أَبُو مُعَاذْ الْحَنْبَلِي

Description
@Abumu3azbot
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

2 months, 3 weeks ago

یەکێك لەو ئایەتانەی کە لە کەلامی پەروەردگارەکەم پێی سەرسامم و حەزدەکەم بیدەم بەگوێی هەموو کەسێکدا، وە باوەڕم وایە ئەگەر الله تعالی تەنها ئەم ئایەتەی داببەزاندایە بۆ ڕاستی دینی ئیسلام کە لەلایەن دروستکاری ئاسمانەکان و زەویەوەیە بەس بوو بۆ کەسێك کە لەسەر فیتڕەتی پاك مابێتەوە و خاوەن ئەقڵ و ژیری بێت، وە باوەڕم وایە هەر کەسێك لەناو ئەهلی کیتاب یان دینەکانی تر کاتێك ئەم ئایەتەیان بەسەردا دەخوێننەوە یان دەی بیستن لەو کاتەدا بەدڵیان بیری لێبکەنەوە بە گومانێکی زۆر زۆرەوە ئەگەر عیناد نەبن ئیمان دێنن و ڕاستی ئیسلامیان بۆ دەردەکەوێت کە دینێکە لەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە نێردراوە، بۆیە️ رسول الله ️ﷺ لە نامەکانی بۆ ئەهلی کیتاب کە بانگی دەکردن بۆ ئیمان هێنان بە ئیسلام ئەم ئایەتەی دەنوسی بۆیان تا ئیمان بهێنن، با ئێستەش بچینه خزمەت ئایەتەکە،

قال الله تعالی:{قُلۡ یَـٰۤأَهۡلَ ٱلۡكِتَـٰبِ تَعَالَوۡا۟ إِلَىٰ كَلِمَةࣲ سَوَاۤءِۭ بَیۡنَنَا وَبَیۡنَكُمۡ أَلَّا نَعۡبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشۡرِكَ بِهِۦ شَیۡـࣰٔا وَلَا یَتَّخِذَ بَعۡضُنَا بَعۡضًا أَرۡبَابࣰا مِّن دُونِ ٱللَّهِۚ فَإِن تَوَلَّوۡا۟ فَقُولُوا۟ ٱشۡهَدُوا۟ بِأَنَّا مُسۡلِمُونَ} آل عمران: ٦٤

واتە: ئەی محمد️ ﷺ بڵێ: ئەی ئەهلی کیتاب(جولەکە و گاورەکان) وەرن بۆلای وشەیەك یەکسانە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا(واتە: تەوحید و کەلیمەی لا إله إلا الله) کە جگە لە الله نەپەرستین، وه هیچ شتێك نەکەینە شەریکی و هاوبەشی، وە با هەندێکمان هەندێکمان بە پەروەردگار دانەنێین(واتە با هەندێکمان گوێڕایەڵی هەندێکمان نەکات لەسەرپێچی الله تعالی ـدا)، ئینجا ئەگەر پشتیان هەڵکرد بڵێن: ئێوە شایەت بن کە ئێمە موسڵمانین(واتە فەرمان بەردار و ملکەچی فەرمانەکانی الله تعالی ـین).

یا سبحان الله ئایا دەبێت دڵێکی زیندوو و فیتڕەت پاك هەبێت کاتێك ئەم ئایەتە دەبیستێت ئیمان نەهێنێنت؟!
ئایەتێك خەڵکی بانگ دەکات بۆچی؟ بۆ تەوحید و پەرستن و گوێڕایەڵی کردنی تەنها خوایەك، کام خوا؟ خوایەك کە دورستکار و بەدیهێنەری هەموو بونەوەرە کە پاشای پاشاکانە، خاوەنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لە نێوانیاندایە، خاوەنی عەڕشی گەورە و مالك یوم الدین ـە؍

ئایەتێك خەڵکی بانگ دەکات ببن بە تەنهای بەندە و کۆیلەی ئەو خوایە، تەنها ئەو بپەرستن و گوێڕایەڵی ئەو بکەن و شەریکی بۆ بڕیار نەدەن، لەکاتێکدا ئەو دروستکاری ئەوان و هەموو مەخلوقاتە؍

ئایەتێك خەڵکی بانگ دەکات کە دوور بکەوەنە لەوەی کە بەندەیەکی وەك خۆیان بێ دەسەڵات و بێ توانا بکەن بە خوا و پەروەردگار و بیپەرستن و گوێڕایەڵی بکەن لە هەموو شتێکدا و ببێتە شەرع دانەر بۆیان لەدونیادا و لەسەر ڕێبازی ئەو بڕۆن، لەکاتێکدا کە ئەو بەندەیە زەرەر و سوودی بۆ خۆی بەدەست نیە و نەزانە چ بگات بە غەیری خۆی؍

ئایەتێك کە بەو کەسانەی ئیمانیان پێی هێناوە دەڵێت: ئەگەر ئەوانیش پشتیان تێکردم تۆ بڵێ: من موسڵمانم و ملکەچی ئەو تەنها پەروەردگارەم.

بەم ئایەتە خەڵکی بانگ بکەن بۆ ئیسلام، بڕوام وایە کەسێك بەم ئایەتە موسڵمان نەبێت، فریشتەش لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە بۆ لای موسڵمان نابێت.

2 months, 3 weeks ago

{ٱتَّخَذُوۤا۟ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَـٰنَهُمۡ أَرۡبَابࣰا مِّن دُونِ ٱللَّهِ} التوبة: ٣١

عدی کوڕی حاتم دەڵێت :

چومە لای رسول الله️ ﷺ لەو کاتەدا صەڵیبێك لە ئاڵتوون لەملمدا بوو، وە ئەو دەیفەرموو: {ٱتَّخَذُوۤا۟ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَـٰنَهُمۡ أَرۡبَابࣰا مِّن دُونِ ٱللَّهِ}
منیش ووتم: ئەی رسول الله ئەوان نەیان دەپەرستن، رسول الله ﷺ فەرمووی: بەڵێ، بەڵام شتانێکیان بۆ حەڵاڵ دەکردن کە الله حەرامی کردبوو ئەوانیش بەحەڵاڵیان دادەنا، وە شتانێکیان لەسەر حەرام دەکردن کە الله حەڵاڵی کردبوو ئەوانیش بەحەرامیان دادەنا.

#تفسیر_ابن_أبي_حاتم

حذیفة کوڕی یمان دەڵێت:

سەبارەت بەم ئایەتە ئەوان نەیان دەپەرستن، بەڵکوو گوێڕایەڵیان دەکردن لەسەرپێچی الله تعالی ـدا.

#تفسیر_الطبري

ابن عباس دەڵێت:

فەرمانیان پێ نەدەکردن کە سوجدەیان بۆ ببەن، بەڵکوو فەرمانیان پێ دەکردن بە سەرپێچی الله تعالی و ئەوانیش گوێڕایەڵیان دەکردن.

#تفسیر_الطبري

أبي البختري دەڵێت:

دەڕۆشتن بۆلای حەڵاڵەکانی الله و دەیان کرد بە حەرام، وە دەڕۆشتن بۆلای حەرامەکانی الله و دەیان کرد بە حەڵاڵ، جا گوێڕایەڵیان دەکردن لەوەدا، جا الله تعالی گوێڕایەڵیەکەیانی کرد بە عیبادەتیان، وە ئەگەر بێتو پێیان بوتنایا: بمان پەرستن، ئەوا ئەنجامیان نەدەدا.

#مصنف_ابن_أبي_شیبة
#تفسیر_الطبري

حسن البصري دەڵێت:

لە گوێڕایەڵیدا -واتە گوێڕایەڵیان بۆ قەشە و حاخامەکانیان لە سەرپێچی الله تعالی ـدا بوە ئەوەی بیان کەن بە پەروەردگار و گوێڕایەڵیەکەیان بوە عیبادەت بۆیان-.

#تفسیر_الطبري

کەسانێك تەنها بە گوێڕایەڵی قەشەو مەلاو بانگخواز و سەرکردەکانیان لەسەرپێچی الله تعالی ـدا، ئەم کارەیان ببێتە عیبادەت بۆ غەیری الله تعالی و کردنی سەرکردەکانیان بێت بە پەروەردگار و رب و شیرك بێت لە ڕبوبیەتدا، ئەی دەبێت کەسانێك حوکمیان چۆن بێت کە دینێکی تازەیان بۆ خۆیان هەڵبژاردوە و بەدڵی خۆیان خواکانیان هەڵدەبژێرن تا یاسا و تشریعیان بۆ دابنێن لە هۆڵی پەڕڵەمان و حەڵاڵ و حەرامیان بۆ دابنێن لەسەر بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسی کە دینێکی دەسکردی بەرهەمی ئەمریکا و ڕۆژئاوایەکانە، کە لە دەستورەکەیاندا هاتوە: (لا جریمة ولا عقوبة إلا بقانون) هیچ تاوانێك نیە و هیچ سزایەك نیە مەگەر ئەوە نەبێت کەیاسای دەستکردی بەشەر (القانون الوضعية) داینا بێت!! ئیتر ئەوەی حسابی بۆ نەکرێت لە یاسا دانانیاندا فەرمان و ئایەتەکانی الله تعالی ـیە؍

پەنا دەگرین بە الله تعالی کەسانێك بە موسڵمان بزانین کە بچن شایەتی و دەنگ بدەن بۆ ئەم پڕۆسە کوفریە و ڕازیبن پێی و بە دەنگی ئەوان خواکان بچنە ئەو هۆڵەوە تا تشریعیان بۆ بکەن لەسەرپێچی الله تعالی ـدا و حەڵاڵ و حەرامیان بۆ دابنێن، تەشریعی کوفری و شیرکی و تەشریعی حەرامیان بۆ دابنێن؍

وە لە ئێستاشدا کەسانێکی زەندیقی کافر پەیا بوون بەناوی ئەهلی سونە و سەلەف و نەهێشتنی فکری خەواریج ئەم کەسانە بە موسڵمان دەزانن، وە هەتا کار گەشتوەتە ئەوەشی خواکانیشان کە لە پەڕڵەمانن ئەوانیش بە موسڵمان دەزانن، کە حاشا ئەمانە ئەهلی سونەبن بەڵکوو ئەمانە جەهمین زندیقن هەموو هەوڵیان ئەوەیە شتێك نەهێڵنەوە بەناوی کافر و تکفیر، تازە بەتازە مەنهەجی جهم و جعد ـمان بۆ زیندوو دەکەنەوە الله لەناویان ببات و زیادیان نەکات.

2 months, 3 weeks ago

#سەردەمی_فیتنە

️ رسول الله ﷺ دەفەرمووێت: پەلە بکەن لە کاری چاکە،کۆمەڵە فیتنەیەك دێتە پێشتانەوە وەکو پارچە شەوی تاریك، پیاو بەیانی دەکاتەوە ئیماندارە و کە ئیوارە دادێت کافرە، وە ئێوارە دەکاتەوە ئیماندارە و کە بەیانی دەکاتەوە کافرە، پیاو دینەکەی دەفرۆشێت بە نرخێکی کەمی دونیا.

ئەم سەردەمەی ئێمەی تێداین سەردەمی فیتنەیە ئەو سەردەمەیە:(لم يبق من الدنيا إلا بلاء وفتنة) جا دەبێت چ دڵێکمان بەم دونیایە خۆشبێت کە تەنها بەڵاو فیتنەکان ماوەتەوە بۆ ئێمه، چ دڵێکمان بەم دونیایە خۆشبێت کە وەك حەسیری چنراو فیتنەکان بۆمان ڕیزکراوە یەك بەدوای یەکدا دێن، چ دڵێکمان بە وڵاتێك خۆشبێت کە️ رسول الله ﷺ لەباریەوە دەفەرمووێت: (الفتنة ها هنا، الفتنة ها هنا) فیتنەکان لە عێڕاقەوە سەر هەڵدەدەن، فیتنەکان ڕووبەڕوی ئێمه دەبنەوە تا لە ژیاندا بین، ڕقمان لە مردنە بەهۆی ئەوەی پێشمان خستوە و مردن باشترە بۆمان لەوەی توشی فیتنە ببین و دینەکەمان لەدەست بدەین، بەڕاستی مردن هەدیەیەکی زۆر گەورەیە بۆ هەموو موسڵمانێك کە لەسەر ئیسلام و سونەت بگاتەوە بە پەروەردگاری، سوێند بە الله ئەگەر صەبرمان نەبێت لەسەر دین و عەقیدەکەمان ئەوا لەدەستی دەدەین و زەرەرمەندی دونیا و قیامەت دەبین، وە صەبرگرتنیش لەسەر دین لە ئێستادا وەکوو ئەوە وایە پشکۆیەك ئاگرت لە دەستدا گرتبێت و هیچ ئەمین نیت لەوەی ڕۆژێك صەبرت نەمێنێت و فڕێی بدەیت و دینەکەت لەدەست بدەیت، هەر وەکوو چۆن ڕۆژانە بەچاوی خۆمان دەیبینین هەر جارەو کەسانێك صەبریان نامێنێت و دینەکەیان لەدەست دەدەن، وە هیچ کەسێکیش ئەمین نەبووە لە دینەکەی کە لە دەستی بدات ئیللا لەدەستی داوە و تیاچوە.

5 months, 4 weeks ago

لەناو ئەو کەسانەی خۆیان پاڵ دەدەنە لای ئیسلام سێ جۆر کەسمان هەیە لە دینداری کردندا

یەکەمیان : کەسێکە کە لە دینداری کردنەکەیدا تەنها دەستی گرتوە بە قورئانەوە و حساب بۆ فەرموودە و ئاثار ناکات، ئەم جۆرە کەسە لە کافر و زەندیقێك زیاتر هیچی تر نیە و بڕاوەتەوە.

دووەمیان : کەسێکە کە لە دینداری کردنەکەیدا دەستی گرتوە بە قورئان و فەرموودەوە و حساب بۆ ئاثار ناکات، ئەم کەسەش بەهۆی تێگەیشتنی خۆی بۆ قورئان و فەرموودە گومڕا و سەرلێشێواو دەبێت و شوێن بێجگە لەڕێگای ئیمانداران دەکەوێت و تیادەچێت بەوهۆیەوە.

سێیەمیان : کەسێکە کە لە دینداری کردنەکەیدا دەستی گرتوە بە قورئان و فەرموودە و ئاثارەوە، ئەمانەن موسڵمان و ئەهلی سونە تەنها سەرکەوتو و سەرفراز ئەم کەسانەن، ئەمانەن کە ڕێگای ڕاستیان گرتوە و فیرقەی ڕزگاربوون، نیە هیچ کەسێك ڕێگاکەی ڕاستر و کورتر بێت بۆ بەهەشت وەك لەم کەسانەی کە دەستیان بە قورئان و فەرموودە و ئاثارەوە هەرسێکی گرتوە .

بۆیە ئەی ئەو کەسەی ئیمانت بە ئیسلام هەیە و خۆت بە موسڵمان دەزانیت بزانە تەنها ڕێگایەك کە ڕاستە و حەقیقەتی دینی ئیسلامە، ئەوەیە کە دینداری بکەیت بە قورئان و فەرموودە و ئەثەرەوە، بێتو تەنها واز لە دانەیەك لەم سیانە بێنیت لە دینداری کردنەکەدا ئەوا تیادەچیت و گومڕا دەبیت و ڕێگای ئیسلامت لێ وون دەبێت و فڕت بە ئیسلامەوە نامێنێت لای الله تعالی ــش هیچ عوزرێکت نیە.

6 months ago

کەسانێك هەن لەچاومدا زۆر گەورەن، کەسانێکن کاتێك کارێکی قیامەتیان پێ دەڵێیت یان پێیان دەڵێت فڵان شت سونەتە و خێرە یان فڵان شت ئاثاری سەلەفی لەسەرە یان فڵان ڕۆژ سونەتە تێیدا بەڕۆژوو بیت، خێرا و دەستبەجێ هەوڵی جێبەجێ کردنی دەدەن، یان پێیان دەڵێیت فڵان شت کوفرە یان بیدعەیە یان تاوانە خێرا و بێ بیرکردنەوە لێی دوور دەکەونەوە، یان پێیان دەڵێت کارێکی خێری هەیە یان فەقیرێك هەیە، خێرا و دەستبەجێ دەست دەکەن بە گرفانیاندا و ئەوەندەی لە توانایاندا بێت دەبەخشن، پێشبڕکێ دەکەن بۆ قیامەت وەکوو چۆن ئەهلی دونیا پێشبڕکێ دەکەن لەگەڵ یەکتردا بۆ بەدەست هێنانی کەمێك لە دونیا، نمونەی ئەم کەسانە لەم ئایەتەی الله تعالی ـدا دەبینم کە دەفەرمووێت : {سَابِقُوۤا۟ إِلَىٰ مَغۡفِرَةࣲ مِّن رَّبِّكُمۡ وَجَنَّةٍ عَرۡضُهَا كَعَرۡضِ ٱلسَّمَاۤءِ وَٱلۡأَرۡضِ} بەڕاستی ئەمانە ئەو کەسانەن کە پێشبڕکێ دەکەن بۆ لێخۆشبوونی الله و بەهەشتێك کە پانتایەکەی بە ئەندازەی ئاسمان و زەویە .

6 months ago

#أحمد_بن_حنبل

قتیبة کوڕی سعید دەڵێت :

باشترینی خەڵکی سەردەمی ئێمە ابن المبارك ـە پاشان ئەم گەنجەیە کە مەبەستی أحمد کوڕی حنبل بوو، هەر کەسێکت بینی أحمد ـی خۆشویست بزانە ئەو کەسە لە ئەهلی سونەتە، ئەگەر لەسەردەمی الثوري و الأوزاعي و لیث ــدا بوایە ئەوا لە پێشی ئەوانەوە دەبوو، پرسیار لە قتیبة کرا أحمد بە تابعین دادەنرێت ؟ فەرمووی : بە گەورە تابعین دادەنرێت .

#جمع_الجیوش_والدساکر

أبو عبید دەڵێت :

باسکردنی أحمد بەباشە بە دین دەزانم، کەس لەو زاناتر نیە بە سوننەت .

#سیر_أعلام_النبلاء

أحمد کوڕی قاسم مساور دەڵێت :

جارێکیان لای یحیی کوڕی معین بووین، وە مصعب الزبیری ـیش لەوێ بوو پیاوێك باسی ئیمامی أحمد ـی کرد و وەسفی کرد، پیاوێکی تر ئەم ئایەتەی خوێندەوە : {یَـٰۤأَهۡلَ ٱلۡكِتَـٰبِ لَا تَغۡلُوا۟ فِی دِینِكُمۡ} النساء : ١٧١
یحیی فەرمووی : وەك ئەوەی بڵێت وەسف کردنی أحمد غولو بێت !! بەڕاستی باسکردنی أحمد کوڕی حنبل بە مەجلیسی زیکری دادەنرێت .

#حلية_الأولیاء

6 months ago

﴿فَإِن كُنتَ فِی شَكࣲّ مِّمَّاۤ أَنزَلۡنَاۤ إِلَیۡكَ فَسۡـَٔلِ ٱلَّذِینَ یَقۡرَءُونَ ٱلۡكِتَـٰبَ مِن قَبۡلِكَۚ لَقَدۡ جَاۤءَكَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِینَ﴾ [يونس ٩٤]

عبد الله کوڕی عباس دەڵێت :

️رسول اللّٰه ﷺ نە کەوتە گومانەوە و نە پرسیاریشی کرد .

#تفسیر_ابن_أبي_حاتم

سعید کوڕی جبیر دەڵێت :

رسول اللّٰه ﷺ نە کەوتە گومانەوە و نە پرسیاریشی کرد .

#سنن_سعید_بن_منصور

قتادة دەڵێت :

پێمان گەیشتوە️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : نە گومانم هەیە و نە پرسیاریش دەکەم .

#تفسیر_الطبري

کاتێك ئەم ئایەتە و هاوشێوەی ئەم ئایەتانەم دەخوێندەوە لە قورئان وەك :{فَلَا تَكُ فِی مِرۡیَةࣲ مِّنۡهُۚ} و {فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِینَ} وا تێدەگەشتم کە️ رسول اللّٰه ﷺ هەندێك جار توشی گومان بووبێت لەم دینەدا و الله تعالی بەم ئایەتانە بیەوێت گومانەکەی نەیەڵێت و بەرەوە یەقینی ببات، بەڵام کاتێك گەڕامەوە بۆ تەفسیری سەلەف لەم ئایەتە زانیم ئەو تێگەیشتنێکی زۆر قەبیح بووە لەم ئایەتە بەوەی گومانم بردوە کە️ رسول اللّٰه ﷺ کەوتبێتە گومانەوە لەم دینە پەنا بە الله، لێرەشدا گرنگی فەهمی سەلەفم بۆ دەرکەوت بۆ ئایەتەکان وەك لە فەهمی سەقەت و قەبیحی خۆم بۆ ئەو ئایەتە پیرۆزە، جا ئامۆژگاری خۆم و موسڵمانان دەکەم بۆ تێگەیشتن لە ئایەتەکان بگەڕێنەوە بۆ ئاثار ئەگەر نا دوور نیە هەر بە خوێندنی قورئان گومڕا و سەر لێشێواو ببن .

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago