قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
تۆ بڵێی شەڕ لە غەززە تەواوبووبێ؟
تۆ بڵێی برسییان بێ یان تێر بن؟
تۆ بڵێی شەوان سەرمایان بێ یان لە ژێر جێگایەکی گەرم و نەرمدا بخەون؟
تۆ بڵێی بترسن؟
تۆ بڵێی دونیا ئارام بێ یان هەر دەنگی دڵکوتێنی تۆپ و تەیارەیە؟
نەکەی مەدح و پیاهەڵدان فریوت بدات، وە نەکەی ڕەخنە بتخات، خاوەن بڕیاری خۆت بە..
مەهێڵە کەمێک پیاهەڵدان وات لێبکات زیاد لە حەجمی خۆت وەرگری
مەهێڵە خەڵک حەجمی خۆتت فێربکات..
خۆت حەجمی خۆت بزانە
وە نەهێڵی ڕەخنە بتکەوێنێ، خەڵکانێک هەن لەبەر خوا ڕەخنە ناگرن، خەڵکانێک هەن بۆ ئەو ئامانجەی هەیانە ڕەخنە دەگرن!!
ئاممان لەخۆنەگۆڕێین، نەزانییەک نەمانگرێ کە شەیتان و نەفس بەرگی زانینیان کردبێتەبەر.
پێمان وابێ کە دانانی سەڵەوات لە شەوی جومعە (بۆ نمونە) ئیشی ئێمە نییە، بەڵکو ئیشی ئێمە تەحریری علمی! و تەحلیلی سیاسی!! و تەوجیهی فکرییە!!!
ئەمانە بۆ ئەوەن ئێمە و خەڵکیش لەبیرمان بێ کە شەوی جومعە سەڵەوات تایبەتمەندی خۆی هەیە
فاللهمَّ صلِّ علی محمدِِ وعلی آلِ محمد كما صلَّيتَ علی إبراهيمَ وعلی آلِ إبراهيمَ إنك حميدٌ مجيد، وبارِك علی محمد وعلی آلِ محمد كما باركتَ علی إبراهيم وعلی آلِ إبراهيمَ إنكَ حميد مجيد
حەقیقەتێکی تاڵ!!!
کۆلکە خوێنەوار لەنێوان کۆن و نوێدا.
- کۆلکەی کۆن کێشەی لەعیبارات و زمانەوانیدا هەبو، ئێستا کێشەی لەعیبادات و زمان بازیشداهەیە.
- کۆلکەی کۆن تەنها سەری لەخەڵکی نەخوێنەوار دەشێواند، ئێستا سەر لەخوێندەواریش دشێوێنن.
- کۆلکەی کۆن تانیوەی زانستەکان دەڕۆشتن زۆرجار ئیجازەشیان پێنەدەدرا، ئێستا نیوەشی نەدیوەو ئەم ئیجازە دەبەخشێت.
- کۆلکەی کۆن چیرۆکی صاڵحینیان باس دەکرد خۆیان زۆر لەباسی ئایەت و ئەحادیث نەدەدا لەهەیبەتیان بۆی، کۆلکەی ئێستا چیرۆکی خۆی باس دەکات چەندین ئایەت و حەدیثیش دەکاتە بەڵگە تاهەیبەتی زیاد بێت.
- کۆلکەی کۆن نەدەچونە مەجلیسی خوێنەوار تا نەناسرێنەوە، ئێستا دەڵێن کێ خۆی بەپیاو دەزانێ بێتەبەردەمم.
- کۆلکەی کۆن تافەزح نەبن جوابی پرسیاریان دوادەخست، ئێستا لایڤ دەکرێتەوە بۆ وەڵامی تەواوی پرسیارەکان بێ باک وبێ خەم.
- کۆلکەی کۆن زۆر کۆمەڵایەتی بوون خەڵکی نێو ماڵانیان بەمیوانداری دەهێنایە مزگەوت، کەچی هەندێ کۆلکەی ئێستا خەڵکی مزگەوت دەنێرنە ماڵەوە.
- کۆلکەی کۆن بەتەوازوع تەوازونیان لەگەڵ خوێنەواردا دروست دەکرد، ئێستا بەخود فەرزی وکیبر درووستی دەکەن.
- کۆلکەی کۆن سەرسامی یەک دوو چاک مەلای هاوچەرخی خۆیان بوون هەمیشە شانازیان بەوەوە دەکرد کەبەخزمەتی گەشتووەو فڵان دەرسی لا خوێندووە، کەچی کۆلکەی ئێستا سەرسامی خۆیەتیو شانازی بەوەوە دەکات وەڵامی فڵانە زانای کۆنی گەورەی ئیسلامی داوەتەوە.
- کۆلکەی کۆن بەسەر خزم و فەقێلکەیەکەوە خۆی فێر دەکرد، ئێستا یاری بە چارەنوسی ئوومەتێکەوە دەکەن.
- کۆلکەی کۆن کە چاک مەلایەک بچوایەتە ووتاری لەشەرم و حەیادا ووتارەکەی پێ تەواو نەدەکراو چاک مەلاکەش لەبەر خوا زۆرجار خۆی دەشاردەوە تالێی تێک نەچێت، کەچی ئێستا لەترسی زوبانیان خوێنەوارەکان خۆیان دەشارنەوە لێیان.
- کۆلکەی کۆن بەدەم مەلایەتییەوە ئیشی جیا جیایان دەکرد، ئێستا بەدەم ئیشی جیا جیاوە مەلایەتیی دەکەن، کۆن لەبەر ئیش خوێندنی پێتەواونەدەکراو دەبووە نیوە، بەڵام ئێستا بۆئیش ئەونیوەش دەخوێنێت.
- هەندێ کۆلکەی کۆن بێدەنگ بوون لەستەمی ئاغا و شوێن شێخێک دەکەوتن.
هەندێ کۆلکەی ئێستا بەئەمری ئاغا دەجوڵێنەوەو شوێن شێتێک دەکەوون.
- کۆلکەی کۆن زۆر بێچارە بوون نەدنیایان هەبوو نە سومعەتێک خەڵکیش دەیان ووت نیوە خوێنەوار دین دەباو نیوە دکتۆر ژین کەچی ئێستا دین و ژینیش لەخەڵکی دەشێوێنێت کەچی هەر زاناو دانایە لای شوێنکەوتوانی.
م. ئەحمەد ڕازی.
مەعقول نییە تۆی خاوەن عەقڵ و عیلم و فیکر، کەیسی ئوممەتت ئیهمال بکەیت و خەریکی تەحقیقی مەسائیلی زۆر وردی عولومی ئالە و فەڕەزییاتی فیقهـ بیت!
لەوە نامەعقولتر ئەوەیە: لەئێستادا هەموو بەشت لەکەیسی ئوممەتدا، بەس خەمبێت، کەچی بیکەیت بە بیانوو، خەریکی تەحقیق و تەدقیقی عولوم نەبیت!
**ئەو پیـرەم خـۆشـدەوێ ڪە نوێژ دەڪات
بەڵام ئاشقی ئەو گەنجـەم ڪە نوێژ دەڪات
"ئیمامی عەلی-رحمەاللە**"
یا ڕەب لەعەقڵی مەلای گەورە!
لەبیری، دیدی، فیکری، تەبەححوری، غیرەتی!
ئەفەرموێت:
ئهبێت ئینسان تهماشای موعامهلهی جهنابی حهق بكات، كاری خوا دهربارهی عیباد، بهڵكو حهیوانات، به وهقتی زوعف و قووهت ئهگۆڕێت. ڕۆژێک به تهیرۆكه موحافهزهی بەیتی ئهكرد، ڕۆژێک به مهنجهنیق دیواری بهیتیان ئهڕوخاند، به جواب نهدههات! لهڕۆژی بهدردا، ئهوهی كردی كردی، لهحهربی ئوحوددا وا نهبوو، چونکە ئهوی ڕۆژێ مسوڵمانان به قووهت بوون. لهزهمانی بێ دهسهڵاتیدا، دوعا قهبوڵ ئهبێت، پاش ئهوهی مسوڵمانان لهسێ سهد ملیۆن تهجاوزیان كرد، خوا به دوعا ئیشیان بۆ ناكات!
خوڵاسەی تەفسیری مەلای گەورە.
وەڪ ئیـمامی عەلـی دەڵێـت: زەردەخەنە بڪە تەنانـەت ئـەگەر خـوێن لە دڵـت دڵـۆپە بڪات..
ئیمامی مالیک ئەیفەرموو: مەسئەلەی وا دێتە بەردەستم، خەو و خۆراکم لێ هەڵئەگرێت! مەسئەلەی وا هەیە، زیاد لەدە ساڵە بیری لێ ئەکەمەوە و تا ئێستا نەگەشتووم بە قەولێک!
پێتان وانەبێت ئەو مەسئەلانە شتی زۆر سەیر و نامۆن، هەر ئەوانەیە کە ئێستا ڕۆژانە سەدان موفتی وەڵامیان ئەداتەوە!
«رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمْ ۚ»
پهروهردگارتـان زاناتره بهوهی
چی له نهفسی ئێوهدایـە....
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago