❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 3 months ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 11 months, 2 weeks ago
ئێستا گەنجێکی تازە پێگەیشتوو هەڵدەستێ ڕاست و چەپ تەکفیری هەموو ئوممەت دەکات، بە بیانووی ئەوەی بە ڕەهایی عوزر بەجەهل نییە، بڕواتان بێ وابزانم ٢ کتێب لەو بابەتا ماوە نەیخوێنمەوە، ئەوەی تا ئێستا خوێندوومەتەوە نزیکی ٢٠ کتێبی تایبەتە لەسەر عوزر بە جەهل، ئیتر جگە لەو بەشانەی تر کە لە کتێبەکانی عەقیدەدا نووسراون، دەی بەخوا ئێستایش ناوێرم قسەی تێدا بکەم، چونکە منیش وەکو ئەو گەنجانە لەسەرەتادا زۆر بە ئاسانی قسەم تێدا دەکرد (هەرچەنە من نەگەیشتبوومە ئەو ئاستەی ئەوان لە جورئەتا) بەڵام تا زیاترم لەسەری خوێندەوە زیاتر ترس دایگرتم، تا ئەوەی تەواو بێدەنگبووم لە بابەتی تەکفیر، دەستم دایە نووسینی کتێبێکیش بڕێکی باشم لێ نووسی لە ترسا بڵاوم نەکردەوە، تا ئێستا لای خۆم هێشتوومەتەوە و تەواوم نەکردووە، چونکە بە ئێستاشەوە لەسەری دەخوێنمەوە.
دڵنیابن هەرکەس بە مورتاحی لەو باسا قسەی کرد و بە یەک وتە بابەتەکەی بڕییەوە، ئیتر بە بوونی عوزر بە جەهل بە ڕەهایی یان نەبوونی بە ڕەهایی، ئەوا بزانن کە شارەزای بابەتەکە نییە و هێشتا لە سەرەتای ڕێیەکەدایە ئەگینا وا بە ئاسوودەیی قسەی نەدەکرد... سوێندتان لەسەرم نییە زیاتر لە ١٠ هەزار لاپەڕەم بەس لەو باسا خوێندووەتەوە (هەموو ئەوانەی نزیکمن ئەزانن چەنێک بایەخم بەو بابەتە داوە) بەڵام هێشتا ترس ئەمگرێ لەکاتی قسەکردن لەسەری، سوێند بخۆم سوێندم ناکەوێ هەموو ئەوانەی بەوپەڕی دڵنیاییەوە قسەی تێدا دەکەن هێشتا شارەزای زۆربەی ئەو کتێبانە نیین کە تێیدا نووسراوە، ڕەنگە زۆرێکیان لەم پۆستا یەکەمجاریانبێ بزانن کە ئەم بابەتە زیاتر لە ٢٠ کتێبی لەسەر نووسراوە، کەچی زۆر بێ خەمانە لە لێپرسینەوەی قیامەت قوڕ بۆ خۆیان و بۆ خەڵکیش دەگرنەوە!
كەمێك پێش ئێستا لەگەڵ برایەكا باسی ئەم ڕەد و ڕدود و کێشمەکێشمانەمان ئەكرد، ئەم چەند بەیتەم كەوتەوە بیر موچوڕكە بە گیانما هات و گیانم لەرزی، بۆ ئەویشم خوێندەوە، بەپێوستم زانی بیری هەموومانی بخەمەوە:
يَا خَجْلَتِي مِنْ عِتَابِ اللهِ يَوْمَ غَدٍ
إِنْ قَالَ خَالَفْتَ أَمْرِي أيُّهَا الرَّجُلُ
عَلِمْتَ مَا عَلِمَ النَّاجُونَ وَاتَّصَلُوا
بِهِ إِلَيَّ وَلَمْ تَعْمَلْ بِمَا عَمِلُوا
ئەی خەجاڵەت خۆم بۆ سەركۆنەی خودا لە ڕۆژی قیامەتا
كاتێك پێم دەڵێت: سەرپێچی فەرمانەكانت كردم ئەی پیاو!
ئەو شتانەی كە بەندە ڕزگاربووەكان دەیانزانی تۆش دەتزانی
ئەوان كاریان پێكرد و گەیشتن بەلام تۆ كارت پێنەكرد و نەگەیشتی
زۆر جار وێنەی ئەم جیدالانە خودامان لەبیر دەباتەوەو دوورمان دەخاتەوە، دەمانخاتە شەڕی نەفس و سەرخستنی، ئەممان با ئاگاداری ناخ و دڵ و دەروون و وتەكانمانبین!
بەرگری لە حەق واجبە، بەڵام لەو واجبتر نەدۆڕانی خۆمان و لەدەستنەچوونی دڵ و دەروونمانە.
هەرکەس ڕوویکردە خوێندنەوەی قورئان و سوننەت و کتێبی سەلەف، بەبێ زانینی زانستەکانی زمانی عەرەبی و زانستی أصول الفقه، بەدڵنیاییەوە سەرەنجامەکەی گومڕابوون و گومڕاکردنە... ناکرێ و نابێ لە قورئان و سوننەت تێبگەین بەبێ زمانی عەرەبییەکی باش و زانستی ئوسوڵ، چونکە ئەو دوو زانستە کلیلی تێگەیشتنن. نوقتە.
هەر هەمان ئەو وتانەی سەلەف و کتێبەکانیان لەبەردەستی ئیبن تەیمیە و ئیبن قەیم و سەدان زانای تریشدابوون، بۆچی ئەوان ئەو تێگەیشتنە هەڵەی ئەمانەیان بۆ درووست نەبووە کە هەموو ئوممەت و زانایانی کافر دەکەن؟ چونکە ئەوان کەرەستەو ئالەتی تێگەیشتنیان پێبووە (لوغەو ئوسوڵ) بەڵام ئەمان خاڵین!
یانی زانایەکی وەکو ئیبن تەیمیە لەسەر نەهجی سەلەف و سەرخستنی دەیان جار زیندانی کرا، دەربەدەر کرا، لێیدرا، لە کەسایەتی درا، دووچاری ستەم بوویەوە، سەبری گرت تا مەنهەجەکە بگەیەنێت، جا ئێستا تۆ بڵێی ئەمانە لە ئیبن تەیمیە ئەمینتربن؟ ئەمان پارێزەری نەهجی سەلەف و ئیبن تەیمیەش خیانەتکاربێ لەو نەهجە؟ لەکاتێکا ئەمانە هیچ نارەحەتییەکیان نەبینیوە لەچاو ئیبن تەیمیا؟!
جا لێرەوە تەحەددای هەر کەسێک ئەکەم لەسەرانی ئەم فکرەیە بۆ دیبەیت و مونازەرەیەکی زانستی، ئەگەر جورئەتی رووبەرووبوونەوەی هەیە..
ئەمە سەرەتای دەرکەوتنیانە بۆیە ئەم تەحەددایە ئەکەم ، چەن سالە بێدەنگن و لە سوچە تاریکەکانا ئەم بانگەشانە ئەکەن ئێمەش بێدەنگین، مادام شتەکەیان هاتە ڕوو ئێمەش لێیان بێدەنگ نابین.
رەنگە هەندێک کەس بڵێن پێویست ناکات ئەم بابەتانە گەورە بکرێن:
ئەم باسانە لە خودی خۆیانا زۆر مەترسیدارن، چونکە بانگەشەیە بۆ بەکافردانانی هەموو ئوممەت و زانایانی، بەمەش کۆمەڵێک خەلکمان بۆ درووست دەبێ بێ مەرجع بەدلی خۆیان حەرام حەڵال دەکەن و حڵالیش حەرام، دەکەونە گیانی خەلک بە تەکفیر و حەلالدانانی سەرو مالیان، هەر وەک چەندین جار بوونەتە هۆکاری جیاکردنەوەی ژن و پیاو دوای سالانێکی زۆر ژیانی هاوسەرێتی، ژنەکەیان قەناعەت پێکردووە کە هاوسەرەکەی کافرە، ئیتر داوای جیابوونەوەی کردووە لە مێردی بێ خەبەر و داماو، رەنگە تا ئێستا ١٠ حالەتی وام هاتبێتە بەردەست... چەندین کچی هەرزەکاریان لە دایک و باوک و خێزانی کردووە، چەند ساڵێک پێش ئێستا کوڕێک کچێکی خواستبوو هەر لەڕێگەی فەیسبوکەوە، بەبێ وەلی و هیچ شتێک کەس نەیزانیبوو بەو بیانووەی هەموو کەسوکاری کافرن و خۆی وەلی خۆیەتی!!
بۆیە تکایە کەس نەلێ گرنگ نییە، ئەمانە میکرۆبن بۆ دین و ژینی خەڵک!
فێربوونی زمانی عەرەبی بە قورئانی پیرۆز (16)، تەفسیری قورئانی پیرۆز،سورة البقرة، (106- 112) لاپەڕە 17
تێبینی: ولد: واتاکردنی بە کوڕ باشترە، بەڵام هەندێک جار بۆ بچووکردنەوەی کەسێک وەک جنێو پێی دەڵێن: یا ولد. وەک منداڵ یان هەرزەکار بەکاری دەهێنن.
كتێبی چیرۆكە عەرەبی و ئینگلیزییەكان بە (pdf)
ئەم دەورەیە بۆ زانستی أصول الفقه"ە سوودی زۆری دەبێت بۆ ئاستی مامناوەند، لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەکات إن شاء الله، شەرحی مەتنی" الورقات" دەکرێت لەگەڵ شەرحەکەی مەحەلی (بەزمانی عەرەبی)، ئەو شەیخە بەڕێزە لە نزیکەوە دەناسم و ئاستی زانستی بەرزە لێی سوودمەند دەبن إن شاء الله.
لەکۆتاییشدا بڕوانامە دەدرێت بەبەشداربووان.
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت خۆشەویستانم، یاخوا هەر لە جەژن و خۆشیدابن و جەژن ببێتە مایەی لادانی گشت ئازارو ناخۆشییەکان ?
عيدُكم مباركٌ وكلُّ عامٍ وأنتم بخيرٍ أحبَّتي، جعلَه اللهُ عيدَ أمنٍ وأمانٍ للمسلمينَ جميعًا.
فرّج اللهُ عن إخوانِنا المظلومينَ في كلِّ بِقاعِ الأرضِ.
نەفس ئەوەندە ترسناکە، ئەوکاتەی کە دڵنیاین بەسەریدا سەرکەوتووین، لەهەموو کات زیاتر پێویست دەکات لێی بەئاگابین.
النفس أمرُها عظيمٌ جدا، في الوقت الذي نستشعِر أننا غلبْناها يجبُ الحذرُ أكثرَ من ذي قبل!
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 3 months ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 11 months, 2 weeks ago