?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
السلام علیکم جەدوەلی ئەو هەفتەیە بەو شێوەیە دەبێت?
☀️سورەتی العبس ☀️
شەممە : ئایەتی ١تا١٠
١شەم : ئایەتی ١١ تا ٢٠
٢شەم : ئایەتی ٢١ تا ٣٠
سێ شەممە : ئایەتی ٣١ تا ٤٠
٤شەممە : ٤١ تا ٤٢
٥شەممە : مڕاجعە
گرووپێکی هۆشیاریمان داناوە هەموو لایەک دەتوانن پۆستی بەسوودی تێدا بکەن و دەبێتە خێرێکی گەورە بۆ هەموو لایەک هیوادارم سەردانی بکەن ان شا‌ء اللە سوودی زۆر دەبێت لە داهاتوودا.
لینیکی گرووپ.
https://t.me/Amozhgary0
اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد.
السلام علیکم بەڕێزان ئەو هەفتەیە تاقیکردنەوە ناکرێت
بەهیوای بەردەوام بوون
هەموو پەیوەندیەک لەگەڵ قورئاندا سوودبەخشە،
بەهەرشێوازێک بێت گرینگ ئەوەیە لەڕۆژەکەتدا بەشێک هەبێت بۆ لەخزمەتبوونی قورئان.
- یەکێک مانگانە خەتمی هەیە.
- یەکێک خەریکی لەبەرکردنی قورئانە.
- یەکێک لەگەڵ سوڕەتی بەقەڕەدا دەژی و تەدەبوری تێدا دەکات و لێی ورد دەبێتەوە تا تەواوی دەکات جا دەچێتە سەر سوڕەتێکی تر.
- یەکێک ساڵانە تەفسیری قورئان هەمووی دەخوێنێتەوە.
هەموو ئەوانە چاکن،
تەنها گرینگ ئەوەیە ڕۆژەکەت بەبێ قورئان نەبێ، گرینگ ئەوەیە ڕۆژانە کاتێک دیاری بکەی، کاتژمێرێک دیاری بکەی تەنها بۆ قورئان و بەهیچ کارێکی تری نەدەی...
سلام علیکم
سبەی پشت بە خوا دەس ئەکەین بە خەتمی تازە.
هاورێکانتان ئاگادار کەنەوە
https://t.me/+LNTY9H3X_0Y3ZTcy
اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد.
(پێغەمبەر خوا ﷺ ) دەفەرمێت:﴿هەر كەسێك یەك صەڵاواتم لەسەر لێ بدات ، خوای گەورە دە صەڵاواتی لەسەر لێ دەدات﴾ رواه مسلم ٤٠٨.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ?
ئایەتی ٥٣
( وَرَءَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓاْ أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمۡ يَجِدُواْ عَنۡهَا مَصۡرِفٗا ) الكهْف : ٢١٩٣
(ئا له‌و گیر خواردنه‌دا) تاوانباران دۆزه‌خ ده‌بینن و دڵنیان بێگومان ده‌چنه ناوی و تێکه‌ڵی ده‌بن، هیچ په‌ناگاو که‌لێنێکیش نیه که لێی ده‌ربازبن.
ئایەتی ٥٤
( وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٖۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ أَكۡثَرَ شَيۡءٖ جَدَلٗا ) الكهْف : ٢١٩٤
سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان هێناوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن) له کاتێکدا ئینسان له هه‌موو شتێك زیاتر موجاده‌له ده‌کات و له شت ده‌کۆڵێته‌وه.
تەفسیری ئاسان
ئایەتی ٥٠
( وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلۡجِنِّ فَفَسَقَ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِۦٓۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِي وَهُمۡ لَكُمۡ عَدُوُّۢۚ بِئۡسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلٗا ) الكهْف : ٢١٩٠
ئێمه کاتێك به فریشته‌کانمان وت سوژده‌به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌ر هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس که له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری یاخی بوو، ئایا ڕه‌وایه که ئه‌وو نه‌وه‌که‌ی بکه‌نه پاڵپشت و یارو یاوه‌ری خۆتان له جیاتی من، له‌حاڵێکدا ئه‌وان دوژمنی هه‌میشه‌یی ئێوه‌ن، ئای که چه‌نده کارێکی خراپ و ناڕه‌وایه بۆ سته‌مکاران که له جیاتی خوا دوژمنێکی وه‌ك شه‌یتانیان داناوه‌و گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن.
ئایەتی ٥١
( ۞مَّآ أَشۡهَدتُّهُمۡ خَلۡقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَا خَلۡقَ أَنفُسِهِمۡ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلۡمُضِلِّينَ عَضُدٗا ) الكهْف : ٢١٩١
وه‌نه‌بێت من له‌کاتی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ئه‌وانم ئاماده کردبێت، بگره هه‌تا له دروست بوونی خۆشیان ئاگادارنین، به‌ڕاستی من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك گومڕا ده‌که‌ن نه‌مکردووه به‌یارمه‌تیده‌ری خۆم و پشتم پێ نه‌به‌ستوون.
ئایەتی ٥٢
( وَيَوۡمَ يَقُولُ نَادُواْ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ فَدَعَوۡهُمۡ فَلَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُمۡ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُم مَّوۡبِقٗا ) الكهْف : ٢١٩٢
ڕۆژێك دێت که خوا له هاوه‌ڵگه‌ران ده‌پرسێت و پێیان ده‌ڵێت: کوا ئه‌و شه‌ریك و هاوه‌ڵانه‌ی که بۆ منتان بڕیار ده‌دا، جا بانگیان لێ ده‌که‌ن و هاواریان لێده‌که‌ن، (به‌ڵام بێ سووده) هه‌ر وه‌ڵامیشیان ناده‌نه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه سزای سه‌خت ده‌خه‌ینه نێوانیانه‌وه.
تەفسیری ئاسان
ئایەتی ٤١
( أَوۡ يُصۡبِحَ مَآؤُهَا غَوۡرٗا فَلَن تَسۡتَطِيعَ لَهُۥ طَلَبٗا ) الكهْف : ٢١٨١
یاخود (دوور نیه) ئاوی باخه‌که ڕۆبچێت و هه‌رگیز نه‌توانیت به‌ده‌ستی بهێنیت.
ئایەتی ٤٢
( وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصۡبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيۡهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُشۡرِكۡ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا ) الكهْف : ٢١٨٢
(سه‌رئه‌نجام پێشبینی هاوه‌ڵی خواناسی هاته‌دی) سه‌روه‌ت و سامانی به‌با دراو له‌ناو برا، ئینجا (به‌ده‌م ئاخ و داخ و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه)، ده‌ستی ده‌دا به‌یه‌کداو له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که‌تێدا کردبوو، له‌کاتێکدا باخه‌که به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پی بوو، له جێی خۆیدا کاول بوو، ئه‌وسا ده‌یوت: خۆزگه من هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ خوا بڕیار نه‌دایه (باوه‌ڕی دامه‌زراوم ته‌نها به‌و هه‌بوایه).
ئایەتی ٤٣
( وَلَمۡ تَكُن لَّهُۥ فِئَةٞ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا ) الكهْف : ٢١٨٣
ئیتر هیچ ده‌سته‌و تاقمێك نه‌بوو جگه له خوا فریای بکه‌وێت و لهخهشمی خوا ده‌ربازی بکات، سه‌رکه‌وتووش نه‌بوو.
تەفسیری ئاسان
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago