرَى يوم القيامة،
وأنه على العرش استوى،
ولا تَخْرُجُ على الأئمةِ بالسيف، وإن جاروا".

قال: " إِي، واللهِ الذي لا إله إلا هو".

فضرب سحنونُ بيديه على ضَبْعَيْهِ وقال له: "مُتْ إذا شئتَ، مت إذا شئت" ثم خرج عنه".

2 months, 2 weeks ago

ئەگێڕنەوە لە یەکێک لە جەنگەکاندا دژی ڕۆم ماوەی شەڕەکە سێ ڕۆژ دەبێت ڕۆژی یەکەم و دووەم موسوڵمانان ئەشکێن ،
ئەیانەوێت بگەڕێنەوە و وازبێنن لە شەڕکردن ، ئافرەتەکانیشیان کە لە پشتی جەنگەکەوە لە نێو خێمەکاندا دەبن هەڵدەست بە لێکردنەوەی ئەو ڕمانەی خێمەکانی پیا هەڵواسراوە و ڕووبەرووی پیاوەکانیانی دەکەنەوە و دەڵێن :

" یان ئێمە دەتان کوژین یان ئەوان "

باسکردنی سیفەتە بەرزو باڵاکان لە ئافرەت و پیاوانی پێشینی ئومەت مانای تانەدان نیە لەوانەی لەم سەردەمەدان کە بەداخەوە زۆرکات وەک تانە دانێک دەبینن باس بکرێت ، بەڵکو بۆ چاولێکردن و شانازی کردنە پێیانەوە و ئێمەش هەوڵبدەین وەک ئەوان بین ، نەک هەمیشە قسەکانمان سەرکۆنە کردن و تانە دانبێت لەوەی ئەوان چۆنن و ئێمه چۆنین .

"ئەوان جیلێک بوون ڕۆشتن ، ئێمەش جیلێک دەبین چاویان لێ دەکەین و بەدوایاندا دەچین "

2 months, 3 weeks ago

|کفر دون کفر لە نێوان بانگەشەی نوێ و سەلەفدا |

لە درێژەی قسەکانماندا لە باسی ئەو کەسەی شوێنی کوفرێک یان ئیلحدێک ئەکەوێت وئەزانێت بەو کوفر و ئیلحادە بەڵام خۆی اعتیقادی نیە پێی ،
پرسیارم کردوو وتم :-

- ئایا گەڕ کەسێک لە نێو قوڕەیشدا بووایە کە موسوڵمان بووە بەڵام شوێنی قوەڕەیش دەکەوێت لەگەڵ ئەواندایە دەزانێت کافر و موشریکن ئایا حوکمی ئەم کەسە چیە ؟

وەڵامی ئەو :

کافرە ،  چونکە شەڕ دژی رسول اللە صلی اللە علیە وسلم کوفرە ئەو کەسەش شوێنی ئەوان بکەوێت چووە شەڕی کردووە دژی ئەوان .

- وتم:
یانی مەرجی کافربوونی ئەو کەسە شەڕکردنیەتی لە دژی رسول اللە صلی اللە علیە وسلم نەک شوێنکەوتنی قوڕەیش و ابو جهل و ابو لهب ؟

وەڵامی ئەو :

بەڵێ ، چونکە شەڕکردن دژی رسول اللە صلی اللە علیە وسلم کوفرە ، قولمان هەیە لەو بارەوە .

وتم:
کەواتە گەر ئەو کەسە باسی دەکەین شەڕ نەکات لە دژی موسوڵمانان لەبەر پێغمبەری خوا کافر نیە ، وە دوای وەفاتی رسول اللە گەر لە هەمان گروپدا شەڕ بکات کافر نابێ دژی هاوەڵان ؟

وەڵامی ئەو :

نەخێر کافر نابێت ، چونکە خەواریج دژی هاوەڵان شەڕیان کرد و مجرد شەڕکردنەکەیان بە کوفر ناونەبرا و تکفیر نەکران .

#گفتوگۆی_نێوان_من_ئەو

2 months, 3 weeks ago

|کفر دون کفر لە نێوان بانگەشەی نوێ و سەلەفدا |

پرسیارم لە کەسێک کرد بەم شێوەیە :

کەسێک شوێنی حیزبێکی عیلمانی یان ئیلحادی دەکەوێت باوەری وایە کوفرن بەڵام شوێنیان دەکەوێت و لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا یارمەتیان دەدەن و بانگەشەیان بۆ دەکەن ئایا حوکمی چیە ؟

وەڵام ئەو :
گەر بێت و بە حەڵاڵی نەزانێت کافر نابێت و کوفر دون کفر ، مادەم اعتیقادی وایە شتەکەیان کوفرە و کوفرەکەی ئەوان ئەنجام نادات ،

بەواتایەکی تر بڵێین ئەو کەسەی شوێنی فیرعون بکەوێت و باوەری وابێت طاغوتە بەڵام عیبادەتەکانی ئەوان نەکات تەنها شوێنیان بکەوێت یارمەتیدەر و سەرخەریانبێت کافر نیە چونکە لای وایە اعیتیقادی نیە پێیان .

ئایا ئەمە ئەوەبوو سەلەف باسیان کرد ؟

وە ئایا ئەوانەی شوێنی دەججال دەکەون هەر موسوڵمانن لە کاتێکدا ئیمانیان وایە دەججال کافرە نەک تەنها بشڵێن شتەکەی کوفرە بەس ناتوانین بڵێین کافرە بەڵکو یەقینیان وایە کابرا کافرە بەڵام هەر شوێنی دەکەون تەنها لەبەر مەسڵەحەتێکی دونیایی.

ابو نعیم لە کتاب فتن دا دەفەرمووێت :
دەجال دەردەچێت وخەڵڪێڪ شوێنی ئەڪەون ودەڵێن ئێمە شایەتی ئەدەین دەجال ڪافرە بەلام ئێمە بۆخواردنۍ ئەوەی پێیەتۍ لەخواردن ....شوێنی دەکەون،  جاڪە سزاۍ خوادابەزێت بەسەر هەرهەمویاندا دائەبەزێت.

- حَدَّثَنَا عَبْدَةُ بْنُ سُلَيْمَانَ ، عَنْ هِشَامِ بْنِ عُرْوَةَ ، عَنْ وَهْبِ بْنِ كَيْسَانَ ، عَنْ عُبَيْدِ بْنِ عُمَيْرٍ اللَّيْثِيِّ ،
:  يَخْرُجُ الدَّجَّالُ فَيَتْبَعُهُ نَاسٌ  ، يَقُولُونَ : نَحْنُ 👈نَشْهَدُ أَنَّهُ كَافِرٌ ، وَإِنَّمَا نَتْبَعُهُ لِنَأْكُلَ مِنْ طَعَامِهِ ، وَنَرْعَى مِنَ الشَّجَرِ ، فَإِذَا نَزَلَ غَضَبُ اللَّهِ نَزَلَ عَلَيْهِمْ جَمِيعًا .
|  الفتن |

خۆ گەر بەم شێوازە بێت کە مادەم فلان اعتیقادی نیە بەو لایەن و حیزب و گروپەی شوێنی کەوتووە ولەهەمان کاتدا دەزانێت کە ئەو لایەنە کوفریە کافر نابێت خۆی ، کەواتە ئەو کەسەی قیتال ئەکات لەو گروپانەشدا جا عیلمانی بێت یان ئیلحادی بێت یان مەسیحی و هەر دینێکی تر مەرج نیە کافر بێت ئەگەر چی دژی کۆمەڵەی موسوڵمانانیش شەڕ بکات چونکە شەڕ کردن و قتال کردن دژی موسوڵمان کوفر نیە لە ئەسڵدا با ئەم کۆمەڵەی ئەم شوێنیان کەوتبێت نیەتییان سەرخستنی کوفریش بێت بەسەر ئیسلامدا ، چونکە ئەم اعیتقادی وانیە .ئەوانەی بانگەشەی ئەم فکرەش دەکەن لای وایە شوێنکەوتن بە بێ اعتیقاد کوفر نیە !

باسەکە لەوە سەر هەڵدەدات کەسێک شوێنی منهەجێک یان لایەنێک بکەوێت لە غیر ئیسلام هێشتا پێی بوترێت موسوڵمانە و کەسەکە بشزانێت بە کوفری ئەوەی شوێنی کەوتووە نەک باسی جاهیل و نەزان بێت .

ئەمە دینی ئیسلام نیە ، بەڵکو ئەمە ئەو بنچینەی عەلمانیەتە جیاکردنەوەی عیبادات و پەرسشتەکانە لە نێوان بەندە و خودا بەتەنها و غیری ئەوە بۆی نیە لەکارەکانی تری دونیا "

" پەروەدگار بەرچاوڕونمان بکات ڕێنموونیمان بکات بۆ هیدایەت "

2 months, 3 weeks ago

بوونی ئیسلامیەکان لە پەرلەماندا تەنها بۆ شەرعاندنی کارەکەیە لای خەڵکی جاهیل و نەزان ، عەلمانیەکان وەک چەکێک بەکاری دێنن بۆ خۆیان ، چونکە گەر ئیسلامیەکان بکشێنەوە و بڵێن دینێکی ترە ، ڕاستەوخۆ خەڵکی دەبنە دوو بەرە و کۆمەڵە ...

دیموکراسی یاریەک بۆ پەکخستی دین لە دنیا

وە باش بزانن گەر لە سەدا 90 کورسی بێنن هیچیان پێ ناکرێت ، وە گەر واش بوایە ئەم تەقانەی ئەم شەو بۆ خۆشی دەکران دەبووە تەقەی شەڕ دژی ئیسلامیەکان و بە شەق دایان ئەگرتن .

نموونەش میصر ، جزائیر هتد ...

2 months, 4 weeks ago

" بەدوای خواردنی ماسیدا دەگەڕێت
بەڵام ماسی گرتن نازانیت "

گەر خۆت فێری ماسی گرتن نەکرد ، ئەبێ هەمیشە چاوەڕێی ماسی گرەکان بی !

ئیتر یان ئەوەت دەست دەکەوێت کە ئەوان دەتدەنێ ، یان بە دەست بەتاڵی ئەمێنێتەوە .

لەم بازاڕەی باسی دەکەین ماسی نافرۆشرێت !

2 months, 4 weeks ago

هەربەڕێزێک لە باسێک تێنەگەشت ئەتوانێت نامە بنێرێت ، بەتایبەت بۆ دەلیلێک یان ڕوونکردنەوە زیاتر ، چونکە هەندێ بەڵگە و شت بۆ باسێک پێشتر چەن جارێک باسم کردبێت ناتوانم دووبارە بیهێنمەوە و نووسینەکە درێژ بێت .
@sallaff

2 months, 4 weeks ago

ڕاستکردنەوەی تێگشتنەکان "

ئایا وتنی جاهیل بوون بە تەوحید کوفرە لە نێوان وتنێکی ڕەهایی و دیاریکراودا

لە دوای ئەوەی پەروەدگار هیدایەتی مرۆڤەکان دەدات بۆ ڕێگای ئیسلامەتی و شوێنکەوتنی پەیمامبەرەکەی مرۆڤەکان دابەش دەبن بەسەر کۆمەڵە حاڵانێکدا ، کەسانێک خەریکی طلبی عیلم و زیاتر ناسینی پەروەدگار دەبن کە ئەمانە پلەیان بەرزترینی خەڵکییە فەزڵ و پلەیان لە کلامی پەروەدگار و فەرمایشتەکانی رسول اللە صلی اللە علیە وسلم دا ڕونکراوەتەوە و جەختی لێکراوەتەوە کە ئەتوانین بیکەین بە دوو لقەوە :

١- کەسانێک لە زیاتر لە یەک عیلمدا شارەزادەبن و هەوڵی فێربوونی دەدەن ،

۲-کەسانێک تەنها لە مەسائیلە بنچینەیەکاندا ورد دەبنەوە و هەوڵی فێربوونی دەدەن .

ئەما کۆمەڵی دووەم کێن ؟
ئەمانە بریتین لەو خەڵکە عامای کە ئەتوانین بڵێین ئەوانەن زیاتر تەنها لە ڕۆژانی هەیندا گوێیان لە باسە دینیەکان دەبێت یاخود کاتێک تووشی بابەتێک دەبن و دێتەوە پێشەوە بۆیان ئەوکات پرسیار بکەن یان بە جۆرێکی تر و لەم سەر دەمەی خۆماندا لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵاییتیەکانەوە لەکاتێدا دەگەڕێن شتانێکیان بەرچاو دەکەوێت و دەییبیستن .

لێرە دەچمەوە بۆ پرسیارەکەی یەکەم نووسیبووم وتنی جاهیل بوون بە تەوحید لە نێوان بەڕەها وتنی و لە باسێکی دیاریکراودا دەبێت بە چ شێوازێک بێت .
وەک ڕونە لامان وشەی تەوحید واتە ناسینی پەروەدگار عزوجل و ناسینی دین و بەرنامەکەی و زۆر باسانێکی لێ دەبێتەوە کە هەموویان دەچنەوە ژێر ناوی تەوحید کە الحمدللە زۆرێک باسەکە دەخوێنەتەوە دەزانێت کە وشەکە چەن گشتگیرە بە پوختی ناسینی ئیمان و کوفر .

لێرەدا دەڵێین کەسێک مەرجی موسڵمان بوونی شەهادەتە و نوێژ ئەو کردارانەیە کە دەیانزانێت و بنچینەیەکی سەرەتای فێر دەبێت لە کۆمەڵێک باس کە لە چاو ئەو مانایانەی وشەی تەوحید لە خۆی دەگرێت ڕێژەیەکی کەمە ،
بەڵام لێردا ئەم کەسە بە موسوڵمانێتی دەمێنێتەوە هەر چەندە جاهیلە بە کۆمەڵێک باس کە نەزانیەکە خودی خۆی نەبووەتە هۆکاری بێ بڕوا بوونی و دەرچوونی لەبازنەی ئیسلام لە هەمان کاتدا ئەو باسانە لە مسائیلی ئیمان و ناسینی کوفر و شیرکە کە ئەگەری هەیە تووشی ببێت ،
بە نموونە کەسێک داوا دەکات غیر پەروەدگار لەمەدا کە جاهیلیش بێت عوزری نیە ، بەڵام کەسێک هاوارنەکات لە غیر پەروەدگار بەڵام نەشزانێت کوفرە کردەوە جا بە هەر هۆکارێک بێت تا ئەو کاتەی تووشی کردەوە نەبێت بێ بڕوا نابێت . یان نەزانێت بە ناسینی پەروەدگار لە هەندێ لەو سیفەتانەی کە نەزانینەکەی نابێتە هۆی بێ بڕوابوونی ، بۆ نموونە کەسێک نەزانێت پەروەدگار زانایە و تواناو دەسەڵاتی هەیە بێ بڕوا دەبێت گەرچی نەزانیش بێت ، بەڵام نەزانێت پەروەدگار دەستی هەیە یان هەر یەکێک لەو سیفەتانەی تر بێ بڕوانابێت .
کەواتە دەڵێین کاتێک مرۆڤێک موسوڵمان دەبێت ئەکرێ جاهیل ببێت بە کۆمەڵە باسێکی تەوحید و هەندی کوفر و شیرکیش تەنانەت کە هەر نەزانێت ئەو شتە کوفرە یان شیرکە بەڵام حوکمی نادەین بە بێ بڕوا بوونی تا ئەو کاتەی تووشی دەبێت ، چونکە لە حاڵەتی نەزانینەکە تووشی نەبووە و ئەکرێ لەسەر ئەو حاڵەی بمرێت و تووشی شیرک و کوفرێک نەبێت لە بەشانەی تەوحید کە نەزانە پێی.
ڕەنگە لای کەسانێک بەڕەهای بوترێت ئەم کەسە جاهیلە بە تەوحید و کەسێکیش بەو مانا لێکی بداتەوە کە ئەم کەسە جاهیل بونەکەی تووشی شیرک و کوفری کردووە یان خودی جهلەکە لەو باسەدایە کە نەزانین پێی کوفرە بەڵام پێویستە بزانین کە چ وتنی ئەو ڕستەیە بە ڕەهای ، چ حاڵەکە ئەو بارودۆخانە هەڵدەگرێت کە پێوستە مرۆڤی موسوڵمان وردبێت لە باسەکاندا کە هەندێ کات گوێبیستی بوم لە شتێکدا بەکارهاتووە و وتراوە جاهیلە بە تەوحید بۆیە کافرە لام بەڵام لەو جیاوازیە ئاگادار نەبووە .

تێبینی: ئەم شتانە کە باسی بکەم مەرج نیە شتێک بێ تازە بێت ، بەڵکو ڕەنگە یەک کەس لەوانەی دەیخوێنێتەوە نەیزانیبێت زۆرێکی بزانێت تەنها ئامانجم یادخستنەوەیە هەم سوودێکیش بێت بۆ ئەوەی کە نایزانێت .

#تۆ_ویستت_نەبوو_لە_دروست_بوونتدا_بەڵام_پەروەدگار_ویستی_پێ_بەخشیوویت_لەوەدا_بەهەشت_هەڵدەبژێری_یان_جەهەنەم_بۆیە_لەمەدا_وریابە

2 months, 4 weeks ago

مەلایەک لە حیزبێکی عیلمانی خۆی کاندید کردووە ژمارە 13 جا پۆستی کردبوو نووسیبووی
" ئایا ژمارە 13 شومە ؟
بزانم ئێوە دەڵێن چی و بابەتێکی لەسەر دادەنێم " .

ئێوە ئەڵێن چی ^^

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago