Dr.Sumaya

Description
Instagram account : https://www.instagram.com/dr_sumaya0?igsh=MXJjNHh1N2wzazl3dw==
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 day, 6 hours ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 6 months ago

Last updated 1 month, 2 weeks ago

2 months, 3 weeks ago

ساڵانە زۆر خوێندکار ئەم پرسیارە ئەکەن (بیکەم بە دوو ساڵە یاخود نا ) وەرە با وەڵامێکی واقعیت بدەمەوە
لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە ??

هۆکارەکەی چییە کە ئەتەوێ بیکەیت بە دوو ساڵە ؟
دەرەجەی کەمت هێناوە یان دەرەجەکەت بە دڵ نییە ؟
ئەگەر وایە هۆکارەکەی بۆ چی ئەگەڕێنیتەوە ؟
ئەگەر هۆکارەکەی بوونی نەخۆشی یان ناخۆشی یان کەمتەرخەمی ...هتد کە بوبێتە ڕێگر لە بەردەم خوێندنت بەجدی غەدر ئەکەی ئەگەر ساڵێکی تر دەرفەت نەدەیت بە خۆت ، ئەگەر هەموو هەمووڵی خۆتت نەخستبێتە گەڕ ... ساڵێک درەنگ گەشتن بەوەی کە ئەتەوێت باشترە لە نەگەشتن

? بەڵام ئەگەر هۆکارەکەی بۆ قورسی پرسیار ئەگەڕێنیتەوە و چاوەڕێی ئەوە ئەکەیت ساڵێکی تر پرسیار ئاسان بێت ئەوە وەکو قومار وایە و ڕەنگە تەنیا ساڵێک دوا بکەویت و هیچ سوودی نەبێت

?بە کورتی: بیکە بە دووساڵە ئەگەر ئەتوانی بەربەستەکان لابدەی و بە وزە و ورەیەکی پۆڵاینەوە بخوێنی لە پێناو گەشتن بەوەی کە ئەتەوێ

2 months, 3 weeks ago

لە ئیمتیحانەکان هەر چۆنێک بوویت باش یان خراپ
ئەگەر باش بوویت پێوەی مەنازە بەڵکو سوپاسی خوا بکە با خێردار بێت نەک ببێت بە بەڵا بۆت
ئەگەر خراپ بوویت ئەوە بزانە هەر ئەوە خێری تیایە بۆت بڕیاری مانەوە مەدە بە هەڵەشەیی بەڵکو پرسیاری لە کەسێکی بە ئەزموون بکە
ئەگەر تازە بوویت بە پۆلی دوانزە وەرە ئەم انستاگرامە لێرەوە یارمەتیت ئەدەم و ئامۆژگاریت ئەکەم تا هەڵەی ئەوانی تر دووبارە نەکەیتەوە
https://www.instagram.com/dr_sumaya0?igsh=MTZxcDVkd3RwajY2bA==

3 months ago

زنجیرەی هەڵەکانم لە پۆلی 12 لە انستاگرام یەکەم پۆست کرا ئەتوانن سەرنج و تێبینیەکانی خۆتان بنووسن لەسەری
سوپاس بۆ بینەربونتان بەهیوای سوود

https://www.instagram.com/reel/C_DeF_TMYw2/?igsh=MWoxc3ZuaWVldWdkdw==

3 months ago
ئەوانەی لە هاوین سەعیان نەکردوە ***?***

ئەوانەی لە هاوین سەعیان نەکردوە ?

3 months, 1 week ago

لە کوێ قسە بکەین تا دەنگمان بگات بە کەسوکاری قوتابیان ؟
ئەی هاوار پۆلی دوانزە چییە تا ڕۆحی خوێندکارێکی لەسەر دابنرێ ؟
بۆچی مناڵەکەی خۆت بەراورد ئەکەیت بە مناڵی یەکێکی تر ! مێشکی هەموو کەسێک وەکو یەک نییە هەندێک کەس لە قسەکردن باشن هەندێک لە بیرکردنەوە هەندێک لە چارەسەری کێشە هەندێک لە فێربوونی شتی تازە...هتد
ئەمە زانست سەلماندوویەتی ئەو زانستەی ئەتەوێ مناڵەکەت پێی بگات ، هەمووی نابێ بە دکتۆر ، ئەندازیار، مامۆستا...
بهێڵە مناڵەکەت بە دەروونێکی درووستەوە بژی وای لێ مەکە پەنا بۆ شتی خراپ ببات ، ئەمڕۆ خوێندکارێک بەهۆی دەرەجەی پۆلی دوانزەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا بەداخەوە بەداخەوە
هۆکاریش دەوروبەر و کۆمەڵگەی سەقەت و سیستمی سەقەتە

جیاوازی نییە واز لە خوێندن بهێنێ یان نمرەی ١٠٠ بهێنێ گرنگ ئەوەیە خوا لێمان ڕازی بێت ?

تکایە تکایە پەستان مەخەنە سەر هیچ خوێندکارێک بە وشەیەکیش بێت

3 months, 2 weeks ago

سڵاوی خواتان لێبێت
ئەم ڕوونکردنەوەیە دەرەبارەی کۆرسەکەیە
کۆرسەکە من وە چەند بەڕێزێکی تر لەگەڵتان ئەبین لە ئێستاوە واتە پێش دەستپێکردنی دەوام تا دوای تاقیکردنەوەی وزاری
کە دەکرێت بە دوو بەشەوە
?بەشی یەکەم لە ئێستاوە تا کۆتایی وەرزی یەکەم ئەبێت
ئەوەی لە بەشی یەکەمی کۆرسەکە باس ئەکرێت
?زیادکردنی تەرکیز و ئەکتیڤ کردنی مێشک
?هەڵبژاردنی مەلزەمە و ڤیدیۆی گونجاو
?چۆنیەتی سەعی کردن لە هەر بابەتێک
?هەڵە باوەکانی کاتی سەعی کردن
?تەکنیکەکانی سەعی کردن
?خوێندکارانی پێش تۆ چ هەڵەیەکیان کردوە
?خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی گشتی و ددان و دەرمانسازی ..هتد چ ئامۆژگاریەکیان هەیە بۆ تان.
زۆر زیاتر....
?بەشی دووەمی کۆرسەکە لە وەرزی دووەم تا تاقیکردنەوەی وزاری دەبێت
بەشی دووەم پێک دێت لە
?ئەگەر سەعی ڕۆژانەت نەکردبێ چی ئەبێت ؟ چی بکەین لەو کاتانەدا ؟
?چۆن زاڵ ببین بەسەر ترس و قەلەقی و کەم خەویماندا ؟
?چۆن خشتە دابنێین بۆ ماوەی چل ڕۆژەکە ؟
?خوێندکارانی تر لەسەر چ خشتەیەک و چ ڕێگایەکیان بەکارهێناوە بۆ سەعی کردن
?لەکاتی تاقیکردنەوەی وزاری و ڕۆژی تاقیکردنەوەکا پێویستە چی بکەین و چی نەکەین
زۆر زیاتر...

?هەموو ئەمانە لەگەڵ چەندین ئامۆژگاری و یارمەتی دانی تایبەت لە لایەن کەسانی بە ئەزموونەوە
?خوێندکاران ئەتوانن بە درێژایی کۆرسەکە پرسیار بکەن و ڕاوێژ لەگەڵ یارمەتیدەرکان بکەن لەسەر هەر بابەتێک ...
?نرخی بەشداریکردن لەم کۆرسە بۆ هەر بەشێک بیست هەزارە

بۆ بەشداریکردن ??
@Sumayaph

3 months, 3 weeks ago

دکتۆرەکەتان خەریکی بزنزێکی بچوکە ئێستا پێویستی بە یارمەتی ئێوەیە ?
یارمەتی ئێوە بۆ من تەنیا فۆڵۆو کردنی ئەم پەیجەیە کە دای ئەنێم هیچی تر مەکەن بەس فۆڵۆو وەکو وەفایەک ?
جگە لەوەش ئەوانەی تازە بوون بە پۆلی دوانزە یان ئەمێنەوە لە پۆلی دوانزەیا پڕۆجێکتێکمان ئەبێ کە ماڵئاوایی لە دەرەجەی کەم و تێنەگەشتن ئەکەن لەمەودوا ?

ئەمەش پەیجەکەیە فۆڵۆو بکەن تا بتوانم بەردەوام بم ? ?

https://www.instagram.com/doctor_shop0?igsh=NHppbWNrenc4ODlq

4 months ago

هەموان پیرۆزبای خۆیان ئاراستەی یەکەمەکان کرد با منیش پیرۆزبایی خۆم بنێرم ?

-پیرۆزبای لەو کچە ئەکەم لە دەرەوە کاری کردوە بۆ ئەوەی خوشک و برا بچوکەکەی برسی نەبن
-پیرۆزبای لەو کچە ئەکەم لە ژێردەستی باوەژن گەورە بوە و هەموو کارێکی قورسی پێکراوە
-پیرۆزبایی لەو کچە ئەکەم دایک/باوکی نەخۆشە و خزمەتی کردوون
-پیرۆزبایی لەو کچە ئەکەم لەژێر بارێکی قورسی دەرونیا بوە بە هۆی کۆمەڵگەکەیەوە

-پیرۆزبایی لەو کوڕە ئەکەم بە ڕۆژ لە قوتابخانە بوە و شەوان کاری کردوە
-پیرۆزبایی لەو کوڕە ئەکەم دوو کاتژمێر خەوتوە تا نانێک بۆ ماڵەوە پەیدا بکات و بتوانێت خوێندنەکەی تەواو بکات
-پیرۆزبای لەو کوڕە ئەکەم هەموو دەم هاوکاری باوکی بوە تا ئەو زیاتر ماندوو نەبێ

پیرۆزبایی لەو کوڕ و کچانەی نیشتمان ئەکەم کە لەبەر ماندووی نەیان توانیوە قەڵەم بگرن لە بێ دایک/ بێ باوکیدا بوون بە دایک/باوک بۆ خوشک و براکانیان ، سوێند بەخوا ئێوە سەرکەوتون نەک ئەوانەی لەبەر هەوای فێنکی سپلیت دانیشتوون دنیایەک مامۆستای تایبەت و کەشێکی لەباریان بۆ ڕەخساوە
نازانم کۆمەڵگە کەی لەوە تێ ئەگات سەرکەوتن ڕەبتی نییە بە دەرەجەوە بڕیار نییە هیچ گۆڕانێک لەم سیستمە ڕووبدات
بۆیە کە ئێوە گەورەتربوون وەکو ئەوان بیر مەکەنەوە ?

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 day, 6 hours ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 6 months ago

Last updated 1 month, 2 weeks ago