@speed_ad : Owner
Noyan | نویان
Content Creator & Sound Engineer
https://t.me/noyanrapi آدرس کانال ریمیکس های رپی
هەرکەس گویڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکات دەچێتە بەهەشتەوە
لە ئەبو هوڕەیڕەوە ، پێغەمبەری خوا صَلَّىٰ اللّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم فەرموویەتی: هەموو ئومەتی من دەچنە بەهەشت مەگەر کەسێک خۆی نەیەوێ ، وتیان کێ نایەوێ ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ⸮ فەرمووی: هەرکەسێک گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشت ، هەرکەسێک سەرپێچی فەرمانی من بکات ، بێگومان نایەوێت بچێتە بەهەشت ( بەهەشتی ناوێت ) .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " كُلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ أَبَى ". قَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَنْ يَأْبَى ؟ قَالَ : " مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى ".
| صحيح البخاري 7280 |
بنچینەى ئاکار و ڕەوشتە جوانەکان لە چوار فەرمودەى کورتدا
فەرموودەی یەکەم :
هەر کەسێک ئیمانی بەخوا و بەڕۆژی دوایی هەیە با خێر بڵێت یان بێ دەنگ بێت.(رواه البخاري ومسلم)
فەرموودەی دووەم:
لە باشێتی و تەواوێتی و جوانێتی ئیسلامەتی کەسێک ئەوەیە کە واز لەو شتە ئەهێنێ کە پەیوەندی پێوە نییە.
فەرموودەی سێیەم:
پیاوێک بە پێغەمبەری خواى صلى الله علیه وسلم ووت : ئامۆژگاریم بکە، ئەویش فەرمووی: توڕە مەبە، چەند جارێک داوای لێ دەکاتەوە، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: توڕە مەبە.
فەرموودەی چوارەم:
ئیمانی تەواو نییە کەسێکتان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ بۆ براکەشی پێی خۆش نەبێت.
جا ورد بەرەوە :
لە فەرموودەی یەکەمدا : زمانت کۆنتڕۆڵ دەکات.
لە فەرموودەی دووەمدا : واز بهێنێ لەو شتانەی کەوا زیادەن .
لە فەرموودەی سێیەمدا : دڵ و دەرونت ڕێک و کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە.
لە فەرموودەی چوارەمدا : دڵت سەلامەت و پاک دەکاتەوە بەرامبەر هەموو موسڵمانێک.
@speed_ad : Owner
Noyan | نویان
Content Creator & Sound Engineer
https://t.me/noyanrapi آدرس کانال ریمیکس های رپی