?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
***لە ئیمامی ئەحمەدیان پرسی مرۆڤ چەند حدیثی لەبەر بێت ئەتوانێت فتوا بدات؟
100 هەزار حدیثی لەبەر بێت ئەتوانێت؟
فەرمووی نا!
بەو شێوەیە پرسیاریان کرد هەتا گەشتنە 500هەزار حدیث وتیان ئەکرێت؟
فەرمووی بەسە، ئەگەر نیو ملیۆن حدیث بزانیت ئەتوانیت فتوا بدەیت.
پەند و ئامۆژگاریش لەم فەرموودەیە ئەوە کە واز بهێنین لە فتوادان ی بێ علم چونکە بۆ ئێمە نییە.!***#Bekas1331
نیفاق: چەند جۆر نیفاق و دووڕووی هەیە ؟ وە جیاوازی چیە لەنێوانیان؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زانایان نیفاقیان کردۆتە دوو جۆر :
یەکەم : نیفاقی گەورە یان نیفاقی بیروباوەڕ : ئەم جۆرە نیفاقە پێی کافر دەبێت و وە لە ژێرەوەی دۆزەخ دا دەبێت خاوەنەکەی ، وەک :
(١) بە درۆ خستنەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت .
(٢) بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە ھەندێک شت دا کە پێی ھاتووە .
(٣) ڕق لە پێغەمبەر بوونەوە سەلامی خوای لێ بێت .
(٤) ڕق لێ بوونەوە لە پێغەمبەر لە ھەندێک شت کە پێی ھاتووە .
(٥) دڵ خۆش بوون بە لاواز بوونی ئیسلام .
(٦) پێ ناخۆش بوون بە سەرکەوتنی ئیسلام .
(٧) پشتگیری کردنی کافرەکان بۆ سەرکەوتن بەسەر موسلمانان .
(٨) گاڵتە کردن بە ئیمانداران لەبەر ئیمان ھێنان و گوێ ڕایەلی کردنیان بۆ خوا و پێغەمبەر .
(٩) پشت کردن لە حوکمی خوا و پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت .
دووەم : نیفاقی بچووک یان نیفاقی کردەوە : ئەم جۆرە نیفاقە خاوەنەکەی کافر نابێت ، وەک :
(١) بەڵێن شکاندن .
(٢) ئەگەر قسە بکات درۆ دەکات .
(٣) خیانەت لە سپاردە " ئەمانەت " دەکات .
بۆ ئەو کەسانەی پێی ئەڵێن تەکفیری هیوادارم کەمێک بە خۆیاندا بچەنەوە.!
#Bekas1331
جەژنتان پیرۆز بێت . نوێژ و ڕۆژو تاعەتی هەموو لایەک قبوڵ بێت داواکارم لە خوای مەزن هەموو ساتێکتان بە خۆشی و جەژن ئاوەدان بکاتەوە، بۆ هەر هەڵەیەک بەرامبەر کەسێک ئەنجممدابێت داوای لێبوردن ئەکەم و بە گەورەیی خۆتان گەردنم ئازاد کەن، گەردنی ئێوەش ئازادبێت.
#Bekas1331
وەزارەتی نائەوقافی هەرێمی کوردستانی ژێردەستی دز و مافیا، بەڕێز: م.( عادل عبدالعیزەت )یان دوورخستەوە لە وتاردان بە پاساوی ئەوەی هیچ کۆلێژێکی تەواو نەکردووە. بێ ئاگا لەوەی کە بە سەدەها ئەوەندەی تەمەنی ئەوان زانیاری لە بوارە جیا جیاکاندا هەیە. ئێستاش وەک دیاری لە وڵاتانی دەرەوە بە چەند زمانێکی جیاواز دەعوە ئەکات و زۆر سەرکەوتوشە هەر لە سەرەتاوە وەک دیارە.
ئەمشەو فەلەستین - لەژێر ئاگردا
?***
شەوی تاریکی مووسلمانان بۆتە ڕۆژی ڕوناک خوایە تەنها تۆ دەتوانی یارمەتیان بدەیت?***
#Bekas1331
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago