| مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |

Description
(بانگەوازی تەوحید … لە سەردەمی کوفر و ئیلحاد ، شکێنەری بتەکان و خوایە باطڵەکان ✍?)
اللهم انصر المجاهدين في سبيلك
Advertising
We recommend to visit

" ببخشید اگه پادکست هام اعتیاد آوره "

تعرفه تبلیغات: @radiosmoking

Last updated 2 years, 8 months ago

Канал находится в топе жца на 6 месте🔥

🌈Предложка @opmanicure_bot 👈🏻
По всем вопросам @docu_lui (оплата)
Менеджер: @Maksim_rek0 @aleksander_manager

Last updated 2 weeks, 1 day ago

Команда 3d Oasis приветствует Вас!🌴

Здесь вы найдёте:
🔸3dsMax
🔸Corona
🔸Vray
🔸Blender
🔸Курсы

DMCA: если Вы считаете, что здесь могут использоваться объекты вашей интеллектуальной собственности, контакты для связи @Oasis3d_bot

@Oasis3bot - реклама/ads

Last updated 2 days, 7 hours ago

1 year, 4 months ago

*?طاغوتەکان و شێخ و زانایانی خراپ ?*#وانـــەی_پـێـــنـجـەم

هەرکەسێک سیرە و ژیانی پێغەمبەرایەتی ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ هاوڕێکەی بخوێنێتەوە ، بە دڵنیاییەوە سەرسامی دەیگرێت لە مەوقیفەکانی جولەکە و زاناکانیان لە بەرامبەر پێغەمبەرمان محمد ( صلی الله علیه وسلم ) و بانگەوازی کردنی بۆ ئیسلام ، جا بێ گومان شتێکی شاراوەش نەبووە لەلایەن لە دەرکەوتنی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) لە مەککەدا ، جا نە چوون بەرەو ڕووی ، وە نە دەستپێشخەریان کرد بۆ سەرخستنی ، لەکاتێکدا ئەوانە هاتبوون بۆ مەدینە و نیشتەجێی ببوون بۆ چاوەڕوانی کردنی هاتنی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) هەتاوەکو الله تعالی " ئەنصار " ـی لەناویاندا هەڵبژارد ، بۆ سەرخستنی دینەکەی و لەخۆ گرتن و جێ کردنەوەی پێغەمبەرەکەی ( صلی الله علیه وسلم ) و شوێنکەوتنی ، بەڕاستی خۆشیان بێ ئاگا و نەزان و جاهیل کردبوو لە ئاست ناردنی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) هەتاوەکو کاتێک پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) هاتە لایان لە مەدینەدا ، وە دەوڵەتێکی ئیسلامی تێدا دامەزراند ، ئینجا دەستیان کرد بە حەسودی بردن بە پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) ، و دوژمنایەتیان بۆی دەرخست ، وە ڕق و قینەی خۆیان بە فووی دەمیان دەرخست ( بە قسە پێ ووتنی بە زمانیان ) ، وە فێڵ و پیلانیان بۆی دەگێڕا ، وە بانگەشەی درۆ و بوهتانیان دەکرد بەوەی کەوا ئەمە ئەو پێغەمبەرە نییە کە چاوەڕوانی بووینە تاوەکو ئیمان و باوەڕی پێ بهێنن .

محمدی کوڕی إسحاق لە [ السيرة ]ـدا ڕیوایەتی کردووە :
لە عاصم ـی کوڕی عومەر ، لە قەتادەی ئەنصاریەوە ( رەحمەتی الله لێیان بێت ) لە شێخەکانی خۆیانەوە ( واتە لە ئەنصاریەکان ) هاتووە :
گوتیان : والله ئەو پێغەمبەرە لە ئێمەیە ، وە لەوانیشە ، واتە : لە ئەنصار و لە یەهود ، ئەوانەی کە دراوسێ و نزیکیان بوون ، ئینجا ئەم باسە دابەزی ، واتە ئەم ئایەتە :
{ وَلَمَّا جَاءَهُمْ كِتَابٌ مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ وَكَانُوا مِن قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا فَلَمَّا جَاءَهُم مَّا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ ۚ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ }
واتە : ( کاتێک کە نامەیەکیان بۆهات ( کە قورئانە ) لەلایەن الله ـوە کە پشتیوانی تەوڕاتەکەی ئەوانە ( پەسەندکەری ئەو تەوڕاتەی کەلایانە ) وە ئەوان ( جوولەکەکان ) لەوەو پێش داوای زاڵ بوونیان ئەکرد لە الله بەسەر ئەوانەی کە بێ بڕوابوون ، کەچی کاتێک ئەو ( پێغەمبەر )ـەی دەیانناسیی بۆیان هات ، بێ بڕوابوون پێی ، کەواتە نەفرینی الله لەبێ بڕوایان بێ ).
جا گوتیان : ماوەیەک لە جاهیلەتدا بەرزمان کردنەوە ، وە ئێمە ئەهلی شیرک بووین و موشریک بووین ، وە ئەوانیش ئەهلی کتاب بوون ، جا دەیانگوت : بەم زووانە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکان دەنێردرێت ، کە ڕۆژگاری هاتنی نزیک بۆتەوە ، شوێنی دەکەوین و لەگەڵ ئەودا لەدژی ئێوە دەجەنگین وەک شەڕی عاد و ئیرەم کە چۆن لە بەین چوون ، بەڵام کاتێک الله تعالی پێغەمبەرەکەی ( صلی الله علیه وسلم ) نارد لە قوڕەیش ، ئێمە شوێنی کەوتین ، وە ئەوانیش ( جولەکەکان ) بێ باوەڕ بوون پێی ، الله تعالی فەرمووی :
( فَلَمَّا جَاءَهُم مَّا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ ).
واتە : ( کەچی کاتێک ئەو ( پێغەمبەر )ـەی دەیانناسیی بۆیان هات ، بێ بڕوابوون پێی ، کەواتە نەفرینی الله لەبێ بڕوایان بێ ) .....
.........
وە لە فەزڵ و رەحمەتی الله تعالی بوو کە هەندێک لەوانی هیدایەت دا بۆ ئیسلام ، لە ئەهلی کتاب ، جا عیلم و زانستیان بەو موژدەیە هەبوو کە پێیان درابوو بە هاتنی پێغەمبەرمان محمد ( صلی الله علیه وسلم ) ، وە دەیانزانی کەی دەردەچێت ، وە هەموو سیفەتەکانی پێغەمبەریشیان ( صلی الله علیه وسلم ) دەناسیەوە ، هیچ شتێک نەمابوویەوە تەنها هاتنی نەبێت ، جا چوون بۆ بینینی و گوێیان لێی گرت و پاشانیش ئیمانیان پێی هێنا و سەریان خست ، وە شایەتی حەقیان دا لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) ، هەروەکو چۆن الله تعالی فەرموویەتی :
{ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَكَفَرْتُمْ بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ فَآمَنَ وَاسْتَكْبَرْتُمْ إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ }
واتە : ( ئەی موحەممەد ( صلی اللە علیە وسلم ) بڵێ : پێم بڵێن ئەگەر ( ئەم قورئانە ) لەلایەن الله ـوە بێ ئێوەش باوەڕتان پێ نەهێنابێ ، وە کەسێك لە نەوەی ئیسرائیل شایەتی دابێ لەسەر وێنەی ( ئەوەی وا لە ) قورئاندا جا ئیمانی هێنابێ ، کەچی ئێوە خۆتان بە گەورەزانی ، بێگومان الله ڕێنموونیی گەلی ستەمکاران ناکات ) .#ماویەتی..

فەقیری لێبووردەی الله
براتان باوکی هومام#بیروباوڕ#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید ? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |**

1 year, 4 months ago

**دەنگۆیەك هەیە کەوا تلگرام دائەخرێ

گەروابێت لە ئینستگراماوە بەردەوام ئەبین إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه**https://instagram.com/millat_ibrahim_22?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA==

1 year, 4 months ago

**پاشان پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) ڕووبەڕووی جۆرێکی تر بوویەوە لەوانەی کە عیلمیان پێ بەخشرابوو کە ئەویش " ئومەییەی کوڕی أبی صلت " بوو ، جا ئومەییە یەکێک بوو لەوانەی کە ئینکاری لە شیرکی موشریکان دەکرد وە خۆشی بەری کردبوو لە گومڕایەتیەکەیان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەبوو بە موسلمان ، لە صەحیحی موسلم ـدا هاتووە ، لە الشريد کوڕی سويد ـی الثقفي ( الله لێی ڕازی بێت ) فەرموویەتی : ( ڕۆژێکیان لەدوای پێغەمبەرەوە بووم ( صلی الله علیه وسلم ) و فەرمووی : ( ئایا هیچ شیعرێکی ئومەییە کوڕی أبي الصلت ـت لەبەرە ؟ ) شرید دەڵێت گوتم : بەڵێ ، پێغەمبەریش ( صلی الله علیه وسلم ) فەرمووی : ( بۆم بڵێ ) ، منیش بەیت ـێک لە شیعرەکانی ئەوم بۆ وت ، پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) فەرمووی : ( دانەیەکی تریشم بۆ بڵێ ) ، پاشان منیش بەیت ـێکی تر لە شیعرەکانی ئەوم بۆ وت ، هەر فەرمووی ( هێشتا زیاترم بۆ بڵێ ) هەتاوەکو گەیشتە سەد بەیت و کۆپڵە شیعری ئومەییە کە بۆم وت ، ئینجا پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) فەرمووی : ( خەریک بوو ئومەییەی كوڕی ئەبی صەلت موسڵمان بێت )) وە لە ڕیوایەتێکی تر هاتووە : ( بەڕاستی خەریک بوو موسلمان بێت لە شیعرەکەیدا ) .
جا ئومەییەی کوڕی أبي الصلت نموونەیەکی خراپی ئەو زانایانەیە کە حەق و هیدایەتی ناسی بەڵام شوێنی نەکەوت بەڵکو موحارەبە و دوژمنایەتی حەقی کرد و کافر بوو بە الله و بە کافریش مرد ، حەسودیەکەی هەڵیدایە ناو ئاگرەوە پەنا بە الله تعالی ، إبن کەثیر ( رەحمەتی الله لێی بێت ) لە عبدالله ـی کوڕی عومەرەوە ( الله لە هەردووکیان ڕازی بێت ) دەربارەی ئەم ووتەیەی الله تعالی فەرموویەتی کە الله تعالی دەفەرموێت :

{ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا }
واتە : وە ( ئەی موحەممەد ( صلی اللە علیە وسلم )) بخوێنەرەوە بەسەریاندا هەواڵی ئەو کەسەی کە نیشانەکانی خۆمان پێ بەخشی )
[ الأعراف : 175 ]
عبدالله فەرمووی : ( ئەو کەسە هاوڕێکەتان ئومەییەی کوڕی أبی صەلت ـە ) ،

وە هەروەها بە شێوازی تریش لێیەوە ڕیوایەت کراوە و صەحیحیشە ، هەروەک ئەوەی کە ئومەییەی کوڕی أبی صەڵت بیەوێت خۆی بەو بچوێنێت
چونکە ئومەییە عیلم و زانستێکی زۆری پێ گەیشتبوو لە عیلمی شەریعەتەکانی پێشووتر ، بەڵام سوودی له عیلمەکەی نەبینی چونکە گەیشتە سەردەمی رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) وە هەروەها گشت نیشانە و ئایات و موعجیزەکانی پێگەیشتبوو ، وە هەروەها بۆ هەموو کەسێک دەرکەوتبوو کە بەسیرەت و بەرچاو ڕوونی هەیە ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشی کە تێیدا هەبوو و لێی کۆببوویەوە بەڵام شوێنی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) نەکەوت ، وە چوو بەرەو موالات و دۆستایەتی کردنی موشریکان و سەرخستنیان و مەدح و پیا هەڵدانیان ، وە لاواندنەوە و شیعری دەوت بۆ ئەهلی بەدر لە موشریکان بە لاواندنەوە و شیعری زۆر بەلیغ و ڕەوان " قبحه الله تعالى " ، وە هەروەها لە هەندێک فەرموودەدا هاتووە کەوا ئومەییە یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بە زمانی ئیمانی هێنا بەڵام لە دڵیەوە ئیمانی نەبوو ، چونکە هەندێک شیعری ( رباني ) و دانایی و ڕەوان بێژی هەبوو بەڵام الله تعالی دڵی فران نەکرد بۆ ئیسلامەتی .#ماویەتی .

فەقیری لێبووردەی الله
براتان باوکی هومام#بیروباوڕ#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید ? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |**

1 year, 5 months ago

**{ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَٰلِكَ } واتە : ( وە هەندێکیشیان وەك ئەوان نەبوون ) ، واتە : صالح و چاک نەبوون ، جا یان ئەوەتا مام ناوەندی بوون کە واجیباتەکانیان ئەنجام دەدا بەبێ ئەنجامدانی سوننەتەکان ، وە واز دەهێنن لە حەڕام کراوەکان بێ ئەوەی کە وازبهێنن لە مەکروهەکان ، وە یانیش ئەوەتا ستەمیان لەخۆیان دەکرد ،

{ وَبَلَوْنَاهُم } واتە : ( وە تاقیمان کردنەوە ) لەسەر عادەت و سوننەتمان ،

{ بِالْحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ } واتە : ( بە چەندەها چاکە و خۆشی و بە چەندەها خراپە و ناخۆشی ) ، واتە : ناخۆشی و قورسی وە خۆشی و ئاسانی ،

{ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ } واتە : ( بە ئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ لای الله ) ، بگەڕێنەوە لەو شتانەی کە لەسەری بوونە لە جێگیر بوون و بەردەوام بوون لە گومڕایەتی ، وە بەخۆیاندا بچنەوە و بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە لەسەری درووستکراون لە هیدایەت ، جا ئەمە هەر بەردەوام بوو لەنێوان پیاوچاک و پیاو خراپ و مام ناوەند هەتاوەکو :

{فخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ } واتە : ( دوای ئەوان جێ نشینانێکی خراپ هاتنە جێگەیان کە میراتگری تەورات بوون ) ، خراپەیان زیاتر بوو کە لەدوایانەوە میراتگری تەوڕات بوون ، وە مەرجەع و سەرچاوە تیایدا بۆلای خۆیان بوو ، وە بە هەواو ئارەزووی خۆیان هەڵسوکەوتیان تێدا دەکرد ، وە ماڵ و سامانی خۆیان دەدا بۆ ئەوەی فەتوا بدەن و حوکم بە ناحەق بکەن ، وە هەروەها ڕیشوە و بەرتیلیش لەناویاندا بڵاو ببوویەوە ،

{ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا الْأَدْنَىٰ } واتە : ( کەلوپەلی ( حەرامی ) ئەم دونیایەیان هەڵبژارد ) ، واتە : دینەکەی خۆیان دەفرۆشت لەبەرامبەر کاڵا و ماڵی ئەم دونیایە ، وە دانیشیان دەنا بەوەی کە ئەوان تاوانبار و ستەم کارن ، وە لەگەڵ ئەمەشدا :

{ ويَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا } واتە : ( وە دەیان گوت بێگومان ئێمە عافو دەکرێین ) ، وە ئەم بانگەشە کردنەش دوور بوو لە حەقیقەتەوە ، وە قسە کردن بوو بەناوی الله بەبێ عیلم ، بە جورئەت و چاونەترس بوون لەسەر تاوانە گەورەکان و دەشیانگوت ئێمە عافو دەکرێین ، وە ئەگەر داوای لێ خۆشبوونیان کردبوایە الله لێیان خۆش دەبوو لەبەر پەشیمان بوونەوەیان لەسەر ئەو کارانەی دەیانکرد وە سووریش بوونایە لەسەر ئەوەی کە جارێکی تر بۆی ناگەڕێنەوە ، بەڵام ئەوان ئەگەر کاڵا و ماڵێکی تری دونیا و بەرتیلێکی تریان بۆ هاتبا وەریان دەگرت ، بۆیە ئایەتەکانی الله ـیان بە نرخێکی کەم دەفرۆشت وە شتی خراپیان دەگۆڕیەوە لەجێگای شتی باش و چاک ... .#ماویەتیفەقیری لێبووردەی الله
براتان باوکی هومام#بیروباوڕ#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید ? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |**

1 year, 5 months ago

*?طاغوتەکان و شێخ و زانایانی خراپ ?*

وانـــەی دووەم ②

بەڕاستی الله " عز وجل " مەدح و ستایشی ئەهلی عیلم و زانا بە الله و بە دینەکەی كردووە ، هەروەکو چۆن الله سبحانه وتعالی فەرموویەتی :

{ أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الآخِرَةَ وَيَرْجُوا رَحْمَةَ رَبِّهِ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُوا الأَلْبَابِ }

واتە : هاوبەش دانەران چاکترن یا کەسێ ملکەچ و پەرست کارە ( بۆ الله ) لە کاتەکانی شەودا بە سوژدە بردن و ڕاوەستان ( لە شەو نوێژدا ) کە لە ( سزای ) دوا ڕۆژ دەترسێت و بە هیوای بەزەیی پەروەردگاریەتی ( ئەی موحەممەد ( صلی اللە علیە وسلم )) بڵێ : ئایا ئەوانەی دەزانن یەکسانن لەگەڵ ئەوانەی کە نازانن ، بەڕاستی تەنها خاوەنانی ژیریی ئامۆژگاری وەردەگرن .
[ سورەتی الزمر : 9 ــ تەفسیری پوختە ]

وە الله سبحانه وتعالی فەرمانی کردووە بەو کەسەی کە نازانێت پرسیار لە ئەهلی عیلم بکات و گوێڕایەڵیشیان بکات لەو شتانەی کە فەرمانی پێ دەکەن و ڕێگری لێ دەکەن ، الله تعالی فەرموویەتی :

{ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ }

واتە : پرسیار بکەن لەزانایان ئەگەر ئێوە نازانن .
[ سورەتی النحل : 43 ]

وە هەروەها الله تعالی فەرموویەتی :
{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُوْلِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا }

واتە : ئەی کەسانێك کە باوەڕتان هێناوە گوێڕایەڵی الله و گوێڕایەڵی پێغەمبەر بن وە پاشانیش گوێڕایەڵی کار بەدەستە ( عادیلە ) کانی خۆتان بن ، جا ئەگەر دوو بەرەکیتان هەبوو لەشتێکدا ئەوە بیگێڕنەوە بۆ لای الله و پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) ئەگەر ئێوە باوەڕتان هەیە بە الله و بە ڕۆژی دوایی ، ئەوە باشترە وە ئاکام و ئەنجامی چاکترە .
[ سورەتی النساء : 59 ]

جا فەرمانی کردووە بە گوێڕایەڵی کردنی زانایان و کار بەدەستان بە مەرجێک دەبێت گوێڕایەڵی کردنیان موافق و شوێنکەوتن بێت بۆ گوێڕایەڵی کردنی الله و گوێڕایەڵی کردنی پێغەمبەرەکەی ( صلی الله علیه وسلم ) ، وە ئەگەر خیلاف و ڕا جیاوازیش ڕوویدا لەنێوان خەڵکی یان خیلاف ڕوویدا لەنێوان خەڵک و زانایان یان خیلاف ڕوویدا لەنێوان ڕەعیە و ژێردەستە و فەرمان ڕەواکان یان لەنێوان زانایان و فەرمانڕەواکان ئەوا پێویستە ئەم نیزاع و ناکۆکیە بگەڕێندرێتەوە بۆلای الله و بۆلای پێغەمبەرەکەی ( صلی الله علیه وسلم ) " واتە : بۆلای کتابی الله و بۆلای سوننەتی پێغەمبەرەکەی ( صلی الله علیه وسلم ) " جا هەر ئەمە چاکترە بۆ خەڵکی له دونیا و قیامەت .

وە ئەو زانایانەش سوود لە علیم و زانستەکەیان دەبینن ئەوانەی کە عیلم و زانستەکەیان دەیانکات بەو کەسەی کە ترسی هەیە له الله تعالی ، هەروەکو چۆن الله سبحانه وتعالی فەرموویەتی :

{ إِنَّما يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبادِهِ الْعُلَماءُ }

واتە : بەڕاستی لەناو بەندەکانی الله تەنیا زانایان ( وەك پێویست ) لە الله دەترسن .
[ سورەتی فاطر : 28 ]

وە ترسیش بریتییە لە خەوف و ترسێکی جێگیر بەهۆی بە گەورە دانانی الله " عز وجل " .

جا تێیاندا کۆبووەتەوە هەبوونی عیلم و زانست بە الله و عیلم بە فەرمانەکانی لەگەڵ ترسان لێی وە هەروەها بە گەورە دانانی الله سبحانه وتعالی .

وە لەبەر ئەمە شایەنن بۆ ئەوەی کە خەڵکی پابەندیان بن بۆ گوێڕایەڵی کردنی الله و دوورخستنەوەیان لە سەرپێچی کردنی الله و ناسینی الله ، وە بانگهێشت کردنیان بۆ ئیخلاص و نیەت پاکیەتی لە کارو کردەوە ئەنجامدان بۆ الله تعالی ، جا لای الله سبحانه وتعالی پاداشتی باش وچاک هەیە وە هەروەها کەسیش وەک ئەو الله ـیە ( بێ باوەڕان ) نابەستێتەوە و بەندیان ناکات وە کەس سزای کەس نادات وەکو سزای الله .

الله تعالی باسی زانایانی ئەهلی کتابی کردووە لە پێش ئێمەدا ، وە باسی کردووە کە کامەیان شایەنی زەم و سەرزەنشت کردن بووە لێیان ، وە مەدحی ئەوانەشی کردووە کە دەستیان گرتبوو بە کتێبەکەیان لەپێش ناردنی پێغەمبەرمان محمد ( صلی الله علیه وسلم ) وە کاریان دەکرد بۆ چاک کردنی خەڵکی بە فێرکردنی دینەکەیان و فەرمان کردنیان بە چاکه و ڕێگری کردنیشیان لە خراپە ، الله تعالی دەربارەی نەوەی ئیسڕائیل فەرموویەتی :

{ وَقَطَّعْنَاهُمْ فِي الْأَرْضِ أُمَمًا } واتە : ( وە ئەوانمان لەسەر زەویدا بە چەند کۆمەڵێك دابەش کرد ) ، واتە : لە زەویدا پەرتمان كردن و کردنمان بە چەند دەستەو بەستەی لێكترازاو لەدوای ئەوەی کە کۆمەڵێک بوون ،

{ مِّنْهُمُ ٱلصَّٰلِحُونَ } واتە : ( هەندێکیان چاکە کارن ) ، هەڵدەستان بە ئەنجامدانی حەق و مافەکانی الله و حەق و مافی بەندەکانی ،**

1 year, 5 months ago

?طاغوتەکان و شێخ و زانایانی خراپ?**#وانەی_یەکەم

بسم الله الرحمن الرحیم

( #پێشەکی )

إبن رسلان ـی شافعی دەفەرموێت :

هەر زانایەک کار بە عیلمەکەی نەکات
سزا دەدرێت لە پێش بت پەرستەکان .

دەزانن و کاری پێناکەن ، هەر دەڵێن و ئەنجامیشی نادەن ،
بۆ دونیا کار دەکەن و وازیان لە قیامەت هێناوە ،
بۆ ماڵی دونیا و دەستکەوت و قازانجەکان پێشبڕکێ دەکەن ، بەڵام واز ناهێنن لەو شتانەی کە الله " عز وجل " ڕێگری کردووە لێیان .

فەتوا دەدەن بۆ ڕازی کردنی طاغوتەکان ، بەهۆی عیلمەکەیانەوە بەئارەزووی خۆیان ماڵی دونیا دەخۆن ، نموونەیان وەک نموونەی داری " الدفلى " وایە ( الدفلى : چرۆی دارێکە وەک گوڵی سوور وایە ) کاتێک سەیری دەکەیت سەرسامت دەکات بەڵام گەر بیخۆی دەتکوژێت ، جا نە بە ئازادی و بەڕێز و پایەداریەوە دەژین ، وە نە بەندەیەکیشن لە ڕێزی تەقوادارەکان .

فەهم و تێگەیشتنیان بە قفل ـی ئاسن قفل دراوە ، دڵیشیان بۆگەن بووە لەنێو قوڕ و لیتە و کێم و زوخاودا .

گومڕا و گومڕاکەرن دوژمنایەتی کارن لەگەڵ دۆستانی " الرحمن " کەچی دۆستن لەگەڵ دۆستانی شەیتان .
خۆیان وا نیشان دەدەن کە ڕێ نیشاندەرن بەڵام لە حەقیقەتدا ڕێگرن .#ماویەتی ..

فەقیری لێبووردەی الله
براتان باوکی هومام#بیروباوڕ#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید ? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |**

1 year, 6 months ago

**تقبل الله منا ومنڪم صالح الٲعمال وڪل عام وأنتم بخیر

جەژنى قوربان لە ھەموو ئوممەتى ئيسلام پيرۆزبێت بە تايبەتى له تیکۆشەرە ڕاستگۆڪان الله تعالى دامەزراويان بڪات، ھەروەھا پيرۆزبايى لە ھەموو خوشڪ و برا زيندانيەڪانمان دەڪەين.#چەژنی_قوربان فەقیری لێبووردەی الله
براتان باوکی هومام#کورد#تەوحید ? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |**

1 year, 6 months ago

زۆرن ئەوانەی کاروکردەوەی چاک ئەکەن
زۆرن ئەوانەی نەسیحەت و
#ئامۆژگاری_خەڵک_ئەکەن زۆرن ئەوانەی #وتار **و مەوعیزەیان هەیە
زۆرن ئەوانەی ناودار و سەردارن

بەڵام کەمن ئەوانەی #موخلیس و نیەت پاکن بۆ ڕەزامەندی پەروەردگار کار ئەکەن
بۆیە ئەگێرنەوە لەپیاوچاکان و هاوەڵانی ڕسول الله کە داوای ئامۆژگاریان لێ کراوە بێ دەنگ بوون ماوەیەکی زۆر تا نیەتیان بۆ پەروەردگار ساغ کردۆتەوە پاشان قسە و ئامۆژگاریان کردوە

هەربۆیە ئەوانەی کاروکردەوەیان لەپێناوی پەروەردگارە چاوەڕێی هیچ پاداشت و سوپاس گوزاریەک ناکەن لەغەیری الله
(ٳنا لا نرید منکم جزاء ولا شکورا) هەرئەوانەشن پاداشتی قیامەت مسۆگەر ئەکەن

(جنات عدن تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها وذلك جزاء من تزكى)**

فەقیری لێبووردەی الله
براتان باوکی هومام

#بیروباوڕ#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید *? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |*

1 year, 6 months ago

?نامیلکەی زنجیرە بابەتی بانگەوازکردن? نوسینی :-
{فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى كوردى
} {حەق ووتن باجی هەیە، نەوتنیشی هەر باجی هەیە!.
باجی ووتنەکەی: ناڕەحەتکردن وڕێگری لە ووتنی حەق، وئازار وهەڕەشە وزیندانی وئەشکەنجە وشەهیدبوونە لە پێناویدا.
باجی نەووتنیشی موحاسەبە وناڕەحەتی بەرزەخ وقیامەتێکی سەختە}

#بیروباوڕ#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید *? Telegram : | مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ |*

We recommend to visit

" ببخشید اگه پادکست هام اعتیاد آوره "

تعرفه تبلیغات: @radiosmoking

Last updated 2 years, 8 months ago

Канал находится в топе жца на 6 месте🔥

🌈Предложка @opmanicure_bot 👈🏻
По всем вопросам @docu_lui (оплата)
Менеджер: @Maksim_rek0 @aleksander_manager

Last updated 2 weeks, 1 day ago

Команда 3d Oasis приветствует Вас!🌴

Здесь вы найдёте:
🔸3dsMax
🔸Corona
🔸Vray
🔸Blender
🔸Курсы

DMCA: если Вы считаете, что здесь могут использоваться объекты вашей интеллектуальной собственности, контакты для связи @Oasis3d_bot

@Oasis3bot - реклама/ads

Last updated 2 days, 7 hours ago